برای پەیمان جەعفەری: پەژاک وتی نازانم تەرمەکەی لەکوێیە

  • ۲ سال قبل

چاودێر لە درێژە وتووێژی لەگەڵ قوربانیان ئەمجارە لەگڵ برای پەیمان جەعفەری دا قسەی کردووە.

ماڵباتی پەیمان دوای ئەوەی کە ئاگادار بوونە کە منداڵەکەیان کوژراوە تا ئەوڕۆ هیچ زانیاریەک لە بارەی شوێن بە خاک سپاردنەکەیان وەرنەگرتووە.

یەکێک لە کردارە بەردەوامەکانی پەژاک/پەکەکە ئەوەیە کە دوای چەندساڵ کوژران جا ماڵباتەکان ئاگادار دەکاتەوە و لە زۆر حاڵەتیشدا شوێنی بە خاک سپاردنەکەی ناڵێت.

بە پێی ئەوەی زۆربەی ماڵباتەکان دەیڵێن پەژاک گوشاریان بۆ دێنێت کە لەبەردەم راگەیاندنەکان گفتگۆ بکەن تا ئەوەی کە لەسێبەری ئەم بێدەنگیەی میدیاکان هەر درێژە بە پێشلکاری مافی هاوڵاتیانی کورد بدەن.

یەکێکی دیکە لەو خاڵانە کە جێگای ورد بوونەوەی هەیە کردری پەژاکە لە بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕدا، بە پێچەوانەی ئەو بەڵێنەی کە بە داویانە و کنوانسیۆنی ژنێڤیان واژۆ کردووە کە کەڵک لە منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ وەرنەگرن.

لەوانەیە بکرێت هەڵخەڵەتاندن و رفاندنی گەنجان و منداڵانی و دواتر چەکدارکردنی و بەکارهێنانیان بۆ ئارمانجی گرووپەکەیان وەک تەنیان دەسکەوتی ئەمانە ناودێر بکرێت کە خۆیان وەک پارێزوانی مافی کوردان دەناسێن.

لەڕاستیدا ئەم کردارانە پێشلکاری مافی مرۆڤن کە ئەم گرووپە بەردەوام ئەنجامی دەدات و لەسەری پێداگرە.

دەقی دیمانەکە:

پەیمان یەکێک منداڵە گوێڕایەڵەکان و لەقوتابخانە پلەی یەکەمی هەبوو کە لەلایەن کۆڕە پلکیەوە بە ناوی دلێر بە بڵێنی درۆ هەڵخەڵەتێنرا و برا بۆنێو پەژاک.

دلێر کوڕە پلکی لایەنگری پەژاک بوو و تەڤلی بوو. دلێر کەسێک بوو کە کاتێک براکەی لە سەرە مەرگ دا بوو وازی لێهێنا و رۆشت بۆ نێو پەژکا.

لەکاتێکەوە کە پەیمان هەڵخەڵەتاوە و بۆتە ئەندامی پەژاک چەندین جار سەردانی ئێراقم کردووە و بەڵام رێگایەن نەدا بیبینم.

دوای چەندین مانگ لە ڕۆشتنی براکەم ساڵی ۹۸ لەلایەن پەژاکەوە پەیوەندیان کرد و وتیان کوژراوە.

بەڵام ئەم هەواڵە ئەم خاڵەی لەگڵ بوو کە بڕاکەم تەرمەکەی لای ئەوان نییە و ئاگادار شوێنی بە خاک سپاردنەکەی نین.

جا دەکرێت کەسێک بمرێت و گۆڕی نەبێت؟ تەنانەت کە ئەمەش درۆ بێت لانی کەم شوێنێت بۆ دڵداری ماڵبات دەبوا پیشانمانیان دابا.

چاودێر لەبارەی ئەو کەسانەی کە بەدواداچوونەکانیان تا گەیشتن بە ئەنجامی دیار لەبارەی چارەنووسی نادیاری هاوڵاتیانی کورد کە گیریان خواردووە لە نێو ئەم گرووپانەدا درێژە پێدەدات.

برادر پیمان جعفری: پژاک گفت نمیداند جنازه برادرم کجاست

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب