دایکێک کە لە سەرۆکی پەژاک پاڕایەوە تا بتوانێت منداڵەکەی ببینێت

  • ۲ سال قبل

لە دانیشتنی ئەنتەرنێتی سیامەند موعینی سەرۆکی پەژاک کە لە بەرواری ۲۶ بەفرانبار لەگەڵ ئەندامانی گروپ لەبارەی بابەتە جیاوازەکانەوە لە کڵاب هاوس بەڕێوە چوو، رووداوێکی سەریر ڕووی دا کە لەم ڕاپۆرتەدا ئاماژەی پێدەدەین.

چاودێر لەڕێگای شرۆڤەی ئەم دانیشتنە ۳:۳۰ لە کڵاب هاوس دا هەوڵ دەدات تا گرنگترین بابەتەکان بخاتە ڕوو.

مێوانە زۆرەکان کە لەم دانیشتنە دا بەشدار بوون و بابەتی بوونی “منداڵی سەرباز” لەنێو پەژاکیان تاوتوێ دەکرد ڕووبەڕووی درۆی سیامەند موعینی بوونەوە.

سەرۆکی پەژاک ئەم بابەتەی وەک بانگەشە لە دژی ئەم گرووپە لە لایەن ئێران، بارزانییەکان و تورکیا ناودێر کرد و وتی لە بنەڕەت دا درۆیە و بوونی نییە، تا کاتێک کە دایکی یەکێک لە هێزەکانی پەژاک لەم دانیشتنە دا دەرفەتی قسەکردنی وەرگرت.

ئەم خاتوونە خۆی بە شاپول ناساند کە لەوانەیە لە ناوچەی مەریوان بووبێت.

بە کورتی قسەی ئەو دایکە ئەو بابەتە بوو کە چاودێر لەکاتی دامەزراندنییەوە لە ساڵی ۲۰۱۹ بە شێوەی دێکۆمێنت باسی کردووە، واتە بوونی “منداڵی سەرباز” لە نێو پەژاک و دژواریەکانی کە بەسەریان دێت.

 

پرسیاری شاپوڵ

من لە کوردستانی ئێرانەوە پەیوەندی دەکەم من دایکی سەربازێکی ئێوەم

کوڕەکەم سێ ساڵە کە لەوێیە و زۆر جار داوای سەردانم کرد بەڵام پەژاک یارمەتیمیان نەداوە هۆکاری چییە؟

بۆ پەژاک بۆ شادکردنی ماڵباتەکان هەوڵ نادات؟ ئایا بەڕاستی بۆتان دژوارە؟

من ئەوەندە بێ هیوامان کە ئامادەم لەگەڵتان راهێنان بکەم و هەرئیشێک بکەم تا بڕوام پێ بکەن بۆ ئەوەی منداڵەکەم ببینم.

ئێستا ژمارەیەکی سەربازتان هەڵاتوون و گەڕاونەتەوە و بەس دەڵێن کە دڵیان بۆ ماڵباتەکانیان بە جێ ماوە.

بۆ پەژاک بیر لەمە ناکاتەوە؟ ئایا بۆ دیتنی منداڵێک دەبێت تا ڕۆژی هەڵسانەوە سەبر بکەم؟ چۆن دەتوانم منداڵەکەم ببینم و قسەی لەگەڵ بکەم؟ مافی ژن بۆ منداڵەکی هەرگیز نابێت لەبەر چاو نەگیردرێت”.

 

 

وڵامی موعینی

“منداڵی شاپۆڵ سێ ساڵە کە لەگەڵ ئێمە بووە. پێڵاوەکان لە سەر سەران”.

ئێمە هەروەها دەمانویست هەموو ماڵباتی ئەندامەکانمان بتوانن وەرن و منداڵەکانیان ببینن، بەڵام بەداخەوە کێشەی ئاسایشی زۆر ڕژدە بۆ ماڵباتەکان، ئێمە هەین بۆ ئەوەی ئاگامان لێیان بێت و سادە نەبن.

تکایە پەیوەندی بە هەڤاڵانمانەوە بکەن و زانیاری تاکەکەسی خۆیان پێت بدەن”.

 

ناتەواو

وڵامی موعینی لەبارەی ئێشی ماڵباتەکان کە منداڵەکانیان نابینن تەواو نییە، چوونکە گرووپەکانی دیکە ڕێگا دەدەن جار جار بیانبینن.

هەرچەند لە مەرجی تەواو دا، باشتر وایە کە خزمەت بکەین بە خەڵک تا منداڵانی کورد گەورە بن و ببنە هاوڵاتی تێگەیشتوو و خوێندەوان و بەڕێز.

خەڵکی کورد پێویستیان بە پزیشک و ئەندازیار و مامۆستایە نە بە منداڵی سەرباز

پەژاک هێشتا درێژە بە “پێشلکاری کنوانسیۆنی ژنێڤ” لەبارەی دانەمەزراندنی مندالان (خوار تەمەنی ۱۸ ساڵ) لەلایەن دەوڵەتەکان و گرووپە چەکدارەکان کە لەساڵی ۲۰۱۵ واژۆی کردووە دەدات.

مادری که به «رهبر پژاک» التماس کرد تا بتواند با فرزندش ملاقات کند

 

 

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب