باوکی موعتەسەم حسێنی: ئەندامانی پەژاک کوڕەکەمیان ناچار کردووە دزی بکات

  • ۲ سال قبل

چاودێر لە درێژە وتووێژی لەگەڵ قوربانیان تاوانەکانی پەژاک و پەکەکە، ئەمجارە لەگەڵ باوکی موعتەسەم حسێنی دا قسەی کردووە.

ئەم دیمانە گێڕانەوەی گەنجێکە کە لەلایەن پەژاکەوە لە ژێر ناوی یارمەتی بۆ ئازدی کوردستان دزی کردووە.

ساڵانێکە دزی و ڕێگرتن لە لایەن پەکەکەوە بەچاوی خۆمان دەبینین چونکە ئەوان لەم ڕێگایەوە سەرچاوەی دارایان دابین دەکەن.

یەکێکی دیکە لە ڕێبازەکانی دابین کردنی دارایی ئەم گرووپە بەمجۆرەیە کە هەندێک لە گەنجانی ناوچە سنوورەیەکانی کوردستان ناچار دەکات کە دزی بکەن وتاوان ئەنجام بدەن.

جگە لەمە، یەکێک لە کردارە بەردەوامەکانی پەژاک/پەکەکە ئەوەیە کە دوای چەندساڵ کوژران جا ماڵباتەکان ئاگادار دەکاتەوە و لە زۆر حاڵەتیشدا شوێنی بە خاک سپاردنەکەی ناڵێت.

بە پێی ئەوەی زۆربەی ماڵباتەکان دەیڵێن پەژاک گوشاریان بۆ دێنێت کە لەبەردەم راگەیاندنەکان گفتگۆ بکەن تا ئەوەی کە لەسێبەری ئەم بێدەنگیەی میدیاکان هەر درێژە بە پێشلکاری مافی هاوڵاتیانی کورد بدەن.

یەکێکی دیکە لەو خاڵانە کە جێگای ورد بوونەوەی هەیە کردری پەژاکە لە بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕدا، بە پێچەوانەی ئەو بەڵێنەی کە بە داویانە و کنوانسیۆنی ژنێڤیان واژۆ کردووە کە کەڵک لە منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ وەرنەگرن.

لەوانەیە بکرێت هەڵخەڵەتاندن و رفاندنی گەنجان و منداڵانی و دواتر چەکدارکردنی و بەکارهێنانیان بۆ ئارمانجی گرووپەکەیان وەک تەنیان دەسکەوتی ئەمانە ناودێر بکرێت کە خۆیان وەک پارێزوانی مافی کوردان دەناسێن.

لەڕاستیدا ئەم کردارانە پێشلکاری مافی مرۆڤن کە ئەم گرووپە بەردەوام ئەنجامی دەدات و لەسەری پێداگرە.

 

دەقی چاوپێکەوتنەکە:

کۆڕەکەم لەگەڵ یەکێک لە هەڤاڵانی بارهەڵگرێکیان دزی و دواتر بەو پارەیەوە تەڤلی پەکەکە بوون.

وێڕای ئەوەی کە دەمانزانی کە موعتەسەم منداڵێکی سەرپێچ و سەرکێش نییە و هەرجار کە سەرپێچییەکی ئەنجام دەدا بەڵام هیچ کات چاوەڕێ ئەوەم نەبوو کە ڕۆژێک دابێت ببێتە ئەندامی ئەم گرووپە چونکە بە وێڕای هەموو سەرپێچیەکانی کە ئەنجامی دەدان قەت مەیلی بۆ تەڤلی بوونی ئەم گرووپە نەبوو.

بۆیە ئەو کاتەی کە ون بوو نەماندەزانی کە بۆ کوێ ڕۆشتووە، بەس هەستمان دەکرد کە بە بۆنەی کردەوە تاوانباریەکانیەوە هەڵاتووە و هەڵبەت من بۆ خۆم زیانی ئەو بارهەڵگرە دزراوەم دایەوە تا چیتر کێشە بۆ کۆڕەکەم نەیتە کایەوە.

نێزیکی ۸ مانگ لە بزر بوونی تێپەڕ دەبوو تا ئەوەی کە ڕۆژێک پەیوەندەی پێوە کردم و هەموو شتی بۆ گێڕامەوە و وتی کە ئەندامانی پەکەکە هەڵیانخەڵەتاندووە و بە هۆی بەڵێنی پڕوپووچ ئەوان ئیشی وەهایان کردووە و ئەو بارهەڵگرەیان دزیوە.

کۆڕەکەم کاتێک کە تەڤلی بوو ناوەڕۆکی ئەو گرووپەی نەدەناسی بەڵام چیتر رێگای گەڕانەوە نەبوو چوونکە ئەندامانی پەکەکە بۆ ئەوەی کە ڕێگای هەڵاتنیان نەبێت دەیانێرن بۆ سوریا.

بەڵام دوای تێپەڕبوونی چەند مانگێک هەڵدێت، دوای ئەوەی کە پەیوەندی بە منەوە کردبوو و چیرۆکی هەڵاتنی بۆ گێرامەوە ڕۆشتم بەدوایدا و هێنامەوە بۆ ئێران.

بەڵام بەداخەوە دووبارە تووشی سەرپێچی بوو و ئێستا نێزیکی دوو ساڵە لە گرتووخانەیە بە تۆمەتی دزین و هەڵگرتنی مادەی سڕکەر.

 

چاودێر لەبارەی ئەو کەسانەی کە بەدواداچوونەکانیان تا گەیشتن بە ئەنجامی دیار لەبارەی چارەنووسی نادیاری هاوڵاتیانی کورد کە گیریان خواردووە لە نێو ئەم گرووپانەدا درێژە پێدەدات.

 

 

پدر معتصم حسینی: عناصر پژاک پسرم را مجبور به سرقت کردند

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب