فەردین ساڵحی؛ قوربانی رامیاری ونکردنی زۆرەملێ پەژاک

  • ۲ سال قبل

باوکی فەردین ساڵحی، کە قوربانی رامیاری ونکردنی زۆرەملێیە لەنێو پەژاکدا، لەدیمانە لەگەڵ چاودێر جەختی کردەوە کە کاتێک کە کۆڕەکەی رۆشت دووجار سەردانی ئێراق و گوندی بەناویانی کردووە بەڵام پەژاک رێگای نەداوە بیبینێت و بۆیە قسە و باسی زارەکی لەنێوانیاندا رووی داوە. ساڵحی ئێستا خەریکی کرێکاری و کۆڵبەریە و جەختی کردەوە کە منداڵەکەی دوای تەڤلی بوون چیتر هیچ هەواڵێکی لێ نەهاتووە و نەبووە.

باوکی فەردین بە پەیامنێری وت:”سێ ساڵە فەردین لەماڵ رۆشتووە. هیچ هۆکارێکیش بۆ ئەمە نابینمەوە. ئەو ئیشی دەکرد و هاوکات دەیخوێندیش. نە لەشوێنی ئیشەکەی و نە لەنێو ماڵباتدا کێشەی نەبوو. مەزندە دەکەم لەشوێنی ئیش و لەقوتابخانە ورووژاندبێتیان تا تەڤلی گرووپێکی چەکدار بێت. کاتێک کە لەئێران رۆشتووە من لەتاران بووم. کاتێک گەڕامەوە تێگەیشتم کە دوو حەفتەیە کە ڕۆشتووە و هەوڵم دا بیگەڕێنمەو بۆ ماڵێ. لەڕێگای هەڤاڵێکمەوە کە لەپێنجوێن بوو زانیم کە هەناردوویانە بۆ گوندێک بە ناوی بەناویان. من دوو جار سەردانی ئەوێم کرد. بەڵام پەژاک رێگای نەدا. لەئەنجامدا شەڕجوێن و ناخۆشی لەنێوانماندا رووی دا. منیش چیتر نەڕۆشتمەوە بۆ ئەو گوندە. واتە من سێ ساڵە کە فەردینم نەبینیوە. گیراوی سزادراو بە سێدارە مافی دیداری هەیە، کەچی پەژاک رێگا نادات ئەندامانی لەگەڵ ماڵباتەکانیان دیدار بکەن. کۆڕی من لە پۆلی سێێەمی دواناوەندی دەیخوێند و لەدایکبووی ۱۳۷۸ بوو. من دەمەوێت بگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە.”

ساڵحی وتی:”من خۆم کۆڵبەر و کرێکارم. هەواڵی کۆڵبەریش کە دەبیستن. لەگەڵ گیانی خۆم یاری دەکەم. دایکی فەردینیش دۆخێکی باشی نییە. بەتایبەت کە فەردین منداڵێکی ئارام بوو و کێشە و گرفتی نەبوو.”

چاودێر جەخت دەکاتەوە کە سەدان منداڵ، گەنج و لاوی ئێرانی لەنێو پەژاکدا ون بوون. مردنی ئەم کەسانی پشتڕاست نەکراوەتە و هەواڵێک لە چارەنووسیان لەلایەن پەژاکەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

فردین صالحی؛ قربانی سیاست ناپدیدسازی اجباری پژاک

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب