باوکی “دانیال دوستی”:پەژاک بەرپرسیارتی رفاندن و کوژرانی منداڵەکەمی لەئەستۆ گرت

  • ۲ سال قبل

دانیال دوستی، لەدایکبووی ۱۳۷۹ کەگوندێکی مەریوان، یەکێک لە سەدان گەنجی کوردی ئێرانیە کە بە هۆی رامیاری منداڵ سەربازی لەنێو پەژاکدا، رفاندن و کوشتنی منداڵان، ئێستا نادیارە و پەژاک بەروونی مردنی بۆ ماڵباتەکەی راناگەینێت. بەڵام بەرپرسیارتی لەمەر هەڵخەڵەتاندن و رفاندن و مردنی ئەم گەنجە ئێڕانییەی لەئەستۆ نەگرتووە. ئەمە لەکاتێکدایە کە دانیال دوستی کاتی تەڤلی بوونی زۆرەملێ لەنێو پەژاکدا لەخوار تەمەنی یاسایدا بووە و پەژاک نابێت کەڵک لەم منداڵانە وەربگرێت.

بەڕێز ئەسکەندەری باوکی دانیال لەدیمانەیەکی تایبەت دا لەگەڵ چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران وتی:”دانیال، هەرگیز بە حەزی خۆی تەڤلی پەژاک نەبووە؛ بەڵکوو بەدڵنیایەوە رفاندوویانە. کۆڕی سیزدە چواردە ساڵانی من هیچی لەبارەی ئەمانەوە نەدەزانی ئەو وەک منداڵانی دیکەی گوند خەریکی خوێندن بوو.”

ئەسکەندەر و نەسرین (دایکی دانیال) لەبارەی بەدواداچوونیدا وتیان:” تا ئێستا چەندین جار بەدوایدا رۆشتووین. هەرکوێ کە ئێوە بیری لێ بکەنەوە رۆشتووین. قەندیل، سلێمانی و شارەکانی دیکەی ئێراق گەڕاوین. بەڵام پەژاک تا ماوەیەک نکۆڵی دەکرد کە لەوێیە و رفاندوویانە.”

بەردەوام نکۆڵی. بەڵام لەدوای بەدواداچوونی بەردەوامدا بۆ خۆیان پەژراندیان کە رفاندوویانە و دیلیانە. زۆر هەوڵمان دا بیگەڕێنینەوە بەڵام لەئەنجامدا وڵامێک کە پێیان داینەوە ئەمە بوو کە منداڵەکەتان چیتر بوونینییە. چوونکە لە پێکدادانەکاندا کوژراوە. بەڵام هیچ هەواڵێک لەبارەی کوژرانیەوە بڵاو نەبووەوە. نە تەرمێکیان پێ پیشان داین و نە شوێنی شاردنەوەیە. باوکی دانیال لەکۆتایدا وتی: بەس داواکاریم ئەوەیە کە کۆڕەکەم زیندوو بێت لانی کەم هەواڵێکمان پێبدەن. یا گەر کوژراوە ئەمە مافی ئێمەیە کە بزانین لەکوێ نێژراوە….

لەو کاتەوە ژیانمان تاڵ بووە. چیتر ناکرێت بگوترێت دەژین. ئێمە بەس چاوەڕێ مردنین. گەنجانمان فریو دەدەن و دەستمان بە هیچ کوێ ڕاناگات. ئێرە قەت ئاسایشی نییە، گەر هەیبا ئەم تێرۆریستانە بە ئاسانی لێرە هاتۆ چویان دەکرد؟

دوای ئەم رووداوە تووشی کێشەی دەرونی بووین. چیتر تاقەتی قسەکردنمان لەگەڵ منداڵەکان نییە. ئێمە چیتر تەندرووستی دەروونیمان نییە. بەس داخوازیمان ئەوەیە کە کۆڕەکەم زیندوو بێت لانی کەم هەواڵێکمان پێ بدەن. یا گەر کوژاوە ئەم مافی ئێمەیە کە بزانین تەرمەکەی لەکوێیە…..؟”

پدر «دانیال دوستی»: پژاک مسئولیت ربایش و کشته شدن فرزندم را پذیرفت

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب