ئەندامی دابڕاوی پەژاک: لەکاتی کۆلبەریدا لەسنووری ئێراق، لەلایەن هێزەکانی پەژاکەوە دەستگیر کرام

  • ۲ سال قبل

شەهریار محەمەد پوور، ئەندامی دابڕاو لەگرووپی تێڕۆریستی پەژاکە کە لەساڵی ۱۳۹۷ لەلایەن چەکدارانی ئەم گرووپەوە لەکاتی کۆڵبەریدا لەیەکێک لەگوندە سنووریەکانی ئێراق دەستگیر کرا و بۆ سێ مانگ لە ئەشکەوتێک دەستبەسەر بوو. ئەو لەم دەقەدا باسی ئەزموونە ترسناکەکانی دەکات.

نێزیکی یەک ساڵ پێش گەڕامەوە بۆ ئێران. باشتر وایە بڵێم یەک ساڵ پێش لە پەژاک و پێکهاتە دۆزەخییەکەی و ئەشکەوت ترسناکەکانی هەڵاتم.

ساڵی ۹۷ بوو کە بە هۆی پێویستی دارایی بۆ هاوسەرگیری، ویستم کۆڵبەری بکەم تا بتوانم پارە کۆ بکەمەوە. رۆژێک کە خەریکی کۆڵبەری بووم لەیەکێک لە گوندەکانی نێو ئێراقدا ون بووم. لەو کاتەدا کەسانێکی چەکدار خەریکی گەڕان بوون و منیان دەستگیر کرد و بردمیانەوە بۆ ماڵێ. چەندکاژی دواتر، چەند کەس هاتنە ژوورەکە و چەند پرسیارێکیان لێپرسیم کە “لێرە چ دەکەی؟ بۆ هاتووی؟” من بۆیانم باس کرد کە سەرقاڵی کۆڵبەریم و ون بووم. بەڵام بڕوایان نەکرد و ئەمە بووە هۆی ئەوەیکە یەک حەفتە لەو ژوورە رام بگرن، ئەوان گۆمانیان هەبوو کە من سیخۆڕم لەکاتێکدا من بەس ون ببووم و کۆڵبەرێکی ئاسایی بووم.

دوای حەفتەیەک جارێکی دیکە چەند کەسی دیکە هاتنە ژوورەکە. قسەیان لەگەڵ کردم و وتم من بەس دەمویست ئیش بکەم تا پارە کۆ بکەمەوە و بتوانم لەگەڵ ئەو کچەی کە خۆشم دەوێ هاوسەرگیری بکەم. بەڵام پەسەندیان نەکرد و پێمیان وت ئەوە ئەوینێکی خەونە. ئێمە حەفتەیەکە کە نان و ئاوت دەدەینێ چۆن دەتوانی لێرە بڕۆی تو دەبێت تەڤلی بیت.

دواتر یەکیان پێ وتم یا کوردستان یا نەمان.

منیش ترسام و نەمدەزانی چ بکەم. لەلایەک دەمویست ئیش بکەم و لەگەڵ ئەو کچە هاوسەرگیری بکەم. لەلایەک هزرم دەکرد کە گەر بمکوژن هاوسەرگیریەک روو نادات.

کەوایە ناچار بووم هاوڕایان بم. دوای ئەوە منیان هەنارد بۆ خولی پەروەردە کە تووشی کێشەی زۆر بووم.هەرکات لەلایەک فەرماندەی بنکەکە گاڵتەی پێدەکردم و هەردەم بچووکی دەخستمەوە کە تێم بگەینێت مرۆڤێکی گەمژەم. دوای ئازاری زۆر رۆژێک بوو بە شەڕمان و ئەمە بووە هۆی ئەوە دووبارە پێم بڵێنەوە سیخۆڕ. و بۆیە دەستبەسەر کرام و پێیان بەستمەوە و لەنێو ئەشکەوتیان کردم.

نێزیکی سێ مانگ دەست و پێم بەسترابوو گیراوبووم. خراپترین حاڵەت کە بەسەرم هات کاولکردنی کەسایەتیم بوو. بەجۆرێک کە هەڕۆژ یەکیان دەکات و دەیقیڕاند بەسەرمدا و جنێوی پێدەدام و بەردەوام بە سیخۆڕ بانگیان دەکردم و لەنێو قسەکانیانە هەردەم: دەیانگووت سزای سیخۆڕ مردنە.

هەندێک جار کەسێک دەهات و هەردەم یەک یا دووکەسیان لێیان دەدام بەس بەو بۆ ئەوەی کە من درۆ بڵێم و بڵێم سیخۆڕم.

لەو ماوەیە کە لەگرتووخانە بووم بەردەوام مێشکیان دەشۆردمەوە و بەڕاستیە ئەمە ڕووی دا و بووە هۆی ئەوەی کە ببم بە هاوڕییان. بەڵام ئەمە نەبڕایەوە، کاتێک کە منیان لەگرتووخانە ئازاد کرد دووبارە گاڵتە و ئازارەکان دەستیان پێکردەوە.

ئێستا کە بیر لەرابردوو دەکەمەوە تێدەگەم کە ئەم ئازارانەی فەرماندەکە بە هۆی زگ سووتانی بوو. چوونکە لەو کاتەدا من لەشێکی ڕێک و پێکم بوو و بەژن و باڵا و روخسارێکی جوانم هەبوو. ئەمە ببووە هۆی ئەوەیکە هەندێک جار هەندێک لەژنانی نێو گرووپ حەزم لێبکەن. تەنانەت یەکێک لە فەرماندەکان بە نێوی بریتان راشکاوانە پێشنیازی پێکردم کە پێکەوە هەڵبێین. من ترسام. هەسم کرد ئەویش یەکێک لە لێپرسەرەکانە دەیەوێت تاقیم بکاتەوە تا دووبارە لەگرتووخانەم بکەن و گۆڕەوشارم بدەن. بۆیە هەوڵم دەدا سەرقاڵی ئیشی خۆم بم.

دووبارە ئازار و پێکدادنەکان دەستی پێکردەوە. زۆرتری شەڕەکانم لەگەڵ کەسانی هاو تەمەنی خۆم نەبوو و ئەمە ئازاری دەدام. چوونکە فەرماندەکان لەوێ بوون لەو منداڵە ۱۳ و ۱۴ ساڵانە کەتوانیبوویان مێشکیان بشۆرنەوە کەڵکیان وەردەگرت و بۆ بچووک خستنەو و ئازاردانی من کەڵکیان لێوەردەگرتن. من زۆر ئازارم بینی چوونکە من هی ئەوێ نەبووم و هەروەها هزرم لای کچە خۆشەویستەکەم بوو.

چیتر لە ناڕزایەتی دەربڕینەکانم وەرەس ببون. ئەوەندە ناسەقامگیرم بووم کە بۆ خۆاین ماندوو بوون لەدەستم. وادیار بوو گەر مەرجێک بڕەخسێت بەدڵنیایەوە دەمکوژن. بەڵام نازانم بۆ نەمیانکوشت و زیندووم.

لەئەنجامدا رۆژێک دووبارە دەست و پێیان بەستم و خستمیانە نێو ئۆتۆمبێلێک. کاتێک کە دایانبەزاندم بە چاوی بەستراوەوە تا خۆم کردەوە لەوێ نەمابوون. منیان لەنێو یەکێک لەگوندەکانی رانیە بەردابوو. لەو کاتە هزرم ئیشی نەدەکرد و خۆشم وە بیر نەدەهاتەوە. ماوەیەک تێپەڕی تەنانەت نێوی باوک و دایک و ئەندامانی ماڵیشم وەبیر نەدەهاتەوە. دواتر لەلایەن پۆلیسی ناوچەکەوە دەستبەسەر کرام و دوای ماوەیەک رادەستی ئێران کرامەوە.

لەو کاتەوە هێشتا بیرەوەری تاڵی ئەوێ ئازارم دەدا. ئازاری دەروونی لەوێ زۆر بوو. ئەم ئازارە دەروونیانە لەماڵ و شوێنی ژیانیش هەبوون. ماوەیەک تێپەڕ بوو کە گەڕامەوە بۆ ماڵێ. رۆژێک کە لەشەقام دەڕۆشتم ئۆتۆمبێلێکی سەمەند لەپێشم رایگرت و کەسێک دابەزی و زۆر خێرا لەبن گوێم رەستەیەکی پێ وتم و رۆشت. رەستەکەی ئەمە بوو:”تا هەتا هەتایە بترسە. ئاگات هەبێت چی بە کێ دەڵێیت.” لەو ڕۆژە لەترسان لەماڵ دەرنەکەوتووم. پەژاک هێشتاش ئازارم دەدات.

عضو جدا شده پژاک: در حین کولبری در مرز عراق، توسط نیروهای پژاک دستگیر شدم

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب