بی ئیشی، پێکدادانی نێوان تورکیا و پەکەکە؛ هۆکاری کۆچکردنی گەنجانی دهۆک بۆ ئەورووپا

  • ۲ سال قبل

شێلادزێ، هەرێمی کوردستان – ئاستی بێ ئیشی بەرز و پێکدادانی نێوان پەکەکە و ترکیا زیاتر لە ۵۰۰ کەسی لەشێلادزێ و دێرەلووکی دهۆک لەماڵەکانیان بردووتە دەرێ و جادەی پڕ لەمەترسیداری ئەوروپایان گرتۆتە پێش.[۱]

نورەدین حاجی یەکێک لەدانێشتوان دەڵێت:”تائێستا ۱۱ کەس لەئەندامانی ماڵباتی من کۆچیان کردووە بۆ دەرەوە. دوو کۆڕم و دوو برازام لەنێوانیاندان. بەس بە هۆی بێ ئیشیەوە. لەشێلادزێ پێشکەوتن سنووردارە. ئێمە لەبەر فڕۆکەکانی تورکیا و بوونی پەکەکە ناتوانین بگەڕێینەوە ناوچە کوێستانیەکانمان.”

کۆڕی ۱۶ ساڵانی عەبدۆلواحید پێش ئەوەی کە بڕوات بۆ ئەڵمانیا بۆ ماوەی ۵ڕٶژ لەبلاڕووس ون بوو و کۆڕە ۱۹ساڵانەکەشی حسێن ئێستا لەفرانسایە چاوەڕوانی کۆچ کردنە بۆ بەریتانیا.

لەمانگی نیسانەوە، تورکیا دوو ئۆپراسیۆنی توندی لەدژی پەکەکە لەباکووری پارێزگای دهۆک ئەنجام داوە. چەندین کەسی سڤیل کوژراو و دەیان گوند چۆڵ کراون. شێلادزێ کە لەباکووری پارێزگای دهۆکە، ساڵانێکە بەرەی پێشەوەی پێکدادانی پەکەکە و تورکیایە. لەساڵی ۲۰۱۹، دوای کوژرانی شەش کەسی سڤیل لەهێرشە ئاسمانییەکاندا، دانیشتوانی شێلادزێ هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی تورکیا. دانیشتوانی شێلادزێش دەڵێن کە پشت گوێ خراون لەلایەن دەسەڵاتی هەرێمی کوردستانەوە.

نەبوونی ئیشیش یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی هەڵبژاردەی هەزاران گەنجی کوردە بۆ گەڕان بە دوای ژیانێکی باشتر لەئەورووپا. بە پێی ئامارەکانی بەنکی جیهانی، بێ ئیشێ لەئێڕاقدا لەساڵی ۲۰۱۲ەوە بەردەوام لەهەڵکشاندایە و لەساڵی ۲۰۲۰ گەیشتووتە ۱۳٫۷۴ لەسەد. ئێراقیەکان گەرەترین گرووپی کۆچبەرن کە دەیانەوێت لە بلاڕووسەوە بڕۆن بۆ ئەورووپای رۆژئاوا. لیتوانی، هەنگاری و ئەڵمانیا ئاسایشی سنورەکانیان بەهێز کردووە بۆ ئەوەی پێش لەهاتنی کۆچبەران بگرن.

بە قسەی شارەوانی شێڵادزێ و دێرەلووک، زیاتر لە ۵۰۰ کەس شاریان بە جێ هێشتووە.

هۆکاری سەرەکی کۆچکردنی هەندێک لەخەڵکی شێلادزێ بۆ دەرەوەی وڵات بێ ئیشیە. هۆکاری دووەم ئەوەیە کە خەڵک بە هۆی بوونی ئەندامانی پەکەکە و هێزەکانی تورکیا لەم ناوچەیە نەگەڕانەتەوە بۆ گوندەکانیان.

رزگار عەبید، شارەوانی شێلادزێ دەڵێت: ئەوانە هۆکاری سەرەکین کە خەڵک قازانجێکیان لەگوندەکانیان دەست ناکەوێت و ئەمە بۆتە هۆکاری سەرەکی دەرچوونی خەڵک بۆ دەرەوەی وڵات.

بە پێی راپۆرتی رێکخراوی لوتکا کە لەسەر ئاماری پەنابەران ئیش دەکات، نێزیکی ۳۷۰۰۰کەس لەساڵی ۲۰۲۱ هەرێمی کوردستان و ئێراق کۆچیان کردووە بۆ دەرەوەی وڵات. لەم نێوەندەدا لانی کەم ۱۰ کەس لەڕێدا گیانیان بەخت کردووە و ۱۲یان ون بوون.

[۱]. https://www.rudaw.net/english/kurdistan/301020211

بیکاری، درگیری بین ترکیه و پ.ک.ک؛ عامل مهاجرت جوانان دهوک به اروپا

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب