بابەتپێشنیاری سەرنوسەر

ژان کلفنەر و یاسای مرۆڤدۆستانەی گرووپە چەکدارە نا-دەوڵەتییەکان: لە ئاستەنگی ململانێوە تا بەڵێنی یەکلاینە

شیکردنەوەیەکی یاسایی بۆ تێڕوانینەکانی ژان کلفنەر دەربارەی ئاستەنگی ململانێ، بەڵێننامە یەکلاینەکان و هەڵسەنگاندنی بەڵێنەکانی گرووپە چەکدارەکانی کورد

نووسینی: د. عەلی فەرەهمەند

لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٢دا، لە هۆڵێکی کۆنفرانس لە ژێنێڤ، نوێنەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (PDKI) ئیمزایان لەسەر بەڵگەنامەیەک کرد کە بەکارهێنانی منداڵانی لە جەنگدا قەدەغە دەکرد. سێ ساڵ دواتر، پارتی ئازادیی کوردستان (PAK) هەمان بەڵگەنامەی ئیمزا کرد. هیچکدام لەم دوو گرووپە لایەنی بەشدار لە کۆنڤێنسیۆنەکانی ژێنێڤ نەبوون و هیچ دەوڵەتێکیش ئەو بەڵێنەی لێ نەویستبوون؛ بەڵام دەقێکی یاسایی ئیمزا کرا کە پابەندی کردن.

پرسیارێک کە ئەم دیمەنە دروستی دەکات ئەوەیە: چۆن گرووپێکی چەکدار کە بە فەرمی لایەنی هیچ پەیماننامەیەک نیست، دەکرێت پابەندی یاسای مرۆڤدۆستانە بێت؟

ئەمە ڕێک هەمان پرسیارەیە کە ژان ک. کلفنەر، مامۆستای یاسای نێودەوڵەتی لە زانکۆی بەرگریی سوید، زیاتر لە دەیەیەکە خستوویەتیە ناوەندی توێژینەوەکانی خۆییەوە.

کلفنەر کە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٠ تا ٢٠٢٠ سەرۆکایەتی ناوەندی یاسای نێودەوڵەتی و ئۆپراسیۆنیی ئەو زانکۆیەی لەئەستۆ بوو و وەک ڕاوێژکار بۆ کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور، دادگای سزایی نێودەوڵەتی (ICC) و دادگای سزایی نێودەوڵەتی بۆ یوگۆسلاڤیای پێشوو (ICTY) کاری کردووە، لە چوار بەرهەمی جیاوازدا، زنجیرەیەک بەڵگەی داڕشتووە کە بە نزیکەیی نەخشەرێگەیەکە بۆ تێگەیشتن لە کەیسەکانی PAK و PDKI.

خاڵی دەستپێک بەوتەی ئەو، دەستنیشانکردنی ئەوەیە کە ئەسڵەن کەی ململانێیەک بە بڕی پێویست «ڕێکخراو» و «سەخت و توند»ە تا بکەوێتە ژێر سێبەری یاسای ململانێ چەکدارییە نا-نێودەوڵەتییەکان؛ لە وتارێکدا لە گۆڤاری International Law Studies (2019) بە ناونیشانی «تەمومژاویبوونی یاسایی وەهمێکە»، بە وردی شیکاری بۆ ئەم دوو پێوەرە دەکات؛ پرسیارێک کە پێش هەر بابەتێکی دیکە دەربارەی بەڵێنەکانی گرووپێکی چەکداری کورد، دەبێت وەڵام بدرێتەوە.

هەنگاوی دواتر ئەوەیە کاتێک ئاستەنگەکە هاتە دی، چۆن دەبێت گرووپێکی نا-دەوڵەتی پابەندی ڕێسایەک بێت کە هەرگیز ئیمزای نەکردووە؛ لە وتارێکدا لە گۆڤاری نێودەوڵەتیی خاچی سوور (ژمارە ٨٨٢، ٢٠١١) بە ناونیشانی «پەیڕەوکردنی یاسای مرۆڤدۆستانەی نێودەوڵەتی لەسەر گرووپە چەکدارە ڕێکخراوەکان»، وەڵامی ئەم مەتەڵە دەداتەوە و لە بەشێک لە پەڕتووکی System Criminality in International Law (بڵاوکراوەی زانکۆی کەمبریج، ٢٠٠٩)، هەنگاوێک زیاتر دەڕوات: نەەک تەنیا تاکی چەکدار، بەڵکو چۆن دەکرێت خودی گرووپەکە بەرامبەر شێوازی سیستەماتیکی پێشێلکارییەکان بە بەرپڕس بزانرێت.

بەڵام ئەو خاڵەی کە ئەم زنجیرەیە بە کەیسی PAK و PDKI دەبەستێتەوە، لە نوێترین بەرهەمیدا شاراوەتەوە. لە وتاری «یەکلاینەبوونی یاسای مرۆڤدۆستانەی نێودەوڵەتی» (گۆڤاری نێودەوڵەتیی خاچی سوور، بەرگی ١٠٤، ٢٠٢٢، لاپەڕەکانی ٢١٥٣ تا ٢١٦٩)، کلفنەر بەڵگە دەهێنێتەوە کە بەشێک لە یاسای مرۆڤدۆستانەی هاوچەرخ ئیتر پشتبەستوو نیست بە مامەڵەی بەرامبەر لە نێوان لایەنەکاندا، بەڵکو شێوازی بەڵێننامەی یەکلاینە بەخۆیەوە دەگرێت کە بڕست و بڕوایان سەربەخۆیە لە ڕەفتاری لایەنی بەرامبەر. ئەو لە هەمان وتاردا ڕاستەوخۆ بەڵگەنامەی بەڵێنی ژێنێڤ کاڵ (Geneva Call) دەربارەی قەدەغەی توندوتیژیی سێکسی وەک نموونەیەک لەم دیاردەیە دەهێنێتەوە.

بە دەربڕینێکی دیکە، چوارچێوە تیۆرییەکەی کە PAK و PDKI لە ساڵانی ٢٠١٢ و ٢٠١٥دا کێشا بۆ سەر مێزی دانوستان لە ژێنێڤ، هەمان ئەو بابەتەیە کە کلفنەر دوای دە ساڵ تیۆریزەی کرد. لە کۆتاییدا، بەرهەمەکانی کلفنەر دەری دەخەن کە پابەندبوونی گرووپە چەکدارە نا-دەوڵەتییەکان بە ڕێساکانی یاسای مرۆڤدۆستانە تەنیا پرسێکی سیاسی یان ڕەوشتی نیست، بەڵکو بابەتێکە لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتیدا قابل بەدواداچوونە.

ئامرازەکانی وەک بەڵگەنامەی بەڵێنی ژێنێڤ کاڵ دەکرێت وەک بەشێک لە ڕەوتێکی فراوانتر بۆ گۆڕینی نەریتە مرۆڤدۆستییەکان بۆ بەڵێنی کرداری سەیر بپوورێن؛ ڕەوتێک کە هەوڵ دەدات تەنانەت لەو هەلومەرجەدا کە ئەکتەرە چەکدارەکان لە دەرەوەی سیستەمی پەیماننامە فەرمییەکاندان، کەمترین ستانداردەکانی پاراستنی مەدەنییەکان و سنووردارکردنی ڕەفتارەکان لە جەنگدا بەهێز بکات. بەڵام پەسەندکردنی بەڵێنی لەم شێوەیە تەنیا خاڵی دەستپێکە و هەڵسەنگاندنی ئاستی پابەندبوونی گرووپەکان بۆیان، پێویستی بە پشکنینی بەڵگەدار بۆ ڕەفتاری مەیدانی، پێکهاتەی فەرماندەیی، ڕێکارە ناوخۆییەکان و بەڵگەی سەربەخۆ دەربارەی جێبەجێکردنی واقیعیی ئەم ئیلزامانە هەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button