ڕاپۆرت

لە سنووردارکردنی تیرۆرەوە بۆ گەشەسەندنی بازرگانی: دەرئەنجامە ئەرێنییەکانی ڕێککەوتنی ئەمنی ئێران و عێراق

نەوید کەمالی پسپۆڕی پرسە ناوچەییەکان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میزان

ئەو شارەزایەی کاروباری ناوچەکە پێی وایە کە دامەزراندنی ئاسایش لە سنوورەکاندا بنەمای پێویست بۆ زیادکردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ڕەخساندنی هەلی کار لە ناوچە سنوورییەکان و پتەوکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی نێوان ئێران و عێراق دابین دەکات.

 

ئاژانسی هەواڵی میزان– نەوید کەمالی، شارەزا لە پرسە ناوچەییەکان، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میزان سەبارەت بە گرنگی جێبەجێکردنی تەواوی ڕێککەوتنی ئەمنی ئێران و عێراق لەلایەن بەغدا و هەولێر، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران ساڵانێکە هەوڵی بێلایەنکردنی ئەو هەڕەشانە دەدات کە لە جوگرافیای ئەم وڵاتەوە ئاراستەی ئێمە کراوە لە ڕێگەی ڕێککەوتن و پەیماننامەی هاوبەش لەگەڵ عێراق.

ڕاشیگەیاند: “ئەم هەڕەشەیانە هەم لە هەرێمی کوردستانی عێراق و هەم لە ناوچە سنوورییەکانی دیکەدا هەبوون و لە قۆناغە جیاوازەکانیشدا ئەم هەوڵانە تاڕادەیەکی زۆر سەرکەوتوو بوون؛ بە شێوەیەک کە توانیومانە ئاستی هەڕەشەکانی گروپە تیرۆریستییەکانی چالاک لە خاکی عێراق کەمبکەینەوە و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و ئاسایشمان مسۆگەر بکەین”.

کەمالی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بەڵام پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە عێراق وڵاتێکی یەکگرتوو نییە و دەسەڵاتی نیشتمانیی بەرچاوی هەبێت؛ بەڵکو لە چەندین گروپ و لایەن پێکهاتووە، کە هەریەکەیان بە پشتبەستن بە بارودۆخی ئەو سەردەمە خەریکی ململانێی دەسەڵاتن. بۆیە ناتوانرێت چاوەڕوانی ئەوە بکرێت کە حکومەتی عێراق بە تەواوی و یەکگرتوو پابەندی ڕێککەوتنەکان بمێنێتەوە، بەتایبەتی کاتێک هەندێک لە هەڕەشەکان لە دژی ئێران بو پاڵپشتی ئەمریکا و یەکگرتووەکان دەکرێت دەستی حکومەتی عێراق لەبەردەم ئەمریکادا بەستراوەتەوە”.

ئەو شارەزایە لە پرسە ناوچەییەکان ئاماژەی بەوەدا کە ئەمریکییەکان بڕیاردەرن لە بابەتەکانی وەک دیاریکردنی چوارچێوەی پێدانی مووچەی هێزە چەکدارەکانی عێراق و دەشڵێت: “بۆیە چاوەڕوانی ئەوەی حکومەتی عێراق بەتەواوەتی پابەندبوونەکانی جێبەجێ بکات، زۆر واقیعی نییە”.

وتیشی: “بێگومان ئەمە بە مانای پشتگوێخستنی بەڵێنەکانی لایەنی عێراقی نییە. پێویستە بەردەوام بین لە بەدواداچوونی جددی بۆ جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانە و ناچاریان بکەین بۆ پێشخستنی پرسی چەکداماڵینی گروپە تیرۆریستییەکان؛ بەڵام لە هەمان کاتدا، دەبێت پێشبینی میکانیزمەکان بکەین بۆ چەسپاندنی ئامادەبوون و نفوزی خۆمان لە فەزای عێراقدا”.

ناوبراو ڕایگەیاند: سەرکەوتنی ئێران لە سنووردارکردنی تیرۆر لە عێراق تا ڕادەیەکی زۆر بەهۆی ڕۆڵی هێزەکانی کۆکردنەوەی جەماوەرییەوە بووە.

کەمالی لە کۆتاییدا وتی: ئێران جگە لە ڕەهەندی ئەمنی، پێویستە پەیوەندییە ئابووری و کولتووری و کۆمەڵایەتییەکانی لەگەڵ عێراق فراوانتر بکات بۆ ئەوەی کۆمەڵگای عێراق پێویستی بە کارلێککردن لەگەڵ ئێران هەبێت نەک تەنها حکومەتی وڵاتەکە.

ڕێککەوتنی ئەمنی ئێران و عێراق لە مانگی ئاداری 2022 لە نێوان هەردوولادا واژۆ کرا و وەک شارەزایان دەڵێن لە کاریگەرییە ئەرێنییەکانیدا ئەوەیە کە بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە، دەتوانین چاوەڕوانی گەیشتن بە ئامانجەکانی وەک دروستکردن و فراوانکردنی بازاڕە سنوورییەکان بین؛ خۆشگوزەرانی بازرگانی خەڵک لە ناوچە سنوورییەکان و بێگومان زیادبوونی بەرچاوی بازرگانی نێوان ئێران و عێراق.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button