نامەی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران بۆ نوێنەرەکان لە پەرلمانی ئەورووپا

  • ۱۰ مانگ پێش

نوێنەرەکانی پەرلمانی ئەورووپا – برۆکسێل

بە پێی ئەو هەواڵەی لەمیدیاکان دا بڵاو کراوەتەوە، ڕۆژی 6ی ژوەنی 2023، بنکەی پەرلمانی ئەورووپا مێوانداری لە گرووپە جیاوازە ڕامیاریە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی دەکات. ئەم دانیشتنە بە ئامادە بوونی هەموو دژبەرانی کۆماری ئیسلامی و نوێنەرانی پەرلمانی ئەوروپا بەڕێوە دەچێت. جیا لە ناوەڕۆکی ڕامیاری ئەم کۆنفرانسە، ئەوەی کە جێگای سەرنجە، ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردەی گرووپە چەکدارەکانە کە لەلایەن ئینترپۆلەوە داوالێکراون و تەنانەت گرووپەکانیشیان لەلایەن یەکێتی ئەورووپا و وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا وەک گرووپی تێرۆریستی ناسێندراون. هەروەها جیا لە کارنامەی ئۆپۆزسیۆن بوونی کۆماری ئیسلامی لە چەند دەیە ڕابردودا و ئاستی سەرکەوتنەکانیان، چاودێر وەک دەزگایەکی مافی مرۆڤی سەربەخۆ بێ سەرنج دان بە هەڵوێستی ڕامیاری دەورووبەر لەم دانیشتنە و ئارمانجەکانی، سەرنجی ئەندامانی پەرلمانی ئەورووپا بۆ ئەم خاڵانەی خوارەوە ڕادەکێشێت:

  • یەکێک لەو گرووپانە کە لەوێ ئامدە دەبێت پەژاکە کە سەرۆکەکەی سیامەند موعینییە کە لەلایەن ئینترپۆلەوە داواکراوە و لە لیستی سوور دایە. لەڕاستی دا سەرۆکی ئەم گرووپە بە هۆی کرداری دژە مافی مرۆڤی ئێستا لەلایەن پۆلیسی نێودەوڵەتییەوە داوالێکراوە.
  • پەژاک وەک گرووپێکی چەکداری سەر بە پەکەکەیە. پەکەکە و باڵەکانی لە لیستی تێرۆری ئەمریکا و ئەورووپا و ئێران و تورکیا و ژاپۆن دان. کردەوەی تێرۆریستی، مین دانان، کۆمەڵکوژی خەڵکی بێ تاوان و سڤیل، تاوان لەدژی مرۆڤایەتی، بەکارهێنانی منداڵانی سەرباز، ون کردنی زۆرەملێ دژبەران، بەرهەمهێنان و دابەشکردنی مادە هۆشبەرەکان و سپیکردنەوەی پارە (بەتایبەت لەخاکی ئەورووپا)دا و هەر جۆرە کردارێک کە پێشلکاری مافی مرۆڤ بێت، لەکارنامەی پەکەکە و باڵەکانی دا هەن.
  • چاودێر سەرنجی ئەندامانی پەرلمانی ئەوروپا بۆ سەر ئەم خاڵە ڕادەکیشێت کە دەزگا کارگێڕیەکانی یاسا لە ئەورووپا، چەندین کۆمپانی و دەزگای سەر بە پەکەکەیان بە هۆی سپیکردنەوەی پارە و بانگەشە بۆ ئەم گرووپە تێرۆریستییە داخستووە. ئەمە، ئاستی هەڕەشەی ئەم گرووپانە بۆ سەر ئەورووپا بە جوانی دەردەخات.
  • جەخت دەکرێتەوە کە کردەوە پەکەکە وا بۆتە هۆی ئەوەی لەنێو پیرستی گرووپە تێرۆریستییەکان دا بێت، بەس بەم گرووپەوە نەوەستاوە و لە دەزگا و باڵەکانی وەک پەژاکیش خوی دەردەخات. پانتایی چالاکی پەژاک، ناوچە کوردنشینەکانی ئێرانە. ئەم گرووپە بە پێی قسەی چالاکانی مافی مرۆڤ و دەزگا جیاوازەکان مافی مرۆڤ (بە هەر حەز و مەیلێکەوە کە هەیانە) و هەڵبەت میدیاکانی گرێدراوی، کەڵک لە منداڵان وەک سەرباز لە پێکدادانە چەکداریەکان وەردەگرن، منداڵان بۆ چالاکی لەپێکهاتەی چەکداری و تێرۆریستی خۆیان هەڵدەخەڵەتێنن و یا دەیانڕفێنن و دوای کوژرانیش لە پیکدادانەکان دا (بەئەنقەست لەگەڵ سوپای تورکیا)، تەرمەکانیان لە شوێنێکی نادیار دەشارنەوە. پەژاک، تاوانبارە بەوەی کە مافی کچان پێشل دەکات و بێ بەشیان دەکات لە خزمەتگوزاری تەندروستی و دەرمان، کردەوەی تێرۆریستی لەدژی هاوڵاتیانی سڤیل لەناوچە کوردنشینەکانی ئێران، باجگرتن لە یەکەکانی بەرهەمهێنان و پیشەسازی لەناوچە سنووریەکان، دابەشکردنی مادەی هۆشبەر و قاچاخی چەک و…
  • ئەم کردارە تێرۆریستیانەی پەژاک لەناوچەی ڕۆژئاوایی و باکووری ڕۆژئاوای ئێران، بۆتە هۆی ڕق و قینی خەڵک. لەڕاستیدا پەرلمانی ئەورووپا، مێوانداری گرووپێک دەکات کە هیچ پشتیوانییەکی لەلایەن خەڵکەوە لێناکرێت و زیانی زۆری مرۆیی، دەروونی و داریی گەیاندووتە کوردەکانی ئێران. چاودێر هۆشداری دەدات ئەم پەیوەندیە لەگەڵ پەژاک، زیان بە پێگەی یەکێتی ئەرووپا لەلای خەڵکی ئێران دەگەینێت.
  • شایانی باسە کە ئەم کردەوە تێرۆریستیانەی پەژاک و سەرکردەکانی، پەیوەندی بە دەوڵەتی ئێرانەوە نییە. لەڕاستیدا قوربانی سەرەکی کردەوەکانی پەژاک، نەدەوڵەتی ئێران بەڵکوو خەڵکی ئاسایی و بێ تاوانە. ئەمە بەو واتایە نییە کە دەوڵەتی ئێران هیچ ئەرک و بەرپرسیارتییەکی لەئەستۆ نییە. چاودێر پێی وایە کە کوردانی ئێران مافی یەکسانیان لەگەڵ هاوڵاتیانی دیکەی ئیران هەیە و ئەرکی دەوڵەتە کە پارێزوانی لە ئاسیش و گیانیان بکات و بیانپارێزێت. چاودێر هەروەها ڕەخنەگری کردەوە دژ مرۆیی و مافی مرۆڤ لەلایان گرووپە چەکدارەکان وەک پەژاکە. دەوڵەتی ئێران ئەرکی ڕژدی لەمەڕ هاوڵاتیانی کورد لە ئەستۆیە. بەڵام دەبێت سەرنجی ئەم خاڵە بدرێت کە کردەوە پەژاک و ملیشیاکانی دیکەی کورد، پێشڵکاری مافی مرۆڤ و بنەماکانی جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ و بڕیارنامەی ڕامیاری و مافناسی نێودەوڵەتییە. لەڕاستی دا تاوان و توندوتیژی لەلایەن ئەم گووپە شەڕخواز و چەکدارانە لەدژی خەڵکی بێ پەنا و سڤیل، ئەوەندەیە کە دەکرێت وەک تاوان لەدژی مرۆڤایەتی ناودێڕ بکرێت.
  • شایانی باسە ئەم وتنانە لەبارە گرووپی چەکداری پەژاک بۆ گرووپە چەکدارەکانی دیکەش ڕاستە کە باس لە مافی کوردان لە ئێران دەکەن و بەڵام بوونەتە دوژمنی پەرەسەندوویی ناوچە کوردنشینەکان. پارتی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و پاک و کۆمەڵە، لەو گرووپانەن کە وەک پەژاک تاوانبارن بە ئەنجام دانی کردەوە تێرۆریستی و پێشلکاری مافی مرۆڤ. جەخت دەکەینەوە کە ئەم گرووپە شەڕخوازە بەڕواڵەت دژی ئێرانە بەڵام لەڕاستی دا قوربانی ئەم شەڕ و پێکدادانانە خەڵکی سڤیلن. ئەم گرووپانە لەگەڵ پارت و گرووپە سیاسییەکانیش هەڵسووکەوتێکی هاوشێوەیان هەیە و هەرەشەی کوشتن لە دژبەرانی دیکەی کۆماری ئیسلامی لەوانە ڕزا پالەویان کردووە. لەڕاستی دا دەکریت بگوترێت تێرۆر، توندوتیژی و کوشتن، تایبەتمەندی گرووپەکانی وەک پەژاکە.
  • بڕیارنامەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی پێشگرتن و شەڕ لەدژی تێرۆریزم، کنوانسیۆنی نێودەوڵەتی لەدژی بارمتە گرتن (1997)یش هەندێ پێویستی کرداری هەیە کە پیشان دەدات بانگهێشت کردنی کەسێک بە تایبەتمەندییەکانی سیامەند موعینی و پەژاک لە پەرلمانی ئەورووپا، هەنگاوێکە لەدژی بنەما سەرەکییەکان مافی مرۆڤ. هەروەها لە کنوانسیۆنی ئەرووپا ، تێکۆشان لەدژی تێرۆریزم (1997) و چاکسازیەکەی لە ساڵی 2003 و هەروەها کنوانسیۆنی ئەنجوومەنی ئەورووپا بەمەبەستی پێشگرتن لە تێرۆریزم لە ساڵی 2005 و لکێندراوەکەی لەساڵی 2015، بۆ پێشگرتن لە کردەوە تێرۆریستی دا، جەخت لەسەر بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و شەڕخوازی کراوەتەوە.
  • بەڵگەکان لای چاودیرە و گەر دەتانەوێت دەتوانین بیخەینە ڕوو بەۆ نوێنەرانی ئەوروپا. ئەم ڕاپۆرتانە لە ماڵپەڕی چاودێر لەبەردەست دان.

بەڕێزان

جیهانی ئەوڕۆ، بە خەستی دووری ڕامیاری کەوتووتەوە و لەژێر کاریگەری پێوەرەکانی دەسەڵات دایە و پێوانی ئاکاری و مرۆڤ دۆستانەی خستۆتە پەراوێزەوە. بۆخۆی سیستمی ڕئالیستی کە لەجیهان زاڵە، بەشێکە لەم مەرجانە. بەڵام ڕەچاوکردنی کەمترین پێوانی مافی مرۆڤ و مرۆڤ دۆستانە بەتایبەت لەلایەن جیهانی مۆدێڕنەوە، داواکاریەکە کە باوی نییە. ئێمە پێمان وایە کە ئەورووپا نابێت پەرنسیپەکانی مافی مرۆڤ و جیهان بکاتە قوربانی ڕامیاری.

بەڕیز سیامەند موعینی بە هۆی ئەجێندای تێرۆر و کوشتنی زۆرێک لە هاوڵاتیانی ئێران، لەلایەن ئینترپۆلەوە داواکراوە و کەمترین چاوەڕوانی ئێمە وەک نوێنەری 154 ماڵباتی کوردی زیان بەرکەوتووی ئێرانی، ئەوەیە کە ڕێگا نەدرێت لەو کۆنفرانسەدا بەشداری بکات.

چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران – تاران

نامه دیدبان حقوق بشر کردستان ایران به نمایندگان پارلمان اروپا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک