مەنال حسکۆ: پەکەکە لەلایەن دوژمنانی کوردوە دامەزراوە تا لەناویان ببات

  • ۳ سال قبل

مەناڵ حسکۆ کارناسی سیاسی کورد لەدیمانەیەک لەگەڵ کەناڵی کورستان 24 لەبارەی رەوتی ئەم دوایەی پەکەکە لەهەرێمی کوردستان و نانەوەی کێشە لەم ناوچە و هەوڵ بۆ داگرساندنی شەڕ و بوونی تورکیا، هەندێ خاڵی هێنایە زمان. ئەو پێی وایە کاتێک لەبارەی دامەزراندنی پەکەکە قسە دەکەین ئەم قسەیە لەزاری کەسانی وەک یاڵچین کوچوک و ئوراڵ معراجەوە دەبیستین. ئەوان لەمبارە دەڵێن کە چۆن پەکەکە ناوێکی گەورەی لەخۆ کرد و لەژێر ئەم ناوە یەکەمین گولەی بە سینگی رێکخراوە کوردیەکانەوە نا لەتورکیا. ئەم سیاسەتە تا کاتی کودەتای ساڵی 1980 درێژیە هەبوو.

ئەم کارناسە لەبارەی بوونی پەکەکە لەهەرێم وتی: دوای ئەوەی کە لەساڵی 1991 پەکەکە هات بۆ هەرێمی کوردستان پەرلمانی کوردستان دامەزرابوو و ئەم دەزگایە وەک درزی هیوا بوو بۆ چوار بەشەکەی کوردستان. بەڵام پەکەکە نەتەنیا ئەم پەرلمانەی بە فەرمینەناسی بەڵکو دژایەتی کرد. واتە دژایەتی لەگەڵ دەستکەوتی کوردان لانیکەم لەهەرێمدا.

بوونی کاولکاری پەکەکە لەسوریا

حسکۆم لەبارەی پەکەکە و دەوری لەقەیرانی سوریاش دەڵێت: لەسوریاش دەبینین کە لەرەوتی شەڕی ناوخۆ دوای ساڵی 2011 دەیان هەزار کورد کوژراون و بریندار و ئاوارە بوون کە هەڵبەت زۆربەیان لەلایەن پەکەکە و باڵە سوریەکەی لەناوچە عەرەب نشینەکان وەک رەقا و دێرەزوور بە کوشت دراون. ئەم گرووپە ماڵی کوردانی وێران کرد، عەفرین، گرێ سپی و سەرێکانیە رادەستی دوژمن واتە تورکیا کرد و بووه هۆی گۆڕینی دێمۆگرافی ناوچەکە. ئەم سیاسەتە پیشان دەدات کە هەروەک چۆن پەکەکە لەتورکیا کوردی لەناوبرد بەوجۆرەش لەکوردستانی سوریا لەناوی دەبات و دێمۆگرافیای حەشیمەتی دەگۆڕێت، ئەوڕۆکە هەر ئەم سیاسەتە لە هەرێمی کوردستانیش پەیڕەو دەکرێت.

دابەزینی ئاستی سیاسی و مافی هەرێم؛ ئارمانجی پەکەکە

مەنال حسکۆم لەبارەی دۆخی فیدراڵیهەرێمیش بە پێشکەشکاری بەرنامەکەی وت: قەیرانی یەکەمی پەکەکە لەکەرکووک، پرسی دوومە لەشنگال و قەیرانی سێیەمیش لەمەدا دەبینین کە پەکەکە لەڕیگای هەندێک بەکرێگیراو رایگەیاند کە کوردستانی فیدراڵ و فەرمی لەیاسای بنەڕەتی دەکەینە پارێزگایەک لە ئێراق. واتە دەیەوێت دەسەڵاتێکی فیدراڵی فەرمی و پەسەندکراوەی ئێراقی و جیهانی دابەزێنێت بۆ پارێزگایەک. بۆ دەبێت پەکەکە خوازیاری دابەزاندنی ئاستی سیاسی کوردستان و لەناوبردنی فەرمییەتی بێت؟ دەبێت بزانین پەکەکە لەلایەن ئەرگەنەکۆنەوە دامەزراوە و دواتر کەوتە ژێر چاودێری دەزگاکانی ئاسایشەوە. هەنگاوەکانی پەکەکە لەسەرەتاوە بەجوانی روون و دیارە؛ بەڵام بەداخەوە خەڵکی کورد ئاگاداری ئەم بابەتە نین. پەکەکە کە تەنانەت بە نێوی کوردی وەک پێشمەرگە و سروودی فەرمی هەرێمی کوردستان و تەنانەت ئاڵای کوردان دوژمنی دەکات و ئاڵایەکی نوێ داناوە. هەمووی ئەمانە پیشان دەری ئەوەیە کە پەکەکە دەیەوێت کوردان لەناوببات. ئەوڕۆکە لەتورکیا بەداخەوە سەرکەوتوو بووە. دوای ساڵی 2014 و شەڕی خەنەدقەکانی دەستپێکرد. لەوکاتە 80 نوێنەری کورد لەپەرلەمان بوون. گەر پەکەکە بەڕاستی بڕوای بە ئاشتی و خەباتی سڤیل هەبووا بۆ تێکۆشانی سیاسی لەتورکیا ئەنجام نادات؟ نابێت شەڕە راکێشێت بۆ ناوچە کوردنشینەکان. سیاسەتی پەکەکە روونە و بۆ هەمووان دیارە. پەکەکە وەک دەزگایەکی ئاسایش لەلایەن دوژمنانی کوردەوە دامەزاوە تا کوردان لەناو ببات.

منال حسکو: پ.ک.ک. توسط دشمنان کردها تاسیس شده تا آنها را از بین ببرد

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب