فەرماندەی پێشووی پەکەکە: رێکخراوی پەکەکە هەر ئەو داعشەی دووەمە

  • ۳ سال قبل

وەرگێڕ: چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران

فەرماندەیەکی پێشووی یەپەشە/یەبەژە کە لەپەکەکە دابڕاوە باسی هەڵسووکەوت و کردەوەکانی ئەم گرووپە دەکات و دەڵێت ئەوەی پەکەکە لەشنگال دەیکات داعشیش نەیکات. ئەم فەرماندە وتی: چەند مانگێک دوای فەرمانی کوشتنی کوردانی ئیزدی لەسەردەستی داعش، منیش تەڤلی یەکینەکانی پاراستنی شنگال بووم. وامدەزانی بەڕاستگی خزمەتی ئیزدیەکان دەکەن. تێگەیشتم یەپەشە داعشی دووەمە. بینیم کە چۆن بە چ کێشە و گرفتێک منداڵ یا کچێک لەدەستی داعش رزگار دەکەین دواتر چۆن دەکەوێتە نا لەپی پەکەکە و لە چ دۆخێکدا جێ دەگرێت.

لەلایەکی دیکەوە ئەم فەرماندە پێشووە دەڵێت: زۆرێک لە ژنان و کچان کە لەدەستی داعش رزگاریان بوو ئێشتا لە قەندیلن. منداڵان بە تایبەت کچانی تەمەن خوار بۆ ئیشی نەشیاو بەکاردەهێندرێن. منداڵانی سێزە بۆ چواردە ساڵ لێرە دەرفێنن و دەیانبەنە قەندیل. ئیشی پیسیان پێدەکەن. دەینێرن بۆ یەکینەیەک بە ناوی نامیران واتە یەکینەی خۆکۆژەکان.

پەکەکە منداڵانی ئیزدی دوای پەروەردە بۆ کۆشتنی چەکدارانی ئێران دەنێرێت ئەو شوێنە.

ئەم فەرماندە وتی کە ئێستا لەکەمپ و لەژێر رەش ماڵ و لەدۆخێکی خراپدا دەژین و داوا لەکۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەن بە هاواری ژنان و منداڵانی ئیزدی کەدیلی دەست پەکەکەن بگات و دەڵێت: نێزیکی 400 گەنج و هەرزەکاری ئیزدی لەشنگال براون. نێزیکی 70 یان نەیانتوانیوە هەڵبێن و بگەڕێنەوە بەڵام ئەم رەوتە درێژەی هەیە. ئەوان لەقەندیل پەروەردە دەبینن و بۆ کردەوەی تێرۆریست دەنێردرێن ئێران و تورکیا. هەرکام بە گوێرەی ئارمانجەکان دەنێردرێنە نێو خەڵکی سڤیلەوە چ چالاکی خۆکوژی بێت یا تەقەکردن. من بەتایبەت لەکۆمەڵگای نێودەوڵەتی داوا دەکەم پەکەکە لەشنگال دەربکات.

ئەندامێکی کچیش لەم دیمانەیەدا دەڵێت:

توانیم رزگار بێت لەدەست پەکەکە بەڵام نازانم چ بکەم تا بتوانم هەڤاڵانیشم رزگار بکەم. ئایندەیان تاریک و نادیارە. ئەو لەبارەی ژیانی خۆی لەنێو پەکەکە وتی: منیان گرت و وتیان دەتبەین بۆ قەندیل. خۆڕاگریم کرد بەڵام دەست و پێیان بەستم و بە زۆر بردمیان. کەسێکیان دەستنیشان کردبوو تا بەرپرسی ئێمە بێت. گوێ گرتن لە دەستوورەکانی ناچاری بوو. دوای ئەوەی کە بردمانیانە شوێنێک ویستیان دەستدرێژیمان لەسەر بکەن. هاوارم کرد و هەوڵم دا هەڵبێم. من توانیم بەڵام ئەوانی دیکە نەیانتوانی.

ژمارەیەکی دیکە لەئەندامانی پێشووی پەکەکە دەڵێن ئەوەی ئەم گرووپە لەشنگال کردی تەنانەت داعشیش نەیکردووە. بۆیە دەڵێن هەموو ئیزدیەکان دەبێت یەک بگرن تا شنگال لەژێر دەستی پەکەکە دا نەمێنێت.

لینکی دیمانەکە:

https://www.youtube.com/watch?v=8yk7Exz4HME

 

فرمانده سابق پ.ک.ک.: «سازمان پ.ک.ک. همان داعش دوم است»

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب