نازم دەباغ، نوێنەری هەرێمی کوردستان لەئێران: کوردستانی گەورە بەس خەونە

  • ۳ سال قبل

نوێنەری دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان لەتاران نەکراو دەزانێت کوردستانی گەورەو و جەخت دەکاتەوە کە ئەم بیرۆکەیە وەک خەونێکی دوور لە مێشکە.

نازم دەباغ نوێنەری هەرێمی کوردستان لەئێران لەدیمانەیەکدا وتی: نەخشەی کوردستانی گەورە لەوانەی ویستی هەندێک لە پارتەکان بێت بەڵام کرداری کردنی و یەکخستنی هەموو کوردان نەکراوە و زۆرتر لەخەون دەچێت. چوونکە جۆگرافیای کوردستان لەنێوان چوا وڵانی ناوچەکە واتە ئێراق، ئێران، تورکیا و سوریادا دابەش کراوە.

ئەم دوایانە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان نموونە تەمرێکی پێشنیار بەمەبەستی هاتنی پاپ لەسەرەتای ئەم مانگەدا چاپ و بڵاو کردەوە. دەگوترێت کە تەمرەکە نەخشەیەکی لەسەر کێشراوە کە هەندێ پارێزگای ئێران و تورکیا و ئێراق و سوریا لەخۆ دەگرێت. ئەم تەمرە بۆتە هۆی کاردانەوەی وڵاتانی ناوچەکە و نانەوەی ناکۆکی لە نێوان هەرێمی کوردستان و هەندێک لەوڵاتانی ناوچەکە. ئەم تەمرە بۆ وەبیرهێنانەوەی سەفەری چواررۆژەی ئەم دوایەی پاپ بۆ ئێراق بڵاو کرایەوە کە لەرۆژی سێیەم سەفەرەکەیدا هات بۆ هەولێر پایتەختی کوردستان.

دەقی دیمانەکە لەگەڵ نازم دەباغ ئەمەیە:

هەڵوێستی فەرمی هەرێمی کوردستان لەبارەی تەمرە کێشەنەرە بڵاوکراوەکە بە بۆنەی سەفەری مێژووری پاپ فرانسیا بۆ ئێراق چییە؟

لەبارەی وێنەی تەمرەکانی ئەم دوایە کە بڵاو کرایەوە وتەبێژی هەرێمی کوردستان و هەندێک لەبەرپرسانی کورد روونکردەوەیان داوە و ئەمە هەڵوێستی دەسەڵاتی فەرمی هەرێمی کوردستان نییە، ئەمەش بگوترێت کە ئەم پرۆژەیە لەکرداردا ناکرێت. لەڕاستیدا، ئەوەی لە سەر تەمرەکەیە لەلایەن چەن هۆنەرمەندێکی مەسێحی سەر بە وەزارەتی هەواڵگری هەرێم پێشنیاز کراوە. لەگەڵ ئەمەش دەسەڵاتی هەرێم پشتڕاستی نەکردۆتەوە.

جووتیار عادل وتەبێژی هەرێمیش بە پەیامنێرانی کوردستانی وت کە پێبەندین بە یاسای بنەڕەتی و یەکێتی جۆگرافی لەگەڵ ئێراق. بۆیە، ئەم کردەوە خۆسەرانە لەلایەن هەندێک کەسەوە کە پەیوەندیان بە بەرپرسانی کوردەوە نەبووە کراوە و بەتایبەت بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی جۆگرافی و سیاسی هەرێمی کوردستان ئەمانە پەسەندکراوەی دەسەڵاتی کوردستان نیین.

بۆچوونی ئێوە لەبارەی هۆکار و دەرئەنجامەکانی وەها کردارێک چییە؟

ئێمە کاردانەوەکانی دەبینین لەلایەن دەوڵەتی تورکیا و پارتەکانی و ئێرانیشەوە. دەوڵەتی تورکیا ئەم کردارەی ئیدانە کرد و وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەڵوێستی تارانی بۆ بەرپرسانی ئێراقی راگەیاند. هەر دوو ولات واتە ئێران و تورکیا نارزایەتیان دەربڕیەوە لەمەڕ چاپی ئەم تەمرە و ئەم دژایەتی کردنانە وەبیرخەرەوەی ئەوەیە کە لەکاتی بەڕێوەچوونی راپرسی هەرێکی کوردستان بۆ جیایی لەئێڕاق رووی دابوو. دەوڵەت و پارتەکانی تورکیاش سەرکۆنەیان کرد و وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی هەڵوێستی تاران لەبارەی ئەم تەمرەوە جێگای باس و روونکردنەوە بوو.

لەلایەکی دیکەوە وادەزانم لەدۆخی ئێستادا زۆرتر سەرەنج بدەین و بەس لەچوارچێوەی یاسای ئێراق بەدوای ماف و داخوازیەکانی خەڵکی کوردەوە بین. لەلایەکی دیکەوە دەبێت قبوڵ بکەین کە بێ پشتڕاستکردنەوە و پاڵپشتی وڵاتانی دراوسێ و هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی ئێراق هیچ دەرفەتێک بۆ کەم کردنەوەی کێشەکان بوونی نییە. هەروەها دەوڵەتی ئێراق بۆ دابینکردنی داخوازیەکانی کورد دەبێت یاسا بخاتە کردارەوە ئەوکاتەیە کە خەڵکی کورد هەست دەکەن کە لەگەڵ وڵاتی ئێراق هاوبەشن.

نەخشەی باس کراوی کوردستانی گەورە هەندێک ناوچەی ئێڕان و ئێراق و سوریاش لەخۆ دەگرێت، دەرئەنجامی ئەم بیرۆکەیە چ دەبێت لەسەر پەیوەندی دەسەڵاتی کوردستان لەگەڵ دراوسێیەکان بەتایبەت ئەوەی کە ئەم بیرۆکە دژایەتی رژدی دەوڵەتی ناوەندی ئێراقی بەدواوە بوو؟

نەخشەی کوردستانی گەورە لەوانەی ویستی هەندێک لەپارتە کوردیەکان بێت بەڵام کرداری کردنی و یەکخستنی هەموو کوردان نەکراوە و زۆرتر لەخەون دەچێت. چوونکە جۆگرافیای کوردستان لەنێوان چوار وڵاتی ناوچەکەدا واتە ئێراق و ئێران و تورکیا و سوریا دابەش کراوە. هەریەک لە وڵاتانە تایبەتمەندی تایبەتی خۆیان هەیە. ئەوڕۆکە ئێمە رووبەڕووی دۆخێکی هەستیارین دەبێت کێشەکانمان چارەسەر بکەین و ماف و ئاسایشی کوردان لەچوارچێوەی یاسای بنەڕەتی وڵاتێکدا کە تێدا دەژین چارەسەر بکەین. کورد هاوبەشی دەڵەتی ئێراقە و برا هاوڵاتییە شێعەکان و سۆنە و عەرەبی هەیە.

چ کەسانێک لەناکۆکی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە بە تایبەت لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی ئێراق سوود دەبات؟

 

کەسانێک کە بەدوای نانەوەی ناسەقامگیرین لەناوچەکەد. زۆرترین سوود لەم ململانێیە دەەن. ئەم پارتانە بە گەورەوە کردنی کێشەکان یا ململانێ کوردان لەگەڵ ئێران و تورکیا و تەنانەت لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی ئێراق دەیانەوێت لەئاوی شۆلی ماسی بگرن. سەرکردان و خەڵکی کورد بە تێگەیشتنی ئەم دوخە نابێت رێگە بدەن کە دوژمنان ئاسایش و سەقامگیری لەناوچەکە لەناکۆکییەکان کەڵکی خراپ وەربگرن و ببنە هۆی شێواوی و نیگەران کوردان. کوردەکان لەچوار وڵاتی ناوچەکەدا دەژین بۆیە بەرپرسیاری دابینکردنی ئاسایشی ئەم وڵاتانەن. ئێمە دەبێت لەپێش لەهەرجۆر دەستێوەردان لەبواری ناوخۆیی ناوچەکە بگرین چوونکە سەروەری خاک و پێشکەوتن و پەرەسەندوویی ئەم وڵاتانە بۆ دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان گرنگە.[1]

۱].https://www.tehrantimes.com/news/459086/Greater-Kurdistan-an-impossible-dream-KRG-representative

 

ناظم دباغ؛ نماینده اقلیم کردستان در ایران: «کردستان بزرگ» خیالی بیش نیست

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب