رۆژنامەنووسی هۆلەندی: دیارییەکانی پەکەکەم فڕێ دا

  • ۳ سال قبل

مایکل ئاریزانتی رۆژنامەنووسی هۆلەندی و چالاک لەبواری کوردیدا لەوڵامی پرسیاری چاودێڕی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێڕان لەبارەی نرخاندنی خۆی لەسەر دۆخی کوردەکانی لەژێڕ چاودێڕی پەکەکە دا دەڵێت کاتێک کە لەگەڵ ئەم گرووپە ئاشنا بوومەوە لەسوریا وامدەزانی لەگەڵ گرووپێکی ترسناک رووبەڕوو بووم و هێدی هێدی راستییەکانم بۆ دەرکەوت.

مایکل دەڵێت: ئێستا کریسمەس نێزیکە بۆیە وەک خەڵکی دیکە خەریکی ماڵ خاوێن کردنم لەپڕێکدا دیاریەکی پەکەکە/ پەیەدە لەگەڵ ئاڵاکەیانم دی کە لەکاتی ئامادەکردنی راپۆرت لەباکووری سوریا و ئەندامانی پەکەکە پێیان دابووم. لەو کاتە ئەوان لەگەڵ داعش شەڕیان دەکرد و وام دەزانی بەڕاستی بڕوایان بە شەڕ کردنک لەدژی تێرۆریزم هەیە بۆیە کاتێک دیاریان لەگەڵ ئاڵایەکی خۆیان پێدام وەرم گرت. ئێشتا چەندساڵێک تێپەڕ دەبێت و پرسی کوردەکان بەدواداچوونی بۆ دەکەم و دەبێت بڵێم هیچ رێکخراوێک ئەوەندی پەکەکە کورد سەرکوت ناکات و ئەم رێکخراوە راشکاوانە مافی کوردان بە شێوازی دەسەڵاتدارانە سەرکوت دەکات. بۆیە کە دیاریەکام بینی فڕێم دا تا لەنێو ئارشیۆی مندا نەبێت.

ئەم رۆژنامەنووسە لەدرێژەدا دەڵێت: ئێستا نارزایەتی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەبینم و پێم وایە دەبێت توندتر ببێتەو کوردانی سوریاش دەبێت لەدژی پەکەکە / پەیەدە هەنگاوێکی هاوشێوە بنێن چوونکە ئەزموونی تاکەکەسی من دەڵێت هیچ گرووپێک رێکخراوێک یا خود دەوڵەتێک ئەوەندەی پەکەکە/ پەیەدە دیکتاتۆر و دەسەڵاتخواز نییە.

ئاریزانتی ئاماژەی بەم خاڵە دا کە ناکۆکی لەنێوان کردەوە و قسەکانی پەکەکەدا هەیە و دەڵێت پەکەکە/ پەیەدە باسی بۆچوون و کرداری یەکسانی ژن و مێرد دەکات بەڵام لەشەڕی داعشدا بەتایبەت لەپارێزگای موسڵ لەنێزیکەوە بینمان چۆن شەڕیان کرد. من بینیم تەنانەت پێشمەرگە ژنەکان و مێردەکان لە یەک شوێن شەڕێان دەکرد بەڵام دەبێت بڵێم نەبوونی بڕوای یەکسانی ژن و مێرد لەنێو پەکەکەدا ئەوەندە توندە کە تەنانەت رێگایان نەدەدا ئەندامانی ژن و مێرد لەیەک شوێن نێزیکی یەک بن چ بگات بەوەی کە لەپاڵ یەک شەڕ بکەن. ئەمەم دەپرسی و تێگەیشتم کە قەدەخەیە. ژن و مێرد لەنێو پەکەکەدا قەد یەکسان نین. ئەمەی پەکەکە دەیڵێت بەس قسەیە.

ئاریزانتی داوا لەکوردانی سوریا دەکات کە گەر دەیانەوێت تووشی چارەنووسی کوردانی ئێراق نەبن باشتر وایە تا درەنگ نەبووە خۆیان لەشەڕی دەسەڵاتداری پەکەکە قوتار بکەن ئەگینا ئایندەیەکی تاریک چاوەڕوانیانە.

روزنامه‌نگار هلندی: «کادوهای پ.ک.ک. را دور انداختم»

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب