راوێژکاری هەرێمی کوردستان: پەکەکە زندانییە ئیزدیەکان دەگوازێتەوە بۆ کوێستان

  • ۳ سال قبل

شێخ شامۆ راوێژکاری دەسەڵاتی هەرێمی کورستان بۆ کاروباری ئیزدیەکان لەدیمانەیەکدا رایگەیاند پەکەکە جووڵەی نوێی لەشنگاڵ دەستپێکردووە. ئەو وتی: پەکەکە دژی رێکەوتنی دەوڵەتی ناوەندی و دەسەڵاتی هەرێمی کورستانە و بۆ رێگری لەکرداری بوونی هەر کارێک دەکات. ئاماژەکان باس لەوە دەکەن کە پەکەکە دەیەوێت بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری شنگاڵ شەڕ دەست پێبکات و بۆ ئەوەش گیراو ئیزدیە کوردەکان دەگوازێتەوە بۆ کوێستان.

شێخ شامۆ بە ئاماژە بە گرنگ بوونی بەکرداری کردنی رێکەوتی شنگال لەنیوان بەغدا و هەولێر وتی: بەگوێرەی ئەو رێکەوتنە دەبێت پەکەکە لەناوچەکە دەربچیتە دەرەوە و تەنیا هێزی یاسایی لەناوچەکەدا هەبن. ئێشتا بەشێکی زۆر لەشنگال لەدەست پەکەکەدایە و رێگای هاتۆچوو بەکەس نادات. ئێمە دەزانین لەو ناوچانە پەکەکە چی لەخەڵک کردووە. بە ئارەزووی خۆیان دەگرن و تاڵان دەکەن و باج دەستێنن. درێژەی ئەم رەوتە پەسەندکراو نییە.

راوێژکاری هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە رفاندن و هەڵخەڵەتاندنی ئێزدیەکان لەلایەن پەکەکەش کرد و بەکار‌هێنانی منداڵانی ئیزدنی وەک شەرڤان لەلایەن پەکەکەوە ئیدانە کرد.

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب