دانپێدانانی وتەبێژی پێشووی هێزەکانی سوریای دێمۆکرات لەبارەی بوونی منداڵی سەرباز لە نیو یەکینەکانی پاراستنی گەل

  • ۳ سال قبل

تەلال سلۆ وتەبێژی پێشووی هەسەدە کە هەڵاتووە بۆ تورکیا لەبارەی پرسە جیاوازەکان لەوانە پێشلکاری مافی مرۆڤ لەلایەن گرووپەکانی سەر بە پەکەکە زۆر جار دیمانەی ئەنجام داوە. ئەو لەیەکێک لە دیمانەکانیدا لەگەڵ کەناڵی تی ئار تی ئەنگلیزی لەبارەی ئەندامێتی منداڵانی تەمەن خوار لەنێو هەسەدەدا قسەی کردووە تەلال سلۆ دەڵێت:

کاتێک منداڵێکی 12 ساڵان لەنێو ئەو گرووپەدا دەبینم بەڕاستی سەرم سوڕ دەمێنێت. ئەو کەسێکی نێزیک لە شاهین جیلۆ (مەزڵووم عەبدی)بوو. هەروەها ژمارەیەک کچی تەمەن خوار لەنێوانیاندا هەن. ماڵباتەکانیان لەمبارەوە لەگەڵ من قسەیان کردووە. منیش بابەتەکەم لەگەڵ مەزڵووم عەبدی ورووژاندووە. ئەو لەوڵامدا وتوویە: هەڤاڵ، ئەمە بابەتێک نییە کە ئێمە لەبارەیەوە قسە بکەین بەتایبەت ئەو منداڵانەی کە لەماڵەوە هەڵدێن. بهێڵن وەک ئەندام بمێننەوە و گوێ بە قسەی ماڵباتەکانیشیان مەدەن.

ئەم وتەبێژەی پێشووی هەسەدە باسی گۆڕینی دیمۆگرافیا لەسەر دەستی هەسەدە دەکات و دەڵێت: لە چالاکییە جۆراوجۆرەکاندا هەسەدە لەناوچە عەرەب نشینەکان، هەمووی خاپوور دەکرد. دانیشتوانی ناچار دەکرد ئاوارە بن و هەڵبەت هەرگیز رێگەی گەڕاندنەوەی پێیان نەدەدا. [1]

تەلال سلۆ کە فەرماندەی پلەبەرزی هەسەدە بوو پێشتر خۆی رادەستی هێزەکانی سەر بە تورکیا کرد. ئەو هەروەها لەبارەی هەسەدە و پاڵپشتییەکانی ئەمریکاوە دەڵێت: هەسەدە بەس نێوێکە. ئێمە هەموو شتمان لەیەپەگەوە وەردەگرت تەنانەت مووچەکانیشمان. هۆکاری دامەزراندنی هەسەدەش ئەمریکا بوو. ئارمانجی ئەمریکا یەکخستنی گرووپە جیاوازەکان بوو؛ بەڵام راستییەکە شتێکی دیکە بوو. هەسەدە ئارمانجی خۆی تێکۆشان لەگەڵ تێرۆر رادەگەینێت بەڵام من بینیومە بە پێی رێکەوتن لەگەڵ ئەمریکا و پەکەکە، ئەندامانی داعشی بەشێوەی قاچاخ تێپەڕاندووە. ئەوان هەوڵ دەدەن تا هەسەدە وەک گرووپێکی ئازادیخواز لەدژی تێرۆریزم پیشان بدەن بەڵام هەر ئەم هێزە خەڵک کۆمەڵکوژ دەکات و ماڵەکانیشیان وێران دەکات. خەڵک تەنانەت لەکەمپەکانیشدا ئاسایشیان نییە.

شایانی باسە دۆخی ئاژاوەی نراوە لەلایەن هەسەدە لەباکووری رۆژهەڵاتی سوریا بۆتە هۆیە ئەوەی تا تورکیا دەستێوەردان بکات. تورکیا ئەندامانی هەسەدە هەر بەو یەپەگە دەزانێت و لەڕاستیدا باڵی چەکداری پەکەکەن و تێرۆریستن. هەسەدە لەبنەمادا لەئەندامانی یەپەگە و دەیان هەزار شەرڤانی عەرەب پێکهاتووە. واشنتگۆن ئەوانەی وەک کاریگەرترین هێز لەشەڕی داعش ناساندووە. شەڕەکانی بەتایەت لەناوچەکانی وەک رەقا لەبەرژەوەندی ئەمریکا بوو. بەڵام دابینکردنی چەکی هەسەدە لەلایەن ئەمریکاوە بۆتە بابەتێکی ئاڵۆز لەنێوان ئەنکەرە و واشینگتۆن. تورکیا چەکدارکردنی هەسەدە وەک روواندنەوەی سەقامگیری نەتەنیا لەسوریا بەڵکوو لە هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەزانێت. دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا بەڵێنی دا هەموو ئەو چەکانەی دراوە بە هەسەدە لێیان وەربگرێتەوە.بەڵام دوای شکستی داعش ئەمریکا ئەو بەڵێنەی نەبردە سەر و چەکەکانی وەرنەگرتەوە.

تەلال لەمبارەوە دەڵێت:

ئەمریکییەکان چەکی جۆراوجۆریان پێمان دەدا و هەرگیز تەنانەت جارێکیش نەیانگووت دەبێت دواتر بیاندەنەوە. تەنانەت بڕوایان بە قسەکانی یەپەگە کرد کە دەیگووت ئەو چەکانەمان بەکارهێناوە و پێویستمان بە چەکی نوێ هەیە بۆیە ئەمریکا دەستبەجێ چەکی بۆ دەهەناردن. ئەمریکا بە باشی دەزانێت عەرەبەکان، ئاشووریەکان، مەسێحییەکانی سوریا هەرگیز لەگەڵ هەسەدەدا نین. لەسەردەمی ئۆباماش چەکیان بۆ دەهەناردین هەڵبەت هەندێکیان بەکەڵک نەدەهات. بەڵام بە هاتنە سەرکاری ترەمپ چەکێکی زۆریان داینێ. سەرەڕای داخوازیە یەک لەدوای یەکەکانی تورکیا بۆ راگرتنی چەک بە هەسەدە، ئەمریکا گوێ بە داخوازیەکانی نەدا. ئەمریکا دواتر زۆر بە درەنگەوە رایگەیاند کە ئەم بابەتە بە جوانی لێکدەداتەوە بەڵام رایناگرێت. نیگەرانی تورکیا ئەمە بوو کە چەکەکان بگەنە شوێنی دیکە واتە پەکەکە و هەروەهاس بوو. [2]

[۱].https://www.youtube.com/watch?v=16Oydqh75cQ

[۲].https://www.youtube.com/watch?v=88E-mRGyknY

 

https://www.ikhrw.com/interview/%d8%a7%d8%b9%d8%aa%d8%b1%d8%a7%d9%81-%d8%b3%d8%ae%d9%86%da%af%d9%88%db%8c-%d8%b3%d8%a7%d8%a8%d9%82-%d9%86%db%8c%d8%b1%d9%88%db%8c-%d8%b3%d9%88%d8%b1%db%8c%d9%87-%d8%af%d9%85%d9%88%da%a9%d8%b1%d8%a7/

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب