پەژاک وڵام بداتەوە؛ جەمال و موراد ئارەش لەکوێن؟

  • ۳ سال قبل

بە پێی راپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، بەسەرهاتی هەڵخەڵەتاندن، رفاندن و گواستنەوەی گەنجانی کوردی ئێرانی بۆ بنکەکانی گرووپی تێرۆریستی پەژاک، چیرۆکێکی تاڵە کە بەردەوام هەبووە و بەرواڵەت بڕیار نییە کە کۆتایی بێت. دابینکردنی هێز لەنێوان گەنجان و فریودانیان و لەکۆتایدا تەنانەت رادەست نەکردنەوەی لاشەکانیان بە ماڵباتەکانیان، پیشاندەری ناوەڕۆکی دەسەڵات گەرایانە و فریوکارانەی پەژاکە. ئەمە لەکاتێکدایە کە سەدان منداڵی ئێرانی لەلایەن ئەم گرووپە رفێندراون و هەرگیز نەگەڕانەتەوە بۆ ماڵێ. نوێترین نموونەی ئەم کردەوانەی پەژاک جەماڵ ئارەش لەگوندی یۆڵا گەلدی شاری شۆت سەر بە پاریزگای ئازەربایجانی رۆژئاوایە. گوندێکی سنووری لەنێوان ئێران و تورکیا کە زۆربەی خەڵکەکەی خەریکی ئیشی کۆڵبەرین. بەهۆی نەبوونی سەرنجی دەوڵەتی، پەرەنەسەندوویی مێژوویی و هتد، کۆڵبەری بۆتە ئیشی سەرەکی خەڵکی ئەم گوندە. ئیشێک کە ئایندەی نییە. کۆڵبەران یا بە هۆی هاتۆچوو لە خاڵە قەدەخەکراوەکان لەلایەن هێزەکانی سەربازیەوە و یا بە هۆی نەدانی باج بە پەژاک و گرووپە تێرۆریستیەکانی دیکە، دارایەکانیان دەبردرێت و گیانیان دەکەوێتە مەترسیەوە.

عەبدۆلرەحمان باوکی جەمال لەدیمانەیەک لەگەڵ پەیامنێری چاودێر و بۆ باس کردنی چۆنیەتی فریو دانی منداڵەکەی وتی: بەڕاستی بە هۆی گوشاری دەروونی، مێژووی رێکی رۆشتنی منداڵەکەم نازانم. ئەو ساڵێک دەبێت کە نەگەڕاوەتەوە ماڵێ. بۆ بینین نیشانیەک لێی سەردانی بنکەکانی پەژاکم کرد لەسنووری ئێران و تورکیا، بەڵام هەڕەشە و بێ ڕێزیم بیست. هێزەکانی پەژاک بە جێگای رێز و دڵداری داینم من و دایکی جەماڵیان دایە بەر گاڵتە و بێ ڕێزیان پێ کردین. وڵامی پرسیارەکانمانیان نەدایەوە. جەماڵ لەبواری دەروونیەوە نەخۆش بوو و کێشەی هەبوو. پێمانی وت دەچێت تاران بۆ لای براکەی بۆ ئیش کردن. بەڵام بەداخەوە براکەشی ئەمە شەش ساڵە کەنەگەڕاوەتە ماڵێ. من دڵنیام کە ئەندامی پەژاکن. تاکتیکی بوون لەتاران لەلایەن پەژاکەوە بە مەبەستی پێشگرتن لەگەڕانی ماڵباتەکانە.

باوکی جەما بە چاودێری وت: نێوی براکەی موراد و گەورەترە لەجەماڵ. ئەندامانی پەژاک بە تاکتیکی سەردانی موراد رفاندوویانە. لەکاتێکدا کە ئەو تەنیا شازدە ساڵی بوو. سێ منداڵی بچووک و دایکێک کە شەو و ڕۆژ بۆ جەماڵ و موراد دەگری و نەخۆش و خەمۆکە و ئەمە سەمەری تاوانەکانی پەژاکە. گەر بەدوای جەماڵ و موراددا بڕۆم چی لەمانە بکەم؟ من تەنیام و کەسم نییە و ئەمە گەورەترین ستمە کە پەژاک پێمانی کردووە. دوو کۆڕم لە ماوەی شەش ساڵدا لێیان ستاندووم. ناوەندی ژیانیان لەناو چووە.

شایانی باسە پەیامنێری فورات سەر بە پەژاک و پەکەکە ماوەیەک پێش ئێستا باسی ئەوەی کرد کە لەم گرووپەدا منداڵی سەرباز نییە و هێزەکانی تەمەن خوار لەنێو ئەم گرووپەدا بوونیان نییە، هەڵبەت ئەم ئاژانسە لەبارەی چارەنووسی منداڵانی پێشوو بێدەنگ بوو.

 

پژاک پاسخ دهد؛ جمال و مراد آرش کجا هستند؟

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب