لامافاکیح: هێزەکانی سوریای دێمۆکرات پێشینەی دوور و درێژیان هەیە لەبەکارهێنانی سەربازان وەک منداڵ هەیە

  • ۳ سال قبل

چاودێرێکی مافی مرۆڤ جەخت دەکاتەوە کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژە داعش بەسەرۆکایەتی ئەمریکا دەبێت گەرەنتی بکات کە رەوتی درێژەدانی بەکارهێنانی منداڵان وەک سەرباز لە سوریا رابگیردرێت. لاما فاکیح جەختی کردەوە کە چاودێری مافی مرۆڤ نیگەرانی بوونی منداڵانی سەربازە لەنێو هێزەکانی سوریای دێمۆکرات (هاوپەیمانی ئەمریکا). ئەم گرووپە پێشینەی دوور و درێژی هەیە لەبەکارهێنانی منداڵانی سەرباز. فاکیح ئەمریکا و هەسەدە تاوانبار دەکات بە پێشلکاری مافی مرۆڤ لەسوریا و ئاماژە بە هێرشەکانی ئەمریکا دەدات کە بە بیانووی تێکۆشان لەدژی داعش خەڵکی سڤیل دەکاتە ئامانج. ئەو داوای لەئەمریکا کرد بۆ خاوێنکردنەوەی ناوچە جیاوازەکان لەمین چێنراوەکان لەلایەن داعش و هەسەدەوە هەوڵی رژد بدات.

فاکح وتی: چاودێری مافی مرۆڤ کۆمەڵێک لەبابەتە سەرەکییەکانی وەک بابەتی گرنگ لەسەرەوە بۆ خۆی داناوە. لەم چوارچێوەدا دەبێت بڵێم هاوپەیمانی دژی داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا و هاوپەیامانانی لەگۆڕەپانەکە کە وەک هێزی زەوینی چالاکن واتە هەسەدە بەسەرۆکایەتی کوردەکان مافی خەڵکی سڤیل پێشل دەکەن و دەبێت بزانن کە گرنگیدان بە خەڵکی سڤیل بنەمایە. ئەمە لە هەموو پێکدادانە چەکداریەکاندا بابەتێکی گرنگ و ژیانییە. ئێمە تائێستا کۆمەڵێکی زۆر لە بەڵگە و دێکۆمێنتاریەکانی کۆکردووتەوە کە دەسەلمێنێت هاوپەیمانی دژی داعش و هەسەدە مافی خەڵکی سڤیلیان پێشل دەکەن.

دەمەوێت ئەم رەوتە درێژەی بدەین و ئەم کردارە لەڕێگای پەیوەندی بە خەڵک و هەروەها ناردنی شاندی لێکۆڵینەوە بۆ ناوچەکە ئەنجام بدەین. بەتایبەت لەگەڵ ئاوارەکان قسە بکەین. رێگا نەدان بە دەزگاکانی مافی مرۆڤ بۆ یارمەتی گەیاندن بە خەڵک، نەدانی مۆڵەتی دەرمانی بریندارانی سڤیل لەپێکدادانە جیاوازەکاندا لەبابەتەکانی پێشلکاری مافی مرۆڤن لەلایەن هەسەدەوە. هەسەدە وەک هاوپەمانی ئەمریکاش لەرابردوو و ئێستادا کەڵک لەمنداڵانی سەرباز وەردەگرێت. ئێمە وەک چاودێڕی مافی مرۆڤ داوا لە هەسەدە دەکەین رێگا نەدات کە منداڵان وەک سەرباز بەکار بهێندرێن. بەتایبەت نابێت بە بیانووی شەڕ لەگەڵ داعش ئەم کردارە روو بدات. 1

[۱].https://www.youtube.com/watch?v=EzQNTYVa7Do

 

لاما فاکیح: نیروی سوریه دموکراتیک، سابقه طولانی در استفاده از سربازان به‌عنوان کودک دارد

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب