فەرماندەی پێشووی هەسەدە زانیاری گرنگ لەبارەی ئەم گرووپە ملیشیایە دەدرکێنێت

  • ۳ سال قبل

لەناوچەیەکی بەربڵاو کە سێ پارێزگای سوریا کە گەورەترین و دەوڵەمەندترین سەرچاوە سرووشتیەکانی لێن و بە هۆی دەوڵەمەندبوون لەسەرچاوەکانی گەنم و بەرهەمەکانی دیکە نێوی قاپی خۆراکی سوریای پێ بەخشراوە، گرووپێک کە خەڵکی سوریا نین بە دەستوورێک کە لەدەرەوەی سنوورەکانی سوریاوە دێت ئەم خێر و بەرەیان بەدەستەوە گرتووە. ئەم گروپە بە ناوی سەرکەوتووانە واتە دەسەڵاتی ناسراو بە خۆسەری لەباکووری رۆژهەڵاتی سوریا چالاکە.

بە لەبەرچاوگرتنی پێکدادانەکانی ئەم دوایە لەگەڵ دەوڵەتی سوریا لەحەسەکێ و قامشلوو، زۆربەی سوریەکان لەبارەی ئاستی راستەقینەی دەسەڵات و دزەی دەسەڵاتی خۆسەر لەخۆیان پرسیار دەکەن. ئەوان پێیان وایە ئەمە پرۆژەیەکی دەرەکییە و لەلایەن ئەمریکا و زۆررێک لەوڵاتانی رۆژئاوایی بەرنامەی بۆ داڕژراوە و پشتیوانی دەکرێت. هەسەدە کۆڵکەی ئەم پرۆژەی هێزە سەربازیەکانە کە خۆی وەک نوێنەری ئەم سیستمە دەناسرێنێت. ئەم هێزە پەیوەندی ستراتژیکی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا هەیە. بەڵام هاوپەیمانی لەدەوری باوەپیارەدا دەرکەوتووە، و دەبێت بگوترێت فاکتەری دەسەڵاتی پرۆژەی خۆسەری بەس هەسەدە نییە، بەڵکوو بە لەبەرچاوگرتنی شووناسی ئەو کەسانەی کە لەسێبەردان بەڕێوە دەچێت ئەم هێزە بە ئارمانجی ئاسان کردنی کۆنترۆڵی بڕیارە سەربازی، سیاسی و ئابووریەکان لەسەربنەمی ژێرخانێکی رێکخراو بۆیان دامەزراوە.

تەلال عەلی سلۆ وتەبێژی فەرمی پێشووی هەسەدە کە لەهەمانکاتدا یەکێک لەئەندامانی فەرماندەی گشتی ئەم هێزە بوو، پیش ئەوەی کە لەساڵی 2017 لەهەسەدە جیا ببێتەوە، هەندێک رازی لەبارەی سیستمی خۆسەریەوە درکاند. ئەم درکاندنە بەتایبەت لەبارەی شێوازێکە کە سەرکردەکانی پەکەکە سیستمی خۆسەر لەدوو رەهەندی سەربازی و سیاسی واتە ئەنجوومەنی سوریای دێمۆکراتیک بەڕێوە دەبەن.

پێکهاتەی سێبەر بە نێوی پەکەکە دەسەڵاتداری سەرەکی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا

وردە وردە تەنانەت میدیا دەرکییەکان بەم ئانجام گەیشتوون کە ئەندامانی پەکەکە ناسراو بە سەرۆکایەتی قەندیل کۆنترۆڵی سەرەکی و تەنیا بەڕێوەبەری سیستمی خۆسەرن لەباکووری رۆژهەڵاتی سوریا. ئەمە راستییەکە کە خەڵکی ناوچەە لەماوەی پێنج ساڵدا بینیویانە. کەسی یەکەم و بەرپرسی گشتی ئەم دۆخە سەبری ئۆک یەکێک لە سەرکردە باڵاکانی پەکەکە و یەکەمین دەستووردەرە لەبواری ئابووریدا، سیاسی و سەربازی لەناوچەیەک لەسوریا کە پەکەکە داگیری کردووە و کەسی دووەمیش نورەدین سۆفییە کە یەکێکی دیکە لە سەرکردە پلەبەرزەکانی پەکەکەیە.

تەلال سلۆ بە ئاماژە بەوەی کە هەسەدە بە فەرماندەیی مەزڵووم عەبدی و نێو ساختەکانی دیکە وەک شاهین جیلۆ و فەرهاد عەبدی شاهین دەڵێت نێوی خۆی مستەفا خەلیل عەبدیە. ئەو لەبارەی پێکهاتەی ئەم سەرۆکایەتییە لە سوریا قسە دەکات و دەڵێت لایەنەکانی ئابووری ناوچە لەلایەن کەسێک بەناوی عەلیشێرەوە بەڕێوە دەبردرێت. لەکاتێکدا کە ئاڵدار خەلیل لایەنی سیاسی بەدەستەوەیە و ئیلهام ئەحمەدیش یارمەتی دەدات. سمایل دێرێک و نووژین یۆسف بەرپرسی ئاسایشن. ئەرکی کۆنترۆڵی سەربازی لەسەر ناوچەی رەقا و دەورووبەری لەئەستۆی حسێن محەمەد عەلی بە ناوی زووهات کۆبانێیە کەلەئێستادا دێرەزوور لەژیر چاودێری پۆڵاد ژانە. سلۆ لەدرێژەدا دەڵێت کە ژیانی سەرکردەکانی پەکەکە بەگشتی سەربازییە بۆیە قەد لەنێو خەڵکدا نین. هەروەها هاوسەرگیری ناکەن و ماڵبات پێکەوە نانن.

پەیوەندی پەکەکە لەگەڵ هیزەکانی ئەمریکی و هاوپەیمانان لەسوریادا

ئەمریکا و زۆرێک لە وڵاتانی ئەورووپی لەساڵی 1997 پەکەکەیان خستە نێو لیستی تێرۆرەە بەڵام هاوکاری نیزیکی نێوان لایەنەکان لەسوریا بوونی هەیە، کە بە رای سلۆ ئەم هانگاوە لەپێناو بەرژەوەندی ئەمریکایە لەسوریا. ئەو دەڵێت: هاوپەیمانی و هێزەکانی ئەمریکایی بە باشی ئاگاداری دزەی ئەندامانی پەکەکەن. هەروەها ئەمریکا دەزانێت کە ئەم کەسانە و کەسانی گرێدراوی پەکەکە لەسوریا پاڵپشتی لە سیستمی خۆسەر دەکەن و هەندێک لە سەرکردەکانی لەنێو بنکەکانی ئەمریکا لەباکووری رۆژهەڵاتی سوریادان و مەزڵووم عەبدیش لەیەکێک لەو بنکانەدایە.

سلۆ پشتڕاست دەکاتەوە کە دوای ئەوەی کە ئەمریکا ویستی خۆی لەدابینکردنی چەک بۆ گرووپە تایبەتەکان بە ئارمانجی شەڕ لەگەڵ داعش راگەیاند، تەنانەت لەرێگای دامەزراندنی هەسەدە لەئۆکتۆبەری 2015ەش پاڵپشتی لە ئەندام و سەرکردەکانی پەکەکە کرد و هەسەدە بەئەنقەست لە یەگەگە و یەپەژە و باڵەکانی پەکەکە پێکهاتووە.

سلۆ پێی وایە کە بوونی پەکەکە لەسوریا بە پاڵپشتی هێزەکانی ئەمریکا دەکرێت چوونکە گەر ئەمریکا پشتیوانی نەکات ئەوە تورکیا بن بڕیان دەکات. چوونکە تورکیا بوونی پەکەکە لەنیزیکی سنوورەکانی وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایش نەتەوەیی خۆی دەزانێت.

لەم بوارەدا سلۆ پشتڕاستی دەکاتەوە کە سەرکردە و ئەندامانی پەکەکە لەسوریا بۆ خۆیان زەوی یا شتی دیکەیان هەڵنەگرتووە چوونکە دەزانن لەئایندەدا بەرانبەری هەڕەشە دەبنەوە. لەگەڵ ئەمەش ئەوان لەبودجە و چەکە تایبەتەکان کە هاوپەیمانان دەیاندەنێ کەڵک وەردەگرن و توانیویانە لەرێگای ئێراقەوە بیانگوازنەوە بۆ قەندیل. چوونکە دەروازەی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا لەکۆنترۆڵی ئەواندایە. پەکەکە دەتوانێت لەم چەکانە کە ئەمریکا پێی داون لەدژی تورکیا و ئێران (لەڕێگای پەژاکەوە) کەڵک وەربگرێت.

فرمانده سابق ق.س.د اطلاعات مهمی از این گروه شبه‌نظامی را افشا کرد

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب