سەرۆکی پێشووی پۆلیسی ئەڵمانیا: هەڕەشەی داعش و پەکەکە بۆ ئەورووپا لەیەک ئاستدایە

  • ۴ سال قبل

وەرگێڕ: چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران

ئەڵمانیا یەکێک لە ناوەندەکانی چالاکی پەکەکە و باڵەکانییە لەئەورووپا. رێکخراوی هەواڵگری ناوخۆی ئەڵمانیا لە رێبەندانی ساڵی رابردوو راپۆرتێکی 40 لاپەڕەیی بڵاو کردەوە کە تێدا باسی بوون و چالاکی پەکەکە دەکات وک هەڕەشەیەکی رژد بۆ هەموو ئەرووپا. لەم پێناوەدا سەرۆکی پێشووی پۆلیسی ئەڵمانی لەدیمانیەکدا جەختی لەسەر ئەو راپۆرتە کردەوە کە پەکەکە وەک هەڕەشەیەکی ترسناک بۆ سەر ئاسایشی ئەرووپا دەبینێت.

بەڕێز رودبر شۆنفڵت وتی: ئاستی هەڕەشەی پەکەکە لەئەڵمانی نەتەنیا کەمی نەکردووە بەڵکوو زیادیشی کردووە و پێویستە ئەڵمانیا ئەم مەترسییە بە رژد وەربگرێت. ئاستی هەڕەشە و مەترسی پەکەکە و داعش بۆ ئەڵمانیا لەیەک ئاستدایە.

شۆنفلت لەبارەی هۆکاری مۆڵەت داین بە بەڕێوەچوونی رێپێوان بۆ یەکێک (پەکەکە) و رێگە نەدان بۆ یەکێکی دیکە (داعش) لەئەڵمانیا وتی: بەگوێرەی یاسا هەردوو رێگە پێدراو نیین و مافی بەڕێوەبردنی رێپێوانیان نییە. هەرکات رێپێوان بکەن پۆلیسی ئەڵمانیا دەستێوەردان دەکات.

لەدرێژەدا لەبارەی ئەم بابەتە جەکی شاهین رۆژنامەنووسی ئەڵمانی کە زیاتر لە 15 ساڵ لەبارەی پەکەکەوە لێکۆڵین دەکات وتی: ئەم گرووپە دەوڵەمەندتر بووە. ناوبراو بە ئاماژە بە راپۆرتی ساڵی 2017 ی پۆلیسی ئەرووپا کە پەکەکە نەتەنیا چالاکە بەڵکوو بۆ خۆشی بانگەشە دەکات و باجگیریش دەکات. تەنانەت کەمپی پەروەردەی ئایدیۆلۆژیکی هەیە. هەروەها پەکەکە هێرش دەباتە سەر ئەو گرووپانەی کە لە خۆی نین و ئەمەی بە جاران ئەنجام داوە. ئەم هێرشانە بە شێوازی رەنگ پاشین بە سەر دیوارکان، فڕێ دانی کۆکتۆل مۆلۆتۆف و شێوازەکانی دیکە بووە.

هەروەها وتی: زیاتر لە هەشتاد لەسەدی رێستۆرانتەکان یا هەر جۆرە ناوەندێکی بازرگانی لەلایەن پەکەکەوە باجی لێوەردەگیردرێت. بازاری مادەهۆشبەرەکان و گواستنەوەی نایاسایی پارە بەدەستی پەکەکە دەکرێت.

محەمەد شوکری گولموش یەكێک لەدامەزرێنەرانی پەکەکەش لەم وتووێژەدا بەشداری کردووە و دەڵێت: ئەرووپا بۆتە حەوشە پشتی پەکەکە. سەرچاوەی دارایی زۆرتر لەوەێیەوە دابین دەکرێت. پەکەکە سیستمێکی سەرانەی نایاسایی لەوەی داناوە. لە بازرگانان و دووکانداران بە زۆر پارە وەردەگرێت. ئەگەر بیەوێت بۆ نموونە دووکانێکی بچووک دابنێیت ناچار دەبیت سەرانە و پارەی زۆر بدیتە پەکەکە.

گولموش لەدرێژەدا دەڵێت: من زانیاری تەواوم هەیە کە ئەوڕۆکە پەکەکە لەئەورووپاش کەمپی پەروەردەی هەیە. لە یاسیا دێمۆکراتیک لەئەورووپا بۆ نموونە لە هۆلەند و فرانسا و … کەڵک وەردەگرێت. بە رواڵەتی کۆمەڵەی وەرزشی یا ناوەندی کەمئەندامان لەڕاستیدا کەمپی پەروەردەی کردووتەوە. تەنانەت بۆ ئەمجۆرە رواڵەت و چالاکیانەش لەدەوڵەتەکان یارمەتی دارایش وەردەگرێت. کەسانێک کە لەم کەمپانە هەڵاتوون ئەمانەیان بۆ من وتووە.

ئۆلیۆ وتکە نوێنەری پارلمانی ئەڵمانیش لەوانەیە کە لەم بەرنامەیەدا بەشدار بوو و دەڵێت: ئێمە نامانەوەێت لەئەڵمانیا توندوتیژی هەبێت. کاتێک رێپێوانێکی ئاشتیانە دەکرێت لەوکاتەشدا بەکار‌هێنانی ئاڵا و ‌هێماکانی پەکەکە قەدەخەیە. بۆ نموونە ئاڵای پەکەکە. هەندێک لەبەرپرسان دەڵێن ئەمە تەحەمۆل دەکەین بۆ ئەوەی توندوتیژی نەێتە ئاراوە بەڵام من لەگەڵ ئەمە نیم. پەکەکە و باڵەکانی لەئەڵمانیا باجگیری دەکەن و پارە کۆ دەکەنەوە. ئەم پارە بۆ کردەوە تێرۆریستییەکان لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەکاردەهێنرێت.

جەکی شاهینیش لەکۆتایدا دەڵێت: ئەرووپا دەبێت بزانێت چاڵێک هەڵدەکەنێت کە بۆ خۆی تێدەکەوێت. هەوڵەکانی گرتنی ئەندام زۆر ئاسان و ئازاد دەکرێت.

لینکی فایلە ویدیۆیی وتوووێژەکە:

https://www.youtube.com/watch?v=VZGmbgUt9lY

رئیس پلیس سابق آلمان: تهدید داعش و پ.ک.ک. برای اروپا در یک سطح است

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب