کوردی/راشڵ ئەرنفڵد: نیوان بازرگانی بە مادە هۆشبەرەکان و تێرۆریزنی نێودەوڵەتیدا پەیوەندی راستەوخۆ هەیە

  • ۴ سال قبل

پەکەکە/ پەژاک لەرێگای مادە هۆشبەرەکانەوە داراییەکەی دابین دەبێت

دۆکتۆرە ئەرنفڵد وەک یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانی ئەورووپا بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ سەرچاوەی داهاتی تێرۆریزمی جیهانی لەبارەی پەیوەندی نێوان مادە هۆشبەرکان و تێرۆریزمی نێودەوڵەتییەوە دەڵێت: بازرگانی بە مادە هۆشبەرەکان تەنیا تایبەتی ناوچەیەکی دیار نییە بەڵکوو بازرگانییەکی زۆر بەربڵاوە لەئاستی جیهاندا.

سەرچاوەی دارایی تێرۆریزم لەئەفغانستان، پاکستان، هند، چچن، کۆلۆمبیا، گروپەکانی وەک ئەلقاعێدە، پڵنگەکانی تامیل لەسریلانکا و پەکەکە، مادە هۆشبەرەکانن.

ئەم پسپۆڕەی بواری دارایی دژە تێرۆریزم لەدرێژەدا دەڵێت: لەروانگەی گرووپە تێرۆریستییەکانەوە ئەمە سادەترین شێوازی دابینکردنی داهاتی زۆرە بۆیە زۆر وردبوونەتەوە لەسەری. ئەم گرووپانە لەرێگای قاچاخی مادە هۆشبەرەکانەوە ترلیۆن دۆلار پارە جێبەجێ دکەن. بەداخەوە هەوڵی تەواو و تێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم پرسە گەوەرەیە نەدراوە.

کۆکەرەوەی پرتووکی دابینکردنی دارایی شەیتان لەبارەی توانای سیستمی دادوەری وڵاتانی رۆژئاوایی بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئەم پرسگرێکە وتی: بەداخەوە زۆربەی سیستمە بانکییەکانی ئەورووپا و تەنانەت ئەمریکاش بەکردەوە ئیشێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ ئەم گواستنەوەی پارە لەسەرچاوەکەی مادە هۆشبەرەکانە ناکەن. بە لە بەرچاو گرتنی ئەمەی کە ئەم پارەیە بە شێوازی نەخت دەگوازرێتەوە بۆیە پرسیاری بێ وڵامی زۆر لەمبارەوە دەکرێن. وادیارە یاسا و ڕێسای زۆر لەسەر رووپەلەکان هەن. زۆر سادە دەکرێت بەم ئانجامە گەیشت. واتە دەبینین کە تێرۆریزم پەرە دەستێنێت ئەمە بە واتای ئەوەیە کە پارە بە ئاسانی جێبەجێ دەکرێت و دەگاتە دەستی تێرۆریستەکان. ئەمە پیشان دەدات کە ئیرادەی پێویست بۆ کۆنترۆڵ کردنی ئەم بابەتە بوونی نییە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب