مامۆستای زانکۆی شارستانییەتی ئەستەنبۆل: پەکەکە کاریگەری لەسەر پەیوەندی ئێران و تورکیا هەبووە

  • ۳ سال قبل

بە پێی راپۆرتی چاوەدێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، پەیمانگەی لێکۆلینەوەی ستراتژیکی خۆرهەڵاتی ناوی لەتاران رۆژی چوارشەمە 3ی بەفرانبار مێوانداری لە پرۆفسۆر ئۆزدەن زەینەف ئۆکتاو مامۆستای زانکۆی شارستانییەتی ئەستەنبۆل و بەڕێوەبەری گرووپی پەیوەندەیە نێودەوڵەتییەکانی ئەم زانکۆیە بوو. بابەتی ئەم دانیشتنە پەیوەندی ئێران و تورکیا لەچەند ساڵی رابردوو و ئایندەی پەیوەندی ئەم دوو وڵاتە راگەیەندراوە. بە لەبەرچاوگرتنی کاریگەری پرسی کوردی و چالاکی گرووپە چەکدارە کوردیەکان لەدوو وڵات کارنامەی رەشی لە کردەوە تێرۆریستیەکاندا هەیە چەند پرسیار لەم مامۆستایە لەبارەی پەکەکە و کاریگەری لەسەر پەیوەندی دوو وڵات پرسا کە چاودێر و پەیامنێرەکەی ئەم پرسیارەیان پرسی. پەیامنێڕ دوو پرسیاری پرسی:

  • هۆکاری پەکەکە و پرسی کوردی چۆن کاریگەری لەسەر پەیوەندی تورکیا و ئێڕان هەبووە؟
  • بۆ میدیاکانی تورکیا بەس لەبارەی یەپەگە و پەکەکەوە قسە دەکەن و باس لەباڵە ئێرانییەکەی واتە پەژاک ناکەن؟ ئەم گرووپە تاوانبارە لەناوچە کوردنشینەکانی ئێران تاوان ئەنجام دەدات و باڵی ئێرانی پەکەکەیە.

مامۆستای زانکۆکی ئەستەنبۆل لەوڵامدا بە تێر و تەسەلی و بە زمانی تورکیا وڵامی دایەوە:

ئێمە و ئێران پرسی کوردیمان نییە کێشەی سەرەکی چالاکی پەکەکەیە بە نێوی کوردەوە. ئەم پرسە تا ئاستێک زیانی گەیاندووە پەیوەندی نێوان تورکیا و ئێران. هەندێک جار تورکیا لەشەڕ لەدژی پەکەکە لەئێران یارمەتی وەرگرتووە. ئێران دژی رۆشتنی تورکیا بۆ عەفرین بوو کە بووە هۆی دڵساردی بەرپرسانی ئەنکەرە. بۆیە ئەم هۆکارە کاریگەری لەسەر پەیوەندی دوولا هەبووە. دەبێت جەخت بکەمەوە کە پەکەکە و پەیەدە و یەپەگە رێکخراوی تێرۆریستین کە لەلایەن ئەمریکاوە دامەزراون و دەبێت تێبگەین کە ئارمانجی ئەمریکا دەپێکن. لەلایەکی دیکەوە پەژاک وەک باڵی ئێرانی پەکەکە کاریگەری لەسەر تورکیا نەبووە. هەروەها بە هۆی ئەوەی کە پەژاک ناچالاکە و لەگەڵ ئێران رێکەوتووە و کەمپەکانی لەئێران داخستووە میدیاکانی ئێمە باسی پەژاک ناکەن. بە پێچەوانەوە پەیەدە و یەپەگە لەساڵی 2011 و لەسەرەتای شەڕی سووریا کە دەرکەوتن. ئەوان لەسنووری تورکیا چالاکن و هەڕەشەن بۆمان. پێش شەڕی سوریا نەبوون. بەڵام پەژاک هەڕەشە نییە بۆ ئێمە.

پەژاک سەردەمانێک زۆر چالاک بوو بەڵام دەتوانێت دووبارە ببێتە کێشەیەکی گەورە بۆ ئێران. ئێران ئەوەندەی ئێمە لەلایەن پەکەکە و یەپەگە و پەیەدەوە و پەژاکەوە هەڕەشەی لەسەرە. هەر دوو لا دەبێت هەنگاوی هەستارانە هەڵبگرن. پێش شەڕی سوریا تورکیا زانیاری لەبارەی پەژاکەوە دەدا بە ئێران و ئێرانیش زانیاری لەبارەی پەکەکەوە دەدا بەتورکیا. ئێران ئەم رەوتەی لەسەرەتای شەڕی سوریا راگرت. لەساڵی 2011 پەژاک کەمپەکانی خۆی لەئێران داخست وکەمتر هەڕەشەی بۆ ئێران دروست کرد. هەڵبەت پێم وایە کە یەپەگەش دەتوانێت هەڕەشە بێت بۆئێران هەڵبەت هێشتا کاریگەری زۆری لەسەر ئاسایشی ئێڕان نەبووە.

چاودێر وێڕای پشتڕاست کردنەوەی قسەکانی زەینەب پێی وایە بۆچوونیان لەمەڕ داخستنی بنکەکانی پەژاک و ئەوەی کە هەڕەشە نین بۆ سەر ئاسایش ناوچە کورنشینەکان راست نییە. چاودێر زۆر جار بەڵگەی پیشان داوە لەباجگرتنی ئەم گرووپە لە چالاکە ئابووریەکان و رفاندنی منداڵان و گەنجان بەمەبەستی شەڕ لە ژیر ناوی پەکەکە لەگەڵ تورکیا و کردەوە تێرۆریستیەکان و کۆشتنی کۆڵبەران و خەڵکی ئاسایی دێکۆمێنت کردووە کە ئەم پیشان دەدات پەژاک هێشتا لەدژی کوردانی ئێرنە. هەرچەند ئەم گرووپە بە هۆی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە و ئەوەی کە پەکەکە لەسوریا و هەرێم گورزی زۆری بەرکەوتووە زۆر کز بووە پەژاکیش زیانی بەرکەوتووە. هەروەها زانیاری گشتی لەتاوانەکانی پەژاک لەناوچە کوردنشینەکانی ئێران زۆر زیادی کردووە و ئاستی پێشوانزی لەم گرووپە چەکدارە ناڕەوایە زۆر دابەزیەوە.

ئۆکتاو لەبارەی بابەتێکی سەیری دیکەش قسەی کرد و وتی: تورکیا هەمیشي ویستوویە لەگەڵ دراوسێیەکانی چ لە رۆژئاوا و چ لە رۆژهەڵات پەیوەندی باشی هەبێت. لەساڵانی 2008 و 2009 دۆخی ئابووری و پەیوەندی لەگەڵ ئێران باش بوو و تورکیا لەسەرەتای تەڤلیبوون لەنێو یەکێتی ئەورووپادا بوو. بازرگانی و ئاشتی لەم وڵاتەش کاریگەرە. بەڵام لەساڵی 2010کەشی سیاسی گۆڕا. ناکۆکی ئیسرائیل و تورکیا لەبارەی کەشتی هەنێردراوەکەی فەلەستین، ململانێ ناوخۆی لەتورکیا لێکەوتەوە و بووە هۆی جووڵەی رەوتی گولەن و دزەی هێزەکانی لەنێو سوپا، دادگا و زانکۆ و هەوڵیان بۆ کودەتا، بەهاری عەرەبی، رەوتی پەنابەران، پرسگرێکی سنوورەکان و …. بووە هۆی زیان گەیاندن بە ئابووری تورکیا و پەکەکە بەم هۆیانەوە بەهێز بوو. ئێستا دراوسێ باش بوون دژوارە و دراوسێیەکانیش کێشەی خۆیان هەیە. ئێران لەبەرانبەر هەڕەشەی داعشدایە وسوریا و ئێراو لەلایەن داعشەوە داگیر کران. هەروەها لەمیسر گۆڕینی رژیمان بینی. بۆ تورکیا نەدەکرا کە لەژێر گوشار کێشەکانی لەگەڵ دراوسێیەکان دا وەک دراوسێیەکی باش بمێنێتەوە.

ناوبراو وتی: تورکیا دەیەوێت پەیوەندی خۆی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە. ئەوان بەساڵان گفتگۆیاننەبووە. بەڵام ئەم دوایانە دەستی پێکردۆتەوە. وێڕای ئەمەش تورکیا و قەتەر تیوری دوو دەوڵەت لە پێش دەگرن. ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل گرنگە. چوونکە ئەوان ئێستا گەیشتوونەتە دەریای ناوەڕاست. ئیسرائیل زۆر بەهێزتر بووە و پەیوەندی باشی لەگەڵ میسر هەیە. ئێران دەبێت وریا بێت. گەر ئیسرائیل بگاتە کەنداو چیتر لەوێ دەرناچێت. هەفتەی رابردوو زێردەریاییەکی ئیسرائیل لەکەناڵی سوئز تێپەڕی و رۆشتە کەنداو کە ئەمە وا پیشان دەدات پەیامێکی بۆئێران هەبێت.

 

استاد دانشگاه مدنیت استانبول: پ.ک.ک بر روابط ایران و ترکیه تاثیر داشته است

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب