دایکی بهار: پ.ک.ک درێژەی داعشە

  • ۳ سال قبل

وەرگێران: چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران

دایکی بەهار ناوی ژنێکی ئیزدی چالاکە لەدژی منداڵ رفاندنی پەکەکە لەشنگال. ئەو لە ویدیویەکدا باسی کردەوە دژ مرۆیانەکانی پەکەکە ی کردووە و خوازیاری یارمەتی بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئەم گرووپەی کردووە.

من دایکی بەهارم. لەناوچەی شنگال لەگەڵتان قسە دەکەم. دەمەوێت دەنگم بگاتە هەموو شوێنێک. سڵاو لەهەمووان بەتایبەت ئیزدیەکان دەکەم. دەبێت بە ئەنجوومەن و دەزگاکانی ئیزیدی و خەڵکی ئیزدی بڵێم من وەک دایکێک پەکەکە هەڕشەی لێکردووم. من لەهەڕەشە ناترسم. داعشیش وەک پەکەکە هەڕەشەی لێدەکردین. من لەوانە ناترسم. داعیش منداڵانی ئیزدی دەبرد و دەیویست کۆتایان پێ بێنێت. وا نەزانن داعش رۆشتووە. داعش هێشتا لەسەری پێگرتووین. داعشی پەکەکە هێشتا لێرەیە. هەم منداڵان دەرفێنێت و هەم هەڕەشەشمان لێدەکات. پەکەکە ئێستا دەیەوێت منداڵانی ئیزدی ببات و بێ سەروشوێنیان بکات و هێشتاش ئامادە نییە ئەوانە بۆ ماڵباتەکانیان بگەڕێنێتەوە. دەیان دایک بە هۆی منداڵەکانیانەوە خەم و پەژارە دایگرتوون.

دایکی بەهار لەدرێژەدا دەڵێت:

ئەی ئەنجوومەن و دەزگاکانی ئیزدی ئەگەر بۆ ئیزدیەکان چالاکی دکەن، بزانن پەکەکە منداڵانی ئێمە بە زۆر دەبات و ساڵانێکە بێ سەروشوێنن. 6 ساڵە تەنیا جارێک کوڕەکەم بینیوە. داوام لەکوڕەکەم کرد بگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە بەڵام مەزڵووم رۆژ فەرماندەکەی لەژێرەوە چاوی لێکرد و ناراستەوخۆ هەڕەشەی لێکرد کە نابێت بگەڕێتەوە و نەیتوانی بگەڕێتەوە. ئەم هەڵسووکەوتە لەهیچ ئائین و بڕوایەکدا جێ پەسەند نییە. ئەگەر توانیمان ژمارەیەک لە منداڵان لە کۆمەڵکوژی داعش رزگا بکەین ئەم جارە پەکەکە دەیانرفێنێت. من مردنی بەشەرەفم پێ خۆشترە تا هەڕەشەکانی پەکەکە. کە هاتن بۆ شنگال بێجگە لە وێرانی و قوڕ بەسەری هیچیان بۆ نەکردین. تەنانەت کێوەکانیشیان لێ قەدەخە کردین. هەرکەسێک دژیان بێت دەستبەسەری دەکەن و دەیبەن و بێ سەروشوێنی دەکەن. ئەی دەزگاکانی ئیزدی، ئەوڕۆ برا و خۆشک و دایکانی ئێوە لەشنگال دیلی پەکەکەن. ئەوانەی لەدەستی داعش رزگاریان بووە پەکەکە بەدیلی گرتن و بەزانابوون وتی نەڕۆن بۆ شنگال ئەگەر بڕۆن ئیزیدیەکان ئێوە دەکوژن و پێتان دەڵێن دینتان گۆڕیوە. کاتێک کچانی ئێمە لەدەستی داعش رزگاریان بوو بە گوڵ و شیرینی پێشوازیمان لێکردن و دەمانگووت خوایا شوکر. بەڵام ئەوانەی کە دوای ئازادی کەوتنە دەستی پەکەکە هەرگیز نەگەیشتن بەڵکوو ئەوانەیان برد و نەیانهێشت بگەڕێنەوە. ئیزدیەکان لەدەستی داعشی کافر رزگاریان بوو و کەوتنە دەستی پەکەکەی کافر.

ئەو بۆ پارلمانی ئیزدیەکانی سەر بە پەکەکەش وتی:

ئێمە پارلمانی خۆهەڵخەڵەتێنەرمان هەیە. ئەگەر بەڕاستی بۆ ئیزدیەکان کار دەکەن بۆ لەدژی کردەوەکانی پەکەکە هیچ ناکەن؟ زۆر جار داوامان لێتان کردووە کە منداڵەکانمان لەدەست پەکەکە رزگار بکەن بەڵام نەتانکرد. ساڵانێکە هیچ هەواڵێکمان لە منداڵەکانمان نییە. وتان هیچمان لەدەست نایەت. ئەگەر وایە بۆ نێوی خۆتان ناوە پارلمانی ئیزدی؟

لینکی فایلی لێدوانەکانی دایکی بەهار:

https://darkamazi.net/archives/10178

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب