درێژەی ناڕوونی لەچارەنووسی ناسر عەلیزادە و بێدەنگی میدکانی پەکەکە و پەژاک

  • ۳ سال قبل

راپۆرتی دێکۆمێنتاری چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لەبارەی شاردنەوە و کوشتنی ژمارەیەک گەنج و هەرەزەکاری ئێرانی لەبنکەکانی پەژاک و لەنێو ئەشکەوتە ناستاندارەکانی ئەم گرووپە کە بە هۆی هەرەس و بەفری قورسەوە بووە هۆی کاردانەوە و پرسیاری زۆر لەهەرێمی کوردستان و ناوچە کوردنشینەکانی ئێران. چاودێر بۆ لێکدانەوەی زۆرتری ئەم بابەتە و درێژەی لێکۆڵینەوەکانی خۆی و هەروەها ورووژاندنی پرسیار لە بەرپرسانی پەژاک لەبارەی چارەنووسی ئەم منداڵ و هەرزەکارانەوە رۆشتووە بۆ لای ماڵباتی ئەم کەسانە. هێشتا ئەندامانی ماڵباتی ئەم کەسانە تێنەگەیشتوون کە منداڵەکانیان چۆن کوژراون. ئەم ناڕوونیانە لەکاتێکدایە کە تەشەنەی ڤایرۆسی کڕۆنا لەبنکەکانی پەژاک و پەکەکە لەقەندیلیش گیانی ئەندامانی گەنج دەستێنێت. چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێڕان لەبەهار ساڵی 1399 چووە بۆ لای ماڵباتی ناسر عەلیزادە تا پرسیاریان لێبکات لەبارەی چارەنووسی منداڵەکیان. (لینکی خوارەوە)

دیمانەی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێڕان لەگەڵ ماڵباتی ناسر عەلیزادە

ناسر عەلیزادە منداڵی عەلادین لەدایکبووی 1371 و خەڵکی گوندێک سەر بە ناوچەی کۆتۆلی خۆیە. ماڵباتەکەی زۆر نیگەرانی گیانی منداڵەکەیانن. باوکی ناسر بە پەیامنێرەکەمانی وت: منداڵەکەم پائیزی 1398 تەڤلی پەژاک بوو. ئەو هاوسەرگیری کردبوو و کوڕێکی 4 ساڵانی هەبوو. بەڵام ژن و منداڵەکەی بەردا و رۆشت. زۆرجار جەختم کردەوە کە درێژە بە خوێندنەکەت بدا بەڵام بەس تا پۆلی یەکەمی سەرەتایی خوێند و وازی هێنا.

چاودێر لە دیمانەکەی ئەم دوایەدا لەگەڵ دایکی ناسر زانیاری نوێی دەست کەوتووە. دایکی وتی نێزیکی ساڵێکە کە ئاگاداری چارەنووسی کوڕەکەم نیم. ژن و منداڵەکەی لای ئێمەیە و مەرجی ئابووری زۆر خراپیان هەیە. ناسر بەرپرسی بژیوی ژیانی ماڵبات بوو. ئێستا کە نییە هاوسەرەکەی ئیش دەکات و هەروەها دیار نییە چارەنووسی چ دەبێت و چاوەڕێ تەنانەت تەلەفۆنێکە لەناسرەوە. بەڵام ئێمە دەزانین کە پەکەکە و پەژاک یەکەم ئیشێک کە دەیکەن پچڕانی پەیوەندی نێوان تاک و ماڵباتە. ئێستا منداڵەکەی ناسر چوارساڵیە. بەردەوام بیانووی باوکی دەگرێت و ژنەکەشی چاوەڕێیە و چارەنووسی نادیارە.

دایکی ناسر عەلیزادە وتی: ئێمە جگە لەکوردبوون و بێدەنگی لەخاڵە سنووریەکان، تاوانێکی دیکەمان نییە کە گەنجەکانمان هەڵدەخەڵەتێنن و دەیانکەنە ئەندامی گرووپە چەکدارەکان؟ هاوسەری من پیرە و چیتر توانا و هیوای ژیانی نییە. من هەرشەو و رۆژ دەگریم و چاوەکانمان زیانیان بەر کەوتووە. چاوەڕێ بینینی منداڵەکەمانین. هەمیشە لای تەلەفۆنەکە دادەنیشم تا هەواڵێک لەناسر وەربگرم بەڵام بەداخەوە پەژاک بزەیی بە کەس نایەتەوە. رەحیم هەڤاڵ و خەڵکی گوندی باوکی ناسر کە لەگەڵی پێکەوە فریوی پەژاکیان خواردووە و رۆشتوون بۆ گرووپی تێرۆریستی. ئەو کە توانی هەڵبێت بە پەیامنێری وتین: ئامادە بووین لەگوند کرێکاری بکەی بەڵام نەڕۆین بۆ سەر سنوور و بیانبینین. پەژاک بەڵێنی ئیشی باشی بە ئێمە دا  و شوێن و پارەی باش بەڵام هەر هەمووی درۆ بوو. من لەپەژاک شتێکم جگە لە چەک و توندوتیژی نەبینی. دایکی ناسر لەجەختی قسەکانی رەحیم وتی من سەردانی سنوور و هەندێ بنکەکانی پەژاکم کردووە بەڵام ئەوان راستییەکان ناڵێن و رەتی دەکەنەوە کە منداڵەکەیان بووبێتە ئەندامی ئەوان. ناسر لەسنووری شنۆ رفێندرا و برا بۆ قەندیل. رەحیمیش ئەم قسانە پشتڕاست دەکاتەوە. رەحیم دەڵێت: لەکاتێکدا کە لەگوندەکانی ورمێ بومەلەرزە هاتبوو پەژاک دەرفەتی بە گونجاو بینی و دەستی بە رفاندن و هەڵخەڵەتاندنی گەنجانی کورد کرد.

دایکی ناسر لەکۆتایدا لەدیمانەنەکە جەختی کردەوە کە بە هۆی کڕۆناوە نیگەرانی تەندروستی منداڵەکەم. ئێمە تەنانەت ژمارەکانمان نەگۆڕیوە بۆ ئەوەی تەلەفۆن بکات و وشەیەک لەزاریەوە ببیستین. ئەو دۆخی دارایی خراپی نەبوو و ئیشی دەکرد و دڵنیام کە هەڵیانخەڵەتاندووە. پەژاک. ئیشێک جگە لە باجگرتن و رفاندن و هەڵخەڵەتاندن ناکات. ئێمە وەک ماڵباتێکی کورد چ تاوانێکمان هەیە کە دەبێت چاوەڕوانی منداڵەکانمان بین.

ئەم فریو و دووریە خەڵاتی پەکەکە و باڵەکانی بۆ کوردستان و خەڵکی کورد. رفاندنی منداڵان و خستنە ناوەوەی یاری پیس لەجێگای رۆشتوون بۆ قوتابخانە و ناوەندی گەرمی ماڵبات، گەنجان فریو دەدەن و چەک دەدەن بەدەستیانەوە و باسی پارێزوانی لەکوردیش دەکەن. لەکاتێکدا کە رێز لەمافی دایک و باوک ناگرن و ماڵبەت کە ریشەی ژیانی مرۆڤەکانی لەریشەوە دەپچڕێنن و لەناوەی دەبەن.

ادامه ابهام در سرنوشت ناصر علیزاده و سکوت رسانه‌های پ.ک.ک و پژاک

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب