پەژاک گرووپێکی سەربەخۆیە؟/”دڵخواز” کێ بوو؟

  • ۲ سال قبل

لەدوای بڵاوکردنەوەی دیمانەی چاودێر لەگەڵ ئەندامانی پێشووی پەکەکە و باسی هەندێک بابەت بەتایبەت لەبارەی “لەیلا عەفرین” یەکێک لە فەرماندەکانی ئەم گرووپە، هەندێک لە ئەندامانی دابڕاوی پەکەکە و پەژاک پەیوەندیان بە چاودێرەوە کردووە و خوازیاری باس کردنی بابەتی لەم چەشنە بوون.

ئەم دیمانەیە کە لەخوارەوە دەیخوێننەوە لەبارەی یەکێک لە فەرماندەکانی پەکەکەیە بە ناوی “دڵخواز بینگۆل” کە لەبارەیەوە نووسراوە لەلایەن یەکێک لەئەندامانی دابڕاو.

 

دەقی دیمانەکە:

 

سەرەتا باسی خۆتان و ناسینی دڵخوازمان بۆ بکەن.

من پێشەوا خەڵکی پیرانشارم و لەگەڵ دڵخواز هەڵسان و دانیشتنم هەبووە و پێکەوە قسەمان کردووە. کاتێک کە من تەڤلی بووم شازدە ساڵم بوو و پۆلی سێێەمی ناوەندیم دەخوێند و لە سنووری پیرانشار لە ساڵانی ۲۰۰۵ بۆ ۲۰۰۶ لەگەڵ باوکم ئیشم دەکرد.

ئەوان لەوان لە سنووری پیرانشار لە شوێنێک گۆمریکیان هەبووە و باجیان لە کۆڵبەران دەستاند و نایان لێدەنا گومریک و یارمەتی.

 

تۆ بۆ خۆت لەگەڵ دڵخواز قسەت کردووە؟

من نوێ تەڤلی ببووم و پەکەکەم نەدەناسی، گروپی سەر بە ئۆسمان ئۆجالان کە ئۆجالان بە ڕاست ڕەوی لیبراڵ دەیناسان پێش من سەرۆکایەتی پەژاکی لەئەستۆ بوو و لە پەکەکە دابڕابوو.

پەکەکە بەتەواوتی لە کاسیی و سەرلێشێوای و هێڵی لەناوچوون دا بوو

دوای ئەم قۆناخە واتە دابڕانی ئۆسمان و نێزیکی هەزار کادیری پەکەکە، جەمیل بایک و کاڵکان و قەرەسوو کە ئۆجالانیان بە چەپ ڕەو دەناساند هەوڵیان دا کە پەکەکە لە سەر پێ ڕابگرن.

نوێنەرەکانیانیش بۆ جەمیل و هاوکارانی دەوریان دەگێڕا و ئیشیان دەکرد، چونکە کاریگەری بە قسەی ئەوان زۆر خراپی لە نێو پەژاک دەستپێکردبوو و دەبوا چاک بکرێتەوە.

دڵخواز دەوری نوێنەری جەمیلی دەگێڕا، چونکە لەو ساڵانەدا ئەندامانی ئێرانی جێگیر لە پەژاک کەم یا زۆر کەوتبوونە ژێر کاریگەری ڕێفۆرم خوازیەوە.

ئەم کاریگەریانە تا ئەوڕۆکەش درێژەیان هەیە و بۆیە هێشتا پەژاک هیچ سەربەخۆییەکی نییە و گوێ ڕایەڵی فەرمانەکانی جەمیل و کەجەکەیە.

بڕوا نەبوون بە ئەندامە ئێرانییەکانیش بوونی هەبوو. لەو ساڵانەدا هەموو گۆمانیان لەیەکتر بوو چ لەناوخۆی بنکەی رامیاری و چ سەربازی یەکتریان لا پەسەند نەبوو.

دڵخواز هاتبوو کە ئەم کێشانە چارەسەر بکات و زۆرتر لەگەڵ من لەبارەی پەکەکە کە چٶن دەستی پێکرد و ئارمانجی چی بوو، ئەوەی کە پەژاک لە ئێڕان دەوری گرنگی هەیە و هەروەها لەداهاتوودا ئەم گرووپە دەتوانێت فیدرالیزم لە کوردستانی ئێران پێک بێنێت، قسەی دەکرد.

دوای ئەم بەرنامانە پێویست بە کادیر و ئەندامی پێشەنگ هەیە کە بەتەواوەتی زاڵ بن بە سەر ئارمانجە دیاری کراوەکان دا.

 

بڕێک زۆرترمان بۆ بڵێ لە بارەی دڵخوازەوە

دڵخواز بینگۆل خەڵکی بینگۆلی سەر بە ئەرزرووم و ئامەد بوو. خۆشکی رووکەن بینگۆل بوو کە لەساڵی ۲۰۱۱ لە زاگرۆس کوژرا.

دڵخواز پێیەکی هەبوو و لەوانە بوو کە لەلایەن جەمیل بایکەوە بۆ کۆنترۆڵی ئەندام و فەرماندەکانی پەژاک نێردرابوو بۆ نێو ئەم گرووپە.

لە ئەنجام دا دڵخوز لە ناوچەی هەورامان لە بۆسەیەک دا لە کۆساڵان کوژرا.

 

ئەو لە لایەن جەمیلەوە وەک سەرۆکی پەژاک دانرابوو.

کۆنترۆڵ کردنی سەرۆکی پەژاک لەوانە حاجی ئەحمەدی و خزر خرنگە و ناسینی دژبەرانی ناوخۆیی بەشێک لە ئەرکەکانی دڵخواز بوون.

ڕۆژێک من پرسیارم لە دڵخواز کرد کە بۆ نەڕۆیشتی بۆ کەمپی مەخموور چوونکە قاچێکی هەبوو و لە شاخ کێشەی زۆری بۆ پێش دەهات تەنانەت بۆ مرۆڤ تەندروستەکانیش چ بگات بەو کە قاچێکی هەبوو، لەوڵامدا وتی دەزانی تەزبێح چییە؟ وتم بەڵێ، وتی ئێوە مورکەکانین و منیش سەری تەزبێحەکەم.

پرسیم بۆ؟ وتی چونکە ئێوە ئەوەی کە ئۆجالان دەڵێت لێی تێناگەن.

دڵخواز نە تەنیا نەیتوانی شتێک چارەسەر بکات بەڵکوو ڕۆژ لەدوای ڕۆژ کێشەی فەرماندە سەربازیەکان کە زۆربەیان خەڵکی تورکیا بوون و لە بڕیارگەی رامیاریش زۆرتر بوو هەروا درێژەیان هەبوو.

هێشتا ئەو قسەی دڵخوازم لە یادە کە لەو کۆمەڵەدا ئێمەی ئێرانی بە دانەی مورکەکانی تەزبێح شێوە کرد و خۆی لە سەرووی هەموومانەوە دانا و هەڵبەت ئەم رەوتە هێشتاش لە لایەن قەندیلەوە لە مەڕ پەژاک و ئەندامە ئێرانییەکان درێژەی هەیە.

 

ئایا ئاگاداری شێوە و چۆنییەتی هاتنی دڵخواز بۆ نێو پەکەکە هەن؟

لەساڵی ۶۲ بە دواوە کە خەڵکی کوردی تورکیا پەناخوازی ئەورووپا بوون، دڵخوازیش لە فرانسا تەڤلی بوو.

لەو ساڵانەدا بوو کە پەکەکە لە “پێرستی گرووپە تێرۆریستیەکانی ئەورووپا” دا جێگای کرابووەوە.

دڵخواز لەسەرەتا لە باڵی گەنجانی ئەرووپا سەرقاڵ بوو و جارێکیش لە پولەکانی ئۆجالان لەسوریا بەشداری کرد.

بە گشتی ئەوانەی کە لەو ساڵانە دا لە ئەورووپا تەڤلی پەکەکە بوون پەناخوازنی کوردی تورکیا بوون و دڵخواز لە ناوچەیەک دا بوو کە لەکاتی ئاتاتورک و ئۆسمانییەکان خەڵکەکەیان کۆمەڵکوژ ببوو، لەوێیەوە سەری هەڵدابوو.

لەو ساڵانی دوایدا نە تەنیا تەڤلی بوون لە ئەورووپا کەم و لە ئاست نەبوون دا بوو ئەوانەی کە پەکەکەیان دەناسی بە جۆرێک دادەبڕان.

 

دوای ئەوە دووبارە دڵخوازت بینیەوە یا نا؟

نا من چیتر نەمبینیەوە، وێنەکەم لە تەلەڤزیۆن بینی لەگەڵ چەند کەسی دیکە ڕۆشتبوون بۆ کوردستانی ئێران و هەر لەو ڕۆانەی سەرەتا کەوتبووە بۆسەوە لە نێزیکی مەریوان لە هەورامان و کوژرا.

بە ڕای ئێوە هێشتا زەمینەی تەڤلی بوونی کەسانێک لە ئەورووپاوە هەیە بۆ نێو پەکەکە؟

بەڵێ، پەکەکە و قەندیل ئۆجالانیان کردووتە ئامرازێک بۆ تەڤلی کردن لە هەموو ناوچەکان کردووە، بەڵام لەم ساڵانەدا ئەوانەی کە لەئەرووپاوە تەڤلی دەبن زۆر خێرا راستییەکانی پشت پەردە تێدەگەن و دادەبڕن یا هەوڵ دەدەن ڕێگایەک بۆ جیا بوونەوە ببیننەوە.

 

ئایا پەژاک بە پێی ئەوەی کە دەیڵێت سەربەخۆیە؟ بەڕای ئێوە ئەم ڕاستە؟

ڕێک بەرواری دامەزراندنی پەژاک چاو لێبکەن، بەرانبەرە لەگەڵ رووخانی سەدام و هاتنی ئەمریکا بۆ ئێراق.

پەژاک دەڵێت سەربەخۆیە بەڵام لە سەرەتای دامەزراندنی لەلایەن ئەمریکا و پەکەکە، ئەم گرووپە لەدژی ئێران و لە ژێر دەسەڵاتی قەندیل و کەجەکەدا بوو.

کێشەی ناوخۆیی لە نێوان ئەندامانی پەژاک دا درێژەی هەبووە و هەیە و بە واتایەکی دیکە ناوچە چیتی و گرووپ چیتی و تەنانەت زاراوەی جیاوازی ناوچە لە نێوان ئەندامانی گرووپ کێشەی زۆری تا ئەوڕۆکە بۆیان ناوەتەوە.

گەر مانگێک جەمیل بایک و قەندیل دەسەڵاتیان لە سەر پەژاک هەڵگرن، شتێک بە ناوی پەژاک نامێنێت.

قبوڵ نەکردنی یەکتر و شەڕ لە سەر دەسەڵات لە نێوان ئەندامان بۆ سەرۆکایەتی پەژاک درێژەی هەیە.

لە مێژووی پەژاک کە لەسەرەتای دامەزراندنی لەساڵی ۲۰۰۴ گەر چاو لە وردەکاری و خاڵە گشتییەکان بکەین دەتوانین ئاشکرا ببینین کە ئەو سەربەخۆیەی کە پەژاک باسی دەکات هەرگیز نەبووە و سەربەخۆ نەبووە و هەردەم لە سەرەوە کۆنترۆڵ کراوە.

لەساڵی ۲۰۰۵ کە ساڵێک لە دابڕانی ئۆسمان ئۆجالان و گرووپەکەی تێپەڕ دەبوو تا ئەوڕۆ، هێشتاش کێشەی پەژاک وەک ئەو ساڵان لەناوخۆ درێژەی هەیە.

بۆ ئەوەی کە دەڵێن پەژاک سەربەخۆ نییە و لەلایەن قەندیل و کەجەکەوە بەرنامەی بۆ دادەڕژێت بەڵگەیەکت هەیە؟

بە پەژاک دەڵێن “پارتی ئۆسمان ئۆجالان” چونکە لە سەرەتای دامەزراندنیشەوە هەردەم لە سەرەوە کۆنترۆڵ دەکرا.

لەو ساڵانەی کە من لە پەژاک بوو لە لایەن ئۆسمان ئۆجالا، دڵخواز، نورەدین سۆفییەوە کۆنترۆڵ دەکرا و لە سەرووی هەمووشیانەوە جەمیل بایک و کاڵکان سەرۆکایەتیان دەکرد.

 

ڕوانگەی فەرماندە تورکییەکان لەنێو پەکەکە لەمەڕ ئەندامە ئێرانییەکان چۆن بوون؟

بچووک بینینی ئەندامانی ئێرانی و بێ بڕوایی پێیان ساڵانێکە لە ژینگەی پەکەکە درێژەی هەبووە و هەیە، وەک بڵێیت بەم هۆیەوەی کە ئۆجالان لە تورکیایە، ئەندامە تورکیەکان مافیان هەیە و ژیرترن و تێگەیشتنی باشتریان لە پەکەکە و ئۆجالان هەیە کەوایە پێویستە ئەوان لە سەرووی سەرۆکایەتی و فەرماندەیی پەژاک دا بن.

 

بەڕای تۆ چ هۆکارێک بۆتە هۆی ئەوەی کە ئەندامێکی پەکەکە بە پێیەک لە شاخ بێتە نێو ئێرانەوە؟

ناکۆکی نێوان هێزەکانی سەربازی و بڕیارگەی رامیاری لەو ساڵانەدا و نەپەژراندنی یەکتری بووە هۆی ئەوەی تا جەمیل بایک فەرمان بدات دڵخواز بە پێیەکەوە بڕوات بۆ ئێران و لەناوچە سنووریەکان لە شاهۆ و مەریوان جێگیر بێت و دۆخی ئەوەی کۆنترۆڵ و ڕاپۆرت بکات.

ئەمە لە کاتێک دایە کە کێسەی سەرەکی شێوەی فەرماندەیی ئەندامانی تورکیا بوو چونکە ئێران تورکیا نییە و مێژووی ئێران مێژووی تورکیا نییە، بەڵام فەرمان فەرمانی قەندیل و جەمیل بایک بوو.

جەمیل زۆر جار لە مێژووی پەکەکە باسی دڵخواز دەکات و وەک پاڵەوانی ئێران و پەژاک دەیناسێنێت لەکاتێکدا کە سەدام منداڵی ئێرانی لە تورکیا کوژراون و هێشتا شوێن و کاتی کوژرانەکان و شاردنەوەکانیان دیار نییە، کەوایە چ جیاوازیەکیان لەگەڵ دڵخواز هەبووە؟ جا درۆشمی هەموو ئێوە ئەمە نییە کە بۆ کوردستان شەڕ دەکەن؟ کەوایە هەموو دەبێت پاڵەوان بن.

  آیا پژاک گروهی مستقل است؟/«دلخواز» که بود؟

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب