بنیامین جابلوکی: گرووپە تێرۆریستەکان بە شۆردنی مێشکی سەرلەنوێ بەرنامەیان بۆ دەدەڕێژنەوە

  • ۳ سال قبل

هەڵبژاردنی کەس و دانانی لەبەرانبەر تەکنیکە تایبەتەکان لەدرێژەخایەندا بە ئارمانجی گۆڕینی مێشکی، ئەمە هەر ئەو شتەکەیە کە کارناسان پێ دەڵێن شۆردنەوەی مێشک. واتە مێشک سەرلەنوێ بەرنامەی بۆ دادرڕژێتەوە.

پرفسۆر بنیامین جابلوکی یەکێک لەمامۆستایان بەناوبانگی جیهانە لەبواری شوردنەوەی مێشک لەدیمانەیەکدا لەگەڵ سکای نیوز وتی:

کۆمەڵگا بەڕاستی دەزانێت ئەمە چ کارێکە. بوونی ئەم هێز و توانایە تێدەگات. شۆردنەوەی مێشک کاریگەری لەسەر گۆڕینی ئاکار و هەڵسووکەوت هەیە. کەسێکی کاریگەر بەکەسێک دەڵێین کە بەوەی کە گرووپ یا سەرۆک ئەمری دەکات بە تەواوەتی ئەنجامی بدات بێ ئەوەی بیریشی لێ بکاتەوە.

پرفسۆر دەڵێت:

ئەم تەکنیکە ساڵانێکە لەلایەن فیرقەکانەوە تەواو کراوە و ئێستا گرووپە توندڕەوەکان کەڵکی ڵێوەردەگرن. ئارمانجی لەم کارە رادیکاڵ کردنەوەی ئەندامانی تەڤلی بووە. هاندانیان بۆ خۆ قوربانی کردن بە نێوی فیرقە، گرووپ، رێکخراو و … ه یە. بەقسەی پرفسۆر ئەم پرۆسە چەند مانگ بۆ چەند ساڵ درێژەی دەبێت.

یەکێک لە ئەندامانی گرووپە توندڕەوەکان کە مێشکی فۆرمەت کراوەتەوە ئێستا وەک ئاکادمیسیەن لەم بوارەدا لێکۆڵین دەکات ئەو دەڵێت:

هەمیشە بۆ باش یا خراپ پیشان دانی بابەتێک یا شتێک هۆکارێک وەک پاساو دێننەوە. کاریزماش لەم بوارەدا بەکار دەهێندرێت و مێشک سەرلەنوێ دەنووسێتەوە. هەوڵ دەدەن لەفیرقە ئائینیەکاندا کەسی سەرۆک وا پیشان بدەن کە خودا پشتیوانی دەکات و پیرۆزی بکەن. ئەمە دەگاتە قۆناخێک کە تەنانەت بیرکردنەوەی دژیشی لەمێشکی دا ناگونجێت.

پرۆفسۆر دەڵێت:

تەنانەت ئەگەر لەروانگەی کەسانی ئائینزاییشەوە چاو لەم بابەتە بکەین ئەم کردەوە ئازادی هەڵبژاردن پێشل دەکات. دەوڵەتەکان دەبێت بە بابەتی شۆردنەوەی مێشکی تاکەکان لەلایەن گرووپە توندڕەوەکانەوە سەرنجی دەستبەجێیان هەبێت. بەڵام دزەی لەنێو گرووپە شاراوەکان و تێکۆشان لەدژی شێواز و رێبازەکانیان لەم بوارەدا کارێکی ئاسان نییە.

لینکی فایل ویدیویی:

https://www.youtube.com/watch?v=fk1jzNC-HO4

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب