ئەوانەی خەڵک بێزار دەکەن؛ گێڕانەوەیەک لە زیان و هەڕەشەکانی گرووپی پەژاک لەناوچە سنووریەکانی رۆژئاوای ئێران (بەشی یەکەم)

  • ۱ سال قبل

دانشوەر لەدیمانەیەکدا لەگەڵ پەیامنێری چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران باس لەو رۆژە دەکات کە کوڕە 16 ساڵەکەی ئارەش، بۆ یاری کردن لەگەڵ منداڵان رۆشتبوونە پشت گوند و چیتر نەگەڕانەوە!

مردنی دڵتەزێنی دوو برا، ئازاد و فەرهار خۆسرەوی و هاوشێوەی نێوە ئێرانییەکەیان بە چیرۆکە دێرینەکانی ئەم خاکەوە، سرما بردنی دوو کۆڵبەری گەنج کە خەمی نانیان بوو و خەمی دابینکردنی بژیوی ژیانی ماڵبات و ئامرازی هەستەکانی خەڵک لەهەموو جیهان؛ بۆتە هۆی ئەوەی تا نێوی گوندی نەی سەر بە مەریوان لە پارێزگای کوردستان بۆ ماوەیەک لەسەر زمانەکان بێت.

بەڵام ئەم گوندە گەنجان و هەرزەکارانی دیکەشی هەیە کە زۆر پێشتر لەفەرهاد و ئازاد بەدیل گیران. ئەوان هەڵخەڵەتان لەلایەن گرووپی چەکدار و جیاخوازەوە کە بەرەو مردن دەڕۆن و ئێستا ئەم گەنجانە، دیلی ئەوانن و ماڵباتەکانیان، چاوەڕێیانن. چاودێری مافی مرۆڤی کوردستان لەسەر بنەمای ئەرکی ئاکاری و مافی مرۆڤی خۆی و جیا لە هەرجۆرە روانگەیەکی سیاسی، بەدوای روونکردنەوەی چارەنووسی ئەم گەنجانەوەیە. چوونکە ئەوان هاوڵاتی ئێرانین و هیچ جیاوازیەکیان لەگەڵ گەنجانی دیکە لەسەرتاسەری ئێران نییە.

گێڕانەوەی یەکەم: ئارەش دانشوەر

دانشوەر لەدیمانەیەکدا لەگەڵ پەیامنێری چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران باس لەو رۆژە دەکات کە کوڕە 16 ساڵەکەی ئارەش، بۆ یاری کردن لەگەڵ منداڵان رۆشتبوونە پشت گوند و چیتر نەگەڕانەوە! ناوبراو وتی دوای ماوەیەک لەرۆشتنی کۆڕەکەم ئارەش، ژیانمان تاریک بوو و هەرڕۆژ هاوسەرکەم چاوەڕوانی گەڕانەوەی بوو یا بە کاژێران چاوی دەبڕیە نێو تەلەڤیزیۆنەکە تا هەواڵێکی دەست کەوێت.

گێڕانەوەی دانشوەر لەبارەی گرووپێکەوەیە کە منداڵانی لەگوندە سنووریەکانی رۆژئاوا دەرفێنێت و لەگەڵ خۆی دەیانباتە ئەوپەڕی سنوور و شاخی قەندیل تا بیانکاتە سەرباز و بەکاریان بێنێت. ئەو دەڵێت نێوی ئەم گرووپە پەژاکە و باس لەوە دەکات کە بۆ ئازادی کوردستان شەڕ دەکات. ئەمە لەکاتێکدایە کە نە دانشوەر و نە هیچ یەک لە دایک و باوکی رفێندراوەکان واتای ئەم قسەی پەژاکە لەبارەی کوردستانی ئازادەوە نازانن؛ ئەوان بەس دەزانن کە منداڵەکانیان تێچووی دروشمێکی پووچن.

بەقسەی دانشوەر ئارەش کە قوتابییەکی باشیش بوو ئێستا دەبوا لەزانکۆ خوێندبای بەڵام کڵاش بەدەستەوەیەوە بەجێگای پێنووس و ئایندەیان رەش کرد. دانشوەر بە پەیامنێری چاودێر وتی کە سێ ساڵە منداڵەکەی رفێندراوە و جگە لەخەمۆکی و نەخۆشی دایکی ئارەش پرسی سەرەکی ئەمەیە کە ئەوان هیچ ئاگاداری چارەنووسی منداڵەکەیان نین و لەوانەی وەک کوژراوەکانی نێو ئەم گرووپە، هەر ساتێک ژیانی رەش بێت.

دانشوەر دەڵێت هەندێک لەم منداڵانە توانیان هەڵبێن بەڵام بۆ زیندوو گەڕانەوە دەبێت رێگای دژواری قەندیل تێپەڕێنی. ئەو خۆشی زۆر جار بۆ دیداری ئارەش یا لانی کەم بۆ وەرگرتنی هەواڵێک لەمنداڵەکەی سەردانی قەندیلی کردووە و نەتەنیا هیچ وڵامێکی وەرنەگرتووە بەڵکوو ئەندامانی گرووپ هەڵوێستی ناشیرین و بێڕێزیان لەگەڵی هەبووە.

رفاندنی منداڵانی گوندە سنووریەکان هێدی هێدی دەبێتە تەنیا رێبازی پەژاک بۆ دابین کردنی هێز کە بەلێکدانەوەی ئەم هەڵسووکەوتە دەتوانرێت تێبگەین کە بەس چەندایەتی ئەندامەکان بۆ پەژاک گرنگە. تەمەنی ئەم منداڵانە، رەگەزیان، توانای جەستەئیان و تایبەتمەندی جەستەیی و هیچ پێوانێکی دیکە بۆ پەژاک گرنگایەتیەکی ئەوتۆی نییە. ئەوان بەس بیر لەوە دەکەنەوە چۆن منداڵ یا چەند منداڵێک فریو بدەن یا بە هەر رێبازێک بیانگوازنەوە بۆ قەندیل.

ئارەش دانشوەر

رامیار، منداڵێکی پێداویستی تایبەتی مێشکییە کە لەلایەن پەژاکەوە رفێندراوە ئەمە ئەم پرسە دەسەلمێنێت کە هیچ فاکتەرێکی ئاکاری یا تەنانەت پسپۆڕانە بۆ زیادکردنی ئاماری ئەندامانی ئەم گرووپە گرنگ نییە.

باوکی رامیاریش لەدیمانەی دووەمیدا لەگەڵ پەیامنێری چاودێر دەڵێت کە رامیار تەنانەت لەتەنیای دەترسا و دەگریا ئێستا چۆن دەکرێت کە چەک بەدەستەوە بگرێت و لەمەرجی دژواری قەندیل دا خۆرابگرێت؟ رامیار 16 ساڵییە و خەڵکی گوندی نێیە لەمەریوان کە بۆ یاری لەگەڵ منداڵە هەڤاڵەکانی هەندێک لەگوند دوور کەوتبوونەوە کە ئەمە بووە دەرفەتێک بۆ پەژاک و رفاندیان.

باوکی رامیار دەڵێت کە لەگوند هەرکات منداڵێک ون دەبێت، خێرا سەرەنجەکان بۆ لای پەژاک قەتیس دەبێتەوە ولەهەموو شت ناخۆشتر چارەنووسی ئەم منداڵانەیە کە یا لەسوریا یا لەتورکیا دەکوژرێن و گەر ئەو ماڵباتانەی کە شانسیان هەبێت بەس ئاگاداری مردنی دەبن. هەرچەند خۆشبەختانە رامیار شانسی هەبووە وە لەگەڵ یەکێک لە هاوڕێیانی توانی هەڵبێت بەڵام ئەم شانسە بۆ هەموو منداڵانی دیل لەنێو گرووپ دا بەدی نایەت.

وێنەی 4 گەنجی رفێندراو – وێنەی خوارەوە: رامیار کاوە

دوای گەڕانەوەی رامیار بۆ ئێران، پەیامنێری چاودێر رۆشت بۆ دیداری و گفتگۆی لەگەڵ کرد. رامیار وتوویە کە لەرفاندن لەنێو گرووپدا دەترسێت و هەکات لەوانەیە گوولەیەکی پێوە بنێن. ئەو شانسی هێنا کە هاوڕیەکەی لەوێ بوو توانیان پێکەوە هەڵبێن. هەروەک چۆن باوکی رامیاریش وتی بێزارکردنەکانی پەژاک بەس سنووردار نییە بە رفاندن و خەڵەتاندنی منداڵانەوە. هاتنە ناوەوەی نایاسایی و جارناجار ئەم گرووپە لەسنوور تاوانی وەک باج گرتن، هەڕەشە و ترساندنی سنوورنشیانی لەگەڵدایە کە لەئەنجامدا ئاستەنگە لە هاتنی وەبەرهێنان و دامەزراندنی کارگەی ئابووری و کارخانەکانی کەرتی تایبەت.

ئەم لەکاتێکدایە کە بەپیتی کوردستان لەبواری کشت و کاڵ و ئاژەڵداری و سەرچاوەکانی دیکە و ژێرخانەکان لەم ناوچەیە بۆ وەبەرهێنانی گەورە و بچووک زۆر گونجاوە بەڵام هەر ئەم بیزارکردنانەی پەژاک بۆتە ئاستەنگێکی گەور لەسەر رێگای وەبەرهێنانەکان و لەئەنجامدا بێکاری لەناوچەکەوە و هەڵکشانی کۆڵبەری.

ئەوەی کە ئەوڕۆکە لەچالاکی گرووپەکانی وەک پەژاک بۆ ئەم خەڵکە لەم ناوچە دەمێنێتەوە بەس نەبوونی ئاسایش و هەژاریە و وادیارە ویستی سەرەکی دەبێت لەدەوڵەەکانی ناوچە لەوانە ئێران ئەوە بێت کە دژوارانە لەدژ چالاکییەکانی ئەم گرووپانەدا بوەستێتەوە. هەرچەند لەم نێوەندەدا داخوازی نێودەوڵەتی لەهەندێک لەدوڵەتەکان کە چاویان نووقاندووە لە هاتۆچووی ئازادی سەرکردەکانی ئەم گرووپە دەبێت بۆ گوشارهێنان بۆ ئەم گرووپە چەکدارە دەتوانیت بەکاریگەر بێت.

 

مزاحمین خلق؛ روایتی از آسیب‌ها و تهدیدات گروه پژاک در مناطق مرزی غرب ایران (قسمت اول)

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

کُردی

آخرین مطالب