ئەسەد عەبدۆلرەحمان: پەکەکە 4 جار گوندەکەمانی کاول کرد

  • ۳ سال قبل

بەهۆی پێکدادانەکانی پەکەکە و سوپای تورکیا لەناوچە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا، گوندە سنووریەکانی زاخۆ زیانی زۆریان بەر کەوتووە. دوابەدوای ئۆپراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لەماوەی 3 مانگ و 20 رۆژی رابردوودا، 5 گوند لەناحیەی باتیفا بەتەواوەتی چۆڵ کران و 20 گوندیش بەتەواوەتی داگیر کران.

ئەسەد عەبدۆلرەحمان خەڵکی گوندی کشانە لەم ناوچە یەکێک لەقوربانیانی ئەم پێکدادانەیە و بەهۆی هێرشی فڕۆکەکانی تورکیا بریندار بوو. ئەسەد لەدیمانەیەکدا دەڵێت:

لەساڵی 1991 پەکەکە بە جێگیربوون لەو ناوچەیە ئاسایش و ئارامی لێ ستاندووین. پێش ئەوەی پەکەکە بێت مەڕداری و جوتیاری و مێش هەنگوێنمان بە خێو دەکرد و سەوزەمان دەکێڵا و ژیانێکی باشمان هەبوو. بەڵام ئێستا دۆخەکە جیاوازە و تەنانەت ناوێرین بگەڕێنەوە گوندەکەمان با بوەستێ لەوێ بژین.

ئەم هاوڵاتییە کوردە کە پێشتر پێشمەرگەش بووە رووی قسەی لەپەکەکە کرد و دەڵێت: ئەگەر بەڕاستی دەتانەوێت خێرێک بە مافی کورد بکەن باشتر وایە ئەم ناوچەیە چۆڵ بکەن تا خەڵک ژیانی ئاسایی خۆی بەسەر ببات. بڕواتان هەبێت ئێوە ژیانی ئێمەتان خستۆتە مەترسییەوە.

ئەسەد هەروەها لەدەسەڵاتی هەرێمی کوردستان داوا دەکات بەهاوکاری دەوڵەتی ناوەندی ئێراق و لەچوارچێوەی ئەرکی خۆی ئاسایشی هاوڵاتیان دابین بکات و بۆ ئەمەش دەبێت بەرەنگاری پەکەکە بێتەوە. تائێستا بە هۆی پێکدادانەکانی پەکەکە و تورکیا چوار جار گوندەکەمان وێران بووە، ئاوەدانمان کردووتەوە و دووبارە ئەم رەوتە درێژەی هەیە.

بەڕێوەبەری ناوچەی باتیفا سەر بە پارتیش لەمبارەوە قسەکانی ئەسەد پشتڕاست دەکاتەوە و دەڵێت:

بەهۆی هێرشەکان و پێکدادانەکانی سوپای تورکیا لەگەل پەکەکە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک لە گوندەکان زیانیان بەر کەوتووە و یا گیانیان بەخت کردووە. خەڵکی گوندە سنوورنشینەکان ناتوانن ئاگایان لە مەزرا و باخەکانیان هەبێت و ئیشیان تێدا بکەن و ئەمە بۆتە هۆی ئەوەی کە بۆ ئیش کردن بڕۆن بۆ شار و ئەمە کێشەی بۆ شارەکان دروست کردووە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە ئامارە فەرمییەکان پیشان دەدەن تائێستا زیاتر لە هەزار گوند لەهەرێمی کوردستان بە هۆی پەکەکەوە چۆڵ کراون.

لینکی فایلی ویدیۆی لێدوانەکەی ئەسەد عەبدۆلرەحمان:

https://www.youtube.com/watch?v=m4l0lsV1dRI&feature=emb_logo

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب