مامۆستای خوێندنەوەی ئاسایشی زانکۆی کالیونجۆی تورکیا: مادە هۆشبەرەکان، گرنگترین سەرچاوەی داهاتی پەکەکەیە

  • ۳ سال قبل

موراد ئەسڵان مامۆستای خوێندنەوەی ئاسایشی زانکۆی کالیونجۆی تورکیا لەدیمانەیەکدا و لەوڵام بەم پرسە کە پەکەکە بەو پارەیە کە لەکردەوە نایاساییەکانیەوە بەدەستی دێنێت چ دەکات وتی؛ دەزانین پەکەکە وەک رێکخراوێکی تێرۆریستی پێویستی بە پارە هەیە و بۆ دابینکردنی دارایی خۆی هەندێک ئیش دەکات بەڵام لەم نێوەندەدا مادە هۆشبەرەکان گرنگترین و سەرەکیترین سەرچاوەی دابینکردنی دارایی پەکەکەیە بۆ تێگەیشتینی باشتری ئەم بابەتە دەبێت ورد بینەوە لەسەر رێکخستنی پەکەکە کە رێگای قاچاخ و دابەشکردنی مادەی رەخساندووە. چوونکە پەکەکە لەهەموو قۆناخەکان لەکێڵان و پێڕاگەیشتن و ئامادە کردن و قاچاخی تا دابەشکردنی لەئاستی بەرز و نێو شەقامەکانیشدا چالاکە. پەکەکە دوای فرۆشتنیش پێویستی بە رەوتێکی پارە سپێکردنەوە هەیە. بۆیە پێویستە پەکەکە لەئەورووپا سیستمێک دابمەزرێنێت. لەم پێناوەدایە کە لەراپۆرتەکانی پۆلیسی نێودەوڵەتی و پۆلیسی ئەورووپا دەبینین کە پەکەکە بەربڵاو خەریکی مادەهۆشبەرەکانە و لەگەڵ رێکخراوەکانی قاچاخی مادە هۆشبەرەکان هاوکاری بەربڵاوی هەیە.

ئەم مامۆستای زانکۆە لەوڵامی ئەم پرسیارە کە پەکەکە چۆن دەتوانێت لە نێو دڵی ئەورووپا دا لەم ئاستەدا چالاکی بکات وتی: دەبێت سەرنج بدەین کە پەکەکە چۆن کۆنترۆڵ و هەرورها چۆن لەئەورووپا رێکخستن دەکات. کاتێک کە پەکەکە لەئەرووپا جێگیر بوو، رێکخراوەکانی گەنجان، رێکخستنی ژنان و دەزگا خێرخوازیەکانی دامەزراند. هەمووو ئەمانە لەئەرووپا پێکەوە گرێدراون. کاتێک پەکەکە مادەی هۆشبەر دەگەینێتە سنوورەکانی ئەرووپا، پێشتر مکانیزمی بۆئامادە کردووە کە بە ئاسانی دەتوانێت دابەشی بکات و بیکات بە پارە. هەروەها پەکەکە بۆ گواستنەوەی پارە بە نێوی جیاواز مکانیسمێکی هەیە. ئەمە زۆرتر لەڕێگای حەواڵەوە ئەنجام دەدرێت. هەندێکیش لەڕیگای پارەی دیجیتاڵ وەک بیت کوین دەگوازرێتەوە. ئەم سیستمە لەئەورووپا لەگەڵ کارناسانی چالاک هاوکاری دەکات.

موراد ئەسڵان لەوڵامی ئەم پرسیارە کە گەر دەزگا و رێکخراوەکانی سەر بە پەکەکە کردەوەی نایاسایی ئەنجام دەدن بۆ ئەورووپا و ئەمریکا پێشی لێناگرن وتی: ئەمە لە بنەڕەتدا پارادۆکسە. بوونی پەکەکە لەئەرووپا و پەرەپێدان بە گیروودە بوون بە مادەهۆشبەرەکان لەئاستێکی بەربڵاوی ئەورووپادا پارادۆکسە.  دەزانی شارەکانی وەک لەندەن و ئامستردام ناوەندی سەرەکی مادە هۆشبەرەکان و پەکەکە یەکێک لە یاریزانەکانە لەرۆژهەڵاتی ناوین کە بۆ بەکارهێنانی ئامرازی لەپێناو سیاسەتی ئەرووپادا بژاردەیەکی گونجاوە. نموونەکەی لەسوریا دەبینین. بۆیە وڵاتانی ئەرووپایی هەوڵ دەدەن لەنێوان هەڕەشەی پەکەکە لەئەورووپا و یاریزانی پەکەکە لەرۆژهەڵاتی ناوین دا هاوسەنگی بنێتەوە. هەروەژ راپۆرتەکان پیشان دەدەن پەکەکە تائێستا توانیویە یەک و نیو ملیار دۆلار لەساڵێک دا لەرێگای مادە هۆشبەرەکانەوە داهاتی هەبێت. ئەرووپا ئاگای لەم هەڕەشەیە هەیە بەڵام بە هۆی ئەوەی پەکەکە وەک ئامراز لەرۆژهەڵاتی ناوین بەکاردێنێت چاوی لێدەگرێت. [1]

[۱].https://www.youtube.com/watch?v=gvoglblqBuQ&t=128s

 

استاد مطالعات امنیتی دانشگاه کالیونجو ترکیه: مواد مخدر، مهمترین منبع درآمد پ.ک.ک است

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب