کچێک لەماکۆ؛ نوێترین قوربانی تێرۆریزمی پەژاک

  • ۳ سال قبل

رەوتی هەڵخەڵەتاندن، رفاندن، لەسێدارەدان و بەکوشت دانی گەنجان و لاوانی کوردی ئێرانی لەلایەن پەکەکە و پەژاک، لەساڵانی پێشەوە دەستی پێکردوو و درێژەی هەیە. گەنجانی کورد کە دیارە لەخوار تەمەنی یاسایدان و یا فریو دراون یا رفێندراون؛ هەموویان چارەنووسێکی وەک یەکیان هەیە. “لەسێدارەدان و سڕینەوە لەکاتی هەڵاتن لەبنکەکانی پەژاک’ کوژران بەهۆی هێرشەکانی تورکیا و یا بوون بە تێرۆریستی بێ ئیرادە و هەڵبەت قوربانی کە باشترین حاڵەتدا تەمەنیان لەکیش دەچێت”.

پەکەکە و پەژاک و دەزگای راگەیاندنی ئەم گرووپە واتە ئاژانسی فورات نیوز، جارێکی دیکە تاوانێکی نوێی ئەنجام دا و هەواڵی کوژرانی ئەندامێکی خۆی لەخەزەڵوەری ۱۳۹۷ی لە ۳۰ خاکەلێوەی ۱۴۰۰ راگەیاند.

فورات نووسی:”رۆژی ۳۰ی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۸/۸ی خەزەڵوەری ۱۳۹۷ لەبوردمانی ناوچەکانی پاراستنی میدای چوار ئەندامی پەکەکە کوژراون”.

لێکدانەوەی وێنەکان کە فورات بڵاوی کردوونەوتەوە پیشان دەری ناوەڕۆکی پیسی پەکەکە و پەژاکە. ئەو منداڵانەی کە تەنانەت بە تەمەنی گەنجیش نەگەیشتوون و قوربانی تێرۆریزم و شەڕی بێ ئەنجام و فرقەیی ئەم گرووپە بوون تا جارێکی دیکە بسەلمێت کە پەکەکە جگە لەکۆمەڵکوشتنی کوردان ئەرکێکی دیکەی نییە. لەنێوان کوژراوەکاندا، کچێکی کوردی ماکۆش هەیە. لەڕاستیدا، ئێرانییەکان قوربانی شەڕی گرووپێکی تێرۆریستیان لەگەڵ دەوڵیتی تورکیا لەنێو خاکی وڵاتێکی دیکە.

“نەزیفە بەلخکانلوو” بەناز ناوی” دەلیلا چیا” لەدایکبووی ماکۆیە کە وێنەکەی پیشان دەدات تەمەنی زۆر کەمە و بەدڵنیایەوە لەتەمەنی خوارەوە فریو دراوە یا خود رفێندراوە.

بەڕاستی پەکەکە و پەژاک چ سوودێک لەکوشتنی گەنجانی کورد دەبەن کە ئەم سیاسەتەی بەکارهێنانی منداڵان راناگرن؟ ئایا بەڕاستی نەزیفە لەهێرشی تورکیادا کوژراوە یا پەژاک سڕیتیەوە؟ ئایا ئەو زیندووە و پەژاک بۆ ئەوەی ماڵباتەکەی بەدوایدا نەڕۆن هەواڵی مردنی دوای ۳۰ مانگ درەنگتر راگەیاندووە؟ و …

دختری از ماکو؛ جدیدترین قربانی تروریسم پژاک

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب