چاودێری مافی مرۆڤی کوردستان بۆ پارتی دێمۆکراتی کورستان: رفاندنی گەنجانی کورد رابگرن

  • ۳ سال قبل

چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران ئەمڕۆ شەمە 25ی رێبەندانی 1389 لەڕاپۆرتێکدا لەدرێژەی چالاکییەکانیدا لەمەڕ بەدواداچوون بۆ چارەنووسی منداڵان و گەنجانی ئێرانی رووبەڕووی چەندین دۆسیەی نوێ لە رفاندن و هەڵخەڵەتاندن و گواستنەوەی منداڵانی کوردی ئێرانی بۆ دەرەوەی وڵات لەلایەن گرووپە چەکدارە کوردەکانەوە بووە. ئەم دۆسیە کە بەم زووانە لەلایەن چاودێرەوە بڵاو دەکرێتەوە چەندین قوربانی خوار تەمەنی یاسایی هەیە کە لەلایەن حزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانەوە هەڵخەڵەتێندراون و گواستراونەتەوە بۆ بنکەکانی ئەم گرووپە تێرۆریستییە. چاودێریش لەراپۆرتەکەیدا باسی کردبوو کە رەوتی رفاندنی گەنجان و منداڵانی کورد لەخاڵە سنووریەکان و بەکارهێنانیان وەک سەرباز جگە لەگرووپی تێرۆریستی پەژاک، شوێنی پێی حزبی دێمۆکراتی کوردستان و حزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانیشی پێوە دیارە. لەڕاستیدا گرووپە چەکدارەکان و تێرۆریسستیەکان کە بەناوی کوردەوە چالاکن بە پێی ئامار و مێژوو (کەبەشێکی لەلایەن چاودێرەوە بڵاو بۆتەوە) زۆرترین گورزیان لەخەڵکی کورد وەشاندووە. شەڕەکان، تێرۆرەکان و باجگرتن و بەکارهێنانی منداڵان وەک سەرباز لەلایەن ئەم گرووپانەوە دەکرێت کە باسی مافی کوردانن. گرووپی تێرۆریستی پەژاک، وەک باڵی ئێرانی پەکەکە و گرووپەکانی چەکدار و مافیایی دیکە وەک حدک و حدکاش جیا لە ناکۆکیە سیاسییەکان، سەربازئ و… لەبارەی رفاندنی گەنجانی ئێرانی و کوشتنیان هاوڕان.

رفاندنی ئارمین ماماڵ نەژاد

لەمبارەوە ماڵباتی ماماڵ نەژاد (منداڵی لۆقمان) هەفتەی رابردوو پەیوەندی بە چاودێرەوە کرد و راپۆرتی رفاندنی منداڵەکەی لەلایەن ملیشیاکانی حدک دا بە چاودێر. دایکی ئارمین بە پەیامنێری چاودێر وتی کە منداڵەکەی 17 ساڵیە. لە پەیوەندی تەلەفۆنیدا دایکی ئارمین ئەو بووچوونەی کە پێشتر چاودێڕ باسی کردبوو پشتڕاست دەکاتەوە کە ئەم گرووپە چەکدارانە هەمیشە لەنێوان ماڵباتە هەژارەکاندا ئارمانجی خۆیان هەڵدەبژێرن. دایکی ئارمین وتی کە کۆڕەکەی پۆلی هەشتەم بووە و دوای مردنی باوی بە هۆی شێرپەنجەوە ئارمین بە رەنجی دایکی گەورە بووە. ئەم دایکە زەحمەتکێشە زۆر گلەیی لە هێزەکانی دێمۆکرات بوو کە لەگەڵ گیانی منداڵان یاری دەکەن و لەکۆتایدا تەنیا لاشەی منداڵەکەیان بۆ دەمێنێتەوە کە ئەوەش رادەست ناکەنەوە.

شایانی باسە کە هەمیشە گرووپە تێرۆریستیەکان هەوڵ دەدەن هیزێک لەنێو کۆمەڵگادا هەڵبژێرن کە خاڵی لاوازی جیاوازیان هەبێت (دارایی، ماڵباتی و …)ئەوان ئەم منداڵانە دەرفێنن و بە بەڵێن داین و درۆ دەیانبەنە نێو کەمپەکانەوە کە تەندروست نین و دواتر مێشکیان دەشۆنەوە. ئەوان وەک سەرباز کەڵکیان لێوەردەگرن. لەکاتێکدا کە ژینگەی کەمپی کوێستانیەکەیاندا لەبواری ئاکاریشەوە تەندروست نییە. لەکۆتایدا گەنجێکی کورد پەروەردە دەبینیت کە مرۆڤێکی و کوردێک دەکوژێت. ئەم رەوتەی رفاندن، پەروردە، مێشک شۆشتنەوە و پەروەردەی تێرۆریستی لەنێوان هەموو گرووپە چەکدارەکاندا یەکسانە. لەکوردستانی ئێران، پەژاک و پەکەکە و حزبی دێمۆکراتی کوردستان لەم بوارەدا کارنامەیەکی زۆر رەشیان هەیە. ئەوان ژینگەی ماڵبات لەناو دەبەن پێش لە پەرەسەندووی کوردستان دەبن و زەمینەی ئاسایشی بوونی کەش و هەڵاتنی وەبەرهێنان و سەرمایە و هێزی کار دەرەخسێنن.

هەڵاتنی ئارمین بۆ ئێران

 

دایکی ئارمین وتی کە دوای مردنی باوکی ئارمین لەچوار مانگیەوە ئەم منداڵەم بە تەنیا و زەحمەت گەورە کردووە و هەوڵم داوە ئەم گەنجە هەست بە نەبوونی باوکی نەکات. دایکی ئارمین وتی: ئارمین زۆر لەمێژە کە داوای لەم کردبوو ئۆتۆمبێلی بۆ بکڕم. لەکاتێکدا کە دۆخی ئابووری منی دەزانی، بەڵام بەردەوام دووبارەی دەکردەوە. دوای هەفتەیەک تۆران هەر لەم کاتەدا بوو کە هێزەکانی دێمۆکرات لە سنووری شنۆ فریویان دابوو. لەراستیدا ئەوان کەڵکی خراپیان لە بێ پارەیی من وەرگرت. من تا چەند رۆژ نیگەران بووم. هەواڵێکم لێی نەبوو و نەمدەزانی دەبێت بۆ کوێ بڕۆم. دوای چەند رۆژ بێ ئاگا بوون ئارمین توانی لە بنکەکانی ئەم گرووپەوە لە ئێراق تەلەفۆنی ماڵەوە بکات. زۆر پەشیمان بوو و دەگریا. من هەم دایک و هەم باوکی بووم. نەمدەتوانی کوڕەکەم هەر وا بەردەم. بە هەموو کێسە ئابووریەکانەوە پارەم قەرز کرد و رۆشتم بۆ کوردستانی ئێراق. بەڵام هێزەکانی حزبی دێمۆکرات سەرەتا رەتیان کردەوە کە رفاندوویانە دوای گریان و پاڕانەوە و هەڕەشەکانی من ئارمینیان هێنا و بینیم و بە داینی پارە و هەڕەشە رێگای هەڵاتنم پێ پیشان دا و گەڕاندمەوە بۆ ئێران.

چاودێر پێی وایە نموونەی وەک ئەمەی ئارمین پیشان دەدات کە پەژاک و حدکا و باڵە زۆرەکانیان منداڵی دەوڵەمەندەکان ناکەنە ئامانج. ئەوان لەم بوارەدا دەڕۆن بۆ لای ماڵباتە هەژارەکان و باجیان لێوەردەگرن و ‌هێزیان لێ دابین دەکەن و گەنجەکانیان دەکەنە ئامانج. لەکاتێکدا کە سەرکردەی ئەم گرووپانە و ماڵباتەکانیان لەئەورووپا دەژین!

دایکی ئارمین وتی: ئارمین ئێستا لای خۆمە لەماڵێ. نامەوێت ئیش بکات. هانی دەدەم مۆڵەتی شۆفێری وەربگرێت تا بتوانم ئارەزووەکانی بەراورد بکەم و ئۆتۆمبێلی بۆ بکڕم. من بۆ ئارمین مێردم نەکرد و بە هەزاران زەحمەت گەورەم کرد. رێگا نادەم کەس لێمی بستێنێت.

چاودێر زۆر جار جەختی کردۆتەوە کە شەڕی چەند دەیەی دەوڵەتی ناوەندی ئێران لەگەڵ گرووپە چەکدارە کوردەکان نابیت زیان بە چارەنووسی منداڵان و گەنجان بگەینێت. چاودێر زۆر جار خوازیاری راگرتنی رەوتی رفاندن و سەرباز کردنی منداڵانی کورد لەلایەن گرووپە چەکدارە کوردەکانەوە بووە و جارێکی دیکەش ئەم داخوازە دووبار دەکاتەوە.

پەژاک و پەکەکە و حدک و …. منداڵان و گەنجانی کورد، سەرباز و هێزی ئێوە نین…..

دیدبان حقوق بشر کردستان ایران خطاب به حزب دموکرات کردستان: ربایش نوجوانان کُرد را متوقف کنید

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب