ئایەت کەلهۆر: ئارمانجی ئیسرائیل بەکارهێنانی کوردانە وەک داردەست

  • ۴ سال قبل

ئایەت کەلهۆر نووسەری کورد لەپرتووکی ستراتژی ئیسرائیل لەپەیوەندی لەگەڵ کورداندا لەلاپەڕەی 149 دەنووسێت ئیسرائیل هەموو خواست و سیستی لەپەیوەندی لەگەڵ کورداندا بەمەبەستی گەیشتن بە ئارمانجە دیاری کراوەکانە لەستراتژی سیاسەتی دەرەکی خۆی لەکورستانی ئێراق کۆ کراوەتەوە.

نووسەر لەدرێژەدا دەڵێت: خاڵێکی گرنگی دیکە لە پێگەی کوردستانی ئێراق کە بۆتە هۆی ئەوەی ئەم ناوچە ببێتە ناوەندی قەیران و سەرنجی کۆمەڵی سیاسی هەرێمی و جیهانی، دەبێت بە کاتی دامەزراندنی ئیسرائیل لەلایەن بزووتنەوەی سەهیۆنیستیەوە لەکۆتایی سەدەی نۆزدە بزانرێت.

هەرکات کە هزری دامەزراندنی ئیسرائیلی گەورە لەسەر بنەمای پەندەکانی تلمووز و ئەو بەڵێنانەی کە سەرکردە ئائینزائییەکانی ئەم خێڵ و ئائینە بە دواکەوتووانی خۆی لەبارەی دامەزراندنی وڵاتێک بە ناوی ئیسرائیل لەجۆگرافیایەک لەنێوان نیل تا فورات دابوو دەگەڕێتەوە. وڵاتی ئێراقی ئێستا بەشی گرنگی ئەم وڵاتە بەڵێن دراوەیە.

ئەم نووسەرە کوردە لەبەشێک لە نووسینەکەیدا دەنووسێت: سەرکردە سیاسی و ئائینزائەکانی ئیسرائیل پێیان وایە کوردستان ئێراق بەشێکە لە نێوان دوو چۆمەکە و بەشێکە لە خاکی بابل و لەسەردەمی کۆندا شوێنی جووکان بووە و لەم پێناوەدا میدیاکانی ئیسرائیلی بە ئاماژە بە بەڵگەیەک کە ئامادەیان کردووە باسی ئەوە دەکەن پێشێنیانی یەهوود بوونەتە هۆی ئاوەدانکردنەوەی ئەم ناوچەیە و وتوویانە هی یەهوودە بۆیە ئەوڕۆکە دەبێت خاوەنە سەرەکییەکانی بگەڕێندرێنەوە. تەنانەت بۆ ئەوەی کە لە پێگەی ئێستا هەستیاری کوردەکان کەم بکەنەوە باسی ئەوە دەکەن کە کوردەکان و یەهوودیەکان لە یەک نژادن و لەسەردەمی کۆندا بەشێک بەرەو فەلەستین کۆچیان کردووە. مێژوونووسانی یەهوود بە هەموو تواناوە هەوڵ دەدەن تا بیسەلمێنن کوردستان شوێنی سەرەکی یەهوودیەکانە. تەنانەت باسی ئەوە دەکەن مەلەکەی یەهوودیەکان (عشتار موردخای) لەناوچەی هەورامانی ئێراق و دانیالی پەیغەمبەریش لە کەرکووک بە خاک سپێردراون.

کەلهۆر بە ئاماژە بە سیاسەتە پاوانخوازییەکانی ئیسرائیل دەنووسێت: ئیسرائیل لەهەوڵدایە تا لەکۆتایدا کوردستان بکاتە بەشێک لەخۆی و ئەمە لەچوارچێوەی لەنیل تا فوراتە. لەلایەکی دیکەوە کارناسانی بیۆلۆژیکی ئیسرائیل بە هەموو توانایانەوە یاری مێژوونووسەکان دەدەن تا بیسەلمێنن کورد و یەهوودی لەیەک نژادن. کارناسانی زانکۆی عبری ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خۆی لەساڵی 2001 لەگۆڤاری ژنێتکی ئەمریکادا بڵاو کردەوە و کوردانی ئێراقی وەک نێزیکترین نەتەوە بە یەهوودیەکانی سفاردیم (یەهوودیە رۆژهەڵاتییەکان) ناساندووە و بەدوای سەلماندنی بۆچوونی هاو نژاد بووینی کورد و یەهوودیانن.

نووسەرە لەدرێژەدا ئاماژە بە یارمەتییە زۆرەکانی ئیسرائیل بۆ مەڵا مستەفا بارزانی لەبواری سەربازی و راوێژکاریدا دەکات و دەنووسێت: پێکدادانی کوردان لەگەڵ وڵاتانی ناوچە و نانەوەی ناکۆکی و ئاژاوە بەتایبەت لەئێران و ئێراق بەشێک لە گەلەکۆمەی ئیسرائیلە بە ئارمانجی مژوول کردنی دەوڵەتانی ناوچە و پەرەپێدان و قووڵ کردنەوەی کێشە و گرفتە ناوچەیی و هەرێمییەکان. عزرا دانیل، یەکێک لە کاربەدەستانی کۆنی موساد لەبارەی تاکتیکەکانی ئیسرائیل وەها دان پێدا دەنێت: بۆ من ئاشکرا بوو کە یارمەتییەکانی ئێمە بۆ شەرڤانانی کورد لەئێڕاق لێکدانەوەیەکی جیا لەمەی نەدەبوو کە ئێمە لەتراژدیای کوردان بۆ ئارمانج و ئارمانەکانی خۆمان کەڵک وەردەگرین. بە کورتی لەسوپای ئێراق لەکاتی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ کوردان خاڵی سەربازیمان بەدەست هێنا.

 

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب