چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران بەدواداچوون دەکات؛ هەڵسووکەوتی پۆلیس لەگەڵ هاوڵاتیان، کاردانەوی سیستمی سیاسی

  • ۳ سال قبل

چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران بەدواداچوون دەکات؛ هەڵسووکەوتی پۆلیس لەگەڵ هاوڵاتیان، کاردانەوی سیستمی سیاسی: لەجۆرج فلۆید لەئەمریکا تا مێهرداد سپێهری لەئێران

توندوتیژی لەدژی خەڵک و بێ ئابڕووکردنی هاوڵاتیان تەنانەت هیچ مێشکی تەندروست هەڵەکارەکە پەسەند ناکات چ بگات بەوەی کە لەبواری مافیشەوە ئەم کردەوە پێشلکاری ئاشکرای مافی مرۆڤ هەژمار بکرێت. بەڵام ئایا هیچ سیستمێکی سیاسی دەتوانێت بڵێت کە لەئاستێکی بەربڵاودا لەهێزەکانی دا هەڵەی کرداری ناکرێت؟ ئایا دەبێت بۆ چاودێری کردنی هەر پۆلیسێک پۆلیسێکی دیکە دابمەزرێت؟ دیار کە ئەم سووڕانەوە کۆتایی نایەت. کە وایە چارەسەر چییە؟

سرووشتییە کە هیچ سیستمێکی زاڵ ئەمە ناڵێت کە هەموو هێزە چەکدار و دیسیپلینییەکانی هەڵە ناکەن. بەڵام گرنگ بەرپرسیارتی هەڵگرن و پابەندبوون بە بەرچاوگرتنی مافی هاوڵاتیانە. ئەوەی لەبارەی مردنی مێهردان سپێهری رووی دا و لەلایەنی مافەوە کەوتە بەر چاوی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێڕان کاردانەوەی پۆلیس و دەزگای داد بوو بەم کردەوە ناشیرینە. تا ئێرە دەزانین کە پارێزەری سیستم دەست بەکار بووە و پۆلیسە تاوانبارەکەی دەستگیر کردووە. لەبواری رواڵيیشەوە دەبێت بگوترێت کە لەبەر ئەوەی کە لایەنێکی بابەتەکە پۆلیدسە خێرا مردنی جۆرج فلۆیدی ئەمریکایی بەدەستی پۆلیس دێتەوە یاد و بۆ خۆی رەوتی سیاسی بە زەق بوونی ویستی سیاسی، لایەنی مافزانی ئەم رووداوە کەمتر دەخەنە بەر چاو. بۆیە چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی  ئێران سەرەڕای دەربڕین داخ و کەسەری زۆر لەمردنی مێهرداد سپێهیری لەشاری مەشهەد، خوازیاری روونکردنەوە و پێداچوونەوەی خێرای لایەنە جیاوازەکانی ئەم بابەتە و هەڵوێست نواندن لەگەڵ تاوانبارانە. هەروەها بەمەبەستی دەستنیشان کردنی  لایەنە جیاوازەکانی ئەم رووداوە دڵتەزێنە لایەنەکانی دیکەی ئەم رووداوەش باس بکرێت و داواش لە چالاکانی سیاسی بە بۆچوونی جیاوازەوە دەکەین لەبوارە کانی مافی مرۆڤ رەوتی سیاسی تێکەڵی نەکەن و بە بەڵگەوە بڕواننە بابەتەکە تا زیان بەرکەوتووەکان نەبنە قوربانی ویستی سیاسی. رەوتێک کە بەداخەوە سەرەڕای کارناسی پارێزەران لەهەندێک دۆسیەکاندا لەژێر کاریگەری کەشی سیاسی تووشی زیان دەبن.

بەڵام لەبارەی لێکردن و یا جیاوازییەکان جۆرج فلۆید و مێهرداد سپێهری لەروانگەی ماف و نە سیاسیەوە دەبێت بگوترێت:

  • لەروودای جۆرج فلۆیددا پۆلیس راشکاوانە و زۆر دیار کردەوەی کوشتنی ئەنجام دا و پۆلیسەکانی دیکەش چاویان لێدەکرد؛ بەڵام لە هی مێهرداد کردەوەی کوشتن نەبینراوە بەڵکوو جۆرێک لە ئازار و ئەشکەنجەدان لەلایەن پۆلیسەوە کراوە و هیشتا دیار نییە کە مردن به هۆی ئازار و لێدانەوکەوە بووبێت یا هۆکاری دیکەی هەبووە. پرسی گرنگ لێرە لەسەرەتای مردنی مێهردادە و نە ئازاری لەلایەن پۆلیسەوە. لەوانەی مردنی بە هۆی لێدان لەلایەن کەسانی دیکەوە بووبێت؛ هەرچەندە ئەم هەڵسووکەوتەی ناشیرین پۆلیسی مەشهەد پاساوی نییە.
  • هەڵسووکەوتی پۆلیسی ئەمریکا لەژێر کاریگەری رەوتێکی نەژادپەرەستانە و سیستماتیک لەبەرانبەر رەش پێستانەوە کرا. بۆیە بەراوردکردنی لەگەڵ ئەوەی مێهرداد دروست نییە؛ بەلام دووبارە دەکەینەوە کە ئەم بابەتە کاریگەریەکی لە خودی رووداوەکەدا نابێت هەرجۆرێک بێت مرۆڤێک گیانی لەدەست داوە گرنگ دیار کردنی هۆکار و بواری مردنەکەیە.
  • هەڵسووکەوتی سیستمی زاڵ لەوڵاتیش لەم جۆرە رووداوانەدا زۆر گرنگە کە ئەم بابەتە لانی کەم تا ئێستا زۆر جیاواز بووە. لەیەکەمین کاژێری رووداوەکەدا پارێزەری مەشهەد کەوتە نێو بابەتەکەوە و پۆلیسەکە دەستبەسەرە و لێکۆڵینەوە دەستی پێکردەوە. ئەم خێراییە لەئێراندا بێ وێنەیە (بەلەبەرچاوگرتنی بوروکراسی زاڵ و هەڵبەت هەندێک نەریتخوازەکانی هەڵە. هەروەها نابێت دەوری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەم رووداوەدا لەبەرچاو نەگرین. ئەوڕۆکە هەر هەڵەیەکی لەئاست ئەرکداران و بەرپرسان وڵات بەڕێگای مۆبایلی زیرەکەوە بە خێرایی دەکەوێتە بەردەستی هەمووان). بەڵام لەبارەی جۆرج فلۆید سیستمی پۆلیس و دادگای ئەمریکا و سەرۆک کۆمار لەبنەڕەتدا بڕوایان بە هەڵەی پۆلیس نییە. هەڵبەت چاودێری مافی مرۆڤ بڕوای وایە کە بەلەبەرچاوگرتنی سەرنج بۆ مافی گشتی دەبێت بەشێوازێکی رژد و بەپشت بەستنی زۆرتر لەبەرنامەی ئیش کردنی سیستمی داد و سیاسی ئێران دا جێ بگرێت. بۆیە چاوڕێ دەکرێت دەزگای داد بێ هەرجۆرە ئەملاو ئەولایەک بە رژدی و خێرایی و هەڵبەتە رێک و پێکی بابەتەکە بەدوادوچوونی بۆ بکات و هەرجۆرە هەڵەیەکی شیمانە کراوە سزا بدات. هەروەها وادەردەکەوێت پۆلیس دەبێت تەنانەت لەگەڵ ژمارەی کەمی سەرپێچی بەمجۆرە بەرژدی رووبەڕوویان ببێتەوە و رێگا نەدات خزمەتگوزاری پۆلیس بۆ خەڵک لەژیر کاریگەری ئەم هەڵاندەدا پەراوێز بخرێت. نموونەی وەک پێشلکاری مافی تاوانباران لەرووداوی بەڕێوەبردنی لات و لووتەکان لەشەقامەکان و چیرۆکی مێهرداد هەڵەی زەقن و نابێت دووبارە ببنەوە. بۆیە چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران دوبارە جەخت دەکاتەوە دەبێت پۆلیسی سەرپێچی کەر لەمەشهەد سزا بدرێت و بابەتەکە لەسیاسی کردن بپارێزرێت. هێشتا هۆکاری رێک و تەواوی مردنی مێهرداد دیار نییە. هەرچەند کامێراکان لەو شوێنە پێش هاتنی پۆلیس کردەوەی نائاسایی و شکاندنی شت و مەکیان لەلایەن مێهردادەوە تۆمار کردووە. هەرچەند دووبارە جەخت دەکەینەوە کە هەڵسووکەوتی پۆلیس زۆر نامرۆیانەو پێشلکاری مافی مرۆڤە. بەڵام هێشتا دیار نییە کە ئەم هەڵسووکەوتە هۆکاری مردنی مێهرداد بووبێت.

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب