بابەت: ئێران سەنگەری دزەنەکراوە لە پێگەی ستراتژیکی نێوان رۆژئاوا و رۆژهەڵات

  • ۳ سال قبل

ئێران بە هەبوونی پێگەی زۆر ستراتژیک، شوێنی بەرکەوتنی باکوور و باشوور و رۆژئاوا و رۆژهەڵات، و هەبوونی کۆگای گەورەی نەوتی، هەمیشە وڵاتێکی سەرەنج راکێش بووە بۆ داگیرکەران. هەرچەند جۆگرافیاکەی دەبێتە هۆی داگیرنەکرانی سەربازی، بەڵام جۆراجۆری زۆری خێڵەکی و نەتەوەیی زەمینەی ئەمەی ئاسان دەکات.

گەر بمانەوێت تێگەیشتنێکی راستمان هەبێت لە پێگەی ئێران لەرۆژهەڵاتی ناوین، نابێت بەس پرسی ئائینی، کاروباری ناوخۆیی یا سیاسەتی دەرەکی لێک ئاڵۆز لێک بدەینەوە، بەڵکوو دەبێت پێگەی جۆگرافیەکەشی لێک بدەینەوە. چاوێک بە نەخشەی ئێران دا بخشکێنین چەندین راستی گرنگمان بۆ دەردەکەوێت و پێمان پیشان دەدات: وڵاتێکی پان و بەرین، پانتایەکەی یەک ملیۆن و شەش سەد و هەشتا و چوار هەزار کیلۆمەتری دوو جایە و بەمجۆرە لە هەمووی ئەورووپای رۆژئاوا گەورەترە. هەروەها شاخاویە و سنوورەکانی پێکهاتوون لە زنجیرە کێوەکان و زەریاکان. زنجیرە کێوەکانی زاگرۆس لە سنووری باکووری رۆژئاوا لەگەڵ تورکیا و ئەرمەنستان تا باشووری رۆژهەڵات بەرەو گەرووی هۆرمۆز و کەناراوە گەورەکانی بەندەنی عەباس بە درێژایی 900 کیلۆمەتر درێژەی هەیە. لەباکوور، کێوەکانی ئەلبۆرز لەسنوورەکەیەوە تا کۆماری ئازەربایجان لەتەنیشت دەریای کاسپیەنەوە تا سنووری ئەفغانستان لە رۆژهەڵاتەوە درێژەی هەیە. و ناوچەیەکی جیاکەرەوەی لەگەڵ بیاوانی قەرەقوومی تورکەمنستان پێک دێنێت. کێوە نزمەکان لە سنوورەکانی ئەفغانستان و پاکستان لەلای خوارەوە تا دەریای عەمان دەگات. ئێرانییەکان خەڵکانی دانیشتوو لەناوچە شاخاویەکانن. زۆربەی هەشتاو چەند ملیۆن کەس حەشیمەتەکەی لەشاخ دەژین تەنانەت پێەختەکەشی تاران لەداوێنی کێوەکانی ئەلبۆرزدایە.

ناوچە ناوەندیەکانی ئێران وەک بڵێی کەسی تێدا نییە. ئەم ناوچە پێکهاتووە لە بیاوانی کەویر و بیاوانی لووت کە زەوینی رێک و پڕ لە خوێیەو دژوارە بۆ هاتۆچوو و شوێنی نشینگەش نییە. بەڵام لە سووچی رۆژئاوایی، رێک لەنێوان کێوەکانی زاگرۆس و هەردوو بەرزاییەکە سرووشتێکی وەک پردێک لەنیوان کەنداو لەباشوور و دەریای کاسپیەن لە باکووری پێک دێنێت. هەروەها ئەم وڵاتە پردێک لەنێوان هند و دەریای ناوەڕاست پێک دێنێت. ئەم پێگەیە وەک سەنگەرێکی پاراستنە، کێوەکان و پێگەی زەوینی جۆرێکە کە داگیرکردنی نەکراو کردووە، لەسنووری باشووریش جگە لە زەریا شتێکی دیکە نییە.

حەشیمەت و رەنگاورەنگی نەتەوەیی

ئێران لەگەڵ هەبوونی پێگەیەکی زۆر ستراتژیک، شوێنی پێگەیشتنی باکوور بۆ باشوور و رۆژئاوا بۆ رۆژهەڵاتە و کۆگای نەوتی گەورەی هەیە، هەمیشە وڵاتێکی سەرەنج راکێش بووە بۆ داگیرکەرانی دەرەکی. هەرچەند جۆگرافیاکەی رێگای داگیرکردنی سەربازی نادات باڵام رەنگاورەنگی نەتەوەیی زەمینەی دەستێوەردانی ئاسان کردووە. ئەوەی کە لەزۆربەی شاخەکانی ئێران دەیبینین ئەوەیە کە گرووپە نەتەوەیەکانی ئێران توانیویانە کلتوور و تایبەتمەندیەکانی خۆیان بپارێزن. هەروەها لەبواری ئائیزایشەوە ئێران بریتیە لە زۆربەی شێعە و کەمینەی سۆنە. سۆنەکان لەسێ خاڵی وڵاتدان: باکووری رۆژهەڵات و باکووری رۆژئاوا و باشووری رۆژهەڵات. هەرچەند بیانییەکان پێیان خۆشە دەستێوەردانی ئێران بکەن و هەوڵ دەدەن ئەم گرووپە ئەتنیکی – ئائینزایانە بە ئارمانجی لاوازکردنی دەسەڵاتی دەوڵەتی ناوەندی بورووژێنێت. بۆیە ئێران خاکێکی دزەنەکراوە بەڵام زەمینەی گورز بەرکەوتنی هەیە. دەوڵەتی ئێران بەردەوام بە مەبەستی پاراستنی یەکپارچەیی ناوخۆیی وڵات وەک بەرژەوەنی سەرەکی ستراتژیک لەبەرانبەر گرووپە جیاخوازەکان هەوڵی داوە.

هێزە هاوچەرخەکان کە هەمیشە بۆ کۆنترۆڵ یا رووخاندنی ئێران هەوڵیان داوە، ئەم هەنگاوانەیان لەڕێگای کێڵانی تۆی دووبەرەکی و جیاوازی خستن لەنێون ئائیزاکان و نەتەوەکان لەنێوان گرووپە جیاوازەکانی ناوخۆی وڵات ئەنجام داوە. گەر مێژووی ئێران بخوێنینەوە، ئەم بابەتەمان بۆ دەسەلمێت. سەدم حسێنیش زوو تێگەیشت کە هێرشی راستەوخۆ لەرێگای کێوەکانی زاگرۆس لەسنوورەکانی ئریان لەساڵی 1980 ئیشێکی کرداری نییە. بەڵام داگیرکاری بەریتانیا کە وەک پردێک بۆ گەیشتن بە هند چاوی لە ئێران دەکرد و خۆشی لە ئێراق بوو توانی پەرە بە جیاوازی خستن لەناوخۆی ئێران بدات هەر ئەو کارەی کە سۆڤیەت کردی و ئێران لەشەڕی جیهانی دووەم دەسەڵاتی خۆی لەدەست دا.

روانگەی دەوڵەتی هاوچەرخی ئێران لەمەڕ ئەمریکا نەتەنیا دوژمنی ئایدیۆلۆژیک نییە بەڵکوو هەڵوێستی ئەمریکا وەک دەوری پێشووی ئەمپریالیسمی بەریتانیا لەبەکارهێنانی پێگەی خۆی لەئێراق بە مەبەستی دەستێوەردان لەسیاسەتی ئێران بە ئارمانجی رووخاندن لەرێگای تۆ وەشاندن و لیکترازان بۆ ناکۆکیە ناوخۆیەکان دەزانێت.

هەروەها بەدرێژایی مێژوو، ئێرانییەکان نیگەرانی دەستێوەردانی رووسیا و بەریتانیا و ورووژاندنی رووسیا لە سنووری ئەفغانستانەوە بوون. بۆیە ئەوان مافی ئەوەیان هەیە وای دابنێن کە داگیرکاری هەمیشەیی ئەفغانستان لەلایەن ئەمریکاوە هەرگیز لەگەڵ ئازادی و دێمۆکراسی یا رزگای خەڵکی ئەفغانستان لەدەست گرووپە توندڕەوەکانی تاڵبان هیچ پەیوەندیەکی نییە بەڵکوو لەڕاستیدا  ستراتژی ئەمریکا بۆ جێگیر بوون لە دەورووبەری ئێرانە؛ ئەم هەر ئەو ئیشەیە کە ئەمریکا نەیتوانی لەپاکستانی ئێران ئەنجام بدات. لەباشووری رۆژهەڵاتی ئێران لە بەلووچستان، ئەمریکا و وڵاتانی عەرەبی پشتیوانی لەچەندین گرووپی جیاخواز دەکەن و رەنگاورەنگی نەتەوەیی و ئائینزای حەشیمەتی خۆجێیان کردووە بە گورزی دەستیان و کەڵکی خراپی لێوەردەگرن. ئەوان بە کردارەکانیان لە نێوان عەرەبەکانی خوزستان هەڵکەوتوو لە سووچی باکووری کەنداویش ئەنجام داوە. دوژمنانی ئێران لەوروژاندنی کوردەکان لە باکووری رۆژئاوای ئێران لەرێگای پشتیوانی لەژمارەیەک رێکخراوی جیاخواز و پەرەپێدان بە خەیاڵی کورستانی سەربەخۆ چالاک بوون. بەڵگەکانی دیکە باس لەوە دەکات کە ئەمریکا و عەرەبستان هەوڵ دەدەن لە کۆماری ئازەربایجان وەک خاڵی چالاکیەکانی خۆیان کەڵک وەربگرن و لەنێوان ئازەریەکانی ئێران لەباکووری رۆژئاوای وڵات جیایی دروست بکەن و ئەمە هەر ئەو شتەیە کە پان تورکیستەکان بەدوایدان. هەر وەک لەمێژووی دوور و درێژی ئێرانیش سەلمێنراوە خاڵی لاوازی وڵات هەر لەم بابەتەدایە.

بەرەی خۆڕاگری وەک دژە ستراتژی

ئێران بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ئەم کردەوە ورووژێنەرانە لەلایەن دوژمنانەوە نەتەنیا دەزگایەکی هەواڵگری لێک ئاڵۆزاوی پێکهێناوە بەڵکوو بەردەوام هەوڵ دەدات تا لەم ژینگە بەرینەدا یەکێتی دروست بکات و دزەی دوژمنان کەم بکاتەوە. ئەم رێکخراوە هەوڵ دەدات تا هیلالی شیعی لەناوچە رۆژهەڵاتی ناوەین کە زۆربەیان شێعەن یا ئەوەی کە کەمینەی شێعەی بەهێز بوونی هەیە پێک بێنیت. بەناوبانگترین یەکێتی لەم هیلالەدا زۆرتر بەناوەی بەرەی خۆڕاگری ناسراوە. لەم دەیەی دوایدا ئەم دەستەواژەیە بۆ ناساندنی ناوچەکانی ژێر دزەی ئێران بەکار هاتووە. ناوچەیەک کە لەهیلالی شێعەدان بریتین لە: لۆبنان، سوریا، بەحرەین، ئێراق، ئێران کۆماری ئازەربایجان، یەمەن و رۆژئاوای ئەفغانستان.

ئێران بە پەرەدان بەم ستراتژیەی دژە داگیرکاری لەراستیدا لەشەڕی رۆژهەڵاتی ناویندا سەردەکەوێت. ئەئێران بە پێکهێنانی توانانی دەسەڵاتی بۆ ئەنجامدانی شەڕ لە رێگەی لایەنە سێیەمیەکان هاوسەنگی ناوچەکەی لەبەرژەوەندی خۆی هەڵکشاندووە. بە جێگای چارەسەری ئەم کێشە لەڕێگای بوردمانی سادەی دوژمنانی خۆی و یا ئەنجام دانی شەڕی کلاسیک دەوڵەتێک لەدژی دەوڵەتێکی دیکە، ئێران لەرێگای شەڕی ناهاوتەریبدا گرووپەکان لەدەرەوەی دەوڵەتی کە پشتیوانی لێدەکەن بەکارهێناوە. ئەو کردەوانەی کە داگیرکاران لەناوچەدا ئەنجامی دەدەن بەس بەمەبەستی زیادکردنی دەسەڵاتی تارانە. ئێران کە وەک دوژمنی هاوبەش دەناسرێت، بۆتە یاریزانێکی سەرەکی تۆڕی کە پیشان دەری موزایکەک لە ناکۆکییە خۆجێی و ناوچەیەکانە. لەڕاستیدا ئەم توانایە بۆ ئێران لە نرخی ستراتژیکی لەمەڕ مووشەکەکان، هێزە چەکدارەکانی خۆی و یا تەنانەت بەرهەمهێنانی چەکە ئەتۆمییەکان هەیە.

ئێران بە پاراستنی رژد لە هاوپەیمانانی لەناوچەکە، بەهێزکردنی بەشداریەکانی و دووبارەکردنەوەی گێڕانەوەی بەرەنگاربوونەوە، شووناسی خۆی لەناوچەکە پێکهێناوە. بۆ ئەنجامی ئەم کارە، ئێران بە ستراتژیەکی جیاواز لەمەڕ داگیرکارە دەرەکییەکان سەرکەوتوو بووە. ئێران هەرگیز بۆ داگیرکردن یا زیان گەیاندن بە دەسەڵاتی وڵاتانی دیکە هەوڵی نەداوە. لەبەرانبەر پشیتوانی لە گرووپەکان لەدەرەوەی بازنەی دەوڵەت وەک ستەم لێکراوەکان و هەژارەکان کردووە. بەم کارە ئێران نەتەنیا هەوڵی داوە یارمەتی بەو گرووپانە بگەینێت کە هاوبەشی ئائینی و ئایدیۆلۆژی دژە ئەمپریالیستی هەیە، بەڵکوو بەواتای راستەقینە قەڵخانێکی پاراستنیە لەناوچەکە لەبەرانبەر هێرشە بەردەوامە دەرەکییەکان پێکهێناوە.

جوان دیارە کە ئێران لەم ستراتژیەدا سەرکەوتوو بووە چوونکە دوژمنان بەس ورەی هێرش بۆ سەر دارایەکان یا هاوپەیمانەکانیان هەیە (بۆ نموونە تێرۆری قاسم سلێمانی و یا فەخری زادە زانانی ئەتۆمی) نە هێرش بۆ سەر خاکی ئێران.

ئێران، گەمارۆ و بەشداری ستراتژیکی ئابووری

بۆ خۆی سێ ساڵە کە ئەمریکا لە رێکەوتنەکە دەرچووە کە ترەمپ ئەو رێکەوتنەی ناوە لاوە، رێکەوتنێک کە چالاکیە ئەتۆمییەکانی ئێرانی دەخستە ژێر کۆنترۆڵی رێک و پێکی دەزگای بەدواداچوونی نێودەوڵەتی لەهەرشوێنێک کە بوایا. لەگەڵ ئەمەش گوشاری زۆرینەش نەبووە هۆی رادەست گرتنی ئێران. بێگۆمان سیاسەتی گوشاری زۆرینە زیانی ئابووری بەرچاوەی گەیاندە ئێران. ریاڵی ئێران دوو لەسەر سێی نرخەکەی لەدەست دا چوونکە هەناردەکردنی نەوت زیاتر لە نیو کەمی کردووە و لەوانەی هەرواش درێژەی هەبێت. خەڵکی ئاسایی لەناوخۆی وڵات زۆر تەنگاو بوون بەم گەماروانە و دروشمی بەرگری و ژیان لەسەر پێی هێشتوونەتەوە.

ئێران لەماوەی چوار دەیەی رابردوودا فێر بووە چۆن لەسەر پێی خۆی بوەستێ و هەرچەند جۆگرافیاکەی زەمینەی پەرەسەندووی گەورەی پیشەسازی نەرەخساندووە بەڵام بەردەوام بەدوای بینینەوەی دەرفەتی نوێ و شێوازەکان بەشداریکردنی جێگرەوەیە لەناوچەکە. ئێران لەژێر گوشاری گەمارۆەکان و پەرەسەندووی ڤایرۆسی کڕۆنا، بە ئارمانجی پاڵپشتی ئابووری و سیستمی رۆژهەڵات، رووی لەچین کردووە. دابەزینی نرخی نەوتی ئێران چینی هان دا تا بەدوای بژاردەی نوێ بۆ سەرچاوەکانی وزەی هەرزانتردا بێت بە ئارمانجی لاوازکردنی ئەمریکا. لەڕاستیدا وەزارەتی خزێنەداری ئەمریکا کۆمپانیا چینیەکان بە هۆی ئەنجامی بازرگانی لەگەڵ ئێران لانی کەم دووجار لەساڵی رابردوودا خستۆتە نێو لیستی گەماروەکانەوە.

لەساڵی 2020، بەڵگەیەک بڵاو بووەوە کە بڕیارە بە پێی ئەوە هاوکاری ستراتژیکی 25 ساڵە لەنێوان دوو وڵاتدا واژۆ بکرێت کە تێدا چین لەبەشی ژێرخانەکانی ئێران، گواستنەوە و بەندەنە دەریایەکان وەبەرهێنان بکات، لەبەرانبەردا ئێران نەوتەکەی بە نرخی داشکاو فرۆشتە چین. ساڵێک بەر لەوە ئێران و چین پرۆژەی شی جین پینگ ناسراو بە جادەی دەرەوەی شاریان واژۆ کرد کە ئێران دەکاتە بەشێکی سەرەکی لە رکابەریەکانی چین بۆ گەیشتن بە ئاستی یەکەمی سیستمی جیهانی ئابووری. ئێران و چین خەریکی سەرلەنوێ بونیاتنانەوەی رێگە ئاسنییەکان بەمەبەستی پێکەوە لکاندنی ئورموقی لەناوچەی ئۆتۆنۆمی ئۆیغوری چین بۆ تاران و هەروەها لکاندنی قەزاقستان، قرقیزستان، ئۆزبەکستان و تورکمەنستانن. ئەم جادەی نوێی حەریر گواستنەوە لەهەموو ئاسیا لەچاو گواستنەوە بە گەشتی سەرەنج راکێشتر و زۆر خێراتر دەکات. دەوڵەتانی تورکیا، ئێران و پاکستانیش رایانگەیاندووە کە لەمساڵەدا رێگەی ئاسنی لەدەرەوەی سنوورەکانیان بە ئارمانجی پێکەوە لکاندنی ئەستەنبۆل و تاران و ئیسلام ئاوا دەخەنە بواری ژیانەوە. رێگەی ITI پەیوەندی بە پرۆژەی جادەی تەنیشت شاری بەهێز کردووە. بە پەرەسەندنی هێڵی رێگای ئاسن بۆ تورکیا، ئێران دەبێتە جەمسەرێکی سەرەکی گواستنەوە و وەک رابردوو دەبێتە پردێک لەنێوان رۆژئاوا و رۆژهەڵات. ئەمەش شێوازێکی بەنرخە بۆ پێشگرتن لە گەمارۆەکان ، چوونکە وڵاتانی ئەندامی ئێکۆ لەم رێڕەوە بازرگانیەدا جێگرەوە بە دراوی خۆجێی بازرگانی دەکەن و بەمجۆرە ئێران لە مامەڵەکانیدا کەمتر دەکەوێتە ژێر کۆنترۆڵی گەمارۆەکانی ئەمریکا.

ئەمریکا بە زیادکردنی گەمارۆەکان لەدژی ئێران زیاتر لەوەی کە زیان بە ئێران بگەینێت زیان بە خۆی دەگەینێت، چوونکە ئێران لەرێگایەکی نەگەڕاودایە بەرەو رکابەرەکانی ئەمریکا واتە چین و رووسیا. ئێران لەزۆر مێژەوە گازی بۆ تورکیا و ئێراق و ئەرمەنستان هەناردە کردووە بەڵام گەمارۆەکانی ئەمریکا بووە هۆی ئەوەی تا تورکیا و ئەرمەنستان بەدوای بژاردەی جێگرەوە بن بۆ دابینکردنی گاز. هەرچەند ئێران لەهەندێک بابەتدا دۆڕاوە بەڵام هاوڕێی لەگەڵ چین و رووسیا، ئەمریکای لە شەڕی هێڵە بۆڕیەکاندا شکست پێهێناوە. رووسیا، ئێران و تورکەمەنستان وەک بە سرە وەک گەورەترین، دووەمین و چوارەمینی خاوەن سەرچاوەی گازی جیهانن و چین لەم سەدەیەدا گەورەترین بەکارهێنەری گازی ئێرانە.

تەنانەت لەبارەی پێکۆتانی کڕۆناشەوە ئێران ئیشی لەگەڵ دوژمنان نەکردووە. سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئەم دوایانە رایگەیاند کە هاوردە کردنی پێکۆتەی بەرهەمهێنراوی ئەمریکی و بەریتانی بۆ ئێران قەدەخەیە چوونکە ئەوان جێگای متمانە نین. ئەو لە لێدوانێکی زیندووی تەلەڤیزیۆنیدا وتی دوور نییە کە بیانەوێت نەتەوەکانی دیکە پێوە بتلێنن. ئێران پێکۆتەی تایبەتی خۆی بەرهەمهێناوە کە ئێستا قۆناخەکانی تاقیکردنەوەی لابراتۆاری خۆی تێپەڕاندووە. میدیاکانی دەوڵەتیش راپۆرتیان داوە کە ئێران یەک ملیۆن دۆز پێکۆتەی لەچین و لەوانەی رووسیا دەکرێت.

ستراتژی ئایندەی ئەمریکا بۆ ئێران

کاتێک باسی شەترەنجی ئابووری دێتە ئاراوە، ئەمریکا لەسەردەمی ترەمپ بە چاو رووسیا و چین زیانی زۆرتری بەرکەوتووە. بەشداری روو لەزیادکردنی ئێران لەگەل چین و رووسیا پیشان دەری ئەوەیە کە ئێران دەتوانیت زیاتر لە بەشداری سەربازی خۆی لەرۆژهەڵاتی ناوین کە هیلالی شێعەیە، هەنگاو بنێت و تەنانەت لەوانەی لەماوەی دەیەی رابردوو ببێتە یاریزانێکی سەرەکی لەجیهاندا. ئێران خاوەن کۆگای سرووشتی و پێگەی ژئۆستراتژیە، بۆیە رۆژئاوا ناتوانێت وەک جیهانی دیکە بۆهەمیشە بازرگانی لەگەڵ ئێران قەدەخە بکات.

بەلەربەچاوگرتنی ئەمەی کە ئەمریکا لەدزەی روو لەزیادکردنی ئێران لەناوچەکە دەترسێت، بۆیە بەم زووانە سەربازەکانی لەرۆژهەڵاتی ناوین ناکشێنێتەوە. هەڵبەت ئەمە ناتوانێت دزەی ئێران لەناو ببات، چوونکە هەر هەوڵێک لەم پێناوەدا کاردانەوەی توندی لێدەکەوێتەوە. تێرۆری قاسم سلێمانی بووە هۆی بەهێزبوونی زیاتری مۆراڵی دۆستانی ئێران. بەرەنگاربوونەوەی هەمە لایەنە لەگەڵ ئێران بۆ دوژمنانی ئێران زۆر مەترسیدارە، چوونکە ئێران لەبواری بەرهەمهێنانی چەکی دوور مەودا ئیشی زۆریکردووە کە دەتوانێت زیانی گیانی و دارایی زۆری لێبکەوێتە. ئێران وڵاتێک نییە کە بە بچووکترین هێرش بیەوێت خۆی رادەست بکات و بەدڵنیایەوە خۆی دەپارێزێت.

بەڵام دوژمنانی ئێران بە ئارمانجی زیان گەیاندن لەناوخۆوە، زۆمیان کردووە سەر کەمینەکان و دژبەرە چەکدارەکان. تەنانەت زۆرتر لەپێش لەبواری دارایی، چەک و پەروردە دابینیان دەکەن. ژووری هزراندن و دەزگای بانگەشە بە مەبەستی پەرەپێدان بە شۆڕشەکانی خەڵک، رۆژ لەدوای رۆژ زیاتر بەهێز دەبێت، واتە هەر ئەو رێوو شوێنە کە پێشتر لەسوریا، لیبیا و چەندین وڵاتی دیکە بینیمان.

نووسینی: هدویگ کوئیجپرز

سەرچاوە:

ICDT

 

مقاله وارده: ایران؛ سنگری نفوذناپذیر واقع در موقعیتی استراتژیک بین غرب و شرق

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب