منداڵانی سەرباز لەنێو پەکەکەدا

  • ۳ سال قبل

نووسینی: حسێن ئاڵپ تەکین؛ سەرچاوە: ماڵپەڕی پلاتفۆرمی دیجیتاڵی تورکیای نوێ  (New Turkey)؛

وەرگێڕان: چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران

هەزاران منداڵی سەربازی ئەندامی گرووپی پەکەکەن و ناچارن لەشەڕ و هەڵگرتنی چەک بەشدار بن. هەندێکیان لەماڵباتەکانیان رفێندراون. لەکاتێکدا کە ژمارەیەکیش مێشکیان شۆراوەتەوە و دواتر کراون بە ئەندامی ئەم رێکخراوە. بێ لەبەرچاوگرتنی حەزەکانیان وادیارە ئارمانجی یەکێکە: ئەوان دەکوژن و دەمرن. گرووپی پەکەکەش لەمانە بەدر نییە و هەروەک زۆرێک لە گرووپە تێرۆریستییەکانی دیکە لەجیهان کەڵک لەمنداڵان لەشەڕە تێرۆریستییەکان وەردەگرن.

ئەگەر منداڵە تێرۆریستی باشن و مرۆڤ دەکەژن، گرووپی پەکەکەش لەوە وەک داردەستێک لەبەرانبەر دوژمنەکەی واتە دەوڵەتی تورکیا کەڵک وەردەگرێت. ئەگەر ئەم منداڵانە بکوژرێن، ئەوە وەک بانگەشی لەدژی تورکیا بەکاری دێنن. بەگشتی وێنای شەڕی نێوان منداڵانی سەرباز کە دەبابەتی هەیە لەروانگەی شەڕی بانگەشەییەوە، بۆ پەکەکە وەک پوانێکە، لەکاتێکدا کە لە گۆڕەپانی شەڕی راستی ئەم شەڕە نییە. لەکاتێکدا کە ئەو وێنایە لەچاو گرووپی پەکەکەوە کە بۆ ئەوەی ببیندرێت کە منداڵان بەرد فڕێ دەدەنە سەررێگای ئۆتۆمبیلە زرێیەکانەوە، هەزاران منداڵی دیکە هەن کە نەتەنیا بەردە بچووکەکان بەڵکوو چەکە ئۆتۆمات و مینەکانیشیان لەبەردەستدایە و وەک بکەری خۆکوژیش بە خۆیانەوە دەیبەستنەوە. لەم بەشەدا ئەو منداڵانەش هەن کە وەک هێزی یەدەکی گرووپی پەکەکە بۆ شەڕ دەستنیشان کراون. هەمووان دەزانن کە گرووپی پەکەکە لە منداڵانی خوار 18 ساڵ بۆ شەڕ کەڵک وەردەگرێت.

گرووپی پەکەکە تەنانەت هەوڵ نادات ئەم پرسە بشارێتەوە بەڵکوو شانازی پێوە دەکات. هەر فیلمێک لایەنگرانی ئەم گرووپەی پەکەکە لەبنکەکانی ئەم گرووپە ئەو ئەندامانەی پیشانی دەدەن کە لەگەڵیان دیمانەیان کردووە و بەشانازیەوە باس لەرابردوو و ئەندام بوونی خۆیان باس دەکەن و زۆربەشیان خوار 18 ساڵن. چوونکە مردووەکان قسە ناکەن بۆیە ئێمە لەم دێکۆمێنتاریانەدا ئەوەی کە نایبینین ئەوەیە کە زۆربەی ئەو کەسانە پێش ئەوەی ببن بە 18 ساڵ کوژراون. سەرەڕای ئەوە، ئێمە لێرە تەنیا لەبارەی کوڕانی 17 ساڵی کورد قسە ناکەین، بەڵکوو لەبارەی کوڕانی بچووکی 9 ساڵیش قسە دەکەین کە بەگوێرەی زۆربەی راپۆرتەکانی مافی مرۆڤ و سەرچاوە جیاوازەکانی دیکە لەنێو گرووپی پەکەکەدا هەن. راپۆرتێکی چاودێری مافی مرۆڤ بەشێوازی رێک دەسەلمێنێت کە گرووپی پەکەکە و باڵەکانی لەسوریا واتە پەیەدە لەمنداڵان بۆ شەڕ کەڵک وەردەگرن.

گرووپی پەکەکە ئەم منداڵانە دەرفێنێت و دەیانکات بە ئەندام، پەروەردەی سەربازیان دەکات و لەشەڕدا بەکاریان دێنێت. چاودێری مافی مرۆڤ 29 نموونەی بەبەڵگە کردووە کە لەوانەدا پەکەکە لەباکووری ئێراق منداڵانی کورد دەکاتە ئەندام. ئەم رێکخراوە راشکاوانە داوای لە پەکەکە کردووە کە واز لەم کردارە بێنێت و ئیدانەی کردووە.

لەڕاستیدا ژمارەی 29 تەنیا بەشێکی زۆر بچووکە لەبەراورد لەگەڵ سوپای منداڵان لەنیو پەکەکەدا. هەروەک چوون ئەندامێکی پلەبەرزی چاودێری مافی مرۆڤ دەڵێت: ئەمە بەس دڵۆپێکە لە یەک تەنکی ئاو. ئەم منداڵە سەربازانە لەنیو  پەکەکەدا کە چاودێری مافی مرۆڤ توانیویە دەستی پێیان بگات بەم رێکخراوە وتوویانە کە ژمارەیەکی زۆرزۆر منداڵی دیکە لەنێو پەکەکەدان. لێکدانەوەکان لەژمارەی رێکی منداڵە سەربازەکانی نێو پەکەکە زیاتر لە 3 هەزار کەسە و ئەمە جگە لەو منداڵانەی کە پەکەکە هەرچەند کات جارێک لەشەقامەکانی تورکیا بەکاریان دێنێت.

لەبیر نەکەین ئێمە لێرە لەبارەی منداڵانێکەو قسە دەکەین کە لە یاسای ناوخۆیی پێناسەی مافزانیان بۆ نەکراوە. زۆربەی ئەم منداڵانە خوار تەمەن 15 ساڵن و لەهەندێک نموونەشدا کچانی 9 ساڵ لەراپۆرتی مافی مرۆڤ دا هاتووە. گرووپی تەمەنی 15 بۆ 18 ساڵ، پێویستی بە لێکۆڵینەوەی تایبەت هەیە و دەبێت راستگۆانە بڵێن لەم بارەدا لەبارەی پەکەکە بۆشایی زۆر هەیە و دەبێت لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت. بەگوێرەی راپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤ پەکەکە ئەو بەشە لە منداڵان کە دەیانەوێت لەو گرووپە داببڕێن بەتوندی بەخراپی بەکاریان دێنێت و دەیانسڕێتەوە. رفاندن، هەڕەشە لەمنداڵان بۆ تەڤلی بوون بە گرووپ و ئەندام کردن بە بی رەزامەندی دایک و باوک تەنیا شێوازێک نییە کە گرووپی پەکەکە بەکاری دێنێت. پەکەکە لەناوچەکانی ژێر چاودێڕی پەیەدە لە سوریا و ناوچەکانی ژێڕ چاودێڕی پەکەکە لەباکووری ئێڕاق قوتابخانەی سەرەتایی هەیە و داوا لە دایک و باوکان دەکات منداڵەکانیان نەنێرن بۆ قوتابخانە فەرمییەکان و تەنانەت هەندێک جار هێرش دەکاتە سەر قوتابخانەکان. پرتووکەکانی خوێندنی پەکەکەش بەس لەسەر بنەمای قسەکانی عەبدۆلا ئۆجالان سەرۆکی بەندکراوی ئەو گرووپە دانراوە. لەم قوتابخانانەدا فێر دەبەن تا خەڵک چۆن تێڕۆر بکەن و بۆ پەکەکە بمرن. واتە سیستمی قوتابخانەی پەکەکە مێشک دەشواتەوە و حەزی شەڕکردن و مردن لەمێشکیان دەچێنێت تا لەسەرەتای گەنجێتیدا بۆ پەکەکە شەهید بن. زۆربەی ماڵباتەکان لەم جۆرە بەرنامەی خوێندنی رادیکاڵ دەترسن بەڵام لەناوچەی ژێر چاودێڕی ئەواندان و هیچ چارەیەکیان نییە.

لەکاتێکدا کە وادەردەکەوێت پەکەکە لەراپۆرتەکانی پەیوەندار بە منداڵانی سەرباز ئەندامی ئەم گرووپە کە لەئێڕاق و سوریا بۆمب جێبەجێ دەکەن یا چەکی ئۆتۆماتیان لەدەستدایە، ناراحەتە، بە شانازیەوە لەبەرخۆدانی منداڵان لەبەرانبەر پۆلیس لەشارەکان دەدوێت.

منداڵان لەبەرەی پێشەوەی شەڕی چاڵەکان لەلایەن پەکەکەوە بۆ دامەزراندنی ناوچەی ئازادکراو لەباشووری رۆژهەڵاتی تورکیا لەهاوینی 2015 جێگایان گرت. لەگەڵ کشانەوەی هێزە پسپۆڕەکانی پەکەکە لەشارەکان دوای شكست هێنان، ئەم منداڵان لەچوارچێوەی گرووپی دە کەسی خۆیان رادەست دەکرد و ژمارەی هەموو ئەو کەسانەی کە خۆیان رادەست کرد و یاخود دەستگیر کران لەماوەی کەمتر لەچەند مانگ سەدان کەس بوون. بەکورتی دەتوانرێت بگوترێت گرووپی پەکەکە پێویستی بەوەیە کە منداڵان بە کوشت بدات و ئەوان بۆ رێکخستن بمرن. ئەوان چ بمرن و چ زیندوو بن یارمەتی پەکەکە دەدەن. لەکۆتائشدا هەر منداڵێکی سەرباز بۆ پەکەکە سەربازێکە و دەتوانرێت لەشەڕدا بەکار بهێندرێت. ئەگەر ئەوان لەشەردا کوژران پەکەکە لەسەر مەیتەکەیان مانۆر دەدات. بۆیە پاساوی پەکەکە زۆر روونە و یاری براوە – براوەیە.

بەڵام منداڵان چی؟ بۆ دەبنە ئەندامی تەواو و یا نیوە کات؟ وڵامی یەکپارچە بۆ ئەم پرسیارە نییە و هۆکارەکانی جیاوازن. لەڕاستیدا هەندێک لە منداڵان لە 12 ساڵیەوە شەڕ بۆ پەکەکەیان دەست پێکردووە. هەندێکیشیان رفێندراون یا بە زۆر براون. هەندێک لەگەڵ ماڵبات دەبنە ئەندامی پەکەکە. لەکاتێکدا کە هەندێکیش بێ رەزامەندی ماڵبات ئەم کارە دەکەن. هەندێک لەمنداڵان بە فڕێ دانی بەر بۆ پۆلیس وەک یاری سەیر دەکەن و گەورەکانیان دەبنە لایەنگر. بەڵام دایکان بەگشتی رێگا نادەن منداڵانیان ئەم کارانە بکەن.

هەموو ئەمانە رێباز و تەکتیکن لەدژی هێزەکان ئاسایش. هەمیشە ناتوانرێ مام ناوەندی تەمەنی دوژمن دیاری بکرێت کە بۆمب یا بەر فڕی دەدات. بەڵام ئەگەر هیزەکانی ئاسایش لەدۆخی مەترسیداردا نەبن، کاتیان هەبێت تا پێش لە فڕێ دانی بۆمب لەگەڵ منداڵان هەڵسووکەوتیان هەبێت تا ئەم کارە نەکەن.

ئەگەر جەجێگای چەکی ئۆتۆمات تۆپی یاری لەدەستیان هەبێت ئەوە ئەویش فڕێ دەدەن. هەروەک ئەزموونی ئەفسەرێکی پۆلیس بە ناوی ئاسۆ پۆڵات پیشانی دا لەزۆربەی کاتەکاندا بەداینی مۆزێک بە منداڵان دەکرێت لە بەرد و ئاگر چەک بکرێن.

لەبارەی منداڵی 14 ساڵان پێش ئەوەی بتوانێت بۆمبی دەستکرد فرێ بدا بۆ پۆلیس ئەنگۆستەکانی لەدەست دا. کاتێک ئەم بۆمبە لەدەستیدا ئاگری گرت و خۆی سووتا. کاتێک منداڵێک لەماڵباتی جیا دەکرێتەوە و بەمانگان لەشاخ پەروەردەی ئایدیۆلۆژیک دەبینێت دۆخەکە خراپترە.

لەکەمپەکانی پەکەکە پەروردە دەبینن چۆن مرۆڤ بکوژن و پێش ئەوەی کە بۆ رێکخستن زیندوو بن بۆی بمرن. هەڵبەت پێویست نییە پەکەکە سەرکۆنە بکەین بۆ ئەم ئیشانە چوونکە ناوەڕۆکی وەهایە و جگە لەمەش شتێکی دیکەی لێ چاوەڕوان ناکرێت. رەوتی گەورە بوونی منداڵان لەنێو پەکەکەدا واتە رەوتی گۆڕین بۆ بکوژێک. چێژی راستەقینەی ژیانی منداڵی لەو شتانەیە کە هاوشێوی ئەوەن کە ئاسۆ پۆڵات ئەفسەری پۆلیس ئەنجامی دەدا.

 

کودکان سرباز در پ.ک.ک

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب