لەلووتکەی سکاڵا نوێیەکانی ئەردۆغان، ململانێ پەیوەندی ئەمریکا و تورکیا بە بۆنەی کوردانی سوریا خراپتر دەبێت 

  • ۳ سال قبل

هاوکات لەگەڵ هەڵکشانی دزەی ئێران لە رۆژهەڵاتی سوریا، سەرۆک کۆماری تورکیا یەکێتی ئەمریکا و تورکیای لەناتۆ بردووتە ژێر پرسیارەوە.

ئەردۆغان جارێکی دیکە ئەمریکای تاوانبار کرد بەوەی کە هاوکاری تێرۆریستەکان دەکات لەسوریا.

ئەمە چ جۆر یەکێیەتییەکە؟ ئەردۆغان بۆ دوومەین جار لەم مانگەدا ئەمریکای تاوانبار کرد بەوەی کە هاوکاری تێرۆریستەکان دەکات لەسوریا. ئەو لە 22ی شۆبات لەکاردانەوەیەک بە توتیتی وین ماروتۆ وتەبێژی رێبازی سرووشتی بەرپرسیارتی سەرۆکی ئەمریکا لەدژی داعش لەئێراق و سوریا وتی: ئەمە چ جۆرە یەکێیەتییەکی ناتۆیە؟ … ئەوان (ئەمریکا) هێشتا هاوکاری تێرۆریستان دەکەن.

ماروتۆ زۆر ساکار لەتویتەکەیدا نووسیبووی ئەرکی ئەمریکا نەگۆڕاوە و هاوپەیمانی لەگەڵ هێزە هاوبەشەکانمان واتە هەسەدە بەمەبەستی شکست هێنانی بە داعش لەسوریا درێژەی هەیە. بەڕواڵەت تویتەکەی مارۆتۆ بەس هەواڵێک بوو. بەڵام ئەمە بۆ ئەردۆغان ورووژێنەر بوو.

پێشینەی بابەتەکە

دوای ئەوەی کە پەکەکە دەستووری لەسێدارەدانی 13 دیلی تورکیای لەشۆباتدا دا ئەردۆغان بەڵێنی دا تا ئۆپراسیۆنی سەربازی لەدژی ئەم گرووپە لە ئێراق و سوریا ئەنجام بدات پەکەکە دەڵیت بارمتەکان بە هۆی بوردمانەکانی تورکیاوە کوژراون. پەکەکە کە لەساڵی 1984 دامەزراوە لەلیستی تێرۆری ئرمریکا، تورکیا و یەکێتی ئەورووپادایە. لەکاتێکدا کە هاوپەیمانان لەمبارەوە هاوڕان، بەڵام رێک لەبارەی ئەوەی کە پەکەکە چییە ناکۆکن. تورکیا پەیەدە و باڵە چەکدارەکەی واتە یەپەگە بە بەشێک لە پەکەکە دەزانێت بەڵام یەپەگە ناوەڕۆکی هەسەدە گرووپێکی هاوتەریبی لەگەڵ ئەمریکا پێکهێناوە و بۆیە سەرچاوەی ناکۆکی زۆرن لەنێوان واشنگتۆن و ئەنکەرە.

بە پێی راپۆرتی ئامبرین زامان، هەفتەی رابردوو لە 15شۆباتدا ئەردۆغان هۆشداری دایە ئەمریکا گەر دەتەوێت یەکێتیمان لەئاستی جیهاندا و لەناوخۆی ناتۆدا درێژە بدەیت دەبێت واز لەهاوکاری تێرۆریستان بێنێت.

ئایا ئەردۆغان رێگایەکی دیکەی هەڵبژاردووە؟ مەتین گورجان لەمبارەوە دەنووسێت: چیتر ناکرێت باس لەسیاسەتی دەرکی تورکیا وەک پێشوو قسە بکرێت، ستراتژی ئەردۆغان لەیاری دانی ئەمریکا و رووسیا لەناوچە قەیراناویەکاندا بە تایبەت سوریا، لەئەنجامی کردەوە پێداگریەکانی ئەمریکا، رووسیا و ئەرووپا پیشان دەدات کاتی گەیشتووە لایەنی بەرانبەر بەدڵنیایەوە دەستنیشان بکات.

لێکدانەوەی ئێمە وەهایە: هەفتەی رابردوو ئەردۆغان وتی: ئێمە پێمان وایە کە بەرژەوەنی هاوبەشمان لەگەڵ ئەمریکا زیاترە لەناکۆکییەکان. بێگۆمان ئەو دەیەوێت پەیوەندی باشتری لەگەڵ ئەمریکا هەبێت. بە پێێ راپۆرتی دیگۆکاپۆلا هەندێک هێما لەبارەی رێگا چارەی کڕینی مووشەکی رووسی ئیس 400 لەلایەن تورکیاوە کە ئەمریکا دژیەتی دەبیندرێت، بەڵام هێشتا هیچ نیشانەیەک لەسەرکەوتن دیار نییە. سەمێح ئیدیز ئەمە بە گفتگۆی کەڕەکان ناوزەد دەکات. لەڕاستیدا، گورزی گوشارێک کە ئەمریکا جگە لە گەماروەکان لەدژی تورکیا لەسوریا هەیەتی، پەیوەندی ئەم وڵاتەیە لەگەڵ گرووپە کوردیەکان کە ئەردۆغان بە تێرۆریستیان ناو دەبات وەک داعش. پەیوەندی ئاسایی کە ئەردۆغان و ترەمپ هەیانبوو لەمەڕ مافی مرۆڤ و چارنووسی کوردان لەپێناو بەرژەوەندی لەگەڵ تورکیا بن پێ بکات، نەماوە. ئەمریکا دەتوانێت درێژە بە هەوڵەکانی بۆ ئاشت کردنەوەی پەیەدە/یەپەگە لەگەڵ گرووپە کوردیەکان کە پارتی پاڵپشتیان دەکات و ئەردۆغان لەگەڵ ئەم گرووپانە پەیوەندی باشی هەیە. بەڵام بە پێی راپۆرتی ئامبرین زامان نابێت لەم بەرەیەدا چاوەڕی مۆعجزە بکرێت. هەروەک چۆن پێشتریش لەمبارەوە وتوومانە، یاری کۆتایی پێویستی بە دیپلۆماسی پێداگرانەی ئەمریکایە کە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێونەتەویە تا هەڵوێستی رژد بنوێنێت لەمەڕ بوونی رووسیا و تورکیا لەسوریا.

 

در اوج شکایت‌های جدید اردوغان، کشاکش روابط آمریکا و ترکیه به خاطر کردهای سوریه بدتر می‌شود

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب