عەبدۆڵا هاوز: ئەمریکا چۆن دەتوانێت پێش لە شەڕی ساری کوردان لەگەڵ یەکتر بگرێت

  • ۳ سال قبل

هەرجۆرە شەڕێکلەنێوان پارتی و پەکەکەدا کاریگەری زۆری لەسەر هاوکاری ئەمریکا لەگەڵ کوردان لەئێراق و سوریا دەبێت.

بە پێی راپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، عەبدۆڵا هاوز، پەیامنێری بەناوبانگ لەبابەتێکدا نووسی: {1} پارت و گرووپە کوردەکان لەپاشەکشێ کردن بە داعش هاوپەیمانی چارەنووس سازی ئەمریکا بوون. هاوکات لەگەڵ توندتر بوونەوەی ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا لەدژی پەکەکە خەریکی شەڕ لەگەڵ یەکتر دەبن. پارتی کە زاڵ لەکوردستانی ئێراقدا، شێوەی قسەکاردنی لەدژی پەکەکە توندتر کردووتەوە و داوای لەم گرووپە کردووە ناوچەکە چۆڵ بکات و دەربکەوێت. پارتی هاوپەیمانی ئابووری و نێزیک لەتورکیایە، بەڵام پەکەکە گرووپێکی شۆڕشگێڕی کوردی تورکیایە لەناوچەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی کوردستانی ئێراق جێگیرە کە لەدەیەی نەوەدەوە لەژێر چاودێری ئەم گرووپەدایە. ئەم کردەوە بەدوای هێرشە زەوینییەکانی تورکیا بۆ سەر گرووپی شۆڕشگێڕی پەکەکە روویدا کە لەمانگی ژوەنەوە دەستی پێکردووە و درێژەی هەیە. دوو پێکدادان لەنێوان پارتی و پەکەکە لەمانگی دێسەمبەر لەناوچەکانی ژێڕ کۆنترۆڵی کوردان لەئێراق و سوریا بەرەو شەڕێکی تەواو نێزیک کردەوە. هەرجۆرە شەڕی راستەوخۆ لەنێوان پارتی و دێمۆکرات کاریگەرییەکی زۆری لەسەر هاوکاری ئەمریکا لەگەڵ کوردان لەئێراق و سوریا دەبێت.

زانینی ئەم پێشینە مێژوویەی بوونی پەکەکە لەکوردستانی ئێراق گرنگە. هاوکات کە لەرووی تیوریەوە داوا لەپەکەکە دەکرێت کە کوردستانی ئێراق چۆڵ بکات شتێکی ژیرانەیە، بەڵام پەیوەندەی ئەم گرووپە لەناوچەکە قووڵي. بوونی بنکەکانی پەکەکە لەکوردستانی ئێراق بۆ ساڵی 1983 دەگەڕێتەوە و ئەکەمین هێرشی ئەم گرووپە لەدژی تورکیا لەساڵی 1984 لە ئێراقەوە ئەنجام درا. پەکەکە لەو کاتە بنکەی گەورەتری لە چۆمی بەقاع لەلۆبنان لەژێڕ کۆنترۆڵی سوریادا هەبو. لەو کاتەوە پەکەکە کوردستانی ئێراقی وەک خاڵێکی دەستپێکردنی هێرش لەدژی تورکیا بەکار هێنا. پەکەکە بە بەکارهێنانی وڵاتێکی دراوسێ بە مەبەستی خاڵی هێرش کردن بۆ ناوخۆی تورکیا، هێرشەکانی دەستپێکرد و تەنیا گرووپێکی شۆڕشگێری کوردی تورکیایە کە توانی لەم هێرشانە لە لەناوچوون رزگاری بێت. لەو کاتە پارتی کە خۆشی گرووپێکی شۆڕشگێڕی بوو و لەگەڵ سەدام شەڕی دەکرد داوای لەپەکەکەی تازە دامەزراو کرد تا لەشاخە دژوارەکانی کوردستانی ئێراق نێزیکی سنووری تورکیا پشتیوانی لێبکات. بەڵام لەساڵی 1992 ماوەیەک دوای ئەوەی کە ولاتانی ئەندامی هاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا ناوچەی دژە فڕینیان لەباکووری ئێراق دەستنیشان کرد و بووە هۆی پێکهاتنی قەوارەی کوردستانی ئێراق، پارتی لەدژی پەکەکە کەوتە نێو شەڕێکەوە و هاوکات لەگەڵ سوپای تورکیا لەدژی پەکەکە شەڕی کرد بەڵام ئەم ئۆپراسیۆنە هاوبەشانە نەیانتوانی پەکەکە لەئێڕاق دەربکەن. لەو کاتەوە تائێستا تورکیا زیاتر لە دوازدە ئۆپراسیۆنی سەربازی بەڵام بە سەرکەوتنی کەمەوە ئەنجام داوە.

بەڵام ئەوڕۆکە دۆخەکە جیاوازە. تورکیا بە سەرکەوتنەکانی لەلیبی و قەرەداخ ورەی بۆ هاتووە. فڕۆکە فێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا گورزی کوشندە لەئەندامانی پەکەکە دەوەشێنن و لەساڵی رابردوو زیاتر لە هەرکاتێکی دیکە فەرماندە پلەبەرزەکانی پەکەکەیان کردۆتە ئامانج. سوپای تورکیا ئەمجارە و بە پێچەوانەی هێرشە بەریەکانی لەبواری بەربڵاوی و کاتی هێرشە سنووردارەکان و هێزەکانی تورکیا خەریکی دروست کردنی بنکەی سەربازی هەمیشەیی و کاتی لەنێوخۆی کوردستانی ئێراقە تا سەرانسەری سنوورەکە لەناوچەکە کە وادیارە ناوچەیەکی ئارام بێت واتە شتێک وەک ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی تورکیا لەسوریا. جگە لەمە، رێکخراوی هەواڵگری تورکیا لەڕێگای ژیرخانی نوێیەوە یەکەیەکی لەژێڕ کۆنترۆڵی میت لەگەڵ تۆڕە سیخۆڕیە خۆجێیەکان لەکوردستانی ئێراق توانای زۆرتریان پێ بەخشیوە.

بەڵام پەکەکەش دوای شەڕی ناوخۆیی سوریا و شەڕ لەگەڵ داعش دزەیەکی زۆرتری دەست کەوتووە. یەپەگە سەر بە پەکەکە لەسوریا، ئێستا هاوبەشی ئەمریکایە لەسوریا و یەل لەسەر سێی خاکی ئەم وڵاتەی خستۆتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە. پەکەکە لەشەڕی دژ بە داعش لەئێراق و بەتایبەت لەشنگالیش دەورێکی گرنگی گێڕا، لەیارمەتیدانی هەزاران ئیزدی بۆ رزگار بوون لەدەستی داعش دەوری سەرەکیان هەبوو. لەو کاتەوە پەکەکە پێگەی خۆی لەشنگال قایم کردووە و یەبەشەی دامەزراند کە لەلایەن ئیزدیەکانەوە پاڵپشتی دەکرێت. هەروەها پەکەکە لەپاراستنی هەولێر پێتەختی کوردانی ئێراق لەتەنیشت پێشمەرگە وەستا. لەو کاتەدا مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی بۆ خۆی سپاسی پەکەکەی کرد. لەوە بەدواوە ئەم گروپە توانی پشتیوانی سنووردار بەڵام پێگەیەک لەنێوان کوردانی ئێراق بۆ خۆی ببینێتەوە.

پێکدادانی سنووردار لەمانگی دێسەمبەر پیشانی دا کە تا چ ئاستێک سیاسەت و چارەنووسی کوردانی تورکیا، ئێراق و سوریا زۆر لێک تێکەڵاون. لەیەکەمین نموونەی پێکداداندا، ئەندامێکی گرووپی کوردی سوریا  و هاوپەیمانانی پارتی بە نیوی پێشمەرگەی رۆژ کە باڵی چەکداری ئەنەکەسەیە لەپێکدادان لەگەڵ پەکەکە کوژرا. لەپێکدادانی دووەم دا یەپەگە هاوپەیمانی ئەمریکا لە سوریا کە باڵی چەکداری پەیەدەیە بە مەبەستی پاڵپشتی لە شەرڤانانی پەکەکە کە هەوڵیان دەدا لەسنووری سوریا بۆ ئێراق بپەڕێنەوە، لەگەڵ پێشمەرگەکانی پارتی لێکیان دا. ئەمریکا ئەم دوایانە هەوڵەکانی بۆ یەکخستنی ئەم دوو گرووپە سەرەکییە سیاسییەی کوردی سوریا دەست پێکردووە: پەیەدە و ئەنەکەسە. پەیەدە حزبی دەسەڵاتدار لەسوریایە کە پەکەکە پاڵپشتی دەکات لەکاتێکدا کە ئەنەکەسە کە رەقیبیەتی لەلایەن پارتییەوە پاڵپشتی دەکرێت لەهەمانکاتدا ئەمریکا ئەم دوایانە بۆ رێکەوتنی نێوان دەوڵەتی ئێراق و دەسەڵاتی هەرێمی کورستان بە سەرۆکایەتی پارتی لەشنگال بۆ دەرکردنی یەبەشە کە پەکەکە پاڵپشتی دەکات نێوەندگەری کردووە و هاوکات بۆ ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا لەدژی ناوچەکانی ژیر کۆنترۆڵی ئەم گرووپە لە هەرێمی کوردستان پشتیوانی راگەیاندوو؛ و لەدواین بەیانیەدا پشتیوانی پارتی لەدژی پەکەکە راگەیاند.

نەبوونی سیاسەتێکی تۆکمەی ئەمریکا لەمەڕ کوردان، هەڵسووکەوت لەگەڵ کوردانی تورکیا، ئێراق و سوریا وەک بوونێکی جیاواز، بەس دەتوانێت ببێتە هۆی تێکەڵاوی زیاتر و گرووپە کوردیەکان نێزیکتر بکاتەوە بە وڵاتانی ناوچەکە واتە تورکیا و ئێران. جگە لەمە، ئەم هەوڵە ناتەبا و دژبەرانەش لەلایەن ئەمریکاوە بەس دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات. مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دێمۆکراتیک هەسەدە کە ئەمریکا پشتیوانی دەکات، ئەم دوایانە بە ئاماژە بە جێگیر بوونی هێزە نوێیەکانی پارتی لەنێزیکی بنکەکانی پەکەکە لەکوردستانی ئێراق، رایگەیاند هێرش بۆ سەر پەکەکە ناپەژرێنیت. ناوبراو وتی کە ئەوان مافی ئەوەیان هەیە کە لەشنگال بن، چوونکە ئەوان دەوریان هەبووە لە رزگارکردنی ئیزدیەکان. بۆیە ئەم گرووپە، دەرکردنی هاوپەیمانی خۆی واتە یەبەشە بە پێی رێکەوتنی بەغا و هەولێر ناپەژرێنێت. لەهەمان کاتدا، ئەنەکەسە کە پارتی پاڵپشتی دەکات  وەک بەشێک لە هاوپەیمانی دژی هەسەدە و ئۆپۆزسیۆنی سوریا کە تورکیا پاڵپشتی دەکات، نوێنەری ئەنەکەسە ئەم دوایانە لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ یەکێک لە سەرکردە باڵاکانی ملیشیاکانی سەر بە تورکیا کە هۆرین خەلەف سیاسەتڤانێکی ناوداری پەیەدەی کوشتووە.

ئارمانجی سەرەکی دانوستاندنەکانی یەکگرتنی کوردانی سوریا لە ژێر چەتری ئەمریکا (کە مانگێک لەوە پێشەوە راگیراوە) دوورخستنەوەی هەسەدە لەپەکەکە. بە مەبەستی کەمکردنەوەی نیگەرانیەکانی تورکیا و راگرتنی هێرشەکانی ئایندەی تورکیا لەدژی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هەسەدەیە. ئەمە نە تەنیا دانوستاندنەکان بێ سوود دەکات بگرە هەسەدە نێزیکی پەکەکە دەکات. گەر پەکەکە لەکوردستانی ئێراق رووبەڕووی گۆشاری زیاتر بێتەوە، شوێنی پێی لەسوریا قووڵتر دەبێتەوە. ویستی پەکەکە بۆ چۆڵکردنی ئێراق واتە ویستێک بۆ کۆتایی هێنانی بوونی ئەم گرووپە بۆیە ناوچەکە چۆڵ ناکات، لەوانەیە رێگا چارەیەک بۆ چارەسەری ئەم راستییە نوێیە ببینێتەوە.

لەئەنجامدا، سیاسەتی دژە و ناکۆکی ئەمریکا تەنیا پەکەکە و هاوپەیمانانی نێزیکی ئێران دەکاتەوە. رێکەوتنی شنگال لەنێوان بەغا و هەولێر بە نێوەندگەری ئەمریکا و بە ئارمانجی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ دزەی ئێران ، لێکردنی تۆڕی سەربازە ئیزدیەکانی سەر بە پەکەکە نێزیکی حەشدی شەعبی و ئێران کردەوە. یەبەشە کە بەغا ئیستا خەریکی درکردنیە، ساڵانێکە مووچە لە بەغا وەردەگرێت. ئەم گرووپە لەکەسانی خۆجێی پێکهاتووە و دوای رێکەوتنەکەی ئەم دوایە، ئێستا لەگەڵ ملیشیا شێعەکان هاوئاهەنگی زۆرتری هەیە و بڕیارە تەڤلی گرووپی حەشدی سەر بە ئێران بێت بۆ ئەوەی لەدەرکردنیان لەلایەن سوپای تورکیاوە خۆ بپارێزن. کوردانی سوریا بە پێچەوانەی ئۆپۆزسیۆنی عەرەبی سوریا لەسەرەتای سەرهەڵدانی سوریا لەگەڵ رژیمی ئەسەد لەپێکداداندا نەبوون، بەڵکوو ئەم رژیمە بووە کە بۆ خۆی ناوچە کوردنشینەکانی چۆڵ کردووە و زەمینەی پێکهاتنی ناوچەیەکی لەباکووری رۆژهەڵاتی سوریا بۆ یەپەگە رەخساندووە. هەرچەند هەسەدە لەرژیم دوور کەوتەوە، بەڵام بە یارمەتی ئەمریکا هەموو پردەکانی تێکنەدا تا گەر هیچ بژاردەیەک نەما بگرێتەوە سەر یەکگرتن لەگەڵ دەمشق.

گەر ئەمریکا خوازیاری سەرکەوتنی هەوڵەکانی بۆ یەکخستنی کوردان لەسوریا و کۆنترۆڵی دزەی پەکەکەیە، دەبێت یارمەتی چارەسەری کێشەی سەرەکی پرسەکە بدات واتە پرسی کورد لەتورکیا. دەوڵەتی تورکیا لەساڵی 2009 تا 2015 کەوتە نێو پرۆسەی ئاشتییەوە لەگەڵ پەکەکە بەڵام بە هۆی سیاسەتەکانی ناوخۆیی تورکیا و سەرنەکەوتنی سەرۆک کۆمار ئەردۆغان لەمەڕ بەدەست ‌هێنانی زۆرینە لەساڵی 2015، ئەم رەوتە لێکترازا. لەو کاتەوە، هاوپەیمانی لەگەڵ ناسیۆنالیسمی توندڕەوی تورکیا پێکهێنا و سیاسەتەکانی ناوخۆیی و دەرەکی خۆی زۆرتر زەق کردەوە. بۆیە وێنا ناکرێت کە رێگایەکی ئاشتیانە بۆ پرسی کورد لەتورکیا سەربگرێت. لەگەڵ ئەمەش، ئەمریکا دەتوانێت پێش لە ململانێ لەنێوان پارتی و پەکەکە لەکوردستان بگرێت. تورکیا پارتی خستۆتە ژێر گوشارەوە تا راستەوخۆ لەگەڵ پەکەکە بکەوێتە پێکدادانی سەربازیەوە بەڵام بە هۆی قەیرانی ئابووری قووڵ لە هەرێمی کوردستان و ناکۆکی پارتی و هاوبەشە سەرەکییەکەی لە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان واتە یەکێتی لەبارەی چۆنیەتی کۆنترۆڵ کردنی پەکەکە هەرجۆرە لێکتێگەیشتنی راستەوخۆ لەنێوان پارتی و پەکەکە لانی کەم تا بەهار ساڵی داهاتوو دوور دەخاتەوە لە پێکهاتن. چوونکە زستانی دژواری باکووری کوردستانی ئێراق لەوانەی شیمانەی رووبەڕووبووونەوەی راستەوخۆ کەمتر دەکاتەوە. بەم پێیە جێگیر بوونی هێزەکانی پارتی لەناوچەکانی ستراتژیک، پچڕانی هێڵی دابینکردن لەنێوان بنکە جیاوازەکانی پەکەکە لەکوردستانی ئێراق (لەنێوان قەندیل، بنکەی سەرکردایەتی پەکەکە و شنگال لەرێگای سوریاوە) یارمەتی سەرکەوتنی ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا دەدات. هەرچەند پارتی لەرێگای جیا و گۆڕینی پەکەکە بۆ کۆمەڵەی بچووکی لێکترازاو هەوڵ دەدات لەوانەی پەکەکە بۆ تۆڵەسەندنەوە شەڕێک دەست پێبکات کە کەس نایەوێت. ئەمریکا دەبێت هەردوو لا بخاتە ژێر گوشارەوە تا پێش لە پەرەسەندنی ناکۆکییەکان بێت و سەبری ستراتژیک بەهێز بکات تا کاتێک کە کەشەکە لەبەرژەوەندی دانوستاندنەکان لەتورکیادا بێت. کە وا نەبێت هەوڵەکانی ئەمریکا لەپێناو یارمەتیدانی هاوپەیمانانی کوردی خۆی لەئێراق و سوریا شکست دێنێت و ناوچەکە زۆرتر بەرەو پێکدادان دەبات.

نووسینی: عەبدۆڵا هاوز

 

[۱]. https://abdullahawez.substack.com/p/here-is-how-us-can-prevent-an-intra

 

عبدالله هاوز: آمریکا چگونه می‌تواند مانع جنگ کردها با همدیگر شود

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب