عەبدۆڵا ئۆجالان لەچاو میدیاکانی جیهاندا: ترسەنۆک و خائینە

  • ۳ سال قبل

ئۆجالان لەدادگا وەک کەسێکی ئاسایی بەدوای گیانی خۆیەوە بوو و هیچ هاوشێوی سەرۆکێکی شۆڕشگێڕ نەبوو!

لەژوەنی 1999 عەبدۆڵا ئۆجالان لەدادگا داوای لێبوردنی لەدایکی سەربازە تورکەکان کرد بۆ ئەوەی ئازد بێت. ئەو سەربازانەی کە تا ئەو کات لەلایەن پەکەکەوە دەکوژران و دایکانیان ئەو رۆژە لەکاتێکدا کە وێنەی منداڵە کوژراوەکانی لەدەست دا بوو لەدادگا ئامادە بوون.

داخوازی ترسەنۆکانەی ئۆجالان و سکاڵای دایکانی تورک، شۆکێکی گەورە بوو بۆ راگەیاندنەکانی جیهان، بۆیە رۆژێک دوای ئەوە لە 2ی ژوەنی 1999 هەندێک لە گرنگترین رۆژنامەکانی جیهان ئۆجالانیان وەک ترسەنۆک و خائین ناوەدێر کرد!

داخوازی لێبوردنی ئۆجالان لەماڵباتی سەربازە تورکەکان و هەوڵدان بۆ رزگار بوون هاوکات لەگەڵ چەکداماڵینی پەکەکە و خۆ حەزکردنی شۆکێکی گەورە بوو بوو بۆ راگەیاندنەکان. زۆربەی رۆژنامەنووسە کاریگەرەکان و گرنگەکان لەو کاتە ئۆجالانیان بە سەردێڕی خوارەوە وەک ترسەنۆک ناودێر کرد.

نیۆیۆرک تایمز:

یاخی کورد بۆ رزگارکردنی خۆی پێشنیازی راگرتنی شەڕی دا. ئۆجالان هەموو تاوانی کوشتن و تاوانەکانی دیکەی لە کوردستان کە دادوەری گشتی تورکیا ئاماژەی پێدا لەئەستۆی گرت و رەتی نەکردەوە!

واشنگتۆن پۆست:

داخوازی لێبوردنی ئاپۆ هاوکات لایەنگران و دژبەرانی شۆکە کرد. ئەم رۆژنامەنووسە ئۆجالان وەک خائین ناوزەد دەکات.

کوریرەدلاسرای ئیتالیایی:

رەنگی سپی هەڵگەڕاو لەرزۆنەکا و ترسابوو، بێ دەسەڵات و لاواز بوو، کەسێک کە 15 ساڵە هەڕەشە لەتورکیا دەکات ئەمڕۆ داوای لێبوردن دەکات و دەڵێت: رێگا بدەن بژیم و بۆ ئازادی ئیش بکەم!

لارپوبلیکای ئیتالیایی:

ئاپۆ بەم سەردێڕە داوای لێبوردنی لە دادوەر کرد: من رزگار بکە و بهێڵە زیندوو بم تا پەکەکە چەک و بێ کاریگەر بکەم!

ژورناڵی فرانسی: ئۆجالان پەشیمان بۆتەوە و دەڵێت: رزگارم بکەن و لەدادگا داوا لە هێزەکانی دەکات چەکەکانیان دابنێن.

ئکسوسیای یۆنانی: ئۆجالان خوازیاری لێبوردنە و یۆنان تاوانبار دەکات و دەڵێت: یۆنان پشتیوانی لێ نەکردم و منی لەدژی تورکیا هان دەدا!

تینۆسی یۆنانی: ئۆجالان لەدادگا شتێکی نەوت بەس بۆ رزگارکردنی خۆی هەموو تاوانەکانی لەئەستۆ گرت.

رۆژنامەی ئینگلیزی دەیلی تلێگراف:

سەرۆکێکی کورد پەلەقاژێ بۆ ژیان دەکات.

لەندەن تایمز:

ئۆجالان لەدادگا وەک کەسێکی ئاسایی بەدوای چارەنووسی خۆیەوەیە ئەو هیچ لەسەرۆکێکی شۆڕشگێڕ ناچێت.

ئیندیپیندێتنی ئینگلیزی:

ئۆجالان کەرۆژگارێک بۆ تورکیا قەیران بوو لەدادگا پەلەقاژێ دەکات بۆ ئەوەی لەسێدارەی نەدەن.

لوفیگاروی فرانسەوەی:

ئۆجالان خوازیاری لێبوردن بوو و بە دادوەر وتی: لێگەڕێن بژیم و پەکەکە لەتورکیا دەدەکەم.

بیڵدی ئەڵمانی:

ئۆجالان خوازیاری لێبوردنە بەڵێ ئەو لەژێر کاریگەری مادە هۆشبەرەکاندایە؟

مسکۆفسکی نووستی رووسی:

ئاپۆ درۆ دەکات، ئەو کەسێکی بچووک و بەخیلە بەس بۆ خۆی هەوڵ دەدات.

لوسواری بەلژیکی:

ئۆجالان خۆی سووک کرد و بەس دەیەوێت گیانی قوتار بکات.

دوای دادگا ئۆجالان لەو کاتە لەبەیانییەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دا هاتبوو:

ئۆجالان نابێت لەسێدارە بدرێت تا سیمبۆلێک لەبۆچوونەکانی لای خەڵکی کورد دروست بێت باشتر وایە لەگرتووخانە بهێلدرێتەوە چوونکە بەمجۆرە وەک سەرۆکی رێکخراوێکی تێرۆریستی تا هەتا هەتایە لەگرتووخانە دەمێنێتەوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب