تێرۆریستە هەناردە کراوە ئەورووپییەکان؛ لەراستی توندڕەوەوە تا چەپی ئانارشیست

  • ۴ سال قبل

کەلهۆر؛ ئەندامی پێشووی پەکەکە

ئۆجالان وەک داڕێژەری روانگە و کەسایەتییەکی پیرۆز کراو لەنێو پەکەکە دا سەرەتا دوای سەربەخۆیی لەناوچە کوردنشینەکانی تورکیا دەکرد. ئەم ئارمانجە دیارکراوە تا ساڵانێک لەڕێگای پێکدادانی چەکداریەوە لەگەڵ سوپای تورکیا درێژە دا بەڵام ئەگەر بمانەوێت بڵێین کە چ دەستەکەوتێکی هەبووە دەبێت بڵێین بۆ کوردان هیچ بەڵام بۆ تورکیا دەستکەوتی زۆری هەبووە کە جارێکیان دوران کاڵکان ژێراوژێر لەکۆنگرەی پەکەکە ئاماژەی پێدا. تورکیا لەم رێگایەوە هاوکات چەند ئەنجامی بەدەست خست کە بەزانابوون یا نەزان بوون پەکەکە لەسەر رێڕەوەکەی بەرەو ئەو ئارمانجانە رۆیشت.

هەوڵەکانی تورکیا چ بوون؟

  • درێژەدان بە پێکدادانی چەکداری لەگەڵ پەکەکە کە بووە هۆی کوژرانی ئەندامانی پەکەکە و ئامار دەڵێت هێزەکانی سوپای تورکیا زیانێکی کەمیان بەر کەوتووە.
  • هاوکات چۆڵ کردنی ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا لەبوونی کوردان و هێنانی تورکەکان بۆ ئەو ناوچانە کە ژێرخانی یەکدەستی ئەم ناوچانەی لەناو برد.
  • پەرەپێدانی ئابووری. ئەم ناوچە زۆرتر ناوچەی شاری و بەهێزبوونی چینی ناوین کۆمەڵگا بە جۆرێک کە کوردەکان ئەو کاتەی کە ئیش و کار و ژیانیان هەبێت بۆیە کەمتر دەکەونە نێو شەڕ و ململانێیەکانی پەکەکە و بۆیە ئەوانەی کە دەبنی ئەندامی پەکەکە بەشێکن لە چینی لاواز ا هەژاری کۆمەڵگا.
  • لەم رەوتەدا تورکیا توانی هیزە توندڕەوەکانی کۆمەڵگای تورکیا بسڕێتەوە و هۆکاری ئەم پرۆژەیەش پەکەکە بوو هەرچەند کە هەندێک پێیان وایە پەکەکە لەژێر چاودێری میت ئیش دەکات بەڵام من پێم وانییە چوونکە مێشکێکی بەتوانا لەنێوانیاندا نابینم هەڵبەت لەوانەیە کە بێ ئەوەی کە خۆیان بزانن لەرێڕەوی میت جووڵەیان کردبێت.

هەرجۆرێک بێت وادیار پەکەکە بۆتە داردەستێک بۆ دابین کردنی ئارمانجە بەرزەفڕەکانی تورکیا.

بەڵام چیرۆکی ئەنترناسیۆنالیستەکانی ئەرووپی شتێکی دیکەیە

2013 بوو کە کۆمیتەکانی ئەورووپی پەکەکە رایانگەیاند لەرێگای پەیوەندی و دانوستاندن لەگەڵ پارتە چەپ و سەوزەکان لەچەن وڵات بەتایبەت ئەڵمانیا گرتووە ئەوان پێشنیازیان کردووە تا ‌هێزە ئەنتەرناسیۆنالیستەکان کە رێبازی ئانارشیستیان هەیە و لەزۆربەی نارەزایەتی دەربڕینەکاندا و ململانێ کرێکاری چالاکن لەناوچەی باکووری سوریا کە پەکەکە ناوی لێناوە رۆژ‌ئاو بنێردرێن ئەو کات پێکدادان لەگەڵ داعش تازە دەستی پێکردبوو و ئەم پێشنیازە پێشوازی زۆر لێکرا لەقەندیل و دەستبەجی لەنێو چەند مانگاندا لەم هێزانە دەربازی سوریا بوون ئەوان بەڕێگای پەیوەندی میدیایەوە لەئەرووپا یارمەتییەکی زۆریان دا تا رۆژئاوا بناسرێت و بەرچاو بێت و لەخۆیدا ئەوەی ئەنتەرناسیۆنالیستەکانی ئەورووپی کردیان بێ وێنە بوو.

بەڵام چیرۆکەکە چ بوو؟

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە من هەمە دەزگا هەواڵگریەکانی ئەورووپا بەدوای چارەسەرکردنی کێشەی ئەم هێزە ئانارشیستانەوەن. سەیرە بزانن رەوتی ئانتی فا کە ئێستا ئەمریکای تێکداوە لەرۆژئاواش هەبوو و ئەوان بۆ خۆیان تاقمێکیان هەبوو و زۆربەی پەروەردە چەکداریەکانیان لەوێ بینی. بۆیە هێزەکانی ئانارشیست لەئەورووپا کێشە بوون هەروەک کە ئیسلامیە توندڕەوەکان ناسراو بو سەلەفییش بوونیان هەبوو و بە ڕای من ئەورووپیەەکان بە هەناردنی چەپە توندڕەوەکان بۆ نێو پەکەکە لە سوریا و راستە توندڕەوەکان بۆ نێو داعش هێنایانن بەرانبەری یەکتر و بە بانگەشەی بەربڵاو کە لەبارەی بەرخۆدانی کوردان لەکۆبانی دەیانکرد بەدوای تێکدانی هێزەکانی دیکە بوون تا ئەوانەش بۆ سوریا رابکێشن و بەمجۆر لەناویان ببەن.

باشە بزانن دوای دابەزینی شەڕی پەکەکە لەگەڵ داعش هەر هێزێکی ئەنتەرناسیۆنالیستی کە دەگەڕایەوە بۆ وڵات ون دەبوو یا دوای ساڵانێک دەستبەسەر کردن لەژێر چاودێری دا دەمایەوە. بەڕای من ئەمە پرۆژەی پیسی ئەورووپییەکان بوو کە هاوکات پشتیوانیان لە داعش و پەکەکە دەکرد بۆ گەیشتن بە ئارمانجەکانیان لەکاتێکدا کە ئەم گەنجانە وایان دەزانی کە خەریکی شەڕێکی جیهانین.

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب