برایەتی گەلان لەدروشم تا راستی؛ لێکدانەوەی هەڵسووکەوت و ئیدعاکانی پەژاک لەمەڕ کوردانی ئێران

  • ۳ سال قبل

بە پێی راپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران هەڵسووکەوتی پەژاک بەردەوام جێ سەرنجی کارناسان بووە ئەم گرووپە دروشمی پشتیوانی لەکوردان هەڵدەدا بەڵم هەموو قوربانیەکانی کوردانی ئێرانن! دروشمی برایەتی گەلان هی پەکەکە و باڵەکانی لەکوردستان تێزی مۆدریزمی دێمۆکراتیکی ئۆجالان. مۆدێرنیزمی دێمۆکراتیک بۆ خۆی باسێکی نوێ لە مارکسیزمە کە لەلایەن فەیلسۆفی مورای بۆکچین دوای شکستە یەک لەدوای یەکەکانی مارکسیزم لەرۆژئاوا خرایە بەر باس.

ئەو پێی وایە کە لەرۆژئاوا ناکۆکی سەرەکی روو دەدات و دەبێتە هۆی شۆڕش. لەراستیدا رکابەری لەنیوان کار و وەبەرهێان نییە بەڵکوو دوژمنی مرۆڤی مودێڕنە لەگەڵ سرووشت کە هەررۆژ دەبێتە هۆی لەناوچوونی سرووشت و ئەکۆلۆژی. ئۆجالانیش بە خوێندنەوەی نووسینەکانی بوکچین لەگرتووخانی ئیمرالی ئەم فەیلسۆفەی ناسی و لەنامەیەکدا کە بۆی نووسی وتی کە لەمە بەدواوە شاگردیە. بەپێی زانیاری و لێکۆڵینەوەکانی ئۆالان مۆدرنیتەی سەرمایەداری سەرچاوەی ناکۆکی و شەڕەکانە. ئۆجالان پێی وایە مۆدڕنیتەی سەرمایەداری دوو پێی هەیە ئابووری و سیستمی سیاسی دەوڵەت – نەتەوە بەمجۆرە درێژە بە ژیانی دەدات. نەتەوەیەک کە هزری شۆڕشدا بێت پێویستە ئەم دوو پێیەی سەرمایەداری واتە دەوڵەت و ئابووری بگاتە ئامانج. لەسەر ئەم بنەمایە پەکەکە لەدژی هەموو دەوڵەت و سیستمێکی سەرمایەداری و لەچاوی ئایدیۆلۆژیەوە دژی دەوڵەت – نەتەوەی کوردە و هەرکەس و پارتێک لەم چوارچێوەیەدا بجووڵێتەوە وەک دوژمن ناوزەد درکرێت.

بە پێی نووسینەکانی ئۆجالان بۆ بەرەنگاربوونەوە لەسەربنەمای مۆدرنیتەی دێمۆکراتیک دەتوانریت جێگرەوەی مۆدرنیتەی سەرمایەداری بێت و سیستمی سیاسەکەشی کۆنفدرالیزمی دێمۆکراتیک بێت کە لەهەر نەتەوەیەکدا دەتوانێت بواری سیاسی و ئابووری و کلتووری و بەرەنگاری و کۆمەڵایەتی بەڕێوە ببات. هەرچەند ئەم شێوازە و بەرنامە وەک کۆمەڵگای کۆمۆنیستی یا شاری ئیسلامی مۆدێلێکی ئارمانییە. چوونکە لەئێستادا سیستمە سیاسیەکانی جیهان لەسەربنەمای دەوڵەت – نەتەوە و ئابووری سەرمایەداری دامەزراون و یەکدی بەهێز دەکەن. ئۆجالان پێی وایە بۆ جێگیرکردن و لەناوبردنی ئەم سیستمە دەبێت توانای لەناو بردنی هەردوو باڵ هەبێت. هەڵبەت ئۆجالان دەزانێت کە ئەمە لەتوانای پەکەکە و باڵەکانیدا نییە هەروەک پەکەکە لەکۆبانێ توانای بەرەنگاربوونەی داعشی نەبوو کە تەنانەت دەوڵەتیش نەبوو و لەکۆتاییدا ئەمریکا وەک دوژمنی ئایدیۆلۆژی ناودێر دەکات داوای یارمەتی کرد. گەر بمانەوێت شرۆڤەیەک لەبارەی هزری پەکەکە/پەژاک ئەنجام بدەین یەکێک لەگرنگترین دروشمەکانی برایەتی گەلانە و ریشەی ئەمە لەمۆدێڕنیتەی دێمۆکراتیکی ئۆجالاندایە. بەڵام پەژاک وەک باڵی ئێرانی پەکەکە بڕوای بە دێمۆکراسی نییە و دژبەران دەکوژێت و مندالان دەرفێنێت.

سۆران ئەختەر سەمەر

سۆران ئەختەر سەمەر گەنجی 26 ساڵانی خەڵکی گوندی روار سەر بە سۆڵاوا بوو کاسبکار و باوی منداڵێکی یەک ساڵان بوو، بەربەیانی 12ی جۆزەردانی 99 گەریلاکانی پەژاک لەکۆساڵان رفاندیان و دواترە زۆر ناپیاوانە کوشتیان، هۆکاری ئەم کوشتنە نەدانی باج بە پەژاک بوو.

سامان دانشوەر

بە پێی زانیاریە بەردەستەکان، سامان دانشوەر خەڵگی گوندی گوێزەکوێری مەریوانە چەندین ساڵ پێش بوو بە ئەندامی پەژاک بەڵام دواتر پەشیمان بووە و ئەو حزبەی بە جێ هێشت بەڵام چوونکە پەژاک دەرچوونی لەریزەکانی پەسەند ناکات دوای ماوەیەک تیمێکیان لەبەرواری 29ی جۆزەردانی 98 هەنارد و لەگوندەکەیدا لەپێش چاوی ماڵباتی تێرۆریان کرد.

ئەسرین محەمەدی

ماوەیەک پێش ئیشتا ویدیۆیەک لەدایکی ئەسرین محەمەدی خەڵکی سەردشت بڵاو بووەوە کە تێدا دایکی ئەسرین دەڵێت کە کچەکەی چەندساڵ پێش کاتێک 13 ساڵی بوو لەلایەن پەکەکەوە تەڤلی کرا و ئەم دوایانە کە ویستوویە بگەڕێتەوە بۆ نێو باوەشی ماڵباتی و لەکاتی هەڵاتندا پەژاک تەقەی لێکردووە و کوشتوویە.

شایانی باسە کە بەداخەوە پەژاک منداڵانی ژێز 18 ساڵ تەڤلی دەکات و بەجاران لەراپۆرتەکاندا بینراوە لەوانە ماوەیەک پێش ئێستا مێرمنداڵێکی خەڵکی نێی مەریوانیان تەڤلی کرد کە کاردانەوەی خراپی لەسەر رای گشتی لەبارەی ئەم حزبەوە دانا.

باجگرتن لەکۆڵبەران

بەپێی راپۆرتە زۆرەکان کە لەراگەیاندنەکاندا لەلایەن کۆڵبەرانەوە بڵاو دەبێتەوە بەردەوام گەریلاکانی پەژاک بە ناوی گومرک پارە لەکۆڵبەران دەستێنن یا بارەکانی وەک جگەرە یەکسەر دەستی بەسەردا دەگرن.

باجگرتن لە خاوەن کارگە، هۆتێل، دەوڵەمەندان و … و هەڕەشەکردن لەمەڕ ئاشكرانەکردنی

یەکێکی دیکە لەکردەوەکانی پەژاک لەوناوچانەی کە هەن باجگرتنە لەخاوەن کارگە، هۆتێل و دەوڵەمەندان و … لەژێر ناوی یارمەتییە کە ئەم هۆکارێکە بۆ لەکیس چوونی وەبەرهێنانی خۆجێی لەو ناوچانەدا لەکاتێکدا کە دەبێت پارتە کوریەکان وەک پەژاک خۆی هاندەری هاتنی وەبەرهێنەر لەناوچەکە بن بۆ وەبەرهێنان. بەمجۆرە پەژاک گیان و ماڵی هاوڵاتیانی کوردی کردۆتە ئامانج.

 

برادری ملت‌ها از شعار تا حقیقت؛ بررسی رفتار و ادعای پژاک در قبال کردهای ایران

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب