ئەوەی کە بایدن دەتوانێت و ناتوانێت بۆ کوردانی بکات

  • ۳ سال قبل

لەوانەی بایدن لەگەڵ هەستی کوردان هاوخەمی دەرببڕێت، بەڵام لەپۆستی سەرۆک کۆماری ئەمریکادا هەردەم لەپێناو بەرژەوەندی کوردان هەنگاو نانێت.

ژمارەیەکی زۆر لەکوردان لەرۆژهەڵاتی ناوین پێشوازیان لە سەرکەوتنی بایدن لەبەرانبەر ترەمپەوە کرد لەهەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریدا لەئەمریکا. جێگری پێشووی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ناسراو بە هاوخەمی کردن لەگەڵ کوردان و چاوەڕوان دەکرێت لەخولی سەرۆک کۆماری تا ئاستێک سیاسەتە خراپەکانی ترەمپ لەدژی کوردان سارێژ بکات.

هەندێک لە کوردان تەنانەت هیواداران کە دەوڵەتی بایدن بەدوای پێکهاتنی خەیاڵ و خەونی کوردان بۆ ئەوەی وڵاتێکی سەربەخۆیان هەبێت. لەم زیاتر، لەمانگی مەی 2015 بوو کە بایدن بە مەسعوود بارزانی سەرۆکی ئەو کاتەی هەرێمی کوردستانی وت: ئێمە لەتەمەنی خۆماندا کوردستانێکی سەربەخۆ دەبینین. پرسیار ئەمەیە: ئایو ئەم هیوایە تا چەندە نێزیکە لەڕاستییەوە؟

گۆمانی تێدا نییە کە بایدن لە ماوەی نێزیک بە سێ دەیە لایەنگری تەواوی کوردان بووە. لەسالی 1991 ئەو داوای لەجۆرج بۆش دەبلیۆ بۆش کرد سەرۆکی ئەو کاتەی ئەمریکا کرد بە هۆی رێگا دان بە هێزەکانی سەدام بەمەبەستی گرتنەوەی ناوچە ئازادکراوە کوردیەکان لەباکووری ئێراق تۆڵە بستێنێتەوە. بایدن لەساڵی 2002 لەپەرلەمانی کوردستان قسەی کرد و دڵنیایی دا بە ئەندامانی کە کێوەکان تەنیا دۆستی ئێوە نین. دوای هێرشی ئەمریکا بۆ ئێراق لەساڵی 2003 بایدن پشتیوانی لەمۆدێلی دەسەڵاتی فیدراڵی کرد کە تێدا ناوچە فیدراڵە کوردیەکان، سۆنە و شیعە بە ئارمانجی کۆتایی هێةان بە ناکۆکی و ململانێیە فیرقەیەکان کە ببووە هۆی شەڕی ناوخۆیی پێکبێت. ئەم هەنگاوە پێشوازی کوردی لێکەوتەوە و ئەوەیان وەک گەرەنتی کردنی ئۆتۆنۆمی خۆیان دەزانی.

هەروەها بایدن لەسیاستەکانی دەوڵەتی ترەمپ لەبارەی کوردان بەتوندی رەخنەی گرت. لەساڵی 2019 ترەمپ گڵۆپی سەوزی بۆ تورکیا هەڵکرد تا هێرش بکاتە سەر هێزەکانی سوریای دێمۆکرات لەباکووری رۆژهەڵاتی سوریا، بۆیە بایدن ئەوی بە بێ تەدبیری و ناشایست ترین فەرماندە تا ئەو کاتە ناوزەد کرد.

بەڵام سەرۆک کۆماری ئەمریکا راستبینیشە و بەرژەوەندی وڵاتەکەشی رەچاو دەکات. مەیلی بۆ پشتیوانی لەکوردان لەبەرنامەی بەربڵاوی ئەمریکا لەرۆژهەڵاتی ناوین کە ئەو رێکیخستبوو سنووردار دەبێت. بایدن رەوتێکی هاوشێوەی سەردەمی جێگری سەرۆک کۆماری کە ئەرکی هاوسەنگی لەنێوان ئێراق و سوریا لەدەوڵەتی ئۆبامادا بوو گرتۆتە پێش. لەوکاتەدا، بایدن زۆرجار هەوڵی دا کەڵک لە پەیوەندی خۆی لەگەڵ سەرکردەکوردەکان بەمەبەستی پێشەوە بردنی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا وەربگرێت و لەڕاستیدا، لەهەندێک بواردا بووە هۆی بەهێزبوونی هەڵوێستی ستراتژیکی کوردان لەبارەی بەغاوە. بایدن هاوکات بە پشتیوانی لەئۆتۆنۆمی کوردان لەئێراق، گوشاری خستە سەر هەولێر تا لەگەڵ بەغا لێکبکەن. ئەو بۆ خۆی داوای لەبارزانی کرد تا دەنگ دان لەبارەی یاسای بنەڕەتی هەرێمی کوردستانەوە بخاتە دواوە چوونکە ئەم دەنگدانە پارێزگای کەرکووکیشی دەگرتەوە کە جێگای باس و ناکۆکی بوو. ئەم هەنگاوە بووە هۆی پێکدادانی خێڵەکی لەئێراق لەنێوان کوردان و عەرەبەکان و لاوازبوونی بەرژەوەندی ئەمریکا.

بایدن لەگەڵ ئۆباما لەساڵی 2010 داوای لە جەلال تاڵبانی یەکێک لەسەرکردەکانی کورد کرد تا لەپۆستی سەرۆک کۆماری ئێراق لەبەرژەوەندی ئەیاد عەلاوی سەرۆکی هاوپەیمانی ئێراق کە لەهەڵبژاردنەکانی ئەو ساڵەدا سەرکەوتبوو، چاوپۆشی بکات. ئەم جووڵەیە بە واتای وازهێنان لەپۆستێک بوو کە هی کوردان بوو و دەبوو هۆی کەمبوونەوەی هێزی کوردان لەبەغا. تاڵبانی رەتی کردەوە و لەپۆستەکەی خۆیدا مایەوە. بایدن هەروەها پشیتوانی لەنوری مالێکی سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی ئێراق کرد کە بڕیاری کەمکردنەوەی بوودجەی هەولێری لەساڵی 2014 و دەرکردنی کوردەکان لەسوپای ئێراق کرد کە بووە هۆی تووڕەبوونی هەرێمی کوردستان.

بۆیە لەکاتێکدا کە بایدن زارەکی باسی پشتیوانی لەکورد دەکات بەڵام لەکرداردا پێشینەیەکی جیاوازی لەباشترین حاڵەتدا هەبووە. وەک کەسێک کە بە قووڵی بڕوای بە مافی مرۆڤ و ئازادی هەیە لەوانەی بایدن خوازیاری وڵاتێکی سەربەخۆ بۆ کوردان بێت بەڵام ئەو دەرئەنجامەکانی ئەم پرسە لە یەکێک لە ناوچە پرلەکێشە و ژئۆپۆلتیکی جیهانیش تێدەگات. بایدن لەساڵی 2007 هۆشداری دایە سەرکردەکانی کورد لەبارەی بەدواداچوونی سەربەخۆیی و وتی: تورکەکان و ئێرانییەکان زیندوو زیندوو دەتانخوەن. ئەوان هێرشتان لەسەر دەکەن، شەڕێکی تەواو روو دەدات. و جەختی کردەوە کە ئەمریکا ناتوانێت کوردەکان بپارێزێت. بەڵام سەیر ئەوەیە کە بەرپرسە باڵاکانی کورد لەدیداری ئەم دوایەمدا پێیان وتم کە لێدوانەکانی بایدن لەمانگی مەی 2015 لەبارەی کوردستانی سەربەخۆ و لێدوانە ناڕوونەکانی ئۆباما لەبارەی ئارمانجەکانی نەتەوەی کورد وەک دەرچوونی ئەمریکا لەسیاسەتی دێرینی واشگتۆن لەبارەی ئێڕاقی یەکگرتووەوە لێکدەدنەوە. ئەوان هەروەها وەبیریان هێنایەوە کە ئەم کردەوە بووە هۆی ئەوەی کە کوردان بۆ سەربەخۆیی دەست پێبکەن کە لەرێفراندۆمنی ساڵی 2017 گەیشتە لووتکەی خۆی.

یەکێک لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان وتی: ئێمە وامان زانی کە ئەم گڵۆپە سەوزە بۆ پێشەوە چوونە چوونکە ئەوان پێیان نەوتین ئەم ئیشە مەکەن. رۆژنامەنووسێکی دیکە کە پەیوەندی نێزیکی لەگەڵ بارزانی هەیە بە دووبارەکردنەوەی ئەم هەستانە وتی: ئێمە پەیامەکان و بەیانییەکانمان بە روونی وەرگرت و تێگەیشتین بەڵام ئەمریکا وەها پەیامێکی بە ئێمە نەدا. بۆیە بۆ دەوڵەتی دواتری ئەمریکا گرنگە کە سیاسەتی خۆی لەبارەی کوردانەوە بە روونی بەیان بکات تا خراپ تێگەیشتن نەکەوێتە کردارەوە کە ئەمە دەتوانێت پێش لەکاریگەری راستەقینەی لەسەر سەقامگیری ناوچەکە بگرێت.

کوردەکان دەبێت چاوەڕوانییەکانی خۆیان لەبارەی ئەوەی کە بایدن دەتوانێت بۆیان بکات بەڕێوەبەرن. ئەوان بە جێگای چاوەڕاوانی لەپشتیوانی یا چارەسەری ناکۆکییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا، دەبێت جەخت لەسەر ئەوە بکەنەوە کە دەتوانن ئەنجامی بدەن: بەهێزکردنی دەزگا کوردیەکان، پشتیوانی لەیاسا، هاوسەنگی ناکۆکییە سیاسییە ناوخۆییەکان و پەژراندنی ئازادی بەیان و دێمۆکراسی، پێشکەوتنی لەبارەی هەمووی ئەم بابەتانەوە دەبێتە جێگای پێشوازی دەوڵەتی نوێی ئەمریکا، کە لانی کەم ئاستێک لە ئاستی پێش بینی و سەقامگیری سیاسەتی دەرەکی دەرەخسێنێت؛ ئەم گۆڕانگاریەکی پێویستە دوای چوار ساڵ سەرۆکایەتی ناڕێک و پێکی ترەمپ و بڕیاردانە لەناکاوەکانی.

نووسەر: یروان سەعید، هاوکاری لێکۆڵنەوە لە دەزگای لێکۆڵینەوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەین. [۱]

[۱].https://www.aljazeera.com/opinions/2020/12/3/what-biden-can-and-cannot-do-for-the-kurds

 

 

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب