گرووپە چەکدارە و تێرۆریستەکان و درێژەی گورز و لاوازکردنی ئابووری بێ گیانی کوردستان

چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران

ناوچەی باکووری رۆژئاوای ئێڕان بەدرێژایی ساڵانی دوای شۆڕشی ۵۷ و تەنانەت پێش لەوە لەسەردەمی پالەویدا بەردەوام یەکێک لەخاڵە سەرەنج راکێشەکانی دەزگا هەواڵگرییەکان بۆ دزەکردن بوو. نموونەی بەکار‌هێنانی پارتە کوردیەکان و ملیشیا کوردەکانە لەلایەن حزبی بەعسی دەسەڵاتدار لەئێڕاق و دوای شۆڕشی ۵۷. گرووپی چەکداری پەژاک (باڵی ئێرانی پەکەکە لەژێڕ کاریگەری رەوتە سیاسی و هزریە زاڵەکان لەسەری و بە پشت بەستن بە چالاکی تێرۆریستی وەک تێڕۆری هاوڵاتیان و هێزە چەکدارەکان، پەیوەدنی لەگڵ دەوڵەتەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی و پشتیوانی لەسیاسەتەکانیان، چالاکی بانگەشە و بڵاوکردنەوەی بابەتی ناڕاست و دابەشکرن لەنێو هاوڵاتیاندا، قاچاخی کاڵا و مرۆڤ و باجگرتن، ئاسایشی باکووری رۆژئاوای وڵاتی خستۆتە ژێر کاریگەریەوە. لەم نێوەندەدا ئەم چالاکیانە زۆرتر کاریگەری خراپی لەسەر ژێرخانی ئابووری پارێزگای کوردستان و هەڵبەتە ناوچە کوردنشینەکان بووە.

ئابووری هەرکۆمەڵگایەک گرێدراوی ئیش کردنی هەموو بەشەکانی باش کارکردنی بەشە ئابووریەکانیشی گرێدراوی بوونی ئاسایشی ئابووری لەکۆمەڵگایە. وەبەرهێنانی ورد و گەورە، بازاری سەرمایە و چالاکی پارە و بانکی و …. هەر هەموو هەستیارن بە هەرجۆرە نەبوونی ئاسایش و بوونی کەمی هەستی ئاسایشیان کەدەبێتە هۆی راگرتنی درێژە پێدانی چالاکییەکانیان و کردەوەی ئابووری لەئاستە جۆراوجۆرەکانی بەرهەمهێنان و دابەشکردن و بەکارهێنان تووشی کێشە دەکات. یەکێک لەئەرکی دەوڵەتەکان و دەزگا دەسەڵاتدارەکان لەوڵاتەکاندا دابینکردنی ئاستی گونجاوی ئاسایش یا هەست کردن بەئاسایش بۆ چالاکانی ئابووریە تا بەیارمەتی ئەوە بتوانن ئیش و بەرنامە ئابووریەکانیان ئەنجام بدەن. لەرزۆک بوونی سیاسەتە ئابووریەکان لەتەنیشت ناسەقامگیری سیاسی وکۆمەڵایەتی دەتوانێت زەمینەی کاریگەری دەرکەوتن و توندتر بوونەوەی نەبوونی ئاسایشی ئابووری لەگەڵ خۆی بێنێت و کرداری چالاکانی ئابووری کۆمەڵگا تووشێ شڵەژان و کاردانەوەی نێگەتیڤ بکات. چۆن دەتوانین لەئابووری کێشەداری سەرچاوەگرتوو لە نەبوونی ئاسایشی ئابووری هیوا بە چالاک بوون هەبێت و بەدوای دانانی ئارمانج، سیاسەت و رێکخستنی بواری ئابووری بوو؟ لەکەشێکی پڕ لە نەبوونی ئاسایش جگە لەبەرنامە کورت خایەنەکان و کاتییەکان ناتوانرێت بیر لەبەرنامەیەکی دیکە بکرێتەوە و بۆ خۆشی لەم کەشەدا چالاکانی ئابووی لەبواری ئابووریدا کە مەترسیداربێت زۆر چالاکانە بەشداری ناکەن.

لەدرێژەی ئەم نووسراوەدا ۲۰ بوار کە کاریگەر دەبن بە چالاکییە خراپ و چەکارەکانی پەژاک شی دەکرێتەوە:

  • ترسی هەناردەکەرەکان لەچالاکبوون لەبازاری سەرسنووری سەیف:

رێڕەوی دەستپێڕاگەیشتنی بە بازاری سەیف بەگشتی لەم ساڵانەی دوایدا نەبۆتە جێگای سەرنجی بەڕێوەبەرانی ئابووری کوردستان و بازرگانان. چوونکە ئەم رێڕەوە جووڵەی پەژاکی تێدایە و ئاسایشی تێدا نییە. بۆیە لەکرداردا بازاری سەیف بێ کەڵک ماوەتەوە. گەر چالاکی تەواو و دروستی ئەم ناوچەیە هەبێت سووڕانی سەروەت لەنێوان ئێران و وڵاتانی دراوسێ و زیادبوونی هەناردەکردن، دەورێکی گرنگی لەپەرەسەندوویی و ئاسایشێ خەڵکی ناوچەکە دەگێڕا. پەژاک بە روواندنەوەی ئاسایشی ئەم ناوچەیە و رێڕەوەکە، پرسگرێکێکی گرنگە بۆ پەرەنەسەندوویی پارێزگا.

  • چالاکی سەیرانبەندی بانە هێشتاش نادیارە:

سنووری بانە دوای مەریوان گرنگترین سنوورە بۆ پەرە پێدان و هەناردەکردن لە کوردستاندا کە بەداخەوە بە هۆی کاریگەری نێگەتیڤی چالاکی پەژاک، بەو جۆرەی کە دەبوو بوایا نەبوو بە ڕێڕەوێکی بازرگانی لەناوچەکەدا. گەر پەرەی پێ بدرێت و کردەوەکان پەژاک سنووردار بکرێن، سنوورەکانی وڵات لەرۆژئاو، پەرەسەندوویی و ئاسایشێ خەڵکی بەدوای خۆیدا دێنێت. باجگرتن و هەڕەشەکانی پەژاک، زیانی زۆری گەیاندوو بە پەرەسەندنی ناوچەکە.

  • زیادکردنی خواست بۆ کۆڵبەری و شکاندنی کەرامەت لەگەنجانی گوندنشیندا:

پشووی چالاکییە ئابووریەکان و لەدەستچوونی وەبەرهێنان و سەروەت، بۆتە هۆی بێکاری گەنجان. چالاکانی ئابووریش قوربانی سیاسەتی باجگرتنی پەژاکن. دەرئەنجامەکەی بێکاری، خواستی گەنجان بۆ کۆڵبەری و پیشە ناتەندروستەکانییە. لەبیر نەکەین کە کۆڵبەران قوربانی باجگرتن و هەڕەشەن لەلایەن پەژاکەوە. هەروەها ژمارەیەک لە هێزەکانی پەژاک لەهەندێک نموونەدا لەڕێگای کۆڵبەری پێداویستییەکانیان دێننە ناوەوە یا دەبەنە دەرەوە و بە پێچەوانەی بڕوای زۆر کەس، هەندێک لە ئەندامانی پەژاک پەیوەندیەکی نێزیکیان لەگەڵ هەندێک لەکۆڵبەران هەیە.

  • نانەوەی پرسگرێک لە تەواوکردنی جادەی ترانزیتی سنە بۆ مەریوان:

لەم ساڵانەدا چەندین جار ئامێرەکانی رێگا و بان و کۆمپانیا چالاکەکان لەرێگای مەریوان ئاگریان تێبەردراوە. ئەمە هۆکارێکی گرنگە بۆ دێر تەواوبوونی پرۆژەکە. بێگۆمان تەواوبوونی پرۆژەکە پشکی بەرچاوی لەپەرەسەندوویی هەناردەکردنی وڵاتدا دەبێت. هەروەها نابێت ئاگاداری دەوری ئەم جادەیە لە پەرەسەندوویی گەشتیاری ئەم پیشەیە لەناوچە کوردنشینەکاندا بین.

  • کاریگەریە نێگەتیڤەکان لەهاتنی گەشتیاران بۆ کوردستان:

لەنەخشەی رێکخروی نێودەوڵەتی بە هۆی کردەوە خرابکارانە، باجگرتن و رفاندن و کردەوەکانی پەژاک و پێویستی وڵات بۆ وڵامدانەوە پێیان، ناوچە کوردنشینەکانی ئێڕان بەرەنگی سوور دەسنیشان کراوە  کە پیشان دەدات ناوچەی نائەمنە بۆ گەشتیاران. بەرەوامی ئەم رەوتە دەتوانێت بەشێکی زۆر لە پشکی گەشتیاری کوردستان بسڕێتەوە. ئەنجامی ئەمەش بێکاری و نەهاتنی سەروەتە بۆ ناوچەکە. نەهاتنی سەروەت، واتە هەژاری و راکشانی گەنجان بۆ کردەوە تێکدەرانە ئابووری و ئاسایشێ و کۆمەڵایەتییەکانە.

  • شەپۆلی دەروونی نێگەتیڤ بۆ لەدەستچوونی وەبەرهێنانی ناخۆجێی:

مێشکێکی ۴۰ ساڵان لەبارەی نائەمن بوونی کوردستان هەیە و بۆیە کێشە لەسەر رێگای راکێشانی وەبەرهێنەر بوونی هەیە. ئەم مێشکە و عەقڵە لەچییەوە سەرچاوە دەگرێت؟ کردەوە چەکداری و تێرۆریستییە ملیشیا چەکدارەکان، مێشکێکی نێگەتیڤیان داهێنەوە. بۆیە لەم کەشەدا وەبەربەرهێنەر ناکەوێتە نێو چالاکی ئابووریەوە، ئاستی بێکاری و پەرواوێز نشینی بە خۆیەوە دەبینێت و بەدوای ئەوە زیانە کۆمەڵایەتییەکان دێنە ئاراوە.

  • نانەوەی ترس لە وەبەرهێنانی خۆجێی بۆ پێشگرتن لە دروست بوونی کار و پیشە:

ژێرخانە پێویستەکان لەبەشە جۆراوجۆرەکانی پارێزگای کوردستان بەمەبەستی زیادکردنی ئەنجام ئامادە نییە کە ئەمەش پێویستی بە راکێشانی وەبەرهێنانەوە هەیە تا بەشەکانی پیشەسازی و وەبەرهێنان بتوانن کە بێ جووڵەیی دەرکەون. بە لەبەرچاوگرتنی ئەمەی کە کارگە بچووکە و مام ناوەندیەکانی پارێزگا لەبەراورد لەگەڵ پارێزگاکانی دیکە، لەگەڵ لاوازی دارایی و سیستمی گووشانی بانکەکان و گوشاری دەرەوەی داب و نەریتی بەرپرسانی سەرانەدا رووبەڕوو دەبنەوە، ئەمە تاقەت و توانای مانەوەیان لەبازار بەبەردەوامی ناهێڵێت و لەبەرانبەر بچووکترین ناکۆکی ئابووری و شۆکی بازار لەشوێنەکانی دیکە زووتر زیانیان بەردەکەوێت. ئەمە هۆکارانە لەگەڵ گوشاری دەروونی و راگەیاندنی بۆتە هۆی ئەوەی وەبەرهێنەری خۆجێی بە بچووکترین هەڕەشە هەڵبێت. هەڕەشە وەک باجگرتن، ئاگربەردانی کەرەستە و ئامێڕەکان و دزینیان لەلایەن پەژاکەوە.

  • مارک دروست کردنی نێگەتیڤ بۆ گەشتیاری لەکورستاندا:

پارێزگای کوردستان بە هۆکاری وەک بوونی سرووشتی پارێزراو و جوان، ئاو هەوای گونجاو، پێشینەی مێژوویی، کلتووری دەوڵەمەند و سنوور بوونی، یەکێک لە بەهێزترین شوێنەکانی گەشتیاریە لەوڵاتدا. ئەمە پێگە گەورەیە دەبێت بخرێتە جووڵەوە و بۆ ئەمەش پێویستی بە پەرەسەندنی ژێڕخانەکان بەتایبەت لەبواری رێگا و بان و گواستنەوە و هەروەها بواری ئاوەدانکردنەوەیە کە بەداخەوە بێ مەیلی دەوڵەتی و نەبوونی بوودجەی پێویست و هەروەها نەبوونی ورووژێنەر بۆ راکێشانی وەبەرهێنەری کەرتی تایبەت، ئاسۆی هیوابەخشێک ناخاتە بەرچاو. لەلایەکی دیکەوە دەبێت بابەتی وەک بێبەشی کۆن، بەردەوامی روانگەی ئاسایشی و نەبوونی ناساندنی دروست و رێکی ناوچەکا و نەناسراوماینی وزەی باس کراوەیش دەخرێنە سەر هۆکارەکانی دیکە کە باس کران. هەواڵی نێگەتیڤ لەبارەی بوونی ئەندامانی چەکداری پەژاک لەناوچە پارێزراو شاخاوییەکانی دەرەوەی شار بۆ رفاندنی خەڵک و باجگرتن، خواست و مەیلی بۆ دیدارکردن لەم پارێزگایە کەم کردۆتەوە. هەستی نەبوونی ئاسایش لەناوچە سرووشتی و گەشتیارییەکان، زۆر گرنگە کە ئەمە لەکوردستان دەبێت بەهێز بکرێت. گەشتیاریداهاتی بەردەوام پێک دێنێت و دەبێتە هۆی دروست بوونی پیشە و دانوستاندنی کلتووری ناوخۆ و دەرەوە.

  • دروست کردنی ژێرخان بۆ پەرەدان بە قاچاخ لەکوردستاندا:

بەداخەوە باسی قاچاخی کاڵا و پارەی بیانی کاریگەری نێگەتیڤی قورسی لەسەر ئابووری وڵاتەکان هەیە و دەبێتە هۆی پەرەسەندی هەژاری و بێکاری و سست بوونی کۆڵەکەکانی ئابووری و نائەمنی لەگۆڕەپانی ئابووری کۆمەڵگادا کە بە پێی ئامار و زانیاریەکان هەرچەندی کە ژمارەی قاچاخ رێکخستن کراوتر لەوڵاتێکدا زیاد بکات بەو ئاستەش فاکتەری هەژاری لەکۆمەڵگاش زیاد دەکات کە لەم پەیوەندییەدا کاریگەری و کاردانەوەی قورسەکانی بەر کۆمەڵگای ئابووری دەکەوێت. ئەم کاردانەوە نیگەتیڤانە لەقاچاخ بریتین لە: نەدانی ماف و باجی دەوڵەتی،  تێکدانی هاوسەنگی بازاری رکابەری، سوودی زۆر و گەندەڵی دارایی و ئاکاری، تێکچوونی بەرهەمی وڵات، سەردانی گەندەڵی و پارە خواردن لە سیستمی ئیداریدا، نەبوونی بەڕێوەبەری دروستی دەوڵەت لەبواری ئابووری و کۆمەڵایەتی، مەترسیداربوونی رکابەری بازرگانی تەندروست، کاریگەری نێگەتیڤ لەسەر ئەنجامی سیاسەتی بازرگانی و ئابووری و کێشە کۆمەڵایەتییەکان و تەندروستی، بۆ خۆی باس لەوە دەکات کە بۆ گەیشتن بە سیاسەتێکی گونجاو بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ قاچاخ پێویستی بە روانگەیەکی گشتی و ناسین و لێکدانەوەی رێکی هۆکارەکان کە قاچاخیان بەدی هێناوە کە ئەگەر بەدروستی بناسرێن و لێکدانەوەیان لەسەر بنەمای ئەو سیاسەتە بۆ نەکرێت، لەوانەی لەبواری بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ قاچاخچیان تەنانەت بە سەرف کردنی تێچووی زۆریش سەرکەوتنێک بەدی نەکرێت.

  • کۆچکردنی گوندیان و پەرەسەندنی نشینگە نافەرمییەکان لەکوردستان:

بەشی کشت و کاڵ کۆڵەکەی سەرەکی پەرەسەندی پارێزگا هەژمار دەکرێت و بەو پێیە خوێندنەوەیە بۆ کراوە، بەشی کشت و کاڵ لەسەرەوەی بەرنامە نەتەوەییەکانی ناوچەکە و پارێزگادا بووە و هۆکاریشی بوونی سەرچاوەی ئاو و خاکی بەپیت و یەکێک لەپارێزگا پڕ ئاوەکان لەنێو ۵ بەشی ئای وڵات کە مام ناوەندی بارینی ۷۵۰ میلی مەترەیە و هەروەها لەوەگە و جۆری زۆری گیا و بەشی زۆری دارستان و نێزیکەی ۱۷۰۰ گوند وەک شوێنی ژیان و بەرهەمهێنانی گوندییە؛ جۆرێک کە ئەم مەیل و ویست و بەهرەیە، پارێزگای لەئاستی وڵاتدا لەبەرهەمهێنانی هەندێک بەرهەم تاقانە و سەرەنج راکێش کردووە، لەوانە پلەی یەکەم تا پێنجەمی بەرهەمهێنانی گەنمی دێم و پلەی چوارەمی گوشی مریش بە زیاتر لە ۷۷۰ یەکەی پیشەیی؛ هەروەها پلەی یەکەم لە بەرهەمهێنانی شلک و ئیش داربوونی ۲۹ لەسەدی کرێکارانی پارێزگا لەبەشی جووتیاری و کشت و کاڵ و بەرهەمهێنانی مێوەی زۆر لەبەخە دێمەکان. سەرەڕای ئەمە چۆڵ کردنی گوندەکانی هەندێک بە گوشاری دەروونی، نەبوونی پشتیوانی دەوڵەت، درێژەی باجگرتنەکان تاو نا تاو، هەڕەشەی گەنجان و جووتیاران و … دەبێتە هۆی دواکەوتنی جووتیاری کوردستان لەساڵانی داهاتوودا.

  • کاولکردنی بنچینەکانی پەیوەندەی لەگوندە سنووریەکانی کوردستان:

پەیوەندی لەگەڵ شار و شوێنە گەورەکانی زەمینەی فرۆشی بەرهەمەکانی بۆ گوندنشیانی کوردستان ئامادە کردووە، بەڵام دەبینین لەهەندێک لەگوندەکان ئەم پەیوەندییە لەلایەن ملیشیا چەکدارەکانەوە پچڕاوە. رێگای ژێرخانی پەرەسەندوویە. ئەگەر پەیوەندی زەمینی و رێگای ئاسنی گوندەکان و ناوچە سنووریەکان بۆ ناوەندی وڵات ئامادە نەبێت هەدوو لا زیان دەبینن.

  • پێشگرتن لەپەرەسەندی سیگناڵ لەناوچە گوندنیشنەکاندا:

تێکدانی ئانتن و دەکەڵەکانی بەشی پەیوەندی تەلەفۆنی لەناوچە دوورەکانی کوردستانی یەکێک لە هۆکارەکانی درەنگ کەوتن لەئەنجامی پرۆژەکانی پەیوەندیدایە. بەمجۆرە پەیوەندی کلتووری و زەمینەی دەست پێڕگەیشتن بە هەواڵ، بەرنامەکان و کەشی ئەنتەرنێت بۆ خەڵک لەناو دەچێت، وەبەرهێنەر ئامادە نییە لەم ناوچانە کە تەلەفۆن و ئینترنێت و تەلەڤێزیۆنی نییە، ئیشی ئابووری بکات. زۆر جار راپۆرت دراوە کە لەناوبردنی ئانتن و دەکەڵەکانی گواستنەوەی دەنگ لەناوچە دوورەکانی کوردستان لەلایەن هێزەکانی پەژاکەوە ئەنجام دەدرێت.

  • کاڵفرۆشی کانزاکانی کوردستان:

نەبوونی وەبەرهێنەر لەدامەزراندنی یەکەی ئامادەکردنی بەردە کانزایەکان بۆتە هۆی ئەوەی بەرهەمە کانزایەکانی کوردستان بە شێوازی کاڵ و خام بدرێت بە پارێزگاکانی دیکە و بە نرخی چەندین قات زیاتر دووبارە بکردرێتەوە. پارێزگای کوردستان زیاتر لە ۴۵۰ کانزای تێدایە و لەئێستادا کۆگای مادەکانزایەکانی پارێزگا ۶۱۰ملیۆن تۆن پێش بینی کراە کە لە ۱۸ مادەی کانزایی پێک دێت. ۵۶۰ ملیۆن تۆن لەمانە لەجۆری ناڕەق و لاژوەردین. بەقسەی بەرپرسانی کارگێڕی ئاماری کانزا چالاکەکان زیادی کردووە و ۱۹۰۰ کەس ئیشیان تێدا دەکەن کە جێگای هیواداریە. هەروەها مۆڵەتی بەکارهێنانی کانزا لەئاستی پارێزگای گەیشتۆتە ۳۸۴ نموونە کەبەم پێیە نێزیەکی ۲.۵ لەسەدی کەڵەکەبووەکانی وڵات لەپارێزگای کوردستاندایە. ئەم ئامارە دەریدەخات کەپێگەی کانزایی ئێمە لەوڵات و جیهاندا هێشتاش پێش بکەوێت؛ چوونکە ئەم ئامارە بە زیاد کردنی پانتایی دۆزینەوەکانی کانزا ژێرزەویەکان هیێشتاش زیاتر دەبێت.

بەڵام کێشە بواری بەدەست هێنانی ئەمجۆرە سەرچاوانەیە؛ چوونکە پیشەسازی بەهێز لەپارێزگا بۆ رووماڵ و پێشگرتن لە کاڵفرۆشی و خامفرۆشی و لەکیس چوونی ئەم سەرچاوانە نییە. واتە بە هۆی لاوازی کاپاسێتییە پیشەییەکان، بەشی زۆری ئەم سەرچاوانە بەشێوازی کاڵ و خام لەپارێزگا دەردەچن کە بۆ پێشگرتنی ئەمە لەقۆناخی یەکەمدا پێویستی بە وەبەرهێنانی راستەوخۆی کۆمپانیا گەورەکانی سەر بە دەوڵەت و هەروەها داینی یارمەتی و هاندانی پێویست بۆ راکێشانی سەرمایەی کەرتی تایبەت هەیە. بەداخەوە کارگە بەرهەمهێنەرە گەورەکان کە ئیشی واتاداریان هەیە کەپارێزگا بوونیان نییە و ژمارەیەکی زۆر لەو کارگانەش کە هەن کێشەی دارایی، سەرانە و مافیان هەیە. داینی ئاسانکاریە گەورە و بەکاریگەرەکان لەدەروەی دەسەڵاتی پارێزگایە و هەروەها هاندەرە بەهرەساەزەکان بۆ راکێشانی وەبەرهێنانی کەرتی تایبەت گرنگترین فاکتەرە کە بە دواداچوونی بەردەوامی بەڕێوەبەرانی کارگێڕێ پارێزگا و نوێنەرانی پارێزگا لەپەرلمان دەتوانن بۆتێپەڕ بوون لەم دۆخە یاریدەر بن.

  • نەبوونی پیشەسازی گۆڕین و وەبەرهێنانی بەرهەمە کشت و کاڵییەکان:

کوردستان لەبەرهەمە کشت و کاڵییەکاندا وەک شلک، ترێ، هەنارو گوێز پشکی لەبەرچاوی لەبەرهەمی وڵاتدا هەیە بەڵام هێشتاش پیشەسازی وەبەرهێنانی لەم پارێزگا بوونی نییە.

  • کەمکردنی ئاستی ئاژەڵداری لەگەوندەکانی کوردستان:

گوندنشینانی کوردستان بەردەوام هەڕەشە و باجگرتنی گرووپە چەکدارەکانیان لەسەر بووە لەگوندە سنووریەکان لەم ساڵانەی دوایدا پێکدادان و کوشتنی خەڵکی سڤیلمان بینیوە. ئەمە بۆتە هۆی ئەوەی کە حەشیمەتی ئاژەڵداری پارێزگا لەو ناوچانەی کە هەڕەشەیان لەسەر کەم ببێتەوە.

  • راوەستانی پرۆژەی ناوچەی ئازاد لەلێژنەی پەرلەماندا:

بوونی سنووری هاوبەش لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەرفەتێکی ئابووری گەورەیە بۆ ناوچە و وڵات؛ بەڵام ئامارەکان پیشان دەدەن کە لەبەراورد لەگەڵ وڵاتانی وەک تورکیا نەمانتوانیوە لەدەرفەتە مێژووی و سرووشتییە بەباشی کەڵک وەربگرین. بەداخەوە لەساڵانی رابردوودا پشکی نێزیکەی هەفتا لەسەدی ئێران لەهەناردەکردن بۆ هەرێمی کوردستان کەمی کردووە بۆ نێزیکەی دە بۆ پازدە لەسەد و تورکیا ئەم بۆشاییە پڕ کردۆتەوە. هێشتا سیاسەتی سنووری دیار و سەقامگیر لەم پەیوەندیەدا بوونی نییە و چالاکییە بازرگانییەکان لەم سنوورەدا زۆرتر لەژێر کاریگەری هەستە سیاسی، لاواز و یا ناسەقامگیرە. دەوڵەت هەوڵ دەدات بە دروست کردنی ناوچەی ئازادی بازرگانی لەم سنوورانەدا لەپێناو رێکخستن و پەرەسەندی مامەڵە لەسنوورەکاندا بکەوێتە جووڵەوە کە تا ئێشتا دووجار لەلێژنەی پسپۆڕانەی پەرلەمان دا راگیراوە. سیاسەتی هەناردەکردن لەسنوور، دەبێت سەقامگیر بێت تا چالاکانی ئابووری بۆ پەرەسەندنی هەناردەی خۆیان هیوایان هەبێت.

  • نەبوونی دەزگاکانی دەسەڵاتدار بۆ پێکهێنانی یەکە گەورەکان لەکوردستان:

هەندێک لەخاوەن بۆچوونەکانی پەرەسەندوویی، دواکەوتووی بەئەنقەست یە نائەنقەست لەناوچە جۆراوجۆرەکانی وڵات یا دەبەستنەوە بە مەرجی ناوخۆیی ئەم ناوچانەوە یا دەیبەستنەوە بە سیاسەتەکان لەئاستی بەرز و نایەکسانی نەتەوەیی. لەهەرحاڵەتێکدا بە روانگەیەکی خۆشبینانەوە و بە چاوی نوێ پەرەسەندووی دەتوانرێت بگوترێت سروشتی و پارێزراوبوونی ئەم ناوچەیە، زەمینەی بەڕێوەبردنی بەرنامەکانی پەرەسەندوویی بە کەمترین تێچوو و ژیرانە ئامادە کردووە؛ جۆرێک کە بڕینی روانینی وەبەرهێنان بۆ وەبەرهێنەران بە چاوێکی ئاوانتاژی دواکەوتوویی و پڕنەبوونی جۆرەکانی پرۆژەکان دەکرێت. بەڵام دەبێت بگوترێت تائێستا خواستی رێک و پێک بۆ دانانی مگا پرۆژە لەکوردستان بوونی نییە.

  • پشکی کەم کەپیشەی گەشتیاری تەندروستی ئێران:

پارێزگای کوردستان سەرەڕای بوونی ژێرخانەکانی نەخۆشخانەیی گونجاو وەک نەخۆشخانەی کەوسەر لەسنە و هەروەها بوونی پزشکی لێهاتوو و پسپۆڕ دەتوانێت یەکێک لەجەمسەرە گەشتیارییەکانی تەندرووستی بێت لەئێران؛ بەڵام بەداخەوە بانگەشی نێگەتیڤ بۆتە هۆەی ئەوەی کەسی کەمتر سەردانی سنە بکەن بۆ دەرمانی نەخۆشییەکانیان. ئەمە لەکاتێکدایە کە بە پێچەوانەی بەنگەشە نێگەتیڤەکانەوە سنە نەتەنیا ئاسایشی تەواوی هەیە بەڵکوو کەرەسەتەی ئاسایشی و پەیوەندی گونجاویشی هەیە.

  • بەردەوامی روانگەی ئاسایشی بۆ کوردستان:

بەردەوام بوونی روانگەی ئاسایشی بە ناوچەیەک جەوهەری نییە. واتە سیستمی سیاسی و خەڵی وڵاتێکی بەدرێژایی کات و بە هۆی رووداوە جۆراوجۆرەکانەوە هەست دەکەن کە ناوچەیەک ئاسایشی بۆتەوە. ئەم روانگەیە بۆ کوردستان، بەدرێژایی کات لە چالاکی ملیشیا تێرۆریستەکانەوە هاتووە کە بە نێوی شەڕ بۆ خەڵکی کورد زۆرترین قوربانیان لەنێو کوردان هەڵبژاردووە. درێژەی ئەم روانگە ئاسایشییە واتە پەرەسەندوویی، سەقامگیری، ئاسایش و فاکتەرە پۆزۆتیڤەکان بۆ ناوچەیەک، نرخی کەمتریان دەبێت.

  • فاکتەری ئاستی خوێندەواری:

فاکتەری ئاستی خوێندەواری یەکێک لە سێ فاکتەری پێکهێنانی پەرەسەندووی مرۆییە (ئاستی خوێندەواری، درێژی تەمەن و ئاستی ژیان) ە. لەساڵی ۹۰ پارێزگای کورستانی لەپلەی ۲۹ی وڵات لەبواری فاکتەرەکانی پەرەسەندووی مرۆیی دا بوو کە بەم واتایە دێت کە لەپەرەنەسەندووترین و بێ بەشترین پارێزگاکانی وڵاتە. خوێندەواری زەمینەیەکی باشە بۆ پەروەردەی کلتووری و پەژراندنی زۆرتر و باشتری ئامادە دەکات کە ئەمە بۆ خۆی دەتوانێت لەسەر چۆنایەتی ژیان و درێژبوونی تەمەن کاریگەری هەبێت.

دەرئەنجام

کەش و هوای گونجاو، خاکی بە پیت و سەرچاوی ئاوی زۆر لەبەشی کشت و کاڵ، بوونی کانزای زۆر و جۆراوجۆر، بوونی سنووری هاوبەش لەگەڵ هەرێمی کوردستان و هەروەها دەوڵەمەندبوون لەکەرتی گەشتیاری (کلتووری، سرووشتی و بازرگانی) بەشێکن لە سەروەت و سامانی کوردستان. بۆ نموونە لەپارێزگای کوردستان ژێرخانی جادەیی و گواستنەوە کە یەکێکە لە پێش مەرجەکان و فاکتەرەکانی پەرەسەندوویی زۆر کز و لاوازە و تەنانەت دۆخی نیگەرانیشێ هەیە، بەجۆرێک کە هێشتا لەکوردستان هیچ گەورە رێگایەک بوونی نییە و پەرەسەندوویی جادەکانیش زۆر هێدی بەرەو پێشەو دەڕاوان. کەرتی کشت و کاڵ کە دەتوانێت دەرفەت بۆ پەرەسەندوویی و ئیش لەناوچەکەدا ئامادە بکات بە هۆی نەبوونی بەرنامە و نەبوونی ئاسانکارییەکان پەرەی نەسەندووە و جگە لەوە سەرچاوە ئاوییەکان لەناوچەکە رێکنەخرون بەڵکوو تەنانەت ئاستی مافی ئاوی پارێزگا لە بەنداوەکانی وڵاتیش نادیارە. بۆیە بەشێکی زۆر لە جووتیاری هێشتاش وەک پێشوو بەڕێوەدەچێت و بەرهەمی زۆری نییە.

لەبەشی پیشەسازیشدا دۆخەکە هیواداری پێوە دیار نییە؛ نەبوونی وەبەرهێنانی کۆمپانیا گەورەکانی سەر بە دەوڵەت و نەبوونی هاندەری پێویست بۆ وەبەرهێنانی کەرتی تایبەت و هەروەها نەبوونی پیشەسازی گۆڕین، بۆتە هۆی کاڵ و خام فرۆشی و دەرچوونی بەشێکی زۆر لەمادە کانزایەکان لە پارێزگا.

گەر بمانەوێت فاکتەرەکانی پێشەوە بەرەی پیشەسازی لەپارێزگا بژمێرین دامەزراندنی پیشەی گۆڕین لەکەرتی کشت و کاڵ، کاژەڵ و کانزا، دامەزراندنی پیشەی وردتری پترۆکیمیایی سنە، بەرنامە داڕشتن بۆ پەرەسەندوویی پیشەی گەشتیاری، کەلو پەلی دەستی و گەشتیارسی تەندرستی، هەروەها بەکار‌هێنانی وزەیەک کە هەیە بۆ دروست کردنی ناوچەی ئازادی بازرگانی لەپاریزگا بەمەبەستی بەرهەمهێنانی هەناردەکردن و راکێشانی وەبەرهێنان دەتوانێت گۆڕانکاری سەرەکی لەسنە لەگەڵ خۆی بێنێت.

دابینکردنی ژێڕخانەکانی ئاسایشی ئابووری، بۆ پەرەسەندووی زۆر پێویستن. دەوڵەت دەبێت ئاسایشی سەروەت و گیانی وەبەرهێنەر دابین بکات. تا کاتێک کە کارگە بچووکەکان و مام ناوەندییەکان لەگەڵ مەترسی باج گتن، لەناوچوونی ئامێرە پیشەسازییەکانیان و رفاندنی مرۆڤ و … رووبەڕوو بن پشوو و داخستنیان دەبینین و پەلاماری گەنجەکان بۆ پەراوێزی شارەکان و شاخەکان بۆ کۆڵبەری و ئیش کردن دەبینین. پەراوێز نشینی واتە زیادکردنی زیانەکانی کۆلەڵایەتی، نەبوونی دەستپێڕانەگەیشتن بە خانوو و کەرەستەی تەندروست و خوێندنی تەواو؛ بۆیە ئەرکی دەوڵەت بۆ دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری بۆ چالاکی ئابووری پێویستە. هەروەها جگە لە هاندانی کەرتی تایبەت لەبواری دارایی، بەخشینی قەرز و سەرانە و هاندەرەکانی دیکە، پێویستی هاتنە ناوەوەی رژی کۆمپانیا گەورە دەوڵەتییەکان بۆ دروست کردنی کارخانە لە ناوچە کوردنشینەکاندا هەیە. بەم جۆرە سەروەت بەشێوازی هاوسەنگ دابەش دەبێت و ئاستی بێکاریش دادەبەزێت. ژێرخانەکان وەک جادە، بەنداو، زانکۆ، قوتابخانە، … دەبێت دروست بکرێن. پەرەدان بە گەشتیاری بە لەبەرچاوگرتنی زەمینەی گونجاو لەم پیشەسازیەدا لە ناوچە کوردنشینەکان، پێویستییەکە نەک بژاردەیەک. درست کردنی نیشینگە، گەشتیاری زۆر بانگەشی بۆ پارێزگای کورستان لەمیدیاکانی ناوخۆ و دەرەکی،و … لەگەیشتن بە داهاتی سەقامگیری گەشتیاری زۆر بەکاریگەرە.

خاڵێکی دیکە، هەوڵی دەزگا دیپلۆماسییەکان و دەوڵەتی ئێران بۆ پێشگرتن لە هاتنە ناوەوەی نائەمنی لەسەرچاوەکەی لەهەرێمی کوردستان و تورکیا بۆ ناوچە کوردنشینەکانی ئێڕان. جیا لە ناوەڕۆکی ناکۆکییە مێژوویەکان لەنێوان کوردانی ئێراق و تورکیا لەگەڵ دەوڵەتەکانیان، ئەم ململانێێە پەیوەندی بە ئێرانەوە نییە. پێکدادانی کوردان لەگەڵ سەدام و ئێستان پەکەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا دەبێت لەسنوورە دەستنیشانکراوە نێودەوڵەتییەکاندا بمێنێتەوە و نەبێتە هۆی ناسەقامگیری لەئێراندا. کوردانی ئێران سەرەڕای کێشە و کەموکوڕیە مێژوویەکان، ئێرانین (وەک کوردانی دیکە) و نایانەوێت ململانێ و پێکدادانەکان بێنە نێو ئێرانەوە. دەوڵەتی ئێڕان بۆ وڵامی بەم کردەوانەی کە ئاسایش لەناو دەبەن دەبێت کۆمەڵێک جووڵەی سیاسی، ئابووری، سەربازی و دیپلۆماتیک بەشێوازی دروست بەکار بێنێت. چارەسەری کێشەی کورد لەوڵاتانی وەک ئێڕاق و تورکیا جگە لە رێز نان لە سەروەری خاک، دژایەتی توند لەگەل کردەوە چەکداری و تێرۆریستیانە، پەژاراندنی جیاوازیە نەتەوییەکان و مافی خێڵەکان بۆ ئەوەی کلتور و زمانی تایبەتی خۆیان هەبێت لەسەر بنەمای لێکتێگەیشتن و پێکەوە ژیان نەبێت ناکرێت. دەوڵەتی ئێران لەم بوارەدا دەبێت هەنگاو هەڵبێنێت و ئەزموونی خۆی بداتە وڵاتانی دراوسێ.

کۆتایی.

 

گروه‌های مسلح و تروریستی و تداوم ضربه و تضعیف اقتصاد نحیف کردستان

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پربازدید‌ها