کوردی/گێڕانەوەی نەگووتراو لەباج گرتنەکانی پەژاک لەناوچە کوردنشینەکانی ئێران/ ۲

  • ۲ سال قبل

پەژاک بە رێگای باجگرتن بەدوای دابینکردنی دارایی تێرۆریزمە

گرووپە چەکدار و تێرۆریستییەکان بەتایبەت لەساڵانی دوایدا رێگای جۆراوجۆریان بۆ دابینکردنی دارایی بینیتەوە و کردەوەی تاوانبارانەی زۆریان ئەنجام داوە. قاچاخی مرۆڤ، قاچاخی چەک و مادە هۆشبەرەکان، رێگری، دزی چەکدارانە، مرۆڤ رفاندن و باجگرتن لەرێگای هەڕەشە و تۆقاندن رێبازەکانی دابینی دارایی گرووپە چەکدارەکانە.

تاوانی باجگرتن یەکێک لەو تاوانانەیە کە بەردەوام تاوانناسان وەک هەڕەشەیەک لەدژی ئاسایشی کۆمەڵایەتی ناوی لێدەبەن. تاوانی باجگرتن راستەوخۆ لەیاسای تاوانەکانی ئێراندا پێناسە کراوە، بەڵام دەتوانرێت مادەی 669 یاسای بەرەنگاربوونەوە پەسەندکراوی ساڵی 1375 وەک بەندی یاسایی تاوانی باجگرتن لەبەرچاو بگیردرێت. ئەم مادەیە بەمجۆرەیە: هەرکات کەسێکی دیکە بەهەر چەشنێک بەرانبەری هەڕەشەی کوشتن یا زیان گەیاندنی دەروونی یا شەرەف یا دارایی و یا ئاشکراکردنی نهێنی لەبارەی خۆی یا خزمەکانی بکات، چ لەرێگای ناوەندگەرەوە داوای پارە یا ماڵ یا داخوازی ئەنجامی کارێک یا دەست بەردانی بکات یا کردبێتی، ئەوە بە لێدانی قامچ تا 74 دانە یا لەگرتووخانە کردن بۆ ماوەی 2 مانگ تا 2 ساڵە سزا دەدرێت. بە لەبەرچاوگرتنی ئەم بەندەی سەرەوە دەتوانرێت تاوانی زۆربگیریش وەک بەشێک لەم بەندە و جۆرێک باجگرتن هەژمار بکرێت. خاڵێکی گرنگ کە لەبارەی تاوانی باجگرتن دەبێت رەچاو بکرێت ئەوەیە کە تاوانی باجگرتن تاوانێکی تەواوە نە گرێدراو و بەپاساو. واتە لە تاوانی باجگرتن پێویستی نییە کە کەسەکە توانیبێتی کردەوەکە ئەنجام بدات یا نە بەڵکوو بە ئەوەی کە ویستوویە ئەو ئیشە بکات هەرچەندەش کە سەرکەوتوو نەبووبێت و شتێکیشی دەست نەکەوتبێت، دەبێت بەگوێرەی ئەم مادەیە سزا بدرێت.

بەڵام مادەی سەرەوە بەس لەبارەی تاکەوەیە کە بە تەنیایی ئەم تاوانە ئەنجام دەدات. پرسیار ئەمەیە کە ئەگەر بێتوو گرووپێکی چەکدا بەشێوازی رێکخستنی و رێک و پێک بەمەبەستی دابینکردنی دارایی خۆی باج بگرێت ئایا ئەم سزا دەیگرێتەوە؟ ئایا ئەم تاوانە لە سیستمی مافی ئێراندا پێش بینی کراوە یا نە؟ ئائا ئەگەر باجگرتن بەشێوازی پلان بۆ داڕژراو بێت بەمەبەستی دابین کردنی دارایی گرووپە چەکدارەکان بکرێت تاوانە پلان بۆ داڕژراوەکان دەیگرێتەوە یا نە؟

یاساکانی تاوان لەئێران لەمبارەوە بێدەنگە. واتە ئەگەر گرووپێکی چەکدار هەوڵی هەڕەشە و توقاندن و باجگرتن لەم رێگایەوە بدات ئەوە مادەی 669 نایگرێتەوە و لەمبارەوە مادەیەکی دیکەش نییە، بەس ئەگەر ئەم  گرووپە هەوڵی تێکۆشانی چەکدارای راستەوخۆ لەگەڵ دەوڵەت بدات ئەوە وەک یاخی هەژمار دەکریت. هەڵبەت دەکرێت بەگوێرەی دۆسیەکە وەک دۆژمنی خودا یا گەندەڵی سەر گوێ زەویش بناسێندرێت و سزا بدرێت. ئەم بابەتە تا ئێرە لەبارەی یاسای ئێرانەوە بوو کە لێکیدایەوە. هەرچەند دەبێت بگوترێت لە هەموو وڵاتێکدا، دابینکردنی سەرچاوە دارایەکانی گرووپە تێرۆریستییەکان تاوانێکی گەورەیە و دەوڵەتەکان بەتوندی بەرەنگاری دەبنەوە.

ساڵانێک کە شارەکان لە سنووری رۆژئاوا و بەگشتی کوردنشینەکانی ئێران روبەڕووی پرسی هەڕەشە و تۆقاندن و باجگرتنی گرووپە تێرۆریستییەکانی وەک پەژاک و پەکەکە بوونەتەوە کە لە سەر خەڵک و چالاکانی ئابووری جێگیر لەو ناوچەی ئەنجامی دەدەن. ئەم گرووپانە کە منداڵ سەرباز بەکار دێنن، دەبنە هۆی سەردانی نەبوونی ئاسایشی بەربڵاو لەم ناوچانە. بە جۆرێک کە زۆرێک لە چالاکانی ئابووری سەرەڕای ئاستی زۆری ئیش کردن لەم ناوچەیە بەڵام بە هۆی نەبوونی ئاسایش خۆیان لەدەستپێکردنی خەبات بە دوور دەگرن. ئەم نەبوونی متمانەی چالاکانی ئابووری بۆتە هۆی بڵاوبوونی بێکاری و لەگەڵ ئەوەش زۆر بوونی هەژاری لەم ناوچەیە.

بەداخەوە ئاستی توانای ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئەم گرووپانە وادیار بەش ناکات، دەوڵەتی ئێران دەبێت لەکردەوەدا سەرنج بخاتە سەر ئەم ناوچانە و لە مافی دارایی و ئابووری هاوڵاتیانی کورد پارێزوانی بکات. لەهەر حاڵدا ئەگەر بکرێت ئەم باجگرتنە بەربڵاوە وەک تاوانی بەپلان هەژمار بکرێت، دەکرێت لەئاستی توانا نێودەوڵەتییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ کردەوەی ئەم گرووپانە کەڵک وەربگیردرێت. لێردا ئەم پرسیارە دەێتە گۆڕێ کە ئایا دەکرێت تاوانی باجگرتن لەلایەن گرووپە چەکدارەکان وەک تاوانی پلان بۆ داڕژراو ببیندرێت یا نە؟

بۆ وڵامی ئەم پرسیارە دەبێت سەرەتا تاوانی پلان بۆ داڕژراو پێناسە بکەین و تایبەتمەندیەکانی لێک بدەینەوە.

پێناسەی زۆر بۆ تاوانی پلان بۆ داڕژراو کراوە، بەڵام یەکێک لە گرنگترین پێناسەکان ئەوەیە کە رێکخراوی پۆلیسی تاوانەکانی نێودەوڵەتی (ئینترپۆل) کردوویە. بە پێی ئەو پێناسە. تاوانی رێکخراوکراو بە چالاکییەکی نایاسایی گرووپە تاوانبارەکان بە پێکهاتەی یەکپارچە و یەکگرتوو دەگووترێت کە ئارمانجی سەرەکی لەو چالاکییە بەدەست هێنانی پارە لەم رێگایەوە بێت و زۆرتریش لەگەڵ ترساندن و گەندەڵی دەکرێت.

بۆ ئەوەی تاوانێک لەڕێزی تاوانە پلان بۆ داڕژراوەکان جێگا بگرێ، دەبێت ئەم مەرجانەی خوارەوەی هەبێت:

  1. رێکخراوێک ئەنجامی دابێت

مەرجی یەکەم بۆ ئەوەی تاوانێک رێکخراو کراو بناسێندرێت، ئەوەیە کە لەلایەن گرووپێک یا خود رێکخراوێکی دیارەوە ئەنجام درابێت. رێکخراوی چالاک کە خاوەنی هیەرارشییە و هەریەک لە ئەندامانی لەسەر بنەمای بۆچوونی سەروتر لەخۆی خەبات دەکات. تایبەتمەندی سەرەوە لەبارەی گرووپە چەکدارە جێگیرەکان لە شارە سنوورییەکانی ئێران بەتەواوەتی راست دەردەچێت. ئەوان سیستماتیک و بە ئارمانجی پێشوو و ناسراو باج دەگرن.

  • بە ئارمانجی مادی یا بەدەست هێنانی هێز بکرێت.

تاوانە رێکخراوەکان بەگشتی بە ئارمانجی بەدەست هێنانی مادی و هیز دەکرێت. بە لەبەرچاوگرتنی ئەم خاڵە دەبێت بگوترێت کە زۆربەی گرووپە جێگیرەکان لە سنوورە رۆژئاوایەکانی ئێران لەم جۆرە گرووپانەنە کە پێناسەی ئایدیۆلۆژیان هەیە بەڵام ئایا تاوانی باجگرتن سەرچاوە لە ئایدیۆلۆژیەوە دەگرێت یا بەس بۆ دابینکردنی ماڵی و بە ئارمانجی بەدەست هێنانی دارایی دەکرێت؟ وادیار کە ویستی بەدەست هێنانی دارایی لێرەدا ویستێکی ئایدیۆلۆژیکی زۆر بەهێز بێت و لەم روانگەیەوە دەتوانرێت ئەم جۆرە کردەوانە لەنێو تاوانە رێکخراوکراوەکان هەژمار بکرێت.

  • بەردەوام بوونی تاوان بەدرێژایی کات

تاوانی رێکخراو کراو تاوانێکە کە بەشێوەی کەم نەکراوە بەڵکوو بەدرێژایی کات و بەردەوام دووبارە بۆتەوە. بۆیە ئەو تاوانانەی کە بەشێوازی گرووپی و بە کۆمەڵ بۆ جارێک و یا خود چەندین جار سنووردار نابێت و تەنانەت تاوانی گەنگستری، لەدەرەوەی بازنەی تاوانی پلان بۆ داڕژراو جێگا دەگرێت. بەلەبەرچاو گرتنی باجگرتن وەک یەکێک لە سەرەکی ترین سەرچاوەی داهاتی ئەم گرووپانە لەساڵانی دوایدا، بەردەوامیشی هەبووە. پەژاک و پەکەکە هێشتاش لەخەڵک باج دەگرن، لەسوریا، تورکیا، ئێراق و ئێران، ئەم تاوانە بەردەوامە، بەم شێوەیە کوژرانی کۆڵبەران…..

  • بەکارهێنانی توقاندن و توندوتیژی

بەکارهێنانی هەڕەشە، توقاندن و توندوتیژی پێناسەیەکی دیکە لەتاوانە رێکخراوکراوەکانە کە لە باجگرتنەکاندا لەلایەن گرووپە چەکدارەکان بە ئاشکرا دەبینرێت. نموونەی بەرچاوی لەم راپۆرتەدا ئاماژەی پێ دەدرێت، ئەمە روونکردنەوەیەکی رێک و پێک لە هەڵسووکەوتی پەژاک پیشان دەدات.

تاوانە پلان بۆ داڕژراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان

تاوانە رێکخراوکراوەکان لەدابەشکردنێکی دیکەدا وەک تاوانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی دابەش دەبەن. لە بارەی ئەوانەوە بە کورتی دەبێت بگوترێت کە تاوانە پلان بۆ داڕژراوە ناوخۆییەکان، تاوانێکن کە هەموو شتیان گرێدراوی جۆگرافیای وڵاتێکە و هیچ شتێکی نێودەوڵەتی تێدا بەشدار نییە، بەڵام تاوانە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەو تاوانانە دەگوترێت کە لانی کەم فاکتەرێکی نێودەوڵەتی تێدا هەبێت. بۆ نموونە ئەگەر ئەندامانی گرووپە چەکدارەکانی لەوڵاتانی جۆراوجۆربن یا خود ناوەندی گروو لەوڵاتێکی دیکەدا بێت، بەڵام شوێنی تاوانەکە لەوڵاتێکی دیکەدا بێت، ئەم تاوانە رێکخراوکراوە بەتەواوەتی پێناسەی نێودەوڵەتی هەیە.

لەپەیوەندی لەگەڵ گرووپە چەکدار جێگیرەکان لەناوچە سنووریەکان دەبێت بگوترێت کە بەلەبەرچاوگرتنی ئەمەی کە زۆربەیەن پێکهاتوون لە هاوڵاتی وڵاتانی جۆراوجۆر یا هەندێک جار ناوەندەکەیان لەوڵاتێکی دیکەدایە، بۆیە ئەم جۆرە تاوانانە و باجگرتنە لەناوچە سنووریەکان کە زۆربەی ئەم گرووپانە دەیکەن، دەڕواتە خانەی تاوانە رێکخراو کراوە نێودەوڵەتییەکان و بۆیە پێویستە دەستێوەردانی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئەم بابەتە هەست پێ بکرێت و بەمەبەستی بەرەنگار بوونەوە و دادگایی کردنی سەرکردەکانی ئەم گرووپە پێویستی بە دەستێوەردانی رژدنی ئەم رێکخراوانە هەیە.

نموونە: باجگرتنی پەژاک لە فەرمانبەرانی کۆمپانی بەنداوی ژاوەرۆ

چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لەبەدواچوونە پسپۆڕانە و مەیدانییەکانی خۆی ئەم زانیاریانەی دەست کەوتووە کە پەژەک لەبەرواری 11 خەرمانانی 1391 هەوڵی بارمتەگرتنی فەرمانبەرانی کۆمپانی بەنداوی ژاوەرۆ کردوو. هێزە تێرۆریستەکان پەژاک لە بەرواری ئاماژە پێدراودا لەدەورووبەری سنە و بەمەبەستی دابینکردنی دارایی چالاکی چەکدارنە و مافیایی خۆی، سێ کەس لە فەرمانبەران و ئەندازیارانی بەنداوی ژاوەرۆیان بە بارمتە گرت. ئەندازیارێک و دوو کرێکات لەدیمانە لەگەڵ چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران رووداوەکەیان بەم شێوە گێڕایەوە: لەبەرانبەر ئازادی ئێمە بڕی 150 ملیۆن تمەن لەلایەن پەژاکەوە داوا کرابوو. ئیشیان بەوە نەبوو کە ئێمە چ دەکەین و دەبێت ئەم پارەیە لەکوێ بێنین. کۆمپانیا سەرقاڵی دروست کردنی بەنداو بوو نە پرۆژەی سیاسی، بەڵام ئەمانە لەبنەڕەتدا لەگەڵ ئاوەدانی و بنیات نان کێشەیان هەبوو و دەمانزانی کە دەیانەوێت ئیشێک بکەن تا هەموو کارگە وەبەرهێنان و ئاوەدان کردنەوەکان دابخرێن. بەرپرسی پرۆژەکە دژ بوو و وتی قەد پارە نادات. پارەیەک نەبوو کە بیدات. بۆ خۆشی پەژاک گەڕەنتی نەدەدا کە جارێکی دیکە نەگەڕێنەوە. دڵنیا بووین دووبار باجگرتن دەبێت. بۆیە گفتگۆی ئازادی ئێمە بە ئانجام گەیشت و پەژاک سەرتا بە 50 ملیۆن رازی بوو و بۆیە دەرکەوت کە بەس پارەیان دەوێت! دواتر دوبارە بەرپرسی کۆمپانیاکە دژایەتی کرد و پەژاک دووبارە پاشەکشی کرد و لەسەر 20 ملیۆن رازی بوو. ئێمە نیگەران بووین، بەڵام خۆشحاڵ بووین کە پەژاک پارەیەکی زۆری دەست نەکەوت.

خاڵی سەیر درۆی پەژاکە. بەدرۆ لە بەیانییەی سەر رووپەل وتیان بەرپرسی کۆمپانیاکە بۆ یارمەتی بە بزووتنەوەی کوردی و پەژاک، ئازادانە بڕی 20 ملیۆن تمەن یارمەتی داوە! واتە بە بارمتە گرتن و توقاندن و توندوتیژیان سانسۆر کرد.

شایانی باسە چاودێری مافی مرۆڤ لەرۆژانی داهاتوودا دووبارە بەڵگە لەسەر باجگرتنی پەژاک بڵاو دەکاتەوە. بەڵام ئەرکی دەوڵەتی ئێران و دەزگای دادی وڵات چییە؟ ئایا پەژاک درێژە بە تێرۆری کۆڵبەران دەدات؟ وڵامی رژن و یەکجارەکی بەم کردەوانەی پەژاک، پێش لە بێکاری، دیاردەی تاڵی کۆڵبەری و پەرەنەسەندنی کوردستان دەبێت.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

کُردی

آخرین مطالب