کوردی/کوردانی سوریا لەسیاسەتی دەرەکی ئەمریکا: ستراتژی درێژخایەن یا کەرەستەی سیاسی؟ (3)

  • ۴ سال قبل

نووسەر: لارا عەزیز

ناوەندی لێکۆڵینەوەی قەیران و ناکۆکییە نێودەوڵەتییەکان

لەلایەن چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێرانەوە وەرگێڕدراوەتەوە

داعش و پاڵەوانییەتی کورد

لە 6 مانگی یەکەمی ساڵی 2014، کوردانی سوریا بەشێوەیەکی قووڵ  کەوتنە ژێر گوشاری داعشەوە، گرووپێکی جیهادی توندڕەو کە لەبواری ئایدیۆلۆژیەوە کوردەکان بە دژبەر و دوژمنی کۆنترۆڵی خاک و سەرچاوەکانیان دەزانن. یەپەگە باڵی چەکداری پەیەدە بۆ یەکەمین جار دەستی بە پاراستنی شار و گوندە کوردنشینەکان کرد و وادیار بوو لەچاو دراوسێیەکانی کوردی ئێراقی خۆیانەوە، پێشمەرگەکان چالاکترن. (Gunes et al., 2015). شەڕی سوری جووڵەیەکی نوێ لەناوچەکدا ئافراند کە ملیتاریزەکردنی شەڕی کوردانی سوریا بوو. شاری کۆبانی لەرۆژی 13 سێپتەمبەر بۆ دوەمین جار بوو بە ئامانجی هێرشەکانی داعش، ئەم شەڕە کۆتایی بە کورد لە ناوچە لەلایەن توندڕەوەکانی داعش دەهێنا و دەبووە هۆی لەدەست دانی دەیان گوند لە چەند رۆژی یەکەم، لەناکاو یەپەگە لەمەرج و دۆخێکی خراپدا مایەوە. (Desoli, 2015).

دەرکەوتنی داعش یەکێک لە هۆکارە گرنگەکانی گۆڕینی نەخشەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بوو، بەڵام کورد بە یارمەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی زۆر خێرا کەڵکی لە ئابڵۆقەی کۆبانی وەرگرت. لەراستیدا ئەمریکا بە هێرشی ئاسمانی و بۆ یەکەمجار توندڕەوە ئیسلامییەکانی کردە ئارمانج کە بە بوو بە روماڵی راگەیاندنی شەڕی کۆبانی و پرسی کورد بە گشتی. بێجگە ئەمانە، بە جیهانی پیشان دا هاوکاری سەرکەوتووی پەیەدە/یەپەگە و ئەمریکا سەرەڕای دژایەتی تورکیا سەرکەوتوو بوو. پشتیوانی ئەمریکا بووە هۆیە ئەوەی تا کورد لەگەڵ داعش شەڕ بکات بەڵام کۆنترۆڵی ناوچە سنووریەکان لەگەڵ تورکیاش بەدەستەوە بگرێت. هاوکاری ئەمریکا، پەیەدە/ یەپەگە لەگەڵ پێشمەرگەکان و سوپای ئازادی سوریا لەکۆبانی، پیشاندەری پشتیوانی نێودەوڵەتی کورد لەسوریا بوو. سەرکەوتنەکان لەگۆڕپانی شەڕ لەدژی داعش، پێگەی پەیەدەی وەک هاوپەیمانی ئەمریکا بەهێزتر کرد و پێگەی یەپەگەشی پێش خست. (Plakoudas, 2017).پەیەدە لەئەنجامدا بوو بە هاوکار لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش. یەپەگە دوای کۆبانی کۆنترۆڵی گرێ سپی بە ئاسانی بەدەستەوە گرت. ئەم شارە کۆبانی و جزیرە پێکەوە دەبەستێتەوە. لەو کاتەوە ئیدارەی خۆسەری باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی سوریا بە ناوی رۆژئاوا، وردەوردە خۆی پیشان دا و لەشەڕی ناوخۆی سوریا پێگەیەکی بۆخۆی ساز کرد.

دەرکەوتنی رۆژئاوا: دامەزراندنی ئیدارەی خۆسەری کوردی

لەسەرەتای ساڵی 2016، کوردانی سوریا ئایندەی خۆیان زۆر باش پێش بینی دەکرد. داعشیان شکست دابوو، لەلایەن ئەمریکاوە دەپارێزران و پرۆژەیەکی سیاسیان دامەزراندبوو. پێش قەیرانی سوریا، چەمکی خۆسەری کوردی بەمێشکی کەسدا تێنەدەپەڕی. بەڵام لەدوای ساڵی 2013خۆسەری هەرێمی بوو بە راستی. پەیەدە بەکەڵک وەرگرتن لە دەسەڵاتی ناوەندی کە لاواز ببوو و ئۆپۆزسیۆن کە تووشی ناکۆکی ببووم دەرفەتی دامەزراندنی دەسەڵاتی بۆ خۆی لەباکووری رۆژهەڵاتی سوریا لەبار دی. (Federici, 2015). پەیەدە دوای کۆنترۆڵ کردنی ناوچە کۆردنشینەکان باسی لەوە کرد کە رۆژئاوای بە یەک و نیو ملیۆن دامەزراندووە. (Desoli, 2015).

گەیشتن بە دەسەڵات، دەرئەنجامی جۆرێک رێکخستنی حزبی و قەرزداری بوونی هێزێکی ملیشیای 65 هەزار کەسی بوو. (2015,Thornton). پەیوەندی زۆر نێزیکی پەیەدە و یەپەگە لەگەڵ پەکەکە ئەم دەرفەتەی بۆ رەخساندن تا پەروەردە، شەڕڤانی راهاتوو و دابین کردنی چەکیان هەبێت. (Plakoudas, 2017). زۆرێک لەکوردەکان شێوازی دەسەڵاتخوازانەی پەیەدەیان پێ پەسەند ناکرێت، بەڵام ناچار بوون بۆ پاراستنی خۆیان لەبەرانبەر داعش پشتی پێ ببستەن. هەڕەشە بەربڵاوەکانی داعشیش هۆکارێکی گرنگ بوو تا زۆرێک لەکوردەکان ناچار بن لەتەنیشت یەپەگە دا بمێننەوە و ئەم گرووپە بەهێزتر لە پەیەدە بوو.

زۆرێک لەکوردانیش سەرکەوتنی پەیەدە وەک بەشێک لەپرۆژەی ئەسەد بۆ ناسەقامگیرکردنی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەزانن و ئیدارەی خۆسەر بە پرۆژەیەکی راستی کورد نازانن. لەراستیدا دەوڵەتی سوریا هەموو توانای خۆی لە باکووری رۆژهەڵات لەدەست نەدابوو، هەروەها مووچەی فەرمانبەرانی ئەم ناوچەیە دەهەنارد، زۆرێک لەپێکهاتەکانی دەوڵەت هێشتا لەوێ بوونیان هەبوو و بوودجەیان لەدەوڵەتی ناوەندەوە وەردەگرت و ئەمە ئیدعای دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەری دەبردە ژێر پرسیارەوە. لەراستیدا رۆژئاوا هێشتا لەگەڵ هەبوونێکی سیاسی توندوتۆڵ مەودایەکی زۆری هەیە. (Kaya et al., 2017). بەم هۆیانەوە هەموو ئەندامانی یەپەگە لەگەڵ روانگەی پەیەدە دا نیین. ئەوان سیاسەتی پەیەدە دەبەنە ژێر پرسیارەوە و رەخنەی لێدەگرن.

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب