چۆن نیۆیۆرک تایمزتورکیای لە پێشلکاری مافی مرۆڤ بەری کرد

  • ۳ سال قبل

نووسینی: دەزگای راستی و دادپەروەری بۆ سوریەکان

ئەم دوایانە نیویۆرک تایمز لەبابەتێکدا لەبارەی دەوری تورکیا لەپاراستنی خەڵکی سڤیل لەناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی لەعەفرینی سوریا بڵاو کردۆتەوە. لەروانگەی زۆرێک لە ئەمریکییەکانەوە ئەمە گەر بەس هەوڵێک لەبارەی عەفرینەوە نەبێت بەڵام کۆتا هەواڵە.

بەڵام ئەم بابەتە وێنەیەکی ناهاوسەنگ لە راستی داگیرکاری تورکیای لەناوچەکە پیشان داوە. لەکاتێکدا کە ئەم بابەتە گوێ بە دۆخی مافی مرۆڤ نادات کە رۆژنامەنووسان لەدیدار لەناوچەکەی ژێر کۆنترۆڵی تورکیا واتە عەفرین بینویانە بەڵام هیچ ئاماژەیەک بە پێشلکاری مافی مرۆڤ لەلایەن تورکیا و نوێنەرەکانیەوە لەباکووری سوریای داگیرکراو نەدراوە. لەبەرانبەردا ‌هێزەکانی تورکیا وەک رزگارکەر ناسێندراون.

ئێمە وەک رێکخراوێک کە نموونەی پێشلکاری مافی مرۆڤ لەسوریا بەدواداچوونی بۆ دەکەین ناچارین باسی ئەم بێدەنگییە بەربڵاو بکەین لەم بابەتەدا لەبارەی تێکۆشانی ئێستا لەمەڕ مافی مرۆڤ لەعەفرین و قسەی لەسەر بکەین.

لەو کەسانەی کە دەیانەوێت لەبارەی دۆخی عەفرین زۆرتر بزانن دەخوازین تا کەڵک لە بەڵک و بینراوی زۆر لەراپۆرتەکان و لێکۆڵینەکانی گرووپە جیاوازەکانی کۆمەڵگای سڤیلی سوریا و مرۆڤ دۆستانی وەربگرن. لەبارەی ئارمانجی ئێمە لەم بەشەدا، خوێنەران دەبێت بزانن کە تورکیا لەئێستادا هەندێک ناوچەی لە باکووری رۆژئاوای سوریا بە پشتیوانی سوپای سوریا کۆنترۆڵ کردووتەوە کە پێکهاتوون لە گرووپە دژبەرەکانی سوریا و تورکیا کۆنترۆڵێکی بەکاریگەری لەسەریان هەیە.

بە پێی یاساکانی نێودەوڵەتی بوونی تورکیا لەسوریا بە فەرمی وەک داگیرکەری دەناسرێت. لێبوردنی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێکدا شیکردووتەوە کە تورکیا وەک هێزی داگیرکەر لەناوچەکەدا بەرپرسیاری ئاسایشی خەڵکی سڤیل و پاراستنی دیسپلین و یاسایە. بۆیە هێزەکانی تورکیا خزمەتی تەندروستی خۆجێی، بەڕێوەبردنی یاسا و بەڕێوەبردنی گشتی لەناوچەکانی سوریا لەژێر کۆنترۆڵی تورکیا بەڕێوە دەبەن.

لەکاتێکدا کە شیکەرەوەکان بابەتەکە دەوری تورکیا لە پاراستنی ئاوارەکانی سوریا لەبەرانبەر دەرئەنجامە سەربازییەکانی دەوڵەتی سوریا و ژێرخانە مرۆیەکان کە تورکیا رەخساندوویە پەسەنی دەدەن و باسی لێوەدەکەن. ئەوان زۆرتر لەئاوارەبوونی خەڵکی سڤیل بەدرێژایی هێرشە سەربازیەکانی تورکیا و نموونەکانی پێشلکاری مافی مرۆڤ و مافی مرۆڤ دۆستانە کە لەژێر چاودێری و داگیرکاری ئەم وڵاتە و گرووپە چەکدارەکانی ژێر چاودێریدان قسە دەکات. تورکیا نەتەنیا بەرپرسیارتی ئەم پێشلکاریانەی مافی مرۆڤ بەڵکوو زۆرێک لە نموونەکانی پێشلکاری لەلایەن هێزەکانی تورکیا و ئەو گرووپانەی کە پاڵپشتیان دەکات و بەرپرسیارتی سزادانی تاکیش لەگەڵ خۆی دێنێت.

بە هۆی ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لەساڵی 2018 زیاتر لە 130 هەزرا کەس ئاوارە بوون، دەستێوەردانی سەربازی تورکیا لە ساڵی 2019 بووە هۆی ئاوارە بوونی زیاتر لە 180 کەس، لەوانە زیاتر لە 80 هەزار منداڵ و بووە هۆی ناسەقامگیری عەفرین، زۆرێک لە ماڵباتەکان بە هۆی دەستبەسەرداگرتن و یا کاول کردنی ماڵەکان و مۆڵەکانیان لەلاین گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا هێشتاش ئاوارەن. ئەم گرووپە لە خەڵکی سڤیل زۆرتر کوردن کە رزگاریان بووە لەتوندوتیژی و بێ ماڵ و حاڵن چوونکە هێزەکانی تورکیا و گرووپە پاڵپشت کراوەکانی ماڵەکانیان کردووە بە بنکە بۆ خۆیان و یا داویانە بە ئاوارە عەرەبەکانی ناوچەکانی دیکە.

لەئەنجامدا رێکخراوی مافی مرۆڤ بەتایبەت دەزگاکانی مافی مرۆڤی سەر بە رێکخراوی نێودەوڵەتی نیگەرانن کە جێگیر کردنی عەرەبەکان لەنێو ماڵی کوردە هەڵاتووەکان ببێتە هۆی ئەوەی کوردەکان نەگەڕێنەوە بۆ ماڵ و حاڵیان و لەوانەیە هەوڵێک بێت بۆ گۆڕینی دێمۆگرافی هەمیشەیی ناوچەکە.

لێکۆڵینەکانی رێکخراوی نێودەوڵەتی دەریخستووە کە ماڵباتە کوردەکان بە بەربڵاوی قوربانی هەڕەشە، تاڵان، دزی و دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکین کە زۆرتر بەمەبەستی وەرگرتنی پارەی زۆرەملێ لەلایەن هێزەکانی دژبەری سوریا و پاڵپشت کراوی تورکیادان.

بەس لەساڵی 2020 ژمارەی 877 کەس لەعەفرین دەستگیر کراون. رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان زانی کە کاتی دەستبەسەرکردندا، خەڵکی سڤیل بە تایبەت کوردن کە ئەشکەنجە دەکرێن و بە برسی دەهێڵدرێنەوەو لێپرسینەوە و هەندێک جاریش دەستدرێژیان لەسەر دەکرێت. جگە لەمە بەڵگە ویدیۆیەکان و وێنەکان پیشان دەدەن کە گرووپەکانی سەر بە تورکیا شوێنە ئائینزایەکان و گۆنە گرنگەکان لە عەفرین لەوان گۆڕستانەکان، پەرستگەکانی سیرو – هیتیەکان کە 1300 ساڵ لەوە پێش زیارەتی مێژوویی عەلی دادا لەعەفرین بووە تاڵانیان کردووەو بە بۆڵدۆزێر خاپووریان کردووە و کردوویانە شوێنی راهێنانی سەربازی.

دزینی ماڵ و داگرتنی زەوی، دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکی و هەڵسووکەوتی خراپ لە گەڵ گیراوان و کاول کردنی میراتە کلتووریەکان، رێکخراوی نێونەتەوەیی گەیاندە ئەم ئەنجامە کە زۆرێک لە گرووپەکانی سوپای ئازادی سوریا کە تورکیا پاڵپشتیان دەکات تاوانی شەڕیان ئەنجام داوە. هەم رێکخراوی نێونەتەوەی و هەم نێودەوڵەتی زانیویانە کە دەوڵەتی تورکیا و بەرپرسانی لەڕێگای پاڵپشتی کردنی گرووپە چەکدارە سوریەکانەوە پێشلکاری مافی مرۆڤیان ئەنجام داوە و لەمەڕ پێبەندیەکانیان لەبارەی داگیرکاری ناوچەکە مافی خەڵکی سڤیلیان نەپاراستووە.

بێ ئەنجامی تورکیا لەدابینکردنی ئاسایشی خەڵکی سڤیل لەژێر چاودێڕی یاسایی خۆی، دەوڵەتی سوریا و گرووپەکانی دیکەی چەکداری لەباکووری سوریا لەهەرجۆرە تاوانێک لەدژی خەڵک بەری دەکات. پێکدادانەکانی سوریا پڕە لە نموونەی ئاوارەیی و کاولکاری.

گرووپە چەکدارە کوردەکانی سەربە هێزەکانی سوریای دێمۆکرات (هەسەدە) وەک تیپی باکووری دێمۆکراتیک، ماڵی عەرەبەکان لەرەقا دوای ئەوەی کە خستیانە ژێر کۆنترۆڵێانەوە لە کۆنترۆڵی داعشیان دەر‌هێنا لێیان ستاندن و گواستنەوەی میلیۆنان سوری لەلایەن رژیمی ئەسەدەوە بە هۆی بۆردمانی یەک لەدوای یەک لەدژی شارە گەورەکانی سوریاش نموونەیەکی بەتەواوەتی سەلمێنراوە. لەگەڵ ئەمانەش، کردارەکانی لایەنی دیکە لەپێکدادانەکانی سوریا، تورکیای لە بەرپرسیاریەتیەکانی لەمەڕ پاراستن و رێزی مافی مرۆڤی ژێر کۆنترۆڵی خۆی بەری کردووە.

ئەو رۆژنامەنووسانەی کە لەبارەی عەفرین دەنووسن دەبێت ئاگایان لێ بێت کە ئەو راستیانە و بینینانەی کە لەگێڕانەوەکانیاندا دەیسڕنەوە خوێنەران لەرێگا بەدەر دەکەن – بەتایبەت ئەوانەی کە هێشتا خەریکی بەدەست هێنانی زانیاری و خوێندنەوەن لەبارەی شەڕ و پێکدادان لەسوریا. بە گشتی، وەک رۆژنامەنووس، پارێزەر مافی مرۆڤ، پارێزەر و خوێنەر، هەموو دەبێت بزانن کە ئەو لایەنانەی کە لەپێکداداندان لەسوریا دەبێت بە بەرپرسیار بزاندرێن لەمەڕ پێوانە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ بەڵام دەبێت بزانین کە زۆرێکی دیکەش ئاسایشی کەمیان هەیە.

ئەوەی نووسەران بڕیاری لەسەر دەدەن کە لەگێڕانەوەکان لەبارەی عەفرین بیسڕنەوە، ئەوەندەی ئەو وشانەیە کە هەڵیانبژاردووە بە دەنگێکی بەرز لەگەڵ بەرانبەرەکەی قسە دەکات.

https://responsiblestatecraft.org/2021/03/05/how-the-ny-times-whitewashed-turkeys-human-rights-record-in-syria/

 

 

 

چگونه نیویورک تایمز ترکیه را از نقض حقوق بشر در سوریه تبرئه کرد

 

 

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب