نەگوتراوەکانی کچە ئەندامی پێشووی پەکەکە لەماڵەکانی چنینەوەی هزری ئۆجالان (بەشی دووەم)

  • ۳ سال قبل

ژنێکی دیکە لەدانپێدانانەکانیدا دەڵێت: ئۆجالان شەوانە دەهاتە ژووری ئێمە و بە ژنەکانی دەگووت: ئێوە لەسێبەری مندا ئازادیتان بەدەست هێناوە و کاتێک لە ماڵەوە بوون لەم ئاستەدا نەبوون و لەژێر سێبەری منەوەیە کە دەتوانن قسە بکەن و باس لەسیاسەت بکەن و ئێوە ناچارن منتان خۆش بوێت و تەنیا دەبێت ئەوینداری من بن و من کەسایەتیێکی نوێم بۆ ئافرانوون و ئەوین واتە ئەوینداربوونی سەرۆکایەتی و ناچارن کە سەرۆکەکەتان خۆش بوێت. ئۆجالان کاتێک لەبەرانبەر ئێمە قسەی دەکرد هەمیشە دەستی لەورک و ناوگەڵی دەدا. واتە رێزی لە ئێمە نەدەگرت. ئەم هەڵسووکەوتەی ئۆجالان لەنیوان کچاندا پەسەندکراو نەبوو و بەکردوەکانی پەیامێک کە دەیدا بە کچان ئەمە بوو کە ئێوە هی منن و لەسێبەری مندا ئازادن و تەنیا منم کە ئێوە ئازاد دەکەم.

بە ئۆجالان نەبوو کە دەستدرێژی دەکرد بەڵکوو فەرماندەکانی دیکەش دەستدرێژیان دەکرد

سارا دەڵێت: کاتێک کە من لەنێو پارتی بووم کەسێک بە ناوی ئەجەل گوویی( ناوبراو لە ساڵی 2004 لەگەڵ ئۆسمان ئۆجالان و نزامەدین تاش هەڵات و ئێستا لەکۆیە دادەنیشێت) فەرماندەی تاقمەکە دەستدرێژی کردە سەر کچێک بە نێوی بێریڤان. حەمید شۆفێری ئۆجالان کە خەڵکی سوریا بوو ئەویش دەستدرێژی کردە سەر کچێک بە نێوی رەیحان. کاتێک من لەنێو پەکەکە بووم دەستدرێژیان کردە سەر منیش. شەوێک لەماڵێکی گوندیدا بووین چوونکە بچووک بوو ناجار بووین لەگەڵ کەسێک بە نێوی شەریف لەژوورێکدا بنوین. نیوەی شەو کاتێک لە خەو هەستام زیلەیەکی توند بەر روخسارم کەوت. بەخەبەر هاتمەوە بەڵام هێشتا ئاگام لەخۆم نەبوو. بینیم کە شەریف دەستدرێژیم لەسەر دەکات و لەو کاتەدا کەوتمە بیر دەستدرێژیەکانی نێو پەکەکە. ویستم بەرەنگاری ببمەوە بەڵام چارم نەکرد. بیرم لە کوشتەکانی لەمبارەوە لەنێو پەکەکە کەوتم بۆیە لەترسان کە مەبادا پێم بڵێن سیخۆر بابەتەکەم بە فەرماندەکەمان نەگووت و کەوتمە بیری خۆکوشتن و ویستم بە چەک خۆم بکوژم. جارێک کلاشینکۆف لەزگی خۆم دا بەڵام نەمردم و 20 رۆژ لەنەخۆشخانەی شاری هەوڵیر خەوێندرام و کاتێک باش بوومەوە گەڕامەوە بۆ شاخ و ئۆسمان ئۆجالان لێ پرسیم بۆ لەتەقەت لەخۆت کرد؟ من باسم لە دەستدرێژی نەکرد زۆر گوشاریان بۆ هێنام.

دەستدرێژیان بە ئایتین چ کرد

ئایتین چ لەساڵی 2006 هەڵات. ئەویش لەبارەی دەستدرێژی بۆ سەر کچان لەماڵەکەی ئۆجالان لەسوریا قسەی کرد. دلارا و لەیلاش لەلێپرسینەوەکانیان لەگەڵ پۆلیسی دژە تێرۆر لەئەستەنبۆل لەبارەی دەستدرێژی ئۆجالان بۆ سەر کچان قسەیان کرد و وتیان: هەمیشە کچانی کچ و جوانیان بۆ ماڵی ئۆجالان دەهەنارد و ئۆجالان حەزی لە کچانی گەرم و ئاگرین و قژ گەنمی دەکرد. ئاپۆ رۆژێک بانگی لەمن کرد کە بیشێلم و وتی: من ئێوەم بەرەو ئازادی رێنمونی کردوە و تابۆ و زنجیرەکانی کوێلایەتی ئێوەم شکاندووە. شەو دووبارە بانگی کردم و ئەمجارە رێگا چارەیەکم نەبوو و کچێنی لێ ستاندم. دواتر دووجار لەگەڵم  ئەو کارەی کرد.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب