دەق: سەرۆک کۆماری بایدن چ کاریگەریەکی لەسەر پرسی کوردانی تورکیا دەبێت؟

  • ۳ سال قبل

یەکێک لە شرۆڤە دووبارەکراوەکانی ئەم رۆژانە لە میدیا کوردیەکان و هەروەها  راگەیاندنەکانی تورکیا بەتایبەت ئەوانەی سەر بە حزبی دەسەڵاتدارن، جۆرێک روانگە و بینینی جۆبایدنن لەتورکیا بۆ پرسی کورد. ئایا بایدن گڵۆپی سەوزی زیاتر هەڵدەکات بۆ تورکیا بۆ هێرش کردنە سەرکوردان؟ ئایا گوشاری زۆرتر دێنێت بۆ تورکیا بۆ پرسی مافی مرۆڤ لەبارەی کوردانی تورکیاوە؟ دەیوید رۆمانۆ و تۆماس جی سترانگ مامۆستای لێکۆڵینەوەی رۆژهەڵاتی ناوین لە زانکۆی ئیالەتی میسوری لەماڵپەڕی عەرەب نیوز وڵامی ئەم پرسیارانەیان داوەتە لە چوارچێوەی دەقێکدا[۱].

ئەم چاوەڕوانییە نییە کە کۆشکی سپی لەبەرانبەر پێشلکاری مافی کوردانی تورکیا و ئارمانج گرتنی کوردانی سوریا و ئێراق بێدەنگ بێت. بایدن راشکاوانە ئەردۆغان بە کەسێکی دیکتاتۆر ناو دەبات و ئەمە پیشان دەدات کە لەوانەیە سازگاری لەگەڵ سیاسەتی سەرۆک کۆماری تورکیا کەمتر بێت. ژمارەیەکی زۆری کوردان لەتورکیا و وڵاتانی دیکە کۆتایی سەرۆکایەتی ترەمپ جەژن دەگرن. کوردانی ئێراقیش لەبیریان نەکردووە کە دەوڵەتەکەی لەکاتی رێفراندۆمی سەربەخۆیی، پشتیانی بەتاڵ کرد. لەم پێناوەدا ترسی تورکیا لە ناڕزایەتی ئەمریکا لەبارەی پێشلکاری مافی مرۆڤ بێ هۆکار نییە، چوونکە ئەردۆغان و پارتی دەسەڵاتدار هەزاران لایەنگر و ئەندامی پارتی دێمۆکراتیکی گەلان (هەدەپە)ی دەستگیر و لەگرتووخانە کردووە.

کوردانی سوریاش لەبیریان نەکردووە کە ترەمپ لەئۆکتۆبەری 2019 هێزەکانی ئەمریکای لەسنووری تورکیا لەباکووری رۆژهەڵاتی سوریا دەرخست و گڵۆپی سەوزی بۆ رەجەب تەیێب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا هەڵکرد تا هێرش بباتە سەر ناوچە کوردیەکان و لەوێ سەدان هەزار کەسی لەبواری ئەتنیکیەوە سڕیەوە.

هێزەکانی کورد لەسوریا کە نوێ تێکۆشانی سەرکوتووانەی زەوینی لەدژی داعشیان گەیاندبووە کۆتایی، لەلایەن دەوڵەتی پێش بینی نەکراوی ئەمریکاوە خیانەتیان لێکرا. رێک چەند رۆژ پێش ئەوەی کە ترەمپ لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەردۆغاندا گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکرد، ئەمریکییەکان کوردانی سوریایان رازی کردبوو کە بۆ ئەوەی تورکیا دڵنیا بێت سەنگەرەکانیان لەسەرسنووری تورکیا چۆڵ بکەن.

بۆیە زۆرێک لەکوردەکان چاوەڕوانن کە بایدن سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو دەسەڵات لەواشنگتۆن بەدەستەوە بگرێت. لەتورکیا کە نیوەی کوردانی جیهان تێدا دەژین زۆر هیوادارن کە دەوڵەتی نوێی بایدن گوشار بخاتە سەر ئەنکەرە بۆ ئەوەی ئۆپراسیۆنە سەربازیەکانی رابگرێت و بگەڕێتەوە سەر مێز گفتگۆ لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە). لە 28 ئاڤرێلی 2016 بایدن، جێگری سەرۆک کۆماری ئەو کاتەی ئەمریکا لە میانەی دیدارێک دا بۆ ناوەندی هەرێمی کوردستان لەباکووری ئێراق لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی کوردان دیداری کرد. کوردانی تورکیا هیواداران ئیستا کە بایدن وەک سەرۆک کۆمار هەڵبژێردراوە، یارمەتیان بدات. لانی کەم، هیواداران کە دەوڵەتی بایدن لەبەرانبەر پێشلکاری مافی مرۆڤ لەتورکیای ئەردۆغان و هێرش بۆ سەر کوردان لەسوریا و ئێراق بێدەنگ نەبێت.

بە لەبەرچاوگرتنی پێشینەی دەوڵەتی ئۆباما، کە بایدن وەک جێگری سەرۆک کۆمار چالاک بوو، کورد لەوانەی چاوەڕوان بن لەچاو ترەمپ پێشکەوتن هەبن.بەڵام ئەوان نابێت چاوەڕوانی زۆرتر لەئاستیان هەبێت.

بەڵام نابێت لەبیر بکەن کە چۆن دەوڵەتی ئەردۆغان رەوتی ئاشتی کوردانی لەساڵی 2015 کاتێک کە دەوڵەتی ئۆباما هێشتا لەدەسەڵاتدا بوو نایە لایەوە. لەو کاتەدا پێشکەوتنی فۆرمالیتەی هەڵبژاردنی هەدەپە لەهاوینی 2015 بووە هۆی ئەوەی تا ئەردۆغان زۆربەی زۆری پارلمان لەدەست بدات. ئەو بەدڵنیایەوە باسی پێکنەهاتنی هیچ دەوڵەتێک لەدوای هەڵبژاردنی ژوەن کرد و رایگەیاند لەنۆڤەمبەری ئەو ساڵە دووبارە هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت. لەنێوان ژوەن و نۆڤەمبەردا، دەوڵەتی ئەردۆغان گفتگۆی لەگەڵ کوردان نایە لایەوە و شەڕی لەدژی پەکەکە دەست پێکردەوە. ئەنجامی یەکێتی لەدەوری ئاڵا بووە هۆی ئەوەی کە پارتی داد و گەشە پێدانی ئەردۆغان دۆخی دەنگەکانی خۆی لەمانگی نۆڤەمبەر باشتر بکات کە بە ئابڵۆقەی هەموو شارە کوردنشینەکان لەلایەن سوپای تورکیا دۆخی ئەم پارتە باشتر بوو. ئەردۆغان دوای هەڵبژاردنی نۆڤەمبەری 2015 دەوڵەتێکی نوێی بە پشتیوانی پارتی راستی توندڕەو بزاڤی نەتەوی (کە زۆر دژی کوردانە) پێکهێنا.

ملیتاریزە بوونی رەوتی ئەنکەرە لەبابەتی پرسی کورد دوای هاوپەیمانی لەگەڵ ئەم بزاڤە توندتر بوو. لەساڵی 2015و 2016 ژمارەیەکی زۆر لە شارە کوردنشینەکانی باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا وەک بەشێک لە ئۆپراسیۆنی دژە شۆڕش خاپوور بوون. لەشاری جزیرە، سوپا خەڵکی سڤیلی کوردی بەزیندوویی دەسووتاند لەکاتێکدا کە ئەوان لەژێر زەوی خۆیان شاردبووەوە. لەشرنەخ وێنەی زۆر لە ‌هێزەکانی تورک بڵاو دەبووەوە کە لاشەی دەرهێنەری بەناوبانگی کوردیان لەپشت ئۆتۆمبێلی زرێی بەدوای خۆیاندا رادەکێشا. نوێنەران پارتی نەتەوی لەبارەی شاری نۆسەیبین خوازیاری کاولکردنی تەواوی بوون.

شەڕی شاری هەڵبەت هەرگیز جوان نییە و خاپووربوونی بەشێک لەشار ئەنجامی ستراتژی نوێی شەڕی شاری پەکەکە بوو. لەگەڵ ئەمەش زۆرێک لە لایەنەکانی کردوە دژە شۆڕشەکانی دەوڵەتی ئەردۆغان لەساڵی 2015 و 2016 زۆر زیاتر بوو و دەبێت لانی کەم رووبڕووی تانە و تەشەری واشنگتۆن بوایا.

دەوڵەتی ئۆباما لەم ماوەیە بێدەنگ بوو. سیاسەتڤانان لەواشنگتۆن لەئەنجامدا رەزامەندی تورکیا بۆ بەکارهێنانی بنکەی ئاسمانی ناتۆ لەتورکیا بۆ ئۆپراسیۆن لەدژی داعش بەدەست هێنا و ئەنکەرە بەڵێنی دا کە تەڤلی ئەم هاوکاریە بێت. ئەوەی کە ئۆباما لەئەنکەرە بینی، چەند هێرشێکی ئاسمانی کەم نرخ لەدژی داعش بوو بەلام هێرشە قورسەکانی لەدژی هاوپەیمانی کوردی ئەمریکا لەسوریا ئەنجام دا.

دەوڵەتی ئەردۆغان هەرجۆرە هێرشی سەر سنوور و هێرشە جیاوازەکان بۆ سوریا وەک هێرش لەدژی رێکخراوی تێرۆریستی لەسوریا ناودێر کرد کە بریتی بوون لە داعش و هێزەکانی کوردی سوریا. تورکیا لەم ئۆپراسیۆنانەدا کەڵکی لە شەرڤانە دێرینەکانی داعش و گرووپە رادیکاڵەکانی دیکەی سوری و جاشە بەکرێگیراوەکان وەرگرت.

لەم ماوەیە 87 چالاکی میدیایی بە تۆمەتی پشتیوانی لەتێرۆریزم دەستبەسەرکراون یا لەگرتووخانە کراون و 850 کەس بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە دەستبەسەر یا سزا دراون. بەڵام بە پێی رێکەوتنی تورکیا لەگەڵ ئەمریکا، واشنگتۆن پێشلکاری مافی مرۆڤی تورکیا لەدژی کوردان لەسوریاو تورکیای لەبەرچاو نەگرتووە. تەنانەت هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا لەئێراق، کە هەندێک جار بۆتە هۆی کوژرانی سەربازانی سوپا و خەڵی سڤیلی ئێراق لەناوچەکانی وەک شنگال، نەبووە هۆی ئەوەی کە لەسەردەمی ئۆباما یا ترەمپ بەکژ تورکیادا بچن. گەر دەوڵەتی نوێی بایدن بگەڕێتەوە بۆ سەر رەوتی ئۆپراسیۆنەکانی دەوڵيتی ئۆبامان لەبارەی تورکیاوە لەوانەی گۆڕانکاریەکان زۆر هندک بن.

هەرچەند لەوانەیە دەوڵەتی بایدن هاوپەیمانی کورد لەسوریا یا ئێراق وەک ترەمپ بەرەو مردن نەنێرێت، بەڵام لەوانەی هێشتا درێژە بە هیوای درۆ متمانە بە تورکیا بەمەبەستی یارمەتی لەمەڕ کۆنترۆڵ کردنی ئیسلامییە توندڕەوەکان بدات. زۆرێک لە واشنگتۆن تەنانەت تورکیا هێشتاش دەتوانێت لەبەرانبەر رووسیا و ئێران یارمەتی ئەمریکا بدات. واتە بێ لەبەرچاوگرتنی کۆمەڵێکی گەورە لە بەڵگە و بەرکەوتەکانی هاوکاری تورکیا لەگەڵ ئەم دوو وڵاتە لەناوچەکە لەدژی ئەجیندای ئەمریکا.

لەلایەکی دیکەوە، بایدن لەوانەی لەبەرانبەر پۆستی سەرۆک کۆماری جیاوازتر لە پۆستی جێگری سەرۆک کۆماری دەرکەوێت. بایدن ئەم ناوچە باش دەناسێت، زیاتر لەجارێک بەئەردۆغانی وتووە دیکتاتۆر و لەرابردوودا زۆر جار لەگەڵ کوردان و بۆ چارەسەری کێشەکانیان هاودەردی کردووە. بایدن ئەمجارە نە وەک جێگر بەڵکوو وەکوو سەرۆک کۆمار دەتوانێت زەمینەی نوێ لەبارەی تورکیاوە بڕەخسێنێت. کەوایە، لەوانەیە ئەو گوشار بخاتە سەر تورکیا بۆ ئەوەی رەچاوی مافی مرۆڤ بکات. سەلاحەدین دەمیرتاش سەرۆکی پێشووی هەدەپە و لەهیواکانی سەرۆک کۆماری تورکیا لەساڵی 2018 و هەروەها دەیان هەزار دژبەری سیاسی دیکە ساڵانێکە کە دەستبەسەرن. لەدێسەمبەری ساڵی 2020 دادگای مافی مرۆڤی ئەرووپا بڕیاردا کە دەستگیرکردنی دەمیرتاش لەسەربنەمای سیاسیە و تۆمەتەکان پووچن بۆیە دەبێت ئازاد بکریت بەڵام تورکیا و ئەردۆغان ئەمەیان رەت کردەوە.

هەرچەند تورکیا لەدامەزرێنەرانی ئەم دادگایەیە، بەڵام زۆر جار بڕیاری وای رەت کردۆتەوە. دەوڵەتێک کە پشتیوانی مافی مرۆڤ لەواشنگتۆن بێت دەتوانێت دەوڵەتانێک وەک فرانسا و کەسانی دیکە بخاتە ژێر گوشارەوە ئەنکەرە لەمبارەوە هاوڕێی دەکات.

هەروەها، دەوڵەتی پێداگری بایدن دەتوانێت ئەنکەرە بخاتە ژێر گوشارەوە تا بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتگۆ لەگەڵ پەکەکە. تەنانەت گەڕانەوەی ناڕاستەوخۆ بۆ دانوستاندن، بەتایبەت گەر لەژێر چاودێری ئەمریکادا بێت، دەتوانێت یارمەتی دۆخەکە لەتورکیا و سوریا بێت. کەمێک زیاتر لە پێنج ساڵ لەمەوبەر، باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا ئارام بوو و سەرکردەکانی کوردی سوریا خەریکی دانوستاندن لەگەڵ بەرپرسان و هەروەها هاوکاری لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا بوون. گەر ئەردۆغان و شەریکەکانی لە پارتی مەهەپە هەروا درێژە بە شەڕی ناوخۆ و دەرەکی بدەن و پێداگربن، بایدن دەبێت لەشوێنێکی دیکە بەدوای هاوپەیمان بگەڕێت. بایدن ساڵی رابردوو و بەمەبەستی دەربڕینی نیگەرانی لەسیاسەتەکانی ئەردۆغان وەهای گووت: ئەوەی بیری لێدەکەمەوە ئێمە دەبێت ئەنجامی بدەین کە ئێستا رەوتێکی جیاوازمان لەمەڕ ئەو هەبووە، و ئەمە دەردەخات کە لەسەرۆکی ئۆپۆزسیۆن پشتیوانی دەکەین… ئەو (ئەردۆغان) دەبێت تێچووی (ئەم کردەوانە) بدات.

ناوبراو لەدرێژەدا وتی: واشنگتۆن دەبێت ورە بداتە سەرۆکی ئۆپۆزسیۆن تا بتوانن ئەردۆغان بشکێنن. نە بە کودەتا، بەڵکوو بەرەوتی هەڵبژاردن. ئەم جۆرە وێژەوانیەی دەوڵەتی نوێی بایدن لەوانەی بۆ گۆڕانکاری فۆرمێلی سیاسی ئێستای ئەنکەرە رێگەیەکی دوور و درێژی لەبەردەم بێت.

[۱]. https://newsaboutturkey.com/amp/2021/01/18/how-the-biden-presidency-might-impact-turkeys-kurdish-question/?feed_id=1517&_unique_id=600502004a55a&__twitter_impression=true

 

یادداشت: ریاست‌جمهوری بایدن چه تاثیری بر مسئله کردهای ترکیه خواهد داشت؟

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب