رۆژی لەدایکبوونی کەسیرە یڵدرم؛ عەبدۆڵا ئۆجالان و پێگەی ژن لەنێو پەکەکەدا

کەسیرە یڵدرم کێ بوو؟

کەسیرە یڵدرم لەدایکبووی ۱۹۵۱ی شاری دەپ سەر بە مزرایە. ماڵباتەکەی لەساڵی ۱۹۴۰ لەدێرسمەوە کۆچیان بۆ دەپ کردووە. کوردی زازاکی و منداڵی یەکەمی ماڵباتێک کە ۶ منداڵیان هەبوو. دەگوترێت بەرواری لەدایکبوونی بۆ ۱۹۵۳ گۆڕیوە. قوتابخانەی سەرەتایی لەخارپت تەواو کردووە و ماوەیەکیش لەگوندێکی دەپ مامۆستا بووە. لەساڵی ۱۹۷۴ لەدەزگای باڵای غازی ئەنکەرە لەکۆلێجی میدیا و راگەیاندنەکان لەبەشی رادیۆ و تەلەڤێزیۆن دەرچوو.

هاوسەرگیری لەگەڵ ئۆجالان

ماوەیەک بەفەرمی هاوسەرگیری لەگەڵ عەبدۆڵا ئۆجالاندا کرد. ئەم هاوسەرگیریە تا ساڵی ۱۹۸۷ درێژەی هەبوو. عەبدۆڵا ئۆجالان لەبارەی ئەم هاوسەرگیریەوە لەپرتووکەکەی لەلاپەڕەی ۱۳۲ بەنێوی بیرەوەریەکانی گرتووخانە دەنووسێت: ماڵباتی کورد وەک دەزگایەکی کە لە دێۆ دەچێت کە پیاو لەتەمەنی ۱۵ بۆ ۲۰ ساڵ دەخاتە کڕنۆشەوە و ئیفلیجی دەکات. لەدرێژەدا لەلاپەڕەی ۱۳۶ دەنووسێت: سەرکووتی ژنان لەرێگای هاوسەرگیریەوە کە دەیناسین لەگەڵ هەرزەکاری و قەحبەتی دوو شێوازی تەواوکەرن لە شێوازی پەیوەندی پیاوسالارانەی کۆمەڵگای کورددا. ئۆجالان لەمەودای جیایی لەکەسیرە تا ئەو کاتەی کە دەستگیر کرا کەمتر لەبارەیەوە قسەی کرد و بە توندی ژنانی کوردی بە تایبەت دایکانی رەخنە دەکرد. ئەو دەیگووت کێشەی کورد کاتێک چارەسەر دەبێت کە کێشەی ژنی کورد چارەسەر بێت. بەڵام دوای دەستگیری لە سووڕانەوەیەکی تەواودا دەستی بە پەسن دانی ژنانی کورد و دایکی کرد.

عەبدۆڵا ئۆجالان بۆ کەسیرە لەنازناوی ماری زەرد کەڵکی وەردەگرت بەڵام لەپرتووکی شارستانییەتی دێمۆکراتیکدا جارێکی دیکە ئاماژەی بە بابەتی کەسیرە کرد و دەڵێت: لەوانەی خائن نەبووبێت. لەکاتێکیدا کە لە سی ساڵدا بەس کاوڵی دەکرد و ئەمە گێڕانەوەیەکی یەک لایەنە بوو و کەسێکیش نەیپرسی لەم ماوەیەدا لەسوید هەرگیز لەبارەی ئۆجالانەوە یەک وشەش قسەی نەکر. هەموو ئەندامانی پەکەکە دەزانن کەسیرە رازی زۆری لەبارەی ئۆجالانەوە پێیە بەتایبەت لەبارەی پەیوەندی لەگەڵ ژنان و کچان لەنێو پەکەکەدا و ئەم بابەتەیە کە دەبێتە هۆی ناکۆکیان لە سوریا و چۆمی بەقاع. بە لەبەرچاوگرتنی ئەمەی کە ئۆجالان لەپەکەکەدا چاوکردن لەژنانی کردبووە ئیشی سەرەکی خۆی بۆیە دەبێت لێکدانەوەیەکی کرداری لگەڵ دایک و هاوسەرکەی ئەنجام بدرێت تا ئاستی بڕوای کرداری دەرکەوێت.

بانگەشەی خەڵک خەڵەتێنەری پەکەکە لەبارەی ژنانەوە دەگاتە بەرزترین ئاستی تا قۆناخێک کە ژنی کورد وەک داردەستێکی بانگەشە بەکار دەهێندریت. پەکەکە خۆی وەک پارتی ئازادی ژنان دەبینێت راستەوخۆ یا ناراستەوخۆ. ئێستا هەمووان لەوانە میدیاکانی کورد و نێوەدەڵەتی بە بڵاوکردنەوەی وێنەی کچانی جوانی نێو پەکەکە وێنەیەک لە ژنی لائیک پێناسە دەکەن بەڵام پەکەکە لەبانگەشەکانی خۆیدا ئەوانە نە وەک ژنی کورد بەڵکو وەک ئەندامی پەکەکە دەناسێنێت.

بەڵام دەزانین ئیدعای پەکەکە لەبارەی ژنانی کوردیش راست نییە. کەسایەتی ژنی کورد لەپەکەکەدا هەمیشە تێکشاوە. گەر بڕیار بێت راگەیاندنەکان ئاماژە بە ژنانی راستەقینەی کورد لەنێو پەکەکەدا بدەن دەبێت باسی چارەنوودی ئەندامانی ژنی پەکەکە وەک جەمیلە مێرکت بەنازناوی سەحەر، لامیا باکسی بە نازناوی دۆکتۆر ژیان و خۆشکی مەحموود باکسی نووسەری بەناوبانگی کورد، بەنەفشە محەمەد و سەدان کادیری دیکەی پەکەکەش بکەن.

 

جەمیلە مێرکت یەکەم ژنی کورد بوو کە زۆر هۆڤانە کوژرا وەک پەکەکە دەڵیت سڕایەوە. ئەویش وەک سەکینە جانسز و کەسیرە یڵدرم لەژنانی دامەزرێنەری پەکەکە بوو. خۆشکی یڵدم مێرکت لەکادیرە سەرەکییەکانی پەکەکە یە کە ئەویش لەساڵی ۱۹۹۴ لەلایەن پەکەکە لەرۆمای ئیتالیا کوژرا.

جەمیلە هاوسەری عەلی حەیدەر قەیتان ئەندامی ئێستای ئەنجوومەنی سەرۆکایەتییە و بەنازناوی سەحەرەوە دەناسرا. لەکاتێکدا کە هاوسەرگیری لەنیو پەکەکەدا قەدەخەیە، ئەو دوای کۆنگرەی دووەمی ساڵی ۱۹۸۲ لەکاتێکدا کە منداڵێکی ۶ مانگان لەزگیدا بوو ناچار کرا کە بیفەوتێنێ و دواتر ئەویش کوژرا. هەموو بەرپرسانی پەکەکە دەزانن بۆ دۆکتۆر ژیان زۆر هۆڤانە کوژرا. هەردوو نارەزایەتیان دەربڕی لەبارەی دەستدرێژی ئۆجالان بۆ سەر کچە ئەندامانی پەکەکە.

ئەم لاپەڕە رەشانە کارنامەی پەکەکە لەبواری پێشلکاری ماف و کەسایەتی و روانگەی ژنەوەیە بەڵام کەسێک لەوانەش باسکەرەکانی کوردی مافی مرۆڤ یا میدیاکان لەترسان ناتوانن راستی ژن لەنێو پەکەکەدا باس بکەن. ژمارەی ژنانی ئەندامی پێشووی پەکەکە کەم نین کە لەترسان ناتوانن ئەوەی ئۆجالان لەدەمشق و لۆبنان پێیانی کردووە بڵێن. چوونکە دەزانن گەر ئاشکرا بکەن دەکوژرێن. پەکەکە لەکاتێکدا باسی ئەوە دەکات کە هەموو کوردانی لایەنگری ئاکپارتی و جەهەپە و پارتی داخوازی ئازاد و پارتی دێمۆکراتی کوردستان و ئەنجوومەنی نیشتمانی و …. هەر هەموویان بە خائن ناویان دەبات.

کاتی گەیشتوو کە یڵدرمیش قسە بکات. هەموو ئەوانەی جیابوونەتەوە لە پەکەکە با دەبێت قسە بکەن. چیتر بێدەنگی بەسە.

 

روز تولد کثیره ییلدرم؛ عبدالله اوجالان و جایگاه زن در پ.ک.ک.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پربازدید‌ها