تێرۆریزمی ژینگە و هێرشەکانی پەکەکە لەڕێگای ئاگربەردانی دارستانەکانەوە (بەشی دووەم)

  • ۳ سال قبل

نووسینی ئۆغۆز گونگورمەز/ ئاسڵیخان ئالکانات – ناوەندی ستا

وەرگێر: چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێڕان

تێرۆریزم و ئاگربەردانی دارستانەکان: چوارچێوەی چەمکی

ئەوڕۆکە خوێندنەوە لەبواری تێرۆریزم جەخت لەسەر شووناس، بنەمای ویست، شێوازەکان و چەکی تێرۆریستەکان دەکاتەوە بەڵام بەگشتی ئارمانجی تێرۆریستی دوای خاڵەکانی سەرەوە دێت. گۆڕانکارییەکان لەبواری تێرۆریزمدا سەلماندی سەرچاوەی سرووشتی بەتایبەت هۆکاری پێدادانە گەرمەکانە و لەئەنجامدا ئەم سەرچاوانە بە ئامێر و ئارمانجێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی تێرۆریستەکانە. لەم پێناوەدا وادیارە هۆکاری ژینگە بۆتە ئارمانجی سەرەکی رێکخراوە تێرۆریستییەکان. چەمکی نوێ وەک ئکۆتێرۆریزم (1)، تێرۆریزمی ژینگە (2)، پیرۆتێرۆریزم (3) هاتۆتە نێو باسەکانی گرێدراو بە تێرۆریزمەوە. بەتایبەت کردوە خراپکارانەکان بە ئارمانج گرتنی دارستانەکان لەباسەکانی ئاکادمیک وەک شێوازەکانی تێرۆریزم یا روخساری نوێی تێرۆریزم لێکدانەوەی بۆ دەکرێت. بۆ تێگەیشتن لە ناوەڕۆکی کردارەکانی پەکەکە لەبارەی ئاگربەردانی دارستانەکان و بەکارهێنانیان وەک شێوازی تێرۆریزم پێویستە چەمکەکانی سەرەوە لێکبدەینەوە.

ئێکۆتێرۆریزم واتە بەکارهێنانی توندوتیژی و تێرۆر لەلایەن گرووپە توندڕەوەکان لەدژی ژینگە بە ئارمانجی باج ستاندن و تاڵان کردن (4). تێرۆریستەکانی ژینگە دەیانەوێت بە کەمکردنەوەی ئاستی سوودبردن لە سەرچاوە سرووشتییەکان، زیان گەیاندنی بە ژینگە و بڕینی بەردەوامی دارەکان سەرنجەکان بۆ لای خۆیان رابکێشن. لەم پێناوەدا ئێکۆتێرۆریزم بەربڵاو دەبێتەوە و وەک سەرپێچی سڤیل و چالاکی سیاسی هەژمار دەکرێت و نە خەڵک بەڵکوو دارایی و دەزگاکان دەکاتە ئارمانج کە زیان بە ژینگە دەگەینن(5). بەرەی ئازادیخوازی زەوی وەک نوێنەری مۆدێڕنی ئێکۆتێرۆریزم دەناسرێت (6). ئەمریکاش ئەم رێکخراوە وەک ئێکۆتێرۆرزم دەناسێت (7). کردەوەکانیان لەدژی رێگاکان، خانو بەرە یا ئامێرەکانی رێگا و بانە کە لەدژی ژینگە بەکار دێن و ئەمە وەک پارێزوانی لەژینگە دەزانن.

لەنووسینەکانی گرێدراوی ئەم بابەتە، لەلایەکی دیکەوە تێرۆریزمی ژینگە لەبواری بابەتی ئارمانج بووین لەگەڵ ئێکۆتێرۆریزم جیاوازە. ئەو گرووپانەی ئێکۆتێرۆریزم وەک گرووپی یەکەمی زەوی، بەرەی ئازادیخوازی زەوی سەرچاوەکانی ژینگەیان نەکردۆتە ئامانج بەڵکوو ئەندامەکانیان کردۆتە ئامانج کە زیان بە ژینگە دەگەینن. لەوێژەوانی گرێدراودا، کردەوەکانیان وەک تێرۆریزم ناودێر دەکرێت. لەم روانگەیەوە تێرۆریزمی ژینگە دەکرێت تێرۆریزمی ژینگە بەکارهێنانی نایاسایی زۆر پێناسە بکرێت کە ئارمانجی بێبەشکردنی لە سوودی بەدەست هاتووە/ کاولکردنی داراییەکان (8).

بە پێی ئەم پێناسەیە لەتێرۆریزمی ژینگە، سرووشت وەک چەکێک بۆ ئارمانجە ئایدیۆلۆژیکییەکان بەکار دێت(9).

ئەم جۆرە هێرشە تێرۆریستیانە بۆ پێکدادانی خەڵکانێک لەم پرسەدا بەکاردەهێندرێت کە ئیشی ئەوان نییە تا بکەونە ناویەوە. بەگشتی ئارمجنی تێرۆریزم ژینگە بریتیە لە:

  • بەئامانج گرتنی ژینگە (زیان گەیاندن بە دابینکرنی ئاو، چەرخی خۆراکی یا دارستانەکان)
  • گورزوەشاندن یا کاولکردنی دەزگاکان و داراییەکان وەک ئاوبەندەکان یا ناوەندە نوکلەریەکان)
  • فڕی دانی چەکی کیمیەوی/ بیۆلۆژیک لەژینگەدا
  • گەیاندنی زیانی زۆر بە ژینگە لەرێگای هاندانی کۆچبەران و کۆبوونەوەیان لەسنوورەکان(10)

کردەوە تێکدەرانەکان دارستانەکان و ئاگربەردان بۆتە یەکێک لە گرنگترین ئامێرەکانی تێرۆریزمی ژینگە کە سرووشتی کردۆتە ئامانج. رێکخراوە تێرۆریستییەکان لەدژی دارستانەکانی بێ پارێزوانی و زەوینی جووتیاریەکان هێرشی تێکدەرانە ئەنجام دەدەن تا ئیرادەی سیاسی ببنە ژێر پرسیارەوە و زیانی زۆری ئابووری و ژینگەیی دروست بکەن. کردەوە تێکدەرانەکان لەدارستانەکان بۆتە شێوازێکی باوی تێرۆریزمی ژینگە کە ئەنجامی کورت خایەن و درێژخایەنی بۆ سەر ئابووری خۆجێی و بەشەکانی دیکە هەیە.

بۆ نموونە، ئاگربەردانی دارستانەکان کاریگەری نێگەتیڤی جۆراوجۆری وەک کەمبوونی پیشەکانی گرێدراو بە دارستانەوە وەک چێو، کاغەز و گەشتیاری هەیەوە و هەروەها زیان گەیاندن یا تێکدانی دارایی و ماڵەکان، زیانی قەرەبوونەکراو بە ژینگە، زیان بە  کەرتی جووتیاری و ئاژەڵداری، پیشی هەوا، تێچووی ئاگرکوژێنەوە، دابینکردنی تێچووی لەلایەن کۆمپانیاکانی بیمە و مردن(11).

تیمۆسی سکافیڵد لەلێکۆڵینەوەیەکدا لەبارەی تێرۆیزمی ژینگە لەزاری ستێفان سلۆان کارناسی ژینگە لەزانکۆی ئۆکلۆهۆما دەڵێت: روانگەی کۆن ئەمە بوو کە تێرۆریستەکان نیگەرانی رای گشتین بەڵام ئێشتا سەرنجیان بۆ خەڵاتەکانیان لە جیلی دواترە نە بۆ ئەم جیلە، و ئەم کردەوانە بە ئیشێکی پیرۆز دەبینن. تا شارستانییەت ببنە کڕنۆشەوە(12). بەگوێرەی نووسینی سکافیڵد گرووپی زۆر بە ئارمانجی دەمارگیری ئائینی یا ئایدیۆلۆژیک شیمانەی زۆرترە کە بکەونە نێو تێرۆریزمی ژینگەوە چوونکە وادەزانن کە لەبواری ئاکاریەوە ئیشێکی راستە (13). پەکەکە کە کۆڵەکەیەکی ئایدیۆلۆژی بەهێزی هەیە وادیارە لەم بوارەدا بۆ پاساوهێنانەوەی هێرشەکانی کێشەی پاساوی ئایدیۆلۆژیکی نەبێت.

یەکێک لە چەمکە تێکدەرەکانی دارستان وەک شێوازی پیرۆتێرۆریزم پێناسە دەکرێت. پیرۆتێرۆریزم بەکارهێنانی هێرشەکانی ئاگربەردان بۆ ترساندن و تۆقاندنی دەوڵەتەکان و خەڵکی سڤیل دەکرێت تا ئامانج و بەرنامە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانیان بەرەو پێشەوە ببەن (4). پیرۆتێرۆریزم چوار خاڵی پەسەندکراوەی تێرۆریزم وەک: ئامانج گرتنی خەڵکانێک کە پەیوەندیان بە ئیشەکەوە نییە، مەیلی سیاسی، توندوتیژی لەگەڵ کاریگەری دەروونی، هۆکارە رێکخروەکان. لەم چەمکە گشتیانەدا چەمکی پیرۆ تێرۆریزم لەگەڵ تێرۆریزمی ژینگە جیاوازی زۆری هەیە.

جگە لەچەمکەکانی سەرەوە، چەمکی زۆری دیکە وەک تێرۆریزمی ئاگری هۆڤانە (15). تێڕۆریزمی دۆزەخ(16). گەلی دارستانەکان (17) لەوێژەوانی گرێدراودا بەکاردەهێندرێن (18). بێ لەبەرچاوگررتنی ئەم پێناسانە و سەردێڕانە تێرۆریستی کە دارستانەکان دەکەنە ئامانج و کەم تێچووە، مەیل بۆ بەکارهێنانیان لەئاستی سەرەوەدایە. هەروەها لە بەشی داوتردا (19)، پەکەکە دوای ئەوەی کە کاریگەری تکنۆلۆژیا، ئابووری و سیاسی خۆی بە هۆی هێرشە بەکاریگەرەکای تورکیا لەدەست داوە، پەنای بە تێرۆریزمی ژینگە هێناوە کە کەم تێچووە بۆی و پێویستی بە تەکنۆلۆژیای کەم، تێچووی کەمتر و بەرنامەی سادەترە و بە چەند کەسێک دەکرێت.

تایبەتمەندی سەرەکی گرێدراو لەگەڵ بابەتی تێرۆریزمی ژینگە لەگەڵ ئاگر بەردان و تێکدانی دارستانەکان لە لیستی ژمارە 2 دا هاتووە.

تروریسم ‌‌محیط‌زیست و حملات پ.ک.ک. با آتش زدن به جنگل‌‌ها (قسمت دوم)

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب