بابەت: شنگال؛ ڕووبەڕووی گەلەکۆمەیەکی نوێ

بابەت: شنگال؛ ڕووبەڕووی گەلەکۆمەیەکی نوێ

جارێکی دیکە، وادیارە کە ناوچەی ئیزدی نشینی شنگال رووبەڕووی هەڕەشەیەکە بەم نێزیکانە، هەروەک چۆن لەزۆر مێژەوە وا بووە. شنگال بۆتە دڕکی چاوی ئەردۆغان، پەکەکە ئازادانە لەوێ چالاکە. لەگەڵ ئەمەش وادیارە ئەمجارە هەڕەشەیەکی گەورەتر لە هێرشی تورکیا بەس لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پەکەکە بێت. یەکێتی نوێی خەریکی پێک دێت. دوژمنانی نوێ سەرهەڵدەدەن و گەر رووداوەکان بە پێی راپۆرتەکان بڕواتە پێشەوە، پیکدادانی شهگا لەوانەیە بگاتە قۆناخێکی نوێی لەتوندوتیژی فرقەیی لە ئێراق.

هەناردنی هێزی زیاتری حەشدی شەعبی بۆ شنگال و شکستی رێکەوتنی بەغا و هەولێر لەبارەی شنگالەوە

لە۲۲ی چلە، ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رەستەی بەناوبانگی خۆی وت:” لەوانەیە شەوێک لەناکاو بڕۆین بۆ ئەوێ”، وهەڕەشەیە لەسەر ناوچەی شنگال. ئەو وتی:” تورکیا هەمیشە ئامادەی ئەنجامی ئۆپراسیۆنی هاوبەشە لەگەڵ ئێراق لەدژی پەکەکە بەڵام ئێمە ناتوانین بەرواری ئەم ئۆپراسیۆنە ئاشکرا رابگەینین.” خەڵکی شنگال و ملیشیا سەربازیە ئامادەبووەکان لەوێ لەوکاتەوە خۆیان ئامادە دەکەن بۆ هێرشی تورکیا. هەڕەشەکانی تورکیا لەدژی ناوچەی شنگال ملیشیا ئێراقیە لایەنگرانی ئێرانی هانداوە تا بوونی خۆیان لەوێ زیاد بکەن. حەشدی شەعبی رایگەیاند بوونیان لەشنگال لەهەڵکشاندایە چوونکە دەوڵەتی ناوەندی ئێراق و دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان نەیانتوانیەوە رێکەوتنی شنگال بەغا و هەولێر جێبەجێ بکەن. ئەم رێکەوتنە کە لەئۆکتۆبەری ساڵی ۲۰۲۰ دەستی پێکرد بەمەبەستی سەقامگیری لەناوچەکە و کۆتایی بە شەڕی نەرم ئەنجام درا کە لەناوچەکە لەجیل کوژی بەکاریگەر بو. ناکۆکی لەسەر شنگال بۆتە هۆی لەناو چوونی دەسەڵات و نەبوونی ئاسایش و هەوروەها هۆکاری سەرەکی نەگەڕانەوەی ژمارەیەکی زۆر لەئاوارەکان بۆ شنگال.

رێکەوتنی شنگال دەڵێت بە هیزەکانی فیدراڵی ئێراق دەبێت لەشنگال چالاک بن و گرووپە چەکدارەکانی دیکە (لەوانە پەکەکە و حەشدی شەعبی) دەبێت ئەو شارە چۆڵ بکەن. ئەم رێکەوتنە ناکۆکی بەغا و هەولێڕ لەمەڕ ناوچەکە چارەسەر دەکات و دەبێتە هۆی پاشەکشێ ملیشیاکان کە ئێستا لەوێ چالاکن. لەگەڵ ئەمەش، هەڕەشەی دەمی نیزیکی تورکیا بۆتە هۆیە ئەوەی تا ملیشیاکانی لایەنگری ئێران دەوریا خۆیان بە جێ کەم کردنەوە زیاد بکەن. چەندین کەس لەبەرپرسانی ئەم ملیشیانە راشکاوانە هەڕەشەیان لە تۆڵەستاندنەوەی لەدژی تورکیا کردووە. بەمجۆرە، ئەوانە کردەوە ئەنجامدراوە پێشووەکان لەدژی هێزەکانی ئەمریکایان وەبیری هێزەکانی تورکیا هێناوەتەوە. بەرخۆدانی ئێراق جارێکی دیکە رایگەیاندووە کە هیچ جۆرە دەستێوەردانێکی دەرەکی لەنێو خاکی ئێراق ناپەژرێنێت.

وای پێدەچێت هێزەکانی لایەنگری ئێران لەبەرانبەر هێرشی تورکیا بەم زووانە هەڵوێستێکی دژوار دەگرێتە بەر – ئیشێک کە هەرێمی کوردستان و ئێراق نەیانکردووە و وادیارە بەشێوەی کاتی پێش لەم هەڕەشانە دەگرێت. تورکیا نایەوێت دۆست – رەقیبی خۆی واتە ئێران بڕەنجێنێت. لانی کەم تا کاتێک کە هاوبەشیان بۆ ئەنجامدانی ئەم ئیشە هەبێت.

نە پەکەکە  و نە حەشد لەمەرجی ئێستادا لەشنگال ناڕۆنە دەرەوە

لەکاتی دەرچوونی داعش لەناوچەکە، شنگال لەلایەن گرووپە ملیشیا جۆراوجۆرەکانەوە کۆنترۆڵ دەکرێت. ناکۆکی لەکۆمەڵگای ئیزدی لەساڵی ۲۰۱۴زیادی کردووە. لەلایەکی دیکەوە، ژمارەیەک لەئیزدیەکان هاوتەریب لەگەڵ پارتی دێمۆکراتی کوردستانن (پارتی). ئەم لایەنە گوشار دێنێت تا شنگال لەلایەن هەرێمەوە بەڕێوە بچێت. ئیزدیەکانی سەر بە پەکەکە و سەر بە حەشدی بەتوندی دژی ئەم پرۆژەیەن. تەنانەت گەر ئەم دوو لایەنە لەبواری ئایدیۆلۆژیشەوە جیاوازیان پێکەوە هەبێت، بەڵام هەردووکیان خوازیاری دەوڵەتێکی خۆجیێ و سەربازین تا بتوانن پارێزوانی لەگرووپی لاوازی زیان بەرکەوتوو بکەن.

شنگال لەبواری ستراتژیەوەش بۆ لایەنەکانی سەر بە پەکەکە و هەمیش بۆ ملیشیاکانی لایەنگری ئێران گرنگە. و ئەوەی کە زۆر کەس نایزانن، ئەوەیە کە شنگال بۆ لایەنە ئائینزایەکانی سەر بە ئێران گرنگایەتی ئائیزایشی هەیە. شنگال حەشیمەتێکی جیاواز و بریتیە لە موسڵمانی شێعە و سۆنە وئیزدی و مەسیحی بووە کە پێکەو ژیاون. دوای کاولکردنی بەربڵاوی ئەم شارە لەلایەن داعشەوە، گرووپەکانی لایەنگری ئێران خێرا دەستیان دایە ئاوەدانکردنەوەی شوێنە پیرۆزەکانی ئەم شارە. شنگال، زیارەتی زەینب کچی چوارەمی شێعەکانی تێدایە. وردە وردە زیارت کەرەکان دەستیان کرد بە زیارەت کردن.

رویترز: وێنەی زیارەتی زەینەب، لەشنگال دەبیندرێت

لەکاتی هێرشی داعش بۆ شنگال لەسێی ئووتی ۲۰۱۴، دەوڵەتی ناوەندی ئێراق و هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی ئیزدیەکانیان لەبەرانبەر جیل کوژی بەتەنیا هێشت. گەمارۆی شنگال لەلایەن پەکەکە و هێزەکانی سەر بە یەپەگە شکا. ئیزدیەکان – لەژێر کۆنترۆڵی پەکەکە – دەستیان دایە دامەزراندنی خۆبەڕێوەبەری خۆیان بە ناوی ئەنجوومەنی خۆسەری دێمۆکراتیکی شنگال و یەکینەکانی پاراستنی شنگال (یەبەشە)یان دامەزراند. شنگال لەبواری ستراتژیەوە لەگەڵ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەپەگە و باکووری رۆژهەڵاتی سوریاش هاوسنوورە و لەو کاتەوە تا ئێستا بۆتە ڕێڕەوێکی زەوینی لەسوریاوە بۆ ئێراق.

حەشد لەگەڵ یەبەشە رێکەوتووە. چوونکە یەبەشەش هەوڵ بۆ دەسەڵاتێکی ناناوەندی لەئێراق و دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەدات. بەقسەی سەرکردانی حەشد، شنگال – لەناوچە جێ ناکۆکەکانی نێوان بەغا و کوردستانە – و نابێت بگەڕێتەوە سەر هەرێمی کوردستان. دەتوانین بەم ئەنجامە بگەین کە یەکێتی لەسەر خاڵێکی هاوبەش بوونی هەیە و ئەوەش رقە لەبەرانبەر پارتی. جگە لەمە یەبەشە حەز دەکات لەگەڵ حەشد هاوکار بکات لەوانە لەچالاکییەکانی سنووری خۆی لەگەڵ سوریا. دەتوانرێط باسی ئەوە بکرێت کە هەڕشەی تورکیا بەس لایەنەکانی پەکەکە/یەبەشە و حەشدی لێک نێزیکتر کردۆتەوە.

هەڕەشەی تورکیا بۆ هێرش سەر شنگال بۆتە هۆیە ئەوەی لایەنەکانی لایەنگری ئێران لەحەشد لەبواری سیاسی و سەربازی بەهێز بکرێنم، و هادی عامری سەرۆکی رێکخراوی بەدر، داوای لەدەوڵەت کرد هەموو هەنگاو پێویستەکان بۆ پێشگرتن لەهەرجۆرە دەستدرێژی بۆسەر خاکی ئێراق، هێزە چەکدارەکانی ئێراق و حەشد بگرێت. دەگوترێت، هەموو لایەنەکانی حەشد لەمانگی سۆباتەوە رۆشتوون بۆ شنگال و لەو نێزیکانە جێگیر بوون. دەگووترێت ئەم هێزانە پێکهاتوون لەسێ گرووپی پڕچەک و هەروەها رێکخستنی عەسائیبی ئەهلی حەق و حزبۆڵاشی تێدایە. راپۆرتیزۆر باس لە کۆبوونەوەی نێوان عەسائیب و سەرکردەکانی حزبۆڵا و پەکەکە دەکەن و ئەم ملیشیانە چەکیان گواستووتەوە بۆ شنگال تا بتوانن لەکاتی هێرشی تورکیا بەرەنگار ببنەوە و بەرخۆدان بکەن. هەرچەند پشتڕاست کردنەوەی ئەم راپۆرتانە دژوارە، بەڵام وای پێدەچێت راست بن.

بۆ تورکیا زۆمی لەسەر شنگالە؟

بوونی پەکەکە لەشنگال لەو کاتەوە کە ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەساڵی ۲۰۱۴ رۆشتە ئەم وڵاتە، بۆتە دڕکی چاوی، بەڵام هۆکاری زۆری دیکە دەتوانرێت بۆ ئەردۆغان هەژمار بکرێت کە دەتوانێت کۆنترۆڵی شنگال بەدەستەوە بگرێت. پەکەکە رەقیبی پارتییە. هاوکات پارتی یەکێتی لەگەڵ ئەردۆغان هەیە. بۆ نموونە، پارتی و پەکەکە پێشتر لە شەڕی بۆ قەندیل رووبەڕووی یەکتر بوونەوە. لەم شەڕەدا پەکەکە پاڵپشتی لە یەکێتی بۆ بەدەستخستنی دەسەڵات لەکوردستان کرد و تورکیاش لەپارتی. لەئۆپراسیۆنی چەکۆش پێشمەرگەکانی پارتی و سوپای تورکیا هاوکات هێڕشیان کردە سەر پەکەکە تا پەکەکە بگەڕێتەوە بۆ چۆمی بەقای لۆبنان و سنووردار بێت.

هەروەها پارتی بە هۆی ئابووریەوە گرێدراوی تورکیایە. ئەم ناوچە بەشێکی زۆر لەپێداویسییەکانی خۆی لەتورکیاوە هاوردە دەکات. هەروەها هەناردەکردنی نەوتی ئەم ناوچە پەیوەندی بە تورکیاوە هەیە. لەمانگی مەی ۲۰۱۲، تورکیا و کوردستان رێکەوتننامەی ۵۰ ساڵەیان بۆ دروست کردنی هیڵی بۆڕی گاز و دوو هێڵی بۆڕی راستەوخۆ لەباکووری ئێراق لەژێر دەسەڵاتی کوردەکان بۆ تورکیا بە بێ پەسەندی بەغا – هەڵبەت لەگەڵ ناڕزایەتی دەربڕین بەغا – واژۆ کرا. ئەم ‌هێڵی گاز و نەوت بۆ بەندەنی جەیهانی تورکیا دەگوازێتەوە. وای پێدەچێت کە لەئەنجامی ئەم هاوبەشییە ستراتژیەدا، دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان خۆی لادا لەسەرکۆنەکردنی پێشلکاری بەردەوامی تورکیا لەنێو خاکی ئێراق و هەرێمی کوردستان لەهێرشە ئاسمانی و بەئارمانج گرتنی پەکەکەدا. زۆرێک لەراپۆرتەکان باس لەوە دەکەن دەزگای هەواڵگری پاراستن سەر بە پارتی لەگەڵ دەزگای هەواڵگری تورکیا (مییت) هاوکاری دەکات.

لەگەڵ ئەمەش حەزی تورکیا بۆ شنگال لەدوژمنی لەگەڵ پەکەکە و پێکهێنانی یەکێتی ستراتژیکی لەگەڵ پارتی زۆر زیاترە. شنگال رێک لەڕێڕیوی مووسڵ و کەرکووکدایە، دوو ناوچە کە تورکەکان بەدرێژایی مێژوو دەڵێن هی ئەوانە. دەتوانرێت بگوترێت کە تورکەکان لەم ناوچە سەندرۆمی ئەندام فانتۆنی پێکهێناوە. پرسی موسڵ تەنانەت لەسەرەتای سەدەی بیستم لەنێوان تورکیا و بەریتانیا لەبارەی داگیرکردنی موسڵی ئۆسمانی پێشوو، کەتا کۆتایی شەڕی جیهانی یەکەم، بەشێک لەئێمپراتووری ئۆسمانی بوو، بوو بە ناکۆکی زەوینی و ئەم ناوچە لەلایەن بەریتانیاوە داگیر کرا. دوای دابەشکردنی ئێمپراتووری ئۆسمانی، کۆماری نوێی تورکیا موسڵی وەک خاڵی گرنگ لە یەکێتی نەتەویدا ناودێر کرد. لەگەڵ ئەمەش، بەرپرسانی بەریتانیا لەلەندەن و بەغا پێیان وابوو کە مووسڵ بۆ درێژەی ژیانی ئێراق بەهۆی بوونی سەرچاوە و ئاسایشی سرووشتی و کوێستان پێویستە، بۆیە ئەوانە خۆیان رادەستی تورکەکان نەکرد.

هۆکاری دیکە دەتوانێت ئەمە بێت کە تورکیا دەیەوێت جێگایەکی دیکەی لەناوچە هاوسنوورەکان لەگەڵ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە لەباکوور و رۆژهەڵاتی سوریا هەبێت. گەر ئەمریکا لەناکاو بکشێتەوە، تورکیا دەتوانێت بەئاسانی کوردانی سوریا لەدوو لاوە بکاتە ئامانج.

لەروانگەی پەکەکە، تورکیا بەدوای چیدایە؟

چوارچێوەی کاتی دیاریکراو بۆ رێکەوتنی شنگال هەولێر و بەغا بۆ جێبەجێ کردن – و بەو پێێە کشانەوەی ملیشیاکانی سەر بە پەکەکە و حەشد – لەیەکی نیساندا کۆتایی هات. تورکیا هەڕەشەی کردبوو کە گەر ملیشیاکان نەکشنەوە خۆی تێدەخات. وادیارە تورکیا بێ ئیش دانەنیشتووە. هەندێ راپۆرتی سەیر لەراگەیاندنەکانی پەکەکەدا بڵاو دەبێتەوە. ئەم راپۆرتانە کۆمەڵێک لە کۆبوونەوە زانیاریەکانی نێوان پارتی و متی و موساد دەخاتە ڕوو. بە پێیە ئەو زانیاریانە کە رۆژنامەنووسانی سەر بە پەکەکە لەسەرچاوەی ناوخۆی پەکەکە دەستیان خستووە، بەرپرسانی باڵای میت و پارتی دوو کۆبوونەوەیان لەمەسیف و شۆڕشی هەولێر بەڕێوە بردووە تا بەرنامەیەک بۆ خاوێنکردنەوەی شنگال لەبوونی پەکەکە و حەشد دابڕێژن.

دەگوترێت کە بەرپرسانی میت – لەوانە یەکێک لەجیگرەکانی وەزیری تورکیا – مەسروور بارزانی، وەیسی بارزانی، رێبەر ئەحمەد و دوو ئەندامی دەزگای پاراستن لەکۆبوونەوەی ۱۴ی ئادار کاژێر ۱۷ لەمەسیف بەشدار بوون. مەسیف وەک پاتۆقی پارتی وایە. شوێنێک کە بەس رۆژنامەنووسەکانی سەر بە پارتی مافی رۆشتنیان بۆ ئەوێ هەیە. و نیزیکی شوێنی ژیانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەری بلندە.

سەرچاوەیەک کە لەراپۆرتەکانی میدیاکانی سەر بە پەکەکە باسی لێوەکراوە دەڵێت لەوانەیە ئەمریکا بۆ هێرش بۆ سەر شنگال گڵۆپی سەوز پیشان بدات. بڕیار بووە کە بەغا پشتیوانی بکات و خێرایی بدات بە ڕەوتی گفتگوەکان تا ئێران کێشەیەک نەنێتەوە. بەلەبەرچاوگرتنی ئەم راپۆرتانە، دەتوانرێت خاڵەکانی سەفەری دوێنێ شەو و لەناکاوی نێچیروان بارزانی بۆ بەغا پێکەوە ببەسترێتەوە.

دەگوترێت کە کۆبوونەوەیەکی دیکە هاوکات لەناوچەی شۆڕشی هەولێڕ بەڕێوە چووە کە شاندێکی میت، بەرپرسانی پێشمەرگە و پاراستن و بەرپرسانی باڵای مووساد تێدا بەشدار بوون. بە پێێ زانیاریەکان، ئەم کۆبوونەوە لە ماڵی کەسێکی تورکمەن بەڕێوە چووە کە دەوری نێوەندگەری هەیە. دەگوترێت کە ئەم بەرنامانە هەندێ هەنگاو بوون کە دەبێت بۆ شکانی ئەوەی کە وەک هیلالی شیعی ئێران دەناسرێت و پچڕانی پەیوەندی نێوان حەشد و پەکەکە ئەنجام بدرێت.

لێکدانەوەکانی ئیدعاکانی پەکەکە لەناوخۆی نووسراوە سەرەکییەکەدا

ئێستا بۆ خوێنەران ئەم ئیدعانە لەوانەیە وەک بیرۆکەیەکی نوێ پێکەنووک دیار بێت. لەگەڵ ئەمەش، بەچاو خشکاندنێک بەسەر ئەم ئیدعانەدا، مەیلێک بۆ گەلەکۆمە دەبیندرێت. باشتر بوونی پەیوەندی نێوان ملیشیاکانی پەکەکە و گرووپەکانی بەرەی بەرخۆدانی سەر بە ئێران دەتوانێت بۆ هەموو لایەنەکانی جێگای نیگەرانی بێت. من دڵنیام کە هەموو کەس دەتوانێت ببینێت تورکیا ماوەیەکی زۆرە بۆ خاوێنکردنەوەی شنگال هەوڵ دەدات. بەس هۆکارێک کە تائێستا دەستی پێنەکردووە، نەبوونی هاوبەشی تاوان و هەڕەشەکانی هێزەکانی سەر بە ئێران بوو. تورکیا ئامادە نییە بە تەنیا لەدژی بەرژەوەندیەکانی ئێران لەئێراق بوەستێتەوە.

پەیوەندی باشی پارتی و تورکیا – و دوژمنی هاوبەشیان لەگەڵ پەکەکە – بۆ کەسێک کەبەدواچوون بۆ پرسی ناوچەکە دەکات سەیر نییە. هەروەها، مووساد لەگەڵ هەرێمی کوردستان بیانی نییە. هەرچەند پەیوەندی فەرمی دیپلۆماتیک بوونی نەبووە بەڵام پەیوەندی هەردوو لا دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای سەدەی بیستمەم. پەیوەندی ئەمانە شاراوە بووە چوونکە رووبەڕووی ئیدعای دژە ئیسرائیلی و دژە کوردی سەرکردەکانی عەرەب، ئێران و تورکیا و راگەیاندنەکان بۆتەوە. ئیسرائیل کە وەک تەنیا وڵاتی ناعەرەب لەناوچەکە تێزی پەراوێز یا ستراتژی پەراوێزی هەیە، بن گوریون بە دانانی ئەم تێزە رایگەیاند ئیسرائیل دەیەوێت پەرە بە پەیوەندیە ستراتژیەکانی لەگەڵ خەڵکانی ناعەرەب لەناوچەکە لەوانە کوردان بدات کە نەتەنیا زۆرترین حەشیمەتی ناعەرەبی لێیە بەڵکوو لەناوچەیەکی ستراتژیک لەئێراقدایە کە لەشەڕی عەرەب و ئیسرائیل لەساڵی ۱۹۴۸ بەشدار بوو.

لە مانگی مەی ۱۹۶۵ دیپلۆماتی ئیسرائیلی دەیوید کیمچە و ژەنراڵی سوپای ئیسرائیل تزوی تزور سەفەریان بۆ کوردستان کرد و لەگەڵ مەلا مستەفا لەپەراوێزی شاری حاجی ئۆمەران دیداریان کرد. ئیسرائیلیەکان پەژراندیان کە لەو کاتەدا چەک و بوودجەیەکی زۆر بە کوردان بدەن. لەروانگەی کوردانەوە، بڕواکردن بە ئیسرائیل بۆ راکێشانی ئەمریکا بۆ نێو شەڕ سوودی هەبوو.

دوای هێرشی ۲۰۰۳ بۆ سەر ئێراق، ئاریل شارۆن، سەرۆک وەزیری ئیسرائیل خوازیاری پەرەپێدانی پەیوەندی لەگەڵ کوردان و ئامادە بوونی بەرچاو لە سەر خاکی کوردستان بوو. ئەم پرۆژە لەلایەن ئیسرائیلەوە پرۆژەی بی ناوی لێنرا. لەژووەنی ۲۰۰۴ سیمۆر هرش بابەتێکی بۆ نیۆیۆرکێر نووسی و تێدا ئیدعای کرد کە ئیسرائیل پاڵپشتی لەکوردان بۆ بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ هێزەکانی سەر بە ئێران دەکات و پیاوانی هەواڵگری ئیسرائیل لەناوچەکەدان. لەکاتێکدا کە بەرپرسێکی سیا ئەمەی پشتڕاست کردەوە، بەرپرسانی ئیسرائیلی، کورد و ئەمریکی ئەمەیان بەدرۆ خستەوە. لەژوەنی ۲۰۱۴، ئیسرائیل سەرەڕای رەخنەی ئێراق، نەوتی کوردانی کەسەربەخۆ دەفرۆشرا، لەکەناراوی ئشکۆلۆن کڕی. لەم پێناوەدا باسی راپرسی سەربەخۆیی کوردستان لەساڵی ۲۰۱۷، نتانیاهۆ لەلێدوانێکدا وتی کە هاوخەمی قووڵ و درێژ مەودان لەگەڵ کوردان. لەساڵی ۲۰۱۷ نێزیکی نیوەی نەوتی بەرهەمهێنراو لەکێڵگەکانی کوردستان هەناردەی ئیسرائیل دەکرا. کڕیاران لەئیسرائیل زۆرتر کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بوون کە مام ناوەندی رۆژانە نێزیکەی ۳۰۰ هەزار بەرمیل نەوتیان دەکڕی.

دەکرێت چەندین بابەت لەزاری سەرچاوە هەواڵگریەکانەوە دەست بکەوێت کە باسی ئەوەی دەکات بەرپرسانی مووساد لەکوردستانی ئێراقن، گرووپە شۆڕشگێڕە کوردەکان کە ئێرانیان کردۆتە ئامانج و بەدواداچوون بۆ زانیاری لەبارەی چالاکیەکانی گرووپەکانی بەرخۆدانی لایەنگری ئێران لەئێراق دەکەن.

ئیسرائیل خێرا بۆ پێشگرتن لەپێکهاتنی هیلالی شیعی لەلایەن ئێڕانەوە دەرفەتێکی دەست دەکەوێت. ئەم هیلالە بۆ تێپەڕبوون لەئێراق، سوریا و لۆبنان تا سنووری ئیسرایلە. ئیسرائیل نیگەرانە ئێران لەوانەی لەئێراق پێش بکەوێت، چوونکە دانوستان لەگەڵ دەوڵەتی بایدن بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا درێژەی هەیە. ئەم بەرنامە پاڵپشتی لەو هەنگاوانەی کە پێکدادانەکان لەئێراق درێژتر دەکات و تەنانەت دەبێت هۆی نوێکردنەوەی ناکۆکییەکان فرقەیی. ئێراقی دابەش بوو بۆ ئیسرائیل ئێراقێکی ئەمنە.

هەرچەند ئیسرائیل نێزیکی چەندین گرووپی کوردە، بەڵام زۆرتر دەگوترێت کە نەیتوانیوە پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە بگرێت. هەرچەند ئیسرائیل پاڵپشتی لەملیشیاکانی پەکەکە لەسوریا دەکات، بەڵام هێشتا لەمەڕ پەکەکە بەحسێبەوە هەڵسووکەوت دەکات. ئەم گرووپە کوردە پێشتر لەسوریا مێوان بوو و لەوێ پەیوەندی زۆر باشی لەگەڵ حافز ئەسەد سەرۆک کۆماری پێشوو هەبوو. زۆرێک چاوەڕوانن – یا دەترسن – باڵی سوری پەکەکە دووبارە پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەتی سوریا دابمەزرێنێتەوە. هەروەها، پەکەکە لەسەردەمی جێگیر بوون لەسوریا، لەسێبەری پاڵپشتیەکانی رێکخراوی ئازادیخوازی فەلەستین لەچۆمی بەقاع پەروەردەی بینیوە. ئیسرائیل لەگەلەکۆمەی نێودەوڵیتی کەبووە هۆی دەستگیرکردن و دادگایی کردنی عەبدۆڵا ئۆجالان دەوری هەبووە. هەروەها. سەرکردەکانی پەکەکە زۆرتر هەستی دژە ئیسرائیلیان لەقسەکانیاندا دەورووژێنن. ئەم رەوتە دەکرێت لەنێو پرتووکەکانی ئۆجالاندا ببیندرێت.

ئەمریکا لەئێستادا لەئێراق لەدۆخێکی دژواردایە. باید هەرچەند بەفەرمی بۆ کشانەوەی هێزەکانی خەریکی دانوستاندنە، بەڵام وای پێدەچێت کە بایدن بەڕاستی مەیلی بۆ کشانەوەیان نەبێت. ئەمریکا رووبەڕووی هێرشی زۆر لەلایەن هێزەکانی لایەنگری ئێرانە، چوونکە بوونی هێزەکانی ئەمریکایی لەئێراق بە پێشلکاری ئاشکرای دەسەڵاتی وڵات دەزانن  و بۆیە ئامانجێکی یاساییە بۆ هێرش کردن. لەوانەیە بایدن بۆ پێشگرتن لەهاوکاری زیاتر لەنێوان پەکەکە (باڵی سوریەکەی) و گرووپەکانی لایەنگری ئێران گڵۆپی سەوز بۆ ئۆپراسیۆن لەشنگاڵ هەڵکات. لەگەڵ ئەمەش دوور نییە کە ئەمریکا لەم پرۆژەیەدا ئاشکرا هەنگاو بنێت.

راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە تورکیا دەستێوەردانی خۆی لەسیاسەتی ئێراق – لەدەرەوەی دەسەلاتی هەرێمی کوردستان – زیاد کردووە. تورکیا لەچەندین گرووپی تورکمەنی چالاک لەناوچەکە کەڵک وەردەگرێت. هەرچەند هەندێک لەوانە لەبواری ئائینزایەوە لایەنگری ئێرانن، هەردوو پێبەندی ئیسلامی شێعەن، بەڵام دزەی روو لەهەڵکشانی رۆژانەی ئێران لەم وڵاتە جێگای پەسەند نییە. تورکمەنە تورانیستەکان _ زۆربەیان موسڵمانی سۆنەن – پێیان باشە ئێران زووتر لەناوچەکە بکشێتەوە. لایەنەکانی تورکمەن هەرچەند لەسەدەی بیستەم جیرانی کوردان بووون، بەڵام رقیان لەکوردانە. [۱]

[۱].https://yonews.org/a-new-conspiracy-targeting-sinjar/

مقاله وارده: شنگال؛ در معرض توطئه‌ای جدید

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پربازدید‌ها